که‌رکوک ……..فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
ئهمڕۆکهرکوک به‌ته‌واوی بووه‌ته قه‌یرانێکی سیاسی وناوخۆی و ناوچه‌یی وجیهانی،له سه‌ریه‌شه‌ی ئه‌م قه‌یرانه ئاڵۆزه‌دا زۆرلایه‌ن وکه‌سایه‌تی وبیروبۆچوونی جیاواز سه‌رانی کوردی ناوکایه‌ی سیاسی عێراق به‌وه خهمساردوگوناهبار ده‌که‌ن،که‌سه‌رانی کورد به‌ویست وئیمزاکانی ده‌ستی خۆیان پارچه‌یه‌ک له‌گرنگترین خاکه‌که‌ی خۆی خستۆتهناو گه‌مه‌ی ده‌نگدان و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی که‌رکوکی سپاردوه به‌قه‌ده‌ری ڕیفراندۆم،له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوون و خوێندنهوهجیاوازانه ده‌بێت ئه‌گه‌ری ئه‌و وه‌ڵامه‌ش بخه‌ینه به‌رده‌م بۆچوونهجیاوازهکان به‌وه‌ی ده‌کرێت بڵێین سه‌رانی کورد لهناوململانێی گفتوگۆکانی مه‌جلیسی حوکم وده‌سه‌ڵاتی کاتی هاوپه‌یمانان(سی،پی،ئه‌ی ) کورد له‌به‌غدای نوێ لهناوفشارێکی زۆری تێزه‌کانی عه‌ره‌بی و ئیقلیمی وئه‌مریکی که‌رکوک له‌به‌رده‌م فاکته‌ری فشار بووبێته دروستبوونی ئهودیفاکتۆیهی ئه‌مڕۆ که‌رکوکی کردۆته ناوگهرووی نه‌هه‌نگه‌که.،،گهرتاویسگهی پڕلهململانێی ناومهجلیسی حوکم وشه‌ڕی نوسینی ده‌ستوور گوناهی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردبتهکێنین و ئه‌ستۆپاکی کێشه‌ی که‌رکوکیان پێ ببه‌خشرێت وتائێره قه‌یرانی ئاڵۆزی که‌رکوک له‌ئه‌ستۆی سه‌رانی کوردبکهینهوه،ئه‌ی خۆمافی خه‌ڵکی کوردستانه ئه‌وپرسیاره له‌سه‌رانی سیاسی کورد بکات که‌ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌هه‌لومه‌رجێکی زێڕیندا کوردودهسهڵاتهسیاسییهکهی نه‌یتوانیوه و نه‌یویستوه له‌وشاره‌دا له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک خۆی له‌عه‌قڵی حیزب ڕزگاربکات وبهڕۆحێکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داماڵێت له‌کارکردن بۆ ئینتیمای حیزب وشه‌ڕی ده‌نگ وڕه‌نگی حیزب حیزبێنه.
بڕیاره مانگی ئۆکتۆبه‌ری داهاتوو جگهلهههرێمی کوردستان هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق ئه‌نجام بدرێت،تائه‌مڕۆ لهسهرههڵبژاردنهکانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ر گفتوگۆله‌سه‌ر دابه‌شکردنی ڕێژه‌ی یه‌کسانی کورسیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌که‌ن،ئه‌م داواکاریه‌ی عه‌ره‌ب وتورکمانه‌کانی که‌رکوک داوای ده‌که‌ن،بۆخۆی سپاردنی که‌رکوکه به‌ماڵئاوای یه‌کجاره‌کی له‌کوردستان،چوون ئه‌م جۆرهپێوهره بۆهه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای که‌رکوک کۆتایهێنان ده‌بێت به‌و نوزه نوزه‌ی باس له‌ماده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک ده‌کات بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان.؛جگه‌له‌م ڕێژهناهاوسهنگهی لایه‌نی بهرامبهرداوای ده‌کات،هه‌رچی خۆئاماده‌کردنی کوردیشه بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگای که‌رکوک تاهه‌نووکه مه‌رج وپێوه‌ره‌کانی بۆکاندیدهکانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک کارکردنه به‌عه‌قڵی حیزبی و ته‌وافقی حیزبی ،جگه‌له‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌وه‌هه‌یه کهچهندلیستێکی کوردی جیاواز به‌یه‌ک بچنهناوههڵبژاردنی پارێزگای که‌رکوک.ئه‌مڕۆ بۆڕزگاربوون لهوزیان وماڵوێرانیهی شهڕهڕهنگ وشهڕهپهڕۆ و درووشم فرۆشتنه‌وه له‌که‌رکوک دای له‌کورد ده‌کرێت هه‌ردووحیزبی سه‌ره‌کی یه‌کێی وپارتی له‌که‌رکوک کاسانی به‌ئه‌زموون وخۆش ناو و خۆشڕو و خۆشکردارو ڕه‌وشت به‌رزی ناوکه‌رکوک به‌بێ پێوه‌ره‌کانی حیزب بکه‌نه ناولیستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌وشاره تابهتهنیشت لیستهکوردیهبێلایهن وحیزبییهکانی تره‌وه ته‌کانێک بدرێت بهوچهقینهی که‌رکوک که‌له‌ئه‌گه‌ری نقووم بووندایه بهلیتاوی عه‌قڵی سیاسه‌تی ناته‌ندرووستی حیزبییه‌وه.
له‌ژیانی دیموکراسی ودنیای فره‌حیزبیدا ململانێی شه‌ریفانه‌ی دیموکراسی له‌نێوان ههمووڕێکخراو وحیزبێکدا ڕه‌وایه،به‌ڵام له‌ئه‌مڕۆی چاوسوورکردنه‌وه‌ی گه‌له‌گورگی بۆری ناوخۆیی وئیقلیمی له‌سه‌رکه‌رکوک کاربردنهپێشهوه به‌ئاراسته‌ی ئینتیمای حیزبی بوون دوورلهپێوهرهکانی دیموکراسی و به‌ته‌نها ووتنه‌وه‌ی دروشمهبریقهدارهکانی حیزب و سه‌رکرده،ماڵوێرانی سیاسی ونزیکبوونهوی ماڵئاوایکردنی که‌رکوکه لهناوتهمتومانی پیلانێکی گه‌وره‌دا،ئیدی ده‌کرێت له‌که‌رکوکدا کاروئهجێندهی حیزب بخرێته دوای مهسهلهنهتهوایهتی وچارهنووسسازهکان.که‌رکوک-یش نه‌کرێته قوربانی هه‌میشه‌یی حیزب .
سویسرا
28/6/2008
faraidun_73@hotmail.com