ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کرێکاران له هۆله‌ندا به‌رده‌وامن
ئاسۆ حامدی ………
ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران ته‌عبیر له شۆڕشێکی به‌رده‌وام ده‌کات، شۆڕش لێره‌دا مانای گۆڕانه چۆنایه‌تیه‌کان ده‌گه‌یه‌نێ. له ووڵاتانی پێشکه‌وتوو و کۆمه‌لگای مۆدێرندا شۆڕش مانایه‌کی نوێ به‌رجه‌سته کردووه. به یاسایی بوونی کۆمه‌ڵگا و گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری و ئاڵوگۆڕه‌کان له دونیادا تێ گه‌یشتن و ده‌ست به‌کاربوون و ماناکانی شۆڕشی یان پێناسه کردۆته‌وه. که ئه‌مه‌ش هانگاوێکی جدین بۆ چاککردنی کۆمه‌ڵگاو هاوته‌بایی و هاوسه‌نگی له کۆمه‌ڵگادا. بزوتنه‌وه‌ی کرێکارانی ئه‌وروپایی مێژوویه‌کی زێڕینیان له‌م مه‌یدانه‌دا هه‌یه سه‌ره‌ڕای هه‌موو گرفته‌کانی بزوتنه‌وه‌کان له ده‌ورانی مێژووی جیاجیادا.
مێژووش شایه‌تی ئه‌مه‌یه به‌نموونه له بزوتنه‌وه‌ی شارتیه‌کانه‌وه له به‌ریتانیا تا ده‌گاته بزوتنه‌وه به‌رده‌وامه‌کانی ئیگا میتال له ئه‌ڵمانیا.
له‌م دواییانه بۆ به‌ستنی (عه‌قد) قه‌راردادی کریکاری باش و ته‌ندروست به پێی نوێنه‌رایه‌تی فدراسیۆنه‌کانی کرێکارانی ( ئێف، ئێن، ڤه‌ی) و( سی ،ئێن ،ڤه‌ی) که به ملیۆن ئه‌ندامانییان هه‌یه، به پشتیوانی حزبه ئۆپۆزیسۆنه‌کان به تایبه‌تی حزبی سۆسیالیست وهه‌ندێ ئه‌حزابی تر‌و هه‌موو ئه‌ندامانی فدراسیۆن و ئیتحادیه ڕشته‌ییه‌کان که ته‌واوی ئه‌ندامانی حزبه‌کانی حاکم و ده‌سه‌ڵاتیش تیایان دان، مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وامیان هه‌یه.
سه‌ره‌تا کرێکارانی بارهه‌ڵگر له فرۆکه‌خانه‌ی سخیپهۆل له ئه‌مستردام ده‌ستی پێ کرد، دواتر کرێکارانی پۆست که به (تی ئێن تی) ناسراون دواتریش شوفێره‌کانی پاسی هه‌موو ووڵاتی گرته‌وه. شاره‌کانی ئه‌مستردام و زڤۆڵه و ئۆتریخت مه‌یدانه‌کانی کێشمه‌کێشه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تین.
هه‌موو ساڵێ له‌کاتی هه‌م پاشه‌که‌وتی خاوه‌نکاران به هێزه‌کانی کار و چاککردنی ڕێکخراوه‌کانیان یان ده‌مج بوون و لێکدانی کۆمپانیاکان کرێکاران به ناچاری ده‌ست بۆ ئیعترازه‌کانیان ده‌به‌ن. یان له ئه‌نجامی هه‌ڵاوسانی مالی و چوونه‌سه‌ری نرخه‌کان که‌ره‌سته‌کانی ژیان و گوزه‌راندا.
