به پێکه‌وه‌یی بوایه باشتر ده‌بوو
براده‌رێکی پێشمهرگهکۆنهکانم له گه‌ڵ چه‌ندانێکی تر له گه‌ڵی دا سه‌ردانێکیان کردم و تا دره‌نگه شه‌و پێکه‌وه ماینه‌وه . پێشتریش ناوناوه هاوڕێکانی شاخ سه‌ردانیان ده‌کردم و هه‌ر هه‌موویان تا بڵێیت تامه‌زرۆی مێژووی خۆیان بوون و ده‌یانه‌ویست به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئاخ و که‌سه‌ری مێژوویان و به یهکنهگهیشتنهوهی ئێستایان له لای من بڕوژێنن . کورتیه‌که‌ی ئه‌و براده‌ره‌ی ئه‌و جاره‌م ده‌ره‌جه‌دارێکی سه‌ربازی ئێستا‌و حیسابکراو له سه‌ر ته‌که‌تولی کاک کۆسره‌ت ، له گه‌رمه‌ی باس و خواسه به یهکنهگهیشتنهکانمان ، ئه‌و به پێکه‌نینه‌وه گوتی مامۆستا مه‌هدی ئه‌وه‌ی ئێوه له سه‌رده‌می شاخ ده‌تانبینی له ناو و ناتۆره‌و ئیتیهام کردن و هه‌لپه‌ساردن ، ئێمه‌ش به هه‌مان شت و به زیاتریشه‌وه تێی که‌وتووین . خۆ ئێمه‌ش که زانرابێت له سه‌ر ته‌که‌تولی ئه‌و به‌ڕێزه ساغ بوینه‌ته‌وه ، هیچمان بۆ ناکه‌ن ، به‌ڕاستیش ئه‌و براده‌ره هه‌ر وه‌ک کۆنینه‌که به ناوی هاوڕیێ و به ڕیزلێنانێکی زۆره‌وه ئاخاوتنی ده‌کردو ناوناوه‌ش ده‌یگۆت من شانازیت پێوه ده‌که‌م و به‌ڕێزت مامۆستای من بوویت و تۆش بوویت منت هێناوه‌ته ناو تێکۆشان . منیش هه‌مدیسان به پێکه‌نینه‌وه گوتم خه‌تای خۆتانه، خه‌تای ئه‌و براده‌ره بهڕیزهتانه که وای له خۆی ده‌کات ، که شته‌کان وه‌ها بکه‌وێته‌وه که له په‌ڕاوێز کردنێکه‌وه بۆ پهڕاوێزکردنێکی تر به‌ڕێ بکه‌وێ .
به‌ڕاستیش جیلی ئێستای یه‌کیه‌تی به تایبه‌تی گه‌نجانیان له گێڕانه‌وه‌ی چیڕۆکه کۆنه‌کان و هه‌ر یه‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی جیاوازه‌وه ، به‌و لاوه هیچێ تر له مێژووی ئه‌و پارته نازانێ . ده‌زگای فه‌رمی ئێستای ئه‌و پارته نه‌هاتووه با هه‌لسه‌نگاندنێکی ناواقیعانهش بێت ، لێدوان له سه‌ر مێژووی خۆی بکات . هه‌ر بابایه سه‌رکرده‌یه و که دێته سه‌ر باس و خواسه‌کان ، تان و شه‌که‌ت له خۆی ده‌دات و خۆی به یه‌کێ له قاره‌مانه‌کانی ناو حکایه‌ته‌که نیشان ده‌دات و ده‌میشی بڕیوه‌ته ناو ئاخاوتنه‌کانی به‌ڕێز مام جه‌لال و ئه‌و چی له ئه‌جندای نیشان بدات ، ئه‌ویش وه‌ک سرود ده‌یڵێته‌وه . دیاره به‌ڕێز مام جه‌لالیش هه‌ر سه‌رده‌مه‌و جۆره ئاخاوتنێک ده‌کات و له سه‌ر ئه‌وه‌ش مێژووی هه‌یه که له قسه‌کانیدا هه‌میشه سه‌رده‌مه کۆنه‌کانی به ئێستای ده‌شووبهێنێ و شته‌کان به ته‌ندروست شی ده‌کاته‌وه‌و موریده‌کانیشی بۆی ده‌هۆننه‌وه .
یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له سه‌رده‌می شاخ خۆی به ڕێکخراوێکی نیمچه به‌ره‌یی دهناساندو ده‌شی گۆت ئه‌و باره‌ی ڕێکخراوه‌که‌مان ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باری جیاوازی کۆمه‌ڵی کورده‌واریمانه که له چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازه‌وه پێکهاتوون و ، هه‌مووشیان به‌رژه‌وه‌ندیان له سه‌ر خستنی شۆڕشی کورده‌وه‌یه‌و هه‌ر یه‌که‌یان به ئایدیایه‌کی وا به‌سته به‌خۆیه‌وه ، بۆیه ئێمه ڕێز له‌و بیر‌و باوه‌ڕه جیاوازانه ده‌گرین و با هه‌ریه‌که‌یان له ناو ڕێکخراوی وا به‌سته به خۆیان ، خۆیان ڕێک خه‌ن و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانیش وه‌ک به‌ره یان نیمچه به‌ره‌یه‌ک با کۆیان کاته‌وه . تا ئێره دروسته . زیاد له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی ئه‌و پارته له سهیرهوی خه‌باتی سه‌رکه‌وتنی سیاسی و چه‌کداری و ڕێکخراوه‌یشی به ده‌ست هێناوه ، به‌ری ڕه‌نجی داهێنانی له‌و بابه‌تانه‌یه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌وه‌یه ، ئایا ئه‌و پارته توانی به سه‌رده‌می شاخیشه‌وه ئه‌و مه‌هامه وه‌ک هه‌یه‌و بانگێشه‌ی فه‌رمی بۆ ده‌کرد له ژیانی ڕۆژانه‌ی به‌کرداری بگه‌یه‌نێ . پرسیارگهڵی وه‌ها زۆره‌و وه‌ڵامی دروستت لێه‌وه چه‌نگ ناکه‌وێ . که کاته‌کانی کۆنفراسی یه‌ک و دوو و سێی کۆمه‌ڵه دێنمه‌وه پێش چاوی خۆم ، وا ده‌زانم هه‌ر ئێستاکه‌یه . جوان به‌بیرمه که زۆرانێک له‌و خه‌لکانه‌ی ئێستای ده‌ستڕۆیشتوو له ناو یه‌کیه‌تی چ جۆره ماستاوێکیان بۆ به‌ڕیز کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کرد. ئای چه‌ند جوان به‌بیرمه که چۆنچۆنی چیڕۆکی بێ بنه‌مایان له سه‌ر ئێمه دروست ده‌کرد هه‌ر هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌بوو که ئه‌و به‌ڕیزه له ئێمه گومڕا بکه‌ن . قسه‌و لێدوانه‌کانیان هه‌ر کاکه نه‌وه‌ی خۆشه‌ویست بووکه تاکه سه‌رکرده‌ی لێهاتوی یه‌کیه‌تیه . به ئاشکه‌راو نه‌هێنی ده‌دوان و ده‌یانگۆت به‌بێ کاکه نه‌وه یه‌کیه‌تی بوونی مه‌حاله . که کاکه نه‌وه‌ش پاش ڕاپه‌ڕین دوور که‌وته‌وه‌و کاک کۆسره‌ت وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی ده‌ست ڕۆیشتوو به ده‌رکه‌وت و که ده‌شیان زانی ئه‌و به‌ڕێزه له لای مام جه‌لال ڕه‌قه‌مه‌که‌ی به‌رزه . له لایه‌ن زۆرانێک له‌وانه‌ی که به سه‌ر کاک نه‌وشێروانیان دا ده‌گۆت ، کاکه نه‌وه‌ی خۆشه‌ویست گۆردرایه‌وه به کاکه کۆسره‌تی خۆشه‌ویست . ئێستاش که ئه‌و به‌ڕێزه ڕه‌قه‌مه به‌رزه‌که‌ی جارانی مام جه‌لالی پێوه نه‌ماوه ، به ئاماژه‌که‌ی سه‌ره‌وه ناوزه‌ندی ده‌که‌ن .
