هۆکاره‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌کورستاندا
گه‌نده‌ڵی وه‌ک نه‌خۆشیه‌کی کوشنده و دیارده‌یه‌کی یه‌کجار دزێو به‌شێویه‌کی به‌رچاو له‌کوردستاندا به‌دی ده‌کرێت. ده‌توانین به‌بێ هێچ دوودڵی و سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ک چه‌ند ئارهزووبکهین گه‌نده‌ڵ بوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌گشت بواره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا ده‌ستنیشان بکه‌ین. به‌ڵام بۆ حاڵی بوونی زیاتر له‌م دیارده‌یه، پێویسته که‌مێک فراوانتر له شێوه‌ی به‌رده‌وام بوون و مهوتیڤه سه‌ره‌کیه‌کان و ئامرازه وه‌رچه‌رخێنه‌ره‌کانی ئه‌م دیارده‌یه ووردببینهوه. جه‌یمس مادیسۆن که چواره‌م سه‌رۆکی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه له‌مه‌ڕ ئه‌م گرفته‌وه ده‌ڵێت: " مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که ئه‌وانه‌وی سهروهتو سامانی نه‌ته‌وه‌کان ده‌ستاو ده‌ست پێ ئه‌که‌ن ، هه‌موو شێوازێکیان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له‌چنگی ئه‌واندا بمێنێته‌وه، مه‌به‌ستی ئه‌م که‌سانه هه‌رگیز سیاسه‌تکردن و ووردبوونه‌وه له گرفته کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کانی خه‌ڵک نه‌بووه و نیشه، به‌ڵکو کۆنترۆڵکردن و که‌ڵه‌کردنی سه‌رمایه‌ی زیاتر ئامانجی سه‌ره‌کیانه" . ئه‌گه‌ر به‌ووردی چاوێک به پله‌و پایه‌ی ئابووری ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردستاندا بخشینین ، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌هه‌ریه‌ک له‌به‌رپرسانی هه‌ردوو حزب بوونه‌ته خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆر. گه‌نده‌ڵیش تاکه ڕێگه‌یه بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌وان له هه‌لومه‌رجه‌ی که به‌ته‌نیا خۆیان گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندن.
بێ‌شک ئه‌مڕۆ خه‌ڵکانێکی زۆر له‌کوردستاندا تاڵاوی گه‌نده‌ڵیی هه‌راسانی کردوون و گه‌نده‌ڵبوونی سه‌رانی ده‌سته‌ڵاتی کوردی لای ئه‌وان زاراوه‌یه‌که وه‌کو وێردی سه‌ر زاری لێ هاتووه، وه‌لی چۆنێتی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م هه‌لومه‌رجه و وورده‌کاریه‌کانی ڕه‌نگه تاکو ئێستا شتێکی نادیار بێت. مه‌به‌ست له‌م ووتاره کورته ئاشناکردنی خوێنه‌ره بهچهمکێک له په‌یوه‌ندیه نیوده‌وڵه‌تیه‌کانی گه‌نده‌ڵی و چۆنێتی کارکردنێتی له‌ئاستی سه‌راسه‌ریدا. چونکه به‌باسکردنی ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ڕۆشنده‌بێته‌وه که گه‌نده‌ڵی وه‌ک دیارده‌یه‌ک ئاکام و ده‌رئه‌نجامی کارێکی سروشتی تاکه‌کان نییه، به‌ڵکو سیسته‌مێکی ئابووری وسیاسیه به په‌یڕه‌وکردنی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان گه‌نده‌ڵ ده‌بن .بێگومان ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردیش به‌شێکن له‌و سیسته‌مه‌و ده‌مێکه ئه‌و عهقارهیان گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵام زۆر سه‌راپاگیرتر ده‌رگیری ئه‌م ده‌رده کوشنده‌یه بوون.
سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆکه‌کانی ووڵاتانی پێشکه‌وتووی پیشه‌سازیه‌وه پۆڵێن کراوه و ئه‌وان بڕیار‌و نه‌خه‌شه‌کانی دیاری ده‌که‌ن له ڕێگه‌ی چه‌ند ده‌زگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. ئه‌م سه‌رۆکانه بڕیار له‌سه‌ر دانی قه‌رز و کۆمه‌ک به ووڵاتانی جیهانی سێهه‌م ده‌ده‌ن. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌رۆکانه له‌م یارمه‌تیدان و هاوکاری کردنه‌دا فه‌راهه‌مکردنی هه‌لومه‌رجێکی گونجاوه بۆ هه‌ندێ کۆمپانیای گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌رمایه‌گوزاری و ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان و حه‌قده‌ستی هه‌رزان له‌ووڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا. ئه‌م سه‌رۆکه جیهانیانه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه لۆکاڵیه‌کاندا ده‌به‌ستن و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ستی کۆمپانیا و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌گه‌یه‌ننه ووڵاتانی جیهانی سێیه‌م. کرۆکی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له‌سه‌ر بنه‌مای ملکه‌چبوونی سه‌رکرده لۆکاڵیه‌کان بۆ سه‌رکرده جیهانیهکان بنیات نراوه. سروشتی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌یه سه‌رۆکه لۆکاڵیه‌کان ده‌خزێنێته نێو گه‌مه‌یه‌کی زۆر نامرۆڤانه‌وه که تێیدا بێجگه لهدهسهڵاداران و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کانیان، هیچ تاکێکی تری کۆمه‌ڵگا سوودمه‌ند نابێت. له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا به‌رژه‌وندیه‌کانی خه‌ڵک له‌بڕیاره‌کانی په‌رله‌ماندا ڕیزده‌کرێن ، به‌ڵام هه‌رگیز چاویان به‌دنیای جێبه‌جێکردن هه‌ڵنایات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گوێڕایه‌ڵی کردنه‌دا، ووڵاتانی پێشکه‌وتووی پیشه‌سازی پاڵپشتی گه‌نده‌ڵترین ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن. وهبههۆی قه‌رز و یارمه‌تیه‌کانی سه‌رانی ووڵاتانی پێشکه‌وتووی پیشه‌سازیه‌وه سه‌رکرده لۆکاڵیه‌کان له‌ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێننه‌وه. ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین ده‌بینین له‌بری دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه مه‌ده‌نیه‌کان ، له سنووری ووڵاتانی باشووردا که کوردستانیش ده‌گرێته‌وه زۆرترین پاره‌و پوول له بواری سه‌ربازی و پۆلیس و هێزه تایبه‌ته‌کاندا خه‌رج ده‌کریت. به‌هه‌مان شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاتانی ئه‌مریکای لاتین و ڕۆژهه‌لاتی ئاسیادا که‌چه‌ندین یه‌که‌ی سه‌ربازی و سیخوڕی جۆراوجۆریان هه‌یه بۆ به‌رگری کردن له‌ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک، له‌کوردستاندا ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری و زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی هتد ، ئه‌و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌رانه‌ن که بێجگه له‌به‌رگری کردن له‌ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کانیان پیشه‌یه‌کی تریان نیه. به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ووڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی دابینکردنی خزمه‌تگوزاری باش و به‌ته‌نگه‌وه هاتن و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک بن ، به‌م جۆره ده‌زگاو یه‌که سه‌ربازیانه ده‌سه‌ڵاتداران زامنی هێشتنه‌وه‌ی و بنه‌ماڵه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
هۆکارێکی تری گه‌نده‌ڵبوونی ده‌سته‌ڵاتداران له‌جیهانی سێهه‌مدا بریتیه لهملکهچبوونیان به‌بڕیار و مه‌رجه‌کانی دوو ده‌زگای ئابووری جیهانیه‌وه، یه‌که‌میان سه‌ندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیه(International Monitory Fund )، ئه‌وی تریشیان بانکی نێوده‌وڵه‌تییه)(World Bank. سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م دوو ده‌زگایه که له‌دوای ڕیکه‌وتننامه‌ی بریتن ووده‌وه (Britten Wood)له‌دایک بوون بریتیه له ملنه‌دانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران به خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌کان و واڵاکردنی بازاڕ به‌ڕووی سه‌رمایه‌دارانی جیهاندا. به‌رپرس و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م