
کۆنگره‌ی سه‌رانی 8 وڵاتی پیشه‌سازی و ئه‌گه‌ره‌کان
ئاسۆ حامدی
له یابان جارێکی تر سه‌رکرده‌ی وولاتانی 8 ووڵاتی پیشه‌سازی کۆبوونه‌وه، که دوا کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی ئه‌مریکا بۆش ده‌بێت و له‌دووری چه‌ندین کیلۆمه‌تریش به هه‌زاران مرۆڤی ناڕازی له هه‌موو دونیا ئیعترازیان دووباره و چه‌ند باره کرده‌وه، ناڕه‌زایه‌تیه‌کی ڕۆتین و به‌رده‌وام به بێ ڕابه‌ری و به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی دیاریکراو. بۆش و برلسکۆنی تا ده‌گاته خانم میرکل و سارکۆزی هه‌موویان خۆیان کۆککرد دژی ئێران و پیتاندنی یۆرانیۆم و برسیه‌تی له ئه‌فریقا و مه‌سه‌له ئه‌تۆمیه‌کانی کۆریای باشوور و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کانی نه‌وت و مادده خۆراکیه‌کان.
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی دا دانیان به قه‌یرانی ئابووری نا و ووتیان ئابووری به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ڕوو له‌گه‌شه‌سه‌ندن نیه.
ئه‌م نائارامیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جه‌نگی دژی تیرۆر و مه‌سه‌له‌کانی ئه‌تۆمی ئێران هۆکاره‌کانی ئه‌م به‌رزبوونه‌وانه‌ی نرخه‌کانی په‌ترۆلن و گرفته‌کانی ئابووری تریش بوونه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کانی خۆراک، که زۆربه‌یان له ئه‌نجامی کۆمابوونی سه‌رمایه له‌ده‌ست که‌مایه‌تیه‌کی که‌م هۆکاریه‌تی، ئه‌گه‌رچی کۆنگره ئه‌مه به مه‌سه‌له نازانێ.
ئه‌گه‌رچی کۆبوونه‌وه‌کان دانیان به گه‌شه‌ی ئابووری چین و به‌رازیل و هیند نا له مه‌یدانه جۆربه‌جۆره‌کاندا و ڕه‌نگه سه‌ره‌تایه‌کی کێشمه‌کێشی کالاکان و نرخه‌کانیان ده‌ستپێ بکات.
له کاتێکا به گوێره‌ی ڕاپۆڕته‌کان و هه‌واڵه ئابووریه‌کان توانای ئابووری ئه‌م هه‌شت ووڵاته نزیکه‌ی له سه‌دا 60ی ئابووری جیهان پێک دێنێت و توانای ئه‌تۆمی ئه‌م هه‌شت ووڵاته له سه‌دا 90ی هه‌موو هێزه ئه‌تۆمیه‌کانی دونیا پێک دێنێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژماره‌ی دانێشتوانیان ڕێژه‌یه‌کی ئاوا زۆر له دونیا پێک ناهێنن. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م هه‌موو ڕێکخراو و ڕێکخراوبوونه‌ی وولاتانی باڵا ده‌ست له دونیای ئێستادا هێنده‌ی تر مه‌سه‌له‌کانی دونیای ئالۆزکردووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانی به‌رده‌وام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دا به کۆی ده‌نگ دژی ئێران و کۆریای باکوور وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و مفاوه‌زاته‌کانی چین و ئه‌مریکا له‌م باره‌یه‌وه له لایه‌ک و له لایه‌کی تر مفاوه‌زاته‌کانی سۆلانا له‌گه‌ڵ لاری جانی ته‌نها ڕه‌نگه یاری کردنێکی سیاسیانه بێ بۆ هه‌ردوولا. له‌م نێوه‌دا کۆریای باکوور وئێران له ده‌سکه‌وتێکی مالی ده‌گه‌ڕێن به‌نموونه مه‌لاکانی ئێران له مفاوه‌زات پشوو درێژن و شاره‌زایی زۆریان هه‌یه و هه‌رده‌م بکه‌ونه به‌ر ڕه‌حمه‌تی تۆپ و ڕۆکێته‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وه به ئاسانی پاشه‌کشه ده‌که‌ن و خۆیان له هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا ده‌پارێزن.
به‌ڵام هاوکیشه سه‌ربازیه‌کان هه‌روا له مه‌یدانی فشاری سیاسی دا ده‌مێننه‌وه‌و خۆیان یه‌کلای ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بێ.
له مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری گرانی و نه‌بوونی له ئه‌فریقا ته‌نها تێرکردنی سه‌رۆک و وه‌زیره‌کان و ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌فریقایه و به‌س هه‌موو کاره‌کانی بانکی نێوده‌وڵه‌تییش کۆمپانیاکانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ده‌یگرنه‌وه‌و ته‌نها به‌شیوه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ندێ ده‌چێته گیرفانی سیاسیه‌کان و به‌ڕیوه‌به‌رانی وولاتانی ئه‌فریقا و به‌س. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌مێژه بۆ ئه‌وروپیه‌کان و ئه‌مریکایه‌کان ڕوونه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رکرده‌کانی 8 ووڵاتی پیشه‌سازی ته‌نها دابه‌شکرنێکی زێده‌باییه به شێوه‌یه‌کی نایه‌کسان له نێوان خۆیان و ووڵاتانی دواکه‌وتووه و به‌س له‌لایه‌کی تر بۆ خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌داری ووڵاتانی ئه‌فریقایه.
چوونه سه‌ری نرخه‌کانی نه‌وت له بازاڕه‌کانی دونیا کاریگه‌ری یه‌کسه‌ره‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌موو وولاتاندا هه‌یه، ته‌نانه‌ت له وولاتی ئه‌ڵمانیا که‌سێ بۆ ناڕه‌زایه‌تی ئاگری له ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی به‌ردا. چۆن چوونه‌سه‌ری مادده‌خۆراکیه‌کان هه‌روا پشدێنی برسیه‌تی له باڵای گه‌لانی هه‌ژار توندتر ده‌کات. له‌لایه‌ک به‌ڵایه‌کانی سروشت و ئاڵوگۆڕه‌کانی ژینگه و له‌لایه‌کی تر هه‌ڵوێستی ووڵاته پیشه‌سا زیه‌کان و وولاتانی خاوه‌ن نه‌وت و جه‌نگه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان هێنده‌ی تر نائارامیان له دونیا زیاد کردووه. ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌نجامی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ش ڕێگایه‌ک بۆ شه‌ڕی به‌رده‌وام ده‌کاته‌وه له دونیای پڕ ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و ئه‌فریقای پڕ که‌ره‌سته‌ی خاو و دواکه‌وتوو وبرسیدا. شه‌ڕ و کاولکاری خاڵی وه‌رچه‌رخانی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارین و به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ن له‌یه‌ک.
ئه‌مه‌ش جورج بۆش په‌یامه‌که‌ی به ئۆباما یان ماکین ده‌دا وه‌ک په‌یامی بلێر بۆ براون و ئیتر ده‌ست به ده‌سته و چه‌وسانه‌وه‌ش له دونیادا هه‌مان گووڕو تینی پێشووی ده‌مێنێ ئه‌گه‌ر توندتریش نه‌بێ.
ئاسۆ حامدی
ته‌مووزی 2008