کرێکارانی پۆست توانیان له سه‌دا 3 ی کرێکانیان به‌سه‌ره‌وه ببه‌ن و ئه‌م پاشه‌که‌وتیه‌ی که به‌ڕێوه‌به‌ران دایان نابوو که له سه‌دا 25 بوو ڕاگیرا و له ساڵی 2009 قه‌راردادی نوێ بۆیان ده‌نوسرێته‌وه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کرێکاران و خاوه‌نکاره‌کاندا، نووسینه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رارداده‌ش بێ ئیعتیراز ڕه‌ت نابێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به‌ڵام یه‌کێ له ڕابه‌رانی کرێکاران ووتی ئه‌مه ته‌نها دوور خستنه‌وه‌ی پرۆبلێمه‌کانه و چاره‌سه‌ری کۆتایی نین. ڕاشی گه‌یاند ئیعتراز هه‌رده‌م دوایین چه‌کی ده‌ستی کرێکارانه له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا.
ئیعتراز و مانگرتنه‌کانی شوفێری پاسه‌کان و کرێکارانی کارگه‌کانی گواستنه‌وه هه‌روا به‌رده‌وامن بۆ چوونه سه‌ری ده‌ستهه‌قه‌کانیان و قه‌راردادێکی مناسب که له‌گه‌ڵ ویست و ئاره‌زووه‌کانیان بێته‌وه و بتوانن ئیدامه به ژیانی ئینسانیان بده‌ن.
هه‌موو ئیعترازه‌کان تا ئێستا به یاسایی چوونه‌ته پێشه‌وه‌و هیچ گرفتێکی قه‌زایی بۆ فیدراسۆن ئیتحادیه‌کان نه هاتۆته پێش. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ هه‌ندێ بێزاری له لای خه‌ڵکی دروستکردووه ئه‌ویش ته‌نها له‌لای ئه‌وانه که هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌یان به پاسه، ئه‌م ئیعترازیه‌ش دژی هه‌ردوو لایه یانی خاوه‌نکاران و کرێکارانی مانگرتوو. به‌ڵام کرێکاران زۆر به دلسۆزیه‌وه سه‌یری کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن و هه‌ر بۆیه‌شه له 21 تا 23 مه‌ی به خۆڕایی له کاتی تاقیکردنه‌وه‌کانی قوتابیان دا نه‌فه‌ره‌کانیان گواسته‌وه.
ئه‌گه‌ر به ده‌قیقی سه‌یری ئیعترازه‌کانی کرێکاران له هۆله‌ندا بکه‌یت له ووڵاتێکی ئاوا بچوک و کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرندا به‌ردوام ئێعترازاتی کرێکاران هه‌یه، هه‌ر له کرێکارانی سوپه‌رماکێته‌کان له هارلم تا ده‌گاته کرێکارانی خاوێنکردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان له ماستریخت و ئه‌مستردام دا.
بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ماڵپه‌ره‌کانی
www.fnv.nl
www.cnv.nl
بکه‌ن. مه‌سه‌له‌ی قه‌رارداد له هه‌موو ڕشته‌کانی کار له ووڵاتدا مه‌وجودیه‌تی هه‌یه و ته‌نانه‌ت دادگای کار و هه‌موو پێداویسته قه‌زاییه‌کان به شکلی جۆراوجۆریان له کۆمه‌ڵگادا هه‌ن.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ووڵاتێکی به‌رهه‌م هێن و به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان و ڕووبه‌ری خاکه‌که‌ی گرفتی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ژیانی لانی که‌م بۆ هه‌موو مرۆڤێکی ئه‌و ووڵاته مسۆگه‌ره و له یاسادا چه‌سپاوه وه‌کو زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپایی ڕۆژئاوایی . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێداویسته‌کانی ژیان و گوزه‌ران و چاره‌نووسی نه‌وه‌کانی کرێکاران هانده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ئیعترازی فدراسیۆنه کرێکاریه‌کان به‌رده‌وام بن. هه‌ر لێره‌شدا هیزی کار به ته‌ندروستی ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رهه‌م له ووڵاتدا گه‌شه ده‌کات. لێره‌دا مه‌وقعیه‌تی ده‌وڵه‌ت وه‌کو سیسته‌م ڕوون و ئاشکرایه و کرێکارانی ناڕازی ئه‌م هۆشیاره چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یییان له لا ڕوونه.
حوزه‌یرانی 2008