گۆڤاری لڤین و زۆرانێکی تری بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازادی کوردی که ئاخاوتنه‌کانیان ده‌به‌نه‌وه بۆ مێژوو لێدوانی جۆراو جۆر له سه‌ر پێکهاته‌کانی سیاسی و رێکخراوه‌ی … یه‌کیه‌تی ده‌که‌ن .
یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانیش وێڕای کاره نێگه‌تیڤه‌کانی له شه‌ڕه ناوخۆیه‌کانی پێشتری و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه ناواقیعیه‌کانی له ناو ته‌شکیله فکری و سیاسیه جیاکانی ناو خۆی پێشتریان و ئه‌و دیارده گه‌نده‌لی و ته‌که‌تولی بێفکری ئێستایان ، به‌ڵام به ئه‌زموونێکی نوێی بزاڤی سیاسی و چه‌کداری نیشتمانیمان ده‌درێته قه‌ڵه‌م . به‌ڵێ یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان وێڕای کاردانه‌وه تاڵ و تفته‌کانی، داهێنانێکی نوێ و هه‌ستانه‌وه‌یه‌کی سیاسی ڕێک و پێکیشی هێنایه ئاراوه . ده‌توانم بڵێم ئه‌و تهنویعه سیاسیه‌ی ئێسا ی ناو بزاڤی کوردایه‌تی ، پشکی گه‌وره وه‌ک میژوو به‌ر یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان ده‌که‌وێت . به قه‌ناعه‌تی خۆم ئه‌گه‌ر بۆ له‌مه‌و دواش یه‌کیه‌تی هه‌نگاوی کردارانه بهاوێژێ بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌لی سه‌رکرده‌کانی ناو خۆیان و نه‌هیشتنی ته‌که‌تولی بێ فکر ده‌توانێ به دوایه‌و هعافیهی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه . چونکه ئه‌و پارته ئێستاشی له گه‌ڵ دابی له ڕووی حه‌ره‌که‌ی جه‌ماوه‌ری به پله‌ی یه‌که‌م یان دووه‌می حیزبه‌کانی کوردستانی باشووره‌وه دێت .
دیارده‌ی ته‌که‌تولی سیاسیش له ناو پارتی سیاسی له کۆنه‌وه تا ئیستاکه هه‌ر هه‌بووه‌و هه‌ر ده‌شبێت . ئاریال شارۆنی سه‌رۆکی پارتی لیکۆدی ئیسرایلی و شیمون پێرسی پارتی کاری ئیسرایلی هه‌ردوکیان له ناو پارته‌که‌یان ده‌رهاتن و پارتی کهدیمهیان دروست کرد‌و له هه‌لبژاردنیش به سه‌ر هه‌ردو پارته پێشتره‌که‌ی خۆیان که لیکۆدو حیزبی کار بوو ، بردیانه‌وه . شیمۆن پێرس له ژیانی سیاسی خۆی چه‌ند جاری تریش ئه‌و هه‌لگێڕو وه‌رگێڕه‌ی کردیه . سیاسه‌ته‌کانی جاک شیراکی پێشتری فه‌ڕه‌نسی و سه‌رکۆزی ئێستایان جیاوازی زۆر له نێوانیان هه‌یه ، دیارترینیان هه‌لوێست وه‌رگرتن له مه‌ڕ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکی . یه‌که‌م نه‌یهێشت ئه‌مه‌ریکا به تهمریری نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان بچێته ناو شه‌ڕی ڕووخانی سه‌دام ، که‌چی دووه‌میان خه‌ریکه سیاسه‌ته‌کانی له عێراق و ناوچه‌که وه‌ک هی ئه‌مه‌ریکی له زۆر بواره‌وه وه‌ک یه‌ک ڕێک خاو هه‌ردوکیشیان له ناو یه‌ک پاره‌تی سیاسیش دانه . تۆنی