دوو ڕێکخراوه‌یه خه‌ڵکانی پرۆفیشناڵ و زانان له‌بواره‌کانی په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ بازاڕ و پرسه ئابووریه‌کاندا. ئه‌م که‌سانه به‌شێوه‌یه‌کی دیار جێی ممتمانهو باوه‌ڕی ووڵاتانی پێشکه‌وتووی پیشه‌سازین و زۆربه‌ی کار‌و چاڵاکییه‌کانیان له‌خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ووڵاتانه‌یه. بۆیه ده‌بینین ئه‌م دوو ده‌زگایه هیچ ڕێگهخۆشکهرنین بۆ سه‌قامگیربوونی که‌لتورێکی دیمۆکراسی له ووڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا، به‌ڵکو خه‌می سه‌ره‌کی ئه‌وان وه‌رگرتنی سوودی ئه‌و قه‌رزانه‌یه که ده‌یده‌ن به‌سه‌رکرده لۆکاڵییه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه. زۆربه‌ی ڕیکهوتنهکان له‌ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌ت و ئامۆژگاریه‌کانی دوو ده‌زگای ناوبراودا جێبه‌جێ ده‌کرێن. سیاسه‌ته‌کانی هه‌ردوو ده‌زگای ناوبراو له‌دنیادا بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی کهسیاسهتکردن بریتی بێت له سه‌رکه‌وتنی ده‌سته‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند و مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن. بڕوانه له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی جیهانی سێیه‌م که‌چۆن بنه‌ماڵه‌کان ده‌سه‌ڵاتدارێتی وه‌چه بۆ وه‌چه دهگوێزێننهوه. به‌مه‌به‌ستی دانه‌بڕان و مانه‌وه له بازنه‌ی ئیلیتهکاندا (Elites)، ده‌بینین سه‌رۆکه‌کان که‌سه نزیکه‌کانی خۆیان ده‌نێرنه دانشگاکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا تاکو به‌شێوه‌یه‌کی شاره‌زاو لێهاتوو لهکایهو گه‌مه ئابووریه‌کاندا یاری بکه‌ن. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر وورد ببینه‌وه له هه‌وڵه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له‌کوردستاندا ، ده‌توانین به‌ئاسانی قامک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه که له‌باشترین دانشگاکانی جیهان ده‌خوێنن و چه‌ندین خه‌ڵکانی پسپۆریان بۆ گیراوه تاکو شارزا بن له‌بواری سیاسه‌تکردندا.
زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له ووڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا زۆر ناکۆمهڵاتین و باوه‌ڕی خه‌ڵکیان له‌ده‌ست داوه و جێگه‌ی نه‌فره‌تی خه‌ڵکن. هۆکاری ئه‌م نامۆ بوونه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پلان و نه‌خشانه‌ی کهبهنهێنی ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵ کۆمپانیا جایهنتهکاندا (Giant) له‌سه‌ری ڕێکده‌که‌ون. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه هێنده دوورن له‌خه‌ڵکه‌وه که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕی خه‌ڵک نین. بڕوانه گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت له‌کوردستاندا به‌چی نهێنیکارییهک ئه‌نجام دراون. ده‌بینین بێجگه له‌گروپێکی بچووک له‌نێو هه‌ردوو حزبدا، که‌سی تر ئاگادار نییه له‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕێککه‌وتنامه‌و گرێ به‌ستانه. ئه‌و گرێبه‌ست و ڕێکه‌وتنانه به‌پێی سیاسه‌ت و پره‌نسیپه‌کانی سیاسه‌تی ئابووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌نجامدراون. بۆیه گه‌نده‌ڵ بوون دیاردهیهیکی سرووشتی نییه له‌سه‌رانی کورددا، به‌ڵکو ئه‌و مۆدو په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابووریانه‌یه که‌ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردیشی کردووه‌ته به‌شێک له‌خۆی.
له‌کۆتایدا تاکه شتێک که ئه‌توانێت به‌ر به‌م به‌ربه‌ریه‌ته بگرێت، به‌ئاگاهاتنه‌وه‌و تێگه‌شتنی خه‌ڵکه له‌و هه‌نگاوه سیاسی و ئابووریانه‌ی که ده‌سه‌ڵاته لۆکاڵییه‌کان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تی و ووڵاته پیشه‌سازیانه‌وه ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌تدا. گۆڕین و که‌نار خستنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره خۆماڵییانه کارێکی زۆر ئهسانتره لهڕیفۆرمکردن و چاکسازیان، چونکه تێڕوانین و تیگهیشتنهکانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان وابه‌سته‌یه به‌سیسته‌مێکی ئابووری و سیاسی که‌گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام نه‌ک له‌کوردستاندا، به‌ڵکو له‌گشت ووڵاتانی جیهانی سێیه‌م به‌به‌رده‌وامی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.