حه‌سه‌نی قازی .. فێڵمان لێ ده‌کات.!
موحسین جوامێر………
کاک حه‌سه‌نی قازی بابه‌تێکی به‌نێوی ( زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌کان فره‌ستاندارد و فرهناوهندن ) له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌دا بڵاو کردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه ده‌کا که زمانه زل و زه‌به‌لاحه‌کانی وه‌کوو ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، فڕه‌نسی و هتد، خاوه‌ن چه‌ندین زمانی ستانداردن، واته هه‌ر یه‌کێ زمانێکه، وه‌لێ له‌هه‌ر وڵاتێ شێوه‌زارێکی سه‌ربه‌خۆیه و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه. ئینگلیزی، زمانێکه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا جیایه له‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا جیایه له ئه‌وه‌ی ئوستڕاڵیا و کۆی ئه‌مانه‌یش جیایه له ئه‌وه‌ی هیند و پاکستان و شوێنه‌کانی دیکه .. هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانی، واته ستانداردی ئه‌م زمانه له ئه‌ڵمانیا، جیایه له ئه‌وه‌ی سویسرا و وڵاته‌کانی دیکه.. دیسان فڕه‌نسی، ئه‌و ستاندارده‌ی فڕه‌نسا جیایه له ئه‌وه‌ی سویسڕا و کیوبیکی که‌نه‌دا و شوێنه‌کانی دیکه، .. هه‌ڵبه‌ت زمانهنێوبراوهکان له‌ڕووی وشه، ئه‌کسێنت، ئیدیۆم و بناغه‌ی رستهیشهوه، هه‌ر یه‌کێک، له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێک، جیاوازیی تێدا تێبینی ده‌کرێت.
به‌ری ئێسته نێونێوه باسی ئه‌وه‌م کردووه که هه‌موو زمانی دنیا شێوه‌زاری وای تێدایه که زمانێکی بیانی بۆ خه‌ڵکه‌که له‌و ئاسانتر بێت، وه‌ک عه‌ره‌بی، سۆماڵی، سوێدی و سامیسکه که زمانێکه له ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا و ڕووسیا به‌کار ده‌برێت، ژماره‌ی ئاخێوه‌رانی 80 هه‌زار که‌سه و 9 دیالیکتی هه‌نه.. وه‌لێ لێره‌دا، من ئاواتی ئه‌وه‌م ده‌خواست، ئه‌و دیارده‌یه‌ی له‌و سێ زمانه مه‌زنه‌ی دنیادا که کاک حه‌سه‌نی قازی باسی لێوه ده‌کا و ده‌یکات به پێوانه، پاشان زمان و له‌هجه‌کانی کوردیی پێ ده‌پێویت، له‌کوردیدا هه‌بایه، تا ئه‌وسا نه‌ک چوار زمانی ستانداردی کوردی که کاک حه‌سه‌ن کردوونی به خه‌ڵات و به‌رات بۆ کورد و کوردایه‌تی، بگره به‌نده به بیست زمانی ستانداردی کوردی قایڵ ده‌بووم و وه‌کوو ئه‌و ده‌مگوت ( ئه‌و ده‌می هه‌ر به زهینیشماندا نایه، هه‌بوونی تاکه زمان و تاکه ستاندارێک به‌سه‌ر یه‌کتریدا بسه‌پێنین ). به‌ڵام ئاخۆ شێوه‌زاره کوردییه‌کان، ئه‌وه‌نده‌ی، یان نیوئه‌وه‌نده‌ی ئانژی چواریه‌کی زمانه ئینگلیزییه‌کان لێک نزیکن.؟ ڕاسته ئه‌و زمانه زلهێزانه، له‌ڕووی ده‌ربڕین و ئه‌کسێنت وهتد، لێک دوورن و فره زمان و دیالێکتن، وه‌لێ کاتێ هه‌موو ده‌چنه ژێر چه‌تری زمانی ستاندارده‌وه، هه‌رگیز ڕه‌وشه‌که ناگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له‌به‌رانبه‌ر یه‌کدیدا، هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی ئه‌وتۆ بکه‌ن و ناچار وه‌کوو کوردان په‌نا بۆ زمانی سێیه‌م به‌رن. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که زێتر له فکری خوێنه‌ری ئازیز نزیک بکه‌مه‌وه، ده‌ڵێم جیاوازی له نێوان ئینگلیزیی ڕه‌سمیی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا و ئوستڕاڵیا و شوێنه‌کانی دیکه، که‌متازۆر، وه‌ک جیاوازیی کوردیی هه‌ولێر و که‌رکووک وسلێمانی و ناوچه‌ی موکریانه، که بێزۆرلهخۆکردن له‌یه‌کتر ده‌گه‌ین. بۆ زمانه‌کانی فڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی و سوێدی و ئهوانیدیکهیش هه‌مان یاسا و ڕێسایه.