بلێر چ ما نه‌یکات له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا هه‌ردو شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عیڕاق تا تێکڕای کار‌و چالاکیه‌کانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، که‌چی گۆردن بڕاون به جۆرێکی تر ته‌ماشای ئه‌و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وانه ده‌بێته‌وه‌و ده‌شی هه‌وێت به جه‌دوه‌لێکی زه‌مه‌نی هێزه‌کانی خۆی له عیڕاق بکێشێنیتهوه . کۆلن پاول له به‌ر جودایی له سیاسه‌ته‌کانی له گه‌ڵ جۆرج ده‌بلیو بۆش له وه‌زیری ده‌ره‌وه دوور خرایه‌وه‌و کۆندهلیز ڕایز شوێنی گرته‌وه . ئه‌وانه هه‌مووشیان له ناو یه‌ک پارتی سیاسی بوون به‌ڵام ئه‌جندای جیاوازیان له گه‌ڵ یه‌کتر هه‌بوو . نموونه‌ی ته‌عه‌دودی سیاسی و فکری له جیهان له ناو یه‌ک پارتی سیاسی ئه‌وه‌نده زۆره ، له بڕان نایه‌ت . بابه‌ته بچووکه‌که‌ی منیش شوێن هه‌موانی تیا نابێته‌وه . ته‌که‌تولی سیاسی و فکری ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی په‌ڕاوێز نه‌کردنی یه‌کتره‌وه‌و به بیر‌و بۆچوونی سیاسی و فکری پۆشت کرابێ چی تێدایه با ئه‌و پارته شوێن بۆ هه‌موانیان بکاته‌وه‌و هه‌موانیان ئاراسته‌کانی خۆیان له ناو شانه‌ی حیزبایه‌تی ده‌ربڕن نه‌ک یه‌کتر په‌ڕاوێز کردن . له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیش فکرو ئاڕاسته‌ی جیای سیاسی له به‌رژه‌وه‌ندی پارتهکهوهیه ، له ڕیگه‌یه‌وه ئه‌و پارته له دۆگمایی ده‌پارێزێ و ته‌کانی ده‌داته به‌ر بۆ گه‌شه کردن و به‌ره‌و پێشه‌وه چوون .
له ژیانی سیاسیش‌دا سه‌رهه‌ڵدانه دکتاتۆریه‌کان له‌و کاتانه سه‌ری هه‌ڵداوه که فکرو لیکدانه‌وه‌ی سیاسی له ناو ئه‌و پارته بن بڕکراوه . شوێنێک نیه له جیهان پێی بگۆترێ له ناو ته‌نویعی سیاسی و فکری دکتاتۆریه‌ت سه‌ری هه‌ڵدابێ . چاوپێکه‌تنه‌کانی حامید جبوری که له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کرو سه‌دامدا چه‌نده‌ها جار پله‌ی وه‌زیری هه‌مه‌جۆری وه‌ر گرتیه ، له گه‌ڵ که‌نالی الجه‌زیره که هێشتا ئه‌لقه یه‌ک له دوایه‌که‌کانی کۆتایش نه‌هاتووه ، شاهیدحالی ئه‌وه‌ن که سه‌دام تا زنجیره‌یه‌کی فراوانی ته‌سفیه‌ی سیاسی له ناو پارتی به‌عس دا نه‌کرد ، نه‌ی توانی به دوایه‌وه ئه‌و پارته به‌ره‌و پارتێکی دکتاتۆری ببات و له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی بۆ ته‌وای گه‌لانی عیڕاق به کوردیشه‌وه بنێته‌وه . هیتله‌ریش له سه‌رده‌می خۆی وه‌ک سه‌دام ئاسا له ڕێگه‌ی ته‌سفیه‌ی سیاسی ناو پارته‌که‌ی و ئه‌وانی تر ، به دوایه‌وه ئه‌و دکتاتۆرهی لێ که‌وته‌وه به‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی که به سه‌ر کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی هێنا . ستالینیش له ته‌سفیه‌ی سیاسی که‌متری له پێشینینهکانی خۆی نه‌کردووه . هه‌ر ئه‌ویش بوو پارتی به‌لشه‌ویک واته پارته‌که‌ی لینینی مه‌زنی به‌ره‌و هه‌لدێر برد و به هۆیه‌وه ده‌ریایه‌ک له ده‌سکه‌وته‌کانی مرۆڤایه‌تی و بیری سوسیالیستی له گر نا . به‌ڵی نمونه‌ی له‌و بابه‌تانه ئه‌وه‌نده زۆرن و نابڕێته‌وه . یه‌کیه‌تیش ئه‌گه‌ر به ناو ئه‌و هه‌موو ته‌سفیه سیاسیانه‌ی پێشتری نه‌ڕۆیشتبا که له سه‌ره‌تاوه ئاڵای شۆڕ‌شیان پاردا ، دواتر سڕه‌ی کاک نه‌وشیروان هات و بۆ کاک کۆسره‌تیش پاردانی دووه‌میش به‌ڕێوه‌یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وانه نه‌بوونایه ، ده‌توانم بڵێم له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان ئه‌و پارته ده‌بوو به به به‌هێزترین پارتی سیاسی له ته‌واوی کوردستان . یه‌کیه‌تی ئێستاشی له گه‌ڵدابێ ده‌ڵێ و ده‌ڵێته‌وه ، ئه‌گه‌ر جودابوونه‌وه‌ی ئاڵای شۆڕش نه‌بوایه باری ئێستامان زۆر زۆر باشتر ده‌بوو . باشه هینه‌که‌ی ئاڵای شۆڕش ئه‌وه ڕووی دا‌و خه‌تای هه‌ر کامیان یان هه‌ر هه‌موویان بێت ، تازه ناگه‌ڕیته‌وه ، ده دووباره‌و چه‌ند باره‌ی مه‌که‌نه‌وه . لێبگه‌ڕێن مادامه‌کینێ ته‌که‌توله‌کان له ده‌ره‌وه‌ی کۆنتڕۆله با به دیموکراتیه‌تی حیزبایه‌تی مامه‌له‌ی له گه‌ڵدا بکرێت و هه‌ر تهکهتولهو بهرهنامهو دیدی فکری خۆی ئاماده بکات و هه‌ر هه‌مووانیشیان کاره‌کانیان به برایانه له شانه‌ی حیزبی ساغ که‌نه‌وه . با لێگه‌ڕێین و هه‌ر بابایه‌ی ته‌که‌توله‌کان ئه‌سپی خۆیان تاو دهن و چه‌ندی توانایان له ناو ئه‌و پارته هه‌یه، با شوێن خۆیان بکه‌نه‌وه ، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستای ئه‌و پارته که هه‌ر بابایه‌و ته‌که‌تولێکی بێ فکر له ناو هه‌وادارانی پێک ده‌هێنێ و ده‌شڵێ من ته‌که‌تولی مام جه‌لالم . ئه‌خر ئه‌رکی به‌ڕێز مام جه‌لال ته‌که‌توله یان ئاڕاسته‌کردنی تهکهتولهکانه به‌بێ جیاوزازی . به هه‌موو قه‌ناعه‌تی خۆشمه‌وه له کۆنه‌وه تا وه‌کو ئێستا به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ناو یه‌کیه‌تیم په‌یدا کردووه ، شوێنێک نه‌بووه و پێی بگۆترێ نا بۆ مام جه‌لال ، به‌ڵێ بۆ به‌دیلی . هه‌موو ئاڕاسته جیاوازه‌کانی یه‌کیه‌تی پێشوازیان له‌و به‌ڕێزه ده‌کرد بۆ سه‌رکردایه‌تی کردنیان . به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و به‌ڕێزه له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کان ویستویه‌تی بۆ خۆی ده‌ستنیشانی ئاڕاسته‌ی ناو سیاسه‌ته‌کانی یه‌کیه‌تی بکات و تا زۆر ڕاده که‌سه‌کانیشی بۆ ده‌ست نیشان بکات نه‌ک سه‌رکردایه‌تی کردنی ئاڕاسته له یه‌ک جیاکان بکات. له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌میشه پشکی به هێز به‌ر لاوازه‌کان که‌وتووه ، به‌هێزه‌کان ده‌رپه‌ڕێندراون ، سیاسه‌ت و فکرو هه‌مه‌ڕه‌نگی له ناو ئه‌و پارته مرێندراوهو نه‌هێڵراوه گه‌شه‌بکات . به‌ڵام به دیوی تر هه‌ر هه‌مووی خه‌تای ئه‌و به‌ڕێزه نیه ، پێکهێنه‌رانی هه‌ر یه‌که‌و به‌شبه‌حالی خۆی بێ به‌ش نیه له‌و پهڕاوێزو پهڕاوێزکاریهی ناو یه‌کیه‌تی . ئه‌گه‌ر وه‌ختی خۆی هه‌موو ته‌که‌توله‌کان له دژی ئاڵای شۆڕش یه‌کیان نه‌گرتبایه ، له‌وانه بوو ئه‌مه‌که‌ی دوای ڕێگای جودابوونه‌وه‌ی ههلنهبژاردبایه. به ده‌نگی یه‌که‌می کاک نه‌وشێروانه‌وه له کۆنفڕانسی سێیه‌می کۆمه‌ڵه کاک کۆسره‌ت هێنرایه پێشه‌وه‌و دواتریش بۆ هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات به‌رزکرایه‌وه، که‌چی له دوای ڕاپه‌ڕین که کاک نه‌وشیروان دوور خرایه‌وه ، نه‌ده‌بوایه کاک کۆسره‌ت ئه‌وه‌ی تێدا بێت، شوێنی ئه‌و بگرێته‌وه . ئه‌وه‌ش که ڕووی دا رووی دا وه‌ک عه‌ره‌به‌کان گوته‌نی توبوا بعد خراب البێرە واته که کاک کۆسره‌ت به‌هێنانی به‌ڕیز به‌رهه‌م ێالح په‌ڕاوێز کراو هاته‌وه‌و نه‌وشێروانیش هه‌مدیسان هاته‌وه ناو وه‌زعه‌که‌و هه‌موو لایان به خۆیان داچوونهوهو تا ڕاده‌یه‌ک خۆیان له ناو یه‌ک ته‌که‌تول دیته‌وه که پێی ده‌گوترا دژه مام جه‌لال، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر به‌رقه‌رار بکرابایه زیاتر بۆ چاک کردنی باری یه‌کیه‌تی بوو نه‌ک دژی مام جه‌لال که‌چی کاک کۆسره‌ت بوو له ناوی ده‌رهات یان تهکهتولهکه هه‌ڵوه‌شایه‌وه یان جۆرێکی تر بوو . به هه‌موو حاله‌ته‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌لبژاردنی مهلبهندهکانی دوا مانگی ساڵی2006ی لێ که‌وته‌وه . به قسه‌ی زۆرانێکی زۆری ناو هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی به کاره‌سات ناو زه‌ندی ده‌که‌ن .
ئه‌و لێدوانه به‌و مانایه نیه وه‌ک بڵێم ئه‌گه‌ر بهاتبایه ئه‌و ڕێزبه‌ندیه‌ی نێوانی نه‌وشێروان و کۆسره‌ت سه‌ری گرتبایه ، به دوایه‌وه کار‌و چالاکیه‌کانی یه‌کیه‌تی به ته‌واوه‌تی به‌ره‌و ته‌ندروست ده‌ڕۆیشت، چونکه له حاله‌تی وه‌هاشدا برینه کۆنه‌کانی یه‌کیه‌تی و ئه‌و دیارده گه‌نده‌لی و بێفکرهیهیان وه‌ها ئاڵۆز بووه، به هۆیانه‌وه وه‌ها ئاسان نیه یه‌کیه‌تی بتوانێ پێی بپه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌مجادی مێژووی خۆی سه‌رله‌نوێ به شکله‌کی مۆدێرنیزم بنیاتنێتهوه . به‌ڵام دوو ناوه‌ندی ده‌ستڕۆیشتووی ده‌سه‌ڵاتیش با له ناو یه‌ک پارتیش بێت باشتره له‌وه‌ی که یه‌ک ناوه‌ند به تاکڕه‌وایه‌تی کاره‌کان بڕوێنێ . زۆر که‌س هه‌نه ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وانه بۆ کاری دروست بوونی بنه‌ماڵه‌یی لێک بده‌نه‌وه . لێره‌ش ئه‌گه‌ر لێدوانه‌کان ڕاستیش هه‌لگرێ له‌و باره‌ی ئێستای کوردستان و جۆره تهنویعه سیاسیه‌که‌ی و هه‌بوونی ئه‌مه‌ریکیه‌کان و بنه‌مای سیاسی و فکری یه‌کیه‌تی و ته‌وازنی سیاسی نێوان یه‌کیه‌تی و پارتی و زۆرانێکی تر ڕێگرن له به‌رده‌م به‌ره‌و ئاقار ڕۆیشتنی یه‌کیه‌تی بۆ ژیانی بنه‌ماڵه‌یی . به‌ڵێ یه‌کیه‌تی ئێستاکه‌ی زیاتر له ناو حاله‌تی بوون و نه‌بوون دایه . مه‌به‌ستم له بوون و نه‌بوون مانای مانه‌وه‌ی فیفتی به فیفتیانه له گه‌ڵ پارتی . به قسه‌ی زۆرانێک له لێدوان ده‌ران که پشکی ده‌سه‌ڵاتی فراوانیشیان له‌و قه‌واره‌ی ئێستای یه‌کیه‌تی دا هه‌یه ، له سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و له هه‌ر هه‌لبژاردنێکی دیکه‌ی به جیاوازیان له گه‌ڵ پارتی ، ده‌سه‌ڵاتی فیفتی به فیفتی له ده‌ست بده‌ن ، به دوایه‌وه ده‌بن به هێزی سێیه‌م، واته ده‌که‌ونه خوار یه‌کگرتووی ئیسلامی . له حاله‌تی وه‌هادا کاری بنه‌ماله‌یی له ماندوبوون به‌ولاوه‌و زیاتر هاتنه خواره‌وه‌ی قه‌واره‌ی یه‌کیه‌تی ، چیتری پێوه نامینێ .
بۆیه ئه‌و قسه‌یه‌م ده‌لێم و دهیڵێمهوهو بۆ چه‌ند جار دووپاتری ده‌که‌مه‌وه و ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بهاتبایه هه‌ردو باڵی نه‌وشێروان و کۆسره‌ت به هه‌موو که‌م و کورتیهکانیشیانهوه له ناو یه‌کتر نه‌هاتبانه ده‌رێ یان دووباره ڕێک که‌ونه‌وه زیاتر به قازانجی تیمارکردنهکانی یهکیهتیهوهن و له‌و نێوه‌نده‌دا نه مام جه‌لال زه‌ره‌ر ده‌کات نه ئه‌وانی تر‌و له ڕێگای هه‌ل و مه‌رجی وه‌هاشدا جۆره ته‌باییه‌ک له نێوانی باڵه‌کانی یه‌کیه‌تی دێته کایه‌وه .
له هه‌لبژاردنی مه‌لبه‌نده‌کان له ڕووی ژماره‌وه وا داده‌نرا که مام جهکلال بردویه‌تیه‌وه . به‌ڵام له ڕووی عه‌مه‌لیه‌وه هه‌موو لاکان دۆڕاندیان به مام جه‌لالیشه‌وه . یه‌کیه‌تی دۆڕاندی ، مێژووه‌که‌ی زیاتر شێوێندرا ، ته‌که‌تولی بێ فکر بردیه‌وه ، گه‌نده‌لی بردیه‌وه . چونکه ئه‌وانه‌ی خۆیان به ته‌که‌تولی مام جه‌لال ده‌ناساند له ڕاستیدا وا نه‌بوون . ئه‌وان بۆ خۆیان له ناو چه‌ند ده‌سته‌یه‌کی جیا له یه‌کتری دابه‌ش بوبون و هه‌ر یه‌که‌یان بۆ خۆی کاری ده‌کردو به ڕووکه‌شیش خۆی به مام جه‌لال به‌ستبۆوه . پێم وانیه ئه‌گه‌ر مام جه‌لال نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو مێژووی ڕه‌سه‌نی دروست بوونی یه‌کیه‌تی ، له توانای دابێ به‌و جه‌ماعه‌تانه هیچ به هیچ بکات .
12/07/2008
Mahdikawani@yahoo.co.uk