سپاس و پیزانین سه‌باره‌ت به کاندیداتۆری خه‌ڵاتی نۆبێل
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
soransa@hotmail.com
تاران – 26/4/2708
ره‌نگه له‌رێگه‌ی هه‌واڵه‌کانه‌وه ئاگادار بووبن که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش ، به هه‌وڵ و تێ کۆشانی بێوچانی هێندێک له سه‌روه‌رانی دڵسۆز و به‌رێز ، به چه‌شنی تاکه که‌سی ، وه‌ک کاندیداتۆری خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل ( له سه‌ر بناغه‌ی نووسین ) بۆ ساڵی 2008 ناونووس کرام ، که به پێویست و به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم ، سپاسی هه‌مو ئه‌و رێزدارانه بکه‌م ، که له‌م رێبازه دا ، تێ کۆشاون و خۆیان ماندو کردوه .
سپاسیش ده‌که‌م له ته‌واوی رادیۆ ؛ تی ،ڤی ؛ هه‌واڵنێری ، گۆڤار ، رۆژنامه ، ماڵپه‌ڕ ، که‌سایه‌تی و دڵسۆزانی رێبازی مرۆڤایه‌تی و کوردایه‌تی، له گشت کوردستانی گه‌وره و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، که ئه‌و هه‌واڵه‌یان به شێلگیری بڵاو کردوه‌ته‌وه و لایه‌نگریان له‌م دۆزه کردوه. پشتیوانی ماموه‌ستایانی زانستگه ، هونه‌روه‌ران ، رووناکبیران و نوێنه‌رانی پێشوی پاڕلمانیش جێی پێزانینه . لایه‌نگری به دڵوگیانی هێندێک له کۆڕه وێژه‌ییه‌کان ، خوێندکارانی کوردی زانستگه کانی ئێڕان له کۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی زانستگه‌ی ئه‌میر که‌بیر و خوێندکارانی کورد و ناکوردی زانستگه‌ی ئیسفه‌هانیش له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانستگه‌یه ، جێی رێز و پێزانینه ، به تایبه‌ت خه‌ڵاتی تایبه‌تی کۆڕی خوێندکارانی کوردی زانستگه‌ی ئیسفه‌هان ( که خۆم به‌خه‌ڵاتی نوبێلی کوردی داده‌نێم) و به به‌رپرسایه‌تی کاک جه‌لال حاجی زاده ، خوێندکاری پلله‌ی ماستێر پێک هاتبو ، به من درا .
سپاسیش ده‌که‌م له ته‌واوی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی ، که به ئیمهیل ، تێلێفۆن ، پهیامۆک ، فاکس ، نامه و… ، په‌یامی لایه‌نگریان ناردوه . به کورتی کڕنۆش ده‌به‌م بۆ گشت خۆشه‌ویستانێک ، که به هه‌ر لهون بیر وڕای خۆیان ده‌ربڕیوه و ئاوڕیان داوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته .
بێ وته‌ی کلیشه‌یی داب و نه‌ریتی ( مه‌ڕسووم) ، دڵنیام له نێو گه‌لی مه‌زنی کورد دا ، له گه‌لێک سۆرغه‌وه ، ئافره‌تان و پیاوانی زۆر زۆر شیاوتر و لێهاتوتر له من بۆ ئه‌م کاندیداتۆریه بوون و هه‌ن ، به‌ڵام هه‌ر چۆن بێ – ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌نده که خزمه‌تگوزارێکی هه‌ره چکۆله‌ی ئێوه ، ناوی له‌و ریز(لیست)ه جیهانیه دا نووسراوه ، به شتێکی ئه‌رێی ( موسبه‌ت) دادبنرێ . به تایبه‌ت له رێبازی ئاشتی خوازی و دژه تێڕۆڕیستی گه‌لی کورد دا .
له‌و کێ به‌رکێ قووڵ و به‌رینه دا ، که به پێی هه‌واڵه کان به سه‌ریه‌که‌وه 197 که‌س له لایه‌ن گه‌لانی دیکه‌ه‌وه ناونووس کراون ، بۆ کوردێکی ئاسایی ، یه‌ک لاقهبا و بێ ده‌سته ڵاتی رامیاری و بێ هیچ پشتیوان و کاڕتێلێکی ئابووری وه‌ک من ، دۆڕاندنی ئه‌و کێ به‌رکێ مه‌زنه ، زۆر رووداوێکی چاوه‌ڕوان کراو و سروشتیه ، له لایه‌کی دیکه‌وه ، ره‌نگه هه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌و دۆڕاندنه‌ش بۆخۆی به چه‌شنێک بردنه‌وه له‌قه‌ڵه‌م بدرێ و زات شکێن و رێ خۆشکه‌رێک بێ بۆ کوردگه‌لی شیاوتر له داهاتودا . هه‌ر جۆن بێ، ئه‌گه‌ر یه‌ک له هه‌زاریش ببرێته‌وه ، گه‌لی کورد بردویه‌تیه‌وه و ئه‌گه‌ر دابنرێ من خۆم دامناوه . به پێی هه‌واڵه‌کان ، له مانگی ئۆکتۆبری ئه‌مساڵ دا، ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که راده‌گه‌یێنرێ .
به هیوام هه‌ر که‌س ئه‌و ناسناو و پللهیهی پێ بدرێ ، بتوانێ پتر له خاتوونی رێزدار شیرین خانمی عیبادی خوشه‌ویست و سه‌روه‌ر ئوڕهان پامووک به‌ی (به‌گ)، له سه‌ر ئاشتی و ماڤی مرۆڤ داکۆکی رژد بکا ، به تایبه‌ت مافی گه‌لانی بن ده‌ستی وه‌ک کورد ، که‌شمیر ، باسک ، تێبێت و ئه‌وانی دی .
دیسان به پێویستی ده‌زانم سپاستان بکه‌م ، ده‌ست تان ماچ ده‌که‌م و نووسینی ئه‌م سپاسنامهیهم به ئه‌رکی ئه‌مه‌کناسی کوردانه‌ی سه‌ر شانی خۆم زانی .