گریمان ئه‌و قسه‌یه‌ی مامۆستا حه‌سه‌نی قازی، واقیعی و ڕاست بێت، ئه‌وسا عه‌ره‌بییش چه‌ند ستانداردێکی ده‌بوو، له‌لای که‌می دوو قل، مه‌شریقی و مه‌غریبی. هاوکات ده‌توانین، حاڵه‌تی ئینگلیزی، فڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی و سوێدی به حاڵه‌تی زمانی عه‌ره‌بی بشوبهێنین، له‌ڕووی جیاوازیی زمانه‌وانی له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی دیکه، به‌ڵام نه‌ک به‌و مانایه‌ی زمانه‌که فره‌ستاندارده، به‌ڵکوو به‌و مانایه‌ی که زمانه‌که فره‌ناوه‌نده، هه‌روه‌ک خودی قازی له سه‌ردێڕی بابه‌ته‌که‌دا ناوی بردووه، که ئه‌مه‌یشیان ڕاسته. بۆیه غه‌ریب نییه ئه‌گه‌ر هێندێ زاراوه‌ی کارگێڕی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و زانستی و هتد، که له ئێراق و میسردا به‌کار ده‌برێن، غه‌یری ئه‌و زاراوه عه‌ره‌بییانه بن که له مه‌غریب و جه‌زائیر به‌کار ده‌برێن.. بۆ نموونه، ئه‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه : ( النخبە السیاسیە ـ هه‌ڵبژارده‌ی سیاسی )، ( أعمال المۆتمر ـ کارگه‌لی کۆنفڕانس )، ( تعرچت المدینە للحریق ـ شاره‌که دووچاری سووتان بوو )، ( درجە الإمتحان ـ پله‌ی تاقیکردنه‌وه )، ( تسلیم التلامیژ لعوائلهم ـ ڕاده‌ستکردنی منداڵه‌کان به خێزانه‌کانیان )، ( المشارکون ـ به‌ژداره‌کان ) و ( فستق ممتاز ـ فستقی نایاب ) که له مه‌شریقدا باون، له مه‌غریب ده‌بن به : ( الێفوە السیاسیە )، ( أشغال المۆتمر )، ( أتی علی المدینە حریق )، ( نقگە الإمتحان )، ( تفویت التلامیژ لعوائلهم )، ( المنخرگون ) و ( فستق رفیع ).. ( فره‌ستاندارد ) و ( فره‌ناوه‌ند ) عه‌رز و عاسمان فهڕقییان هه‌یه. فره‌ستاندارد، واته فره‌زمان و فره‌نه‌ته‌وه، وه‌ک ئه‌ڵمانی و سوێدی. فره‌ناوه‌ند، واته فره‌سه‌رچاوه، که ئه‌مه‌یش زه‌ره‌ری بۆ په‌زی نییه. بۆیه، ئاساییه بۆ یه‌ک ده‌زگه یان حاڵه‌ت، نێوی جۆراوجۆر له شارگه‌لی یه‌ک وڵات و یه‌ک زماندا، به‌کار ببرێن، هه‌روه‌ک له سوێدا وایه.. وه‌لێ دیسان، ئه‌مه وا ناکات پیاو به‌دیار وشه و زاراوانه‌وه ده‌سته‌وسان بێت، ماده‌م سه‌رچاوه‌که یه‌که و دایه‌گه‌وره‌ی شێره‌ژن حازره. ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕاست بایه، ئه‌وه ده‌با سه‌رۆک بۆش لهسهردانهکانیدا بۆ ئینگڵته‌ڕا و ئوستڕاڵیا، هه‌میشه تهرجومانۆکهیهکی له‌گه‌ڵدا بایه.عه‌نتیکه نییه ئه‌گه‌ر بڵێم، له‌وانه‌یه کوڕیژکهیهکی زیتی کوردی کوردستانی، بێ ئه‌وه‌ی زمانه ستاندارده ئینگلیزییه‌کانی که کاک حه‌سه‌ن ئاوه‌ها ناویان ده‌با، خوێندبێ و ڕه‌وانی کردبن، به‌و ئینگلیزییه ساده‌یه‌ی له قوتابخانانی خۆماندا فێری بووه، بتوانێ وه‌ک گوێزی ئازا له‌هه‌ر وڵاتێکی ئینگلیز، تا ڕاده‌یه‌کی باش کاری خۆی پێ به‌ڕێوه ببات. ئه‌گه‌ر ئینگلیزی ئه‌وه‌نده فره‌ستاندارده پرزهبڕه بایه، له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم فه‌لاح مسته‌فا، بهسهزمانهی، بیتوانیایه ئه‌و هه‌موو ته‌رجه‌مه‌یه‌ی بکردایه.
بنیاتنه‌ری ئه‌مریکا جۆرج واشنتۆن ( 1732 ـ 1799 ) که له 1776 دا جاڕی سه‌ربه‌خۆییی دا و به‌شه‌ڕ و خوێن، وڵاته‌که‌ی له هاوجنس و هاوزمانه‌که‌ی خۆی به‌ریتانیا هه‌ڵپچڕی و ناچاری کرد له 1882 دا دانی پێ دابنێت. نه ئه‌م و نه ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌م، فرهستاندهردیان دروست نه‌کرد، فرهناوهندیان دروست کرد، ئه‌گه‌نا ئه‌و چه‌ند سه‌ده‌یه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی دوو زمانی ته‌واو لێکجودا دروست بان، به‌ڵام ئه‌وان زۆر له‌وه ئاقڵتر بوون ( نیسک و نوو، سه‌رله‌نوو ) ده‌ست پێ بکه‌ن و له‌زماندا دژه‌باو بن. هه‌تا ئێسته‌یش که هه‌ر وڵاتێ خودان ناوه‌ندێکه، له زمانی ستانداردا هه‌ر یه‌کن، ئه‌گه‌رچی جیاوازی له ده‌کارکردنی وشانیان هه‌یه، وه‌ک هه‌ر وڵاتگه‌لی یه‌ک زمان، بگره ته‌نانه‌ت وڵاتی یه‌ک زمانیش.
بۆ کورد، تاکه ناوه‌ندی زمانه‌وانی که ستانداردی لێ له‌دایک بووه، باشووری کوردستانه، ئه‌ویش له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه له ئێراق هیچ کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له‌گه‌ڵ زمان و بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردی نه‌بووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ده‌ستوورێنراوه و ئێسته له‌ڕووی یاساییه‌وه له چڵه‌پۆپه‌دایه، ئه‌گه‌ر له خۆمانی تێک نه‌ده‌ین و نه‌یکه‌ین به که‌ناڵی له‌هجان، هه‌روه‌ک کاک حه‌سه‌ن خه‌ریکه به نموونه‌ی ( قیاسی که‌شکی له مه‌شکێ ) فێڵمان لێ ده‌کات.
کاری کوردان زۆر خۆش و زه‌ریفه.! پێش ماوه‌یه‌ک سهیدایهک وتی کوردی جووتستاندارده.. ئه‌مڕۆ کاک حه‌سه‌ن ده‌ڵی ده‌کرێ بکرێت به چوارستاندارد، هه‌روه‌ک له وتارهکهیڕا دیاره. زاته‌ن هه‌زار خۆزگه به کاک حه‌سه‌نی بکا، پێش ماوه‌یه‌ک بیست و یه‌ک مامۆستا له سوێده‌وه نامه‌یه‌کیان بۆ به‌رپرسانی کوردستان، نووسی، فه‌رموویان " بلا زاراوه‌ی ( کرمانجیی ژووروو )، ( کرمانجیی ژێری )، ( زازاکی )، ( هه‌ورامی ) و ( ئه‌وانیدیکه ) قسه‌یان پی بکرێ، پێیان بخوێنرێ و بنووسرێت. کوردانی به زمانی ناوچه‌کان ده‌په‌یڤن، چاوله‌ڕێن له زانکۆکانی کوردستاندا، بهشگهلیان بۆ بکرێنه‌وه. زمانی زانکۆیش به‌و زاراوایه بێت که له‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌رده‌سته.. ئێمه، ئه‌م مافه به مافێکی نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراسیی ده‌زانین، نه‌ک وه‌ک خه‌ته‌رێک له‌سه‌ر کوردبوونی خۆمان و ئه‌وانی دیکه‌ی به زاراوه‌ی دیکه ده‌خوێنن" ئه‌رێ، گۆم هه‌تا قووڵ بێت، مه‌له‌وانی تێیدا خۆشتره !
کاتێ ئه‌م وتانه ده‌نووسم، بیرم بۆ ئه‌وه ده‌چێت، ئێمه هه‌تا ئێسته یه‌ک زمانی ڕه‌سمیمان هه‌یه، هاوکات ئه‌وجا به ته‌واوی له‌یه‌کدی ناگه‌ین و ده‌بێ په‌نا بۆ زمانی غه‌یره به‌رین، باشه به‌یانی که هه‌ر دیالێکتێک ماڵی خۆی کرد، پاوان و ناوه‌ندی خۆی بۆ دانرا، ئه‌کادێمیا، وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆی هه‌بوو، ئه‌وسا چ گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌کی زمانی دێته ئاراوه، که هه‌ر که‌س له به‌رانبه‌ر ئه‌ویتردا که‌ڕ و ڵاڵ ده‌بێ، چ له‌ملاوه چ له‌ولاوه.! داخوڵا ئه‌و وه‌خته، بڵێ ئێسته، بۆ کورد شه‌ریفتر نییه، تورکی یان فارسی ئانژی زمانێکی دیکه‌ی به‌سه‌ردا فه‌رز بکرێت، نه‌ک یهکمیللهتی خاوه‌ن سه‌دساڵی خه‌باتی هاوبه‌ش و سه‌دان هه‌زار شه‌هید، به قسه‌ی کاک حه‌سه‌نی قازی و هاوبیرانی، بکرێت به چه‌ندین زمان و له‌هجه‌ی په‌ڕپووت، نابووت و تێکقۆپاو، گوایه ئه‌مه‌یه بزاڤی فره‌ستانداردی کوردی، له‌سه‌ر وه‌زن و قافییه‌ی فره‌زمانی ستانداردی ئینگلیزی، فڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی، هیندی و سوێدی.!
2008/06/04
mohsinjwamir@hotmail.com
سه‌رنج ؛ ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی ( ستاندهرد )دا بڵاو بووه‌ته‌وه.