Skip to Content

Wednesday, December 4th, 2024
لێرەتا ئەوىَ..تامردن و…تاسەنگوڵ

لێرەتا ئەوىَ..تامردن و…تاسەنگوڵ

Closed
by January 12, 2008 ئەدەب

 
 تێكۆشەرتەنیا…..
 بۆ/فدریكۆگارسیالۆركا
….
 
 لەتەوێڵى پیرەمێردىَ
 دوودارلاستیكى گەنجم دى
 ئێستابوون بە
 تراویلكە…
 ****
 -بەپیرەمێرد(واى پىَ ئەڵێم)
 كاممان لەپێش كاممان ئەمرین؟
 یان پێم ئەڵىَ من یان پێم ئەلىَ تۆ
 جاچش هەمە نیمە  هیچە
 كاممان پەرمووى ژیان بكەین؟!
 هەمووساتىَ
 ڕاوچییەكان
 ڕاوچى ڕەشى مەرگ..مەرگ
 بەدواى
 رۆحماندا دەگەڕێن
 كەس ناناسین لەكەشكەلان
 تابڵىَ بڕۆن
 لێیان گەڕێن..
 تۆگڵكۆت…
 لەباوەشى خۆر
 گڵكۆت
 رێك لەئامێزى
                مانگ
 شوێنێك نى یە
 گڵكۆى تۆبێت,
 لێرەتائەوىَ…تەلبەندە
 تامردن و
 هەتاسەنگوڵ
 منیش گڵكۆم لەنێوانى تاڵو دایە
 لەئامێزى 
 ساردۆنیایە…
 ئێمە بۆگڵكۆ ناگەڕێین
 ئێمە لەبێسوو داین
 نامرییییییییین….
 بیمرێس نابین
 منیش بمرم
 تۆقەت نامرى
 ***
 لەتەوێلى پیرەمێردىَ
 دوودارلاستیكى گەنجم دى
 ئیستاهیچیان
 بوونیان نى یە.
 
 —————————————————
 ئەگەر پێویست بكات ئەمانە ماناى هەندى وشەى ناو قەسیدەكەمە
 تراویلكە/سەراب
 پەرموو/بەتەمابوون
 سەنگووڵ/شتى ناشرین و بێكەڵك
 تاڵوو/گیایەكى  گەورەى گەڵاپانى توكنەبنكێكى توىَتوێى هەیە
 بێمرێس/ڕووگرژ
 بێسو/بەوشوێنەئەوترىَ خۆتى تیا حەشارئەدەى
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.