هه‌ردوو، له‌سه‌ر خورافه به‌ندن!…عه‌باس شوان
له‌ماڵپه‌ڕی کوردستان نیوزدا، سه‌رحه‌د یونس محمد، رۆژی 2008.1.2 به‌و ناونیشانه ( كۆمه‌ڵگای موسڵمانان كوێرانه شوێن خورافه‌ی ئایینی گاوره‌كان كه‌وتوون ) سه‌رنجڕاکێشه چه‌ند دێڕێکی نووسیوه، و بڵاوکردۆته‌وه. ناونیشانه‌که شایه‌نی تیڕامان بوو، بۆیه خێرا ده‌ستم به‌خویندنه‌وه‌ی کرد. ئه‌مه هاوکاته له‌گه‌ڵ سه‌ری ساڵی نوێی زاینی، که مه‌راسیم و سروتی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ به‌ڕێ ده‌خرێت.
ئه‌و که‌سه، به‌ناونیشان و له‌یه‌که‌م دێریدا تووشی سه‌رسامی کردم، لایه‌کیان ئه‌وی که وشه‌یه‌کی زۆر کۆنی بۆ کریستیانه‌کان به‌کارهێناوه، له‌مێژه‌وه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵکی هه‌روه‌ها له ئه‌ده‌بیاتیی نووسین نه‌ماوه، به‌کارناهێنرێت. ئه‌ویش وشه‌ی کافری عه‌ره‌بی که به‌کوردی گاور ده‌گرێته‌وه. ئه‌و وشه‌یه‌که بۆ غه‌یره ئاینی ئیسلام وه‌ک ئیهانه‌ت به‌کارهێنراوه! بێگومان په‌یره‌وانی ئاینه جۆراوجۆره‌کان، ئه‌و ده‌ربڕینه له‌به‌رانبه‌ر یه‌کتردا به‌کارده‌به‌ن! ئه‌وه‌یش وه‌ک مارکسییه‌کان ده‌بێژن ئایین سه‌رچاوه‌ی ته‌فره‌قه و دووبه‌ره‌کی نێوان مرۆڤه‌کانه.
ئه‌و که‌سه، بۆ ئه‌وده‌ربڕینه ناجایزهی به‌کارهێناوه؟ گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ ئه‌و که‌لتووره ئاینییه توونده ده‌گه‌ڕێته‌وه، که گرووپه‌کانی ئیسلامی سیاسی، له‌پشتییه‌وه‌ن، و به‌دوای زیندوو کردنه‌وه‌ی ئسووڵه هه‌ره کۆنه‌کانی سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی ئیسلامه‌وه‌ن!
ئه‌و که‌لتووره، مایه‌ی نه‌فره‌ته، جێی داخه، ناکرێت به‌هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بێت، هه‌وڵی ده‌مه‌زه‌رد کردنه‌وه‌ی بدرێت. ئه‌وه ده‌ربڕینه‌ی که بابه‌نۆئێل به‌خورافه ده‌شوبهێنێت، ناکرێت که‌سێکی په‌یره‌وی فڵان ئایین بێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وی تردا به‌کاری بهێنێت، ئه‌مه له‌کاتێکدا خودی ئه‌و جه‌نابه و ئاینه‌که‌یشی له‌سه‌ر خورافه و نالۆجیک به‌نده! ماڵی له‌شووشه‌یه و به‌رد ده‌گرێته خه‌ڵکی تر، کۆمۆنیست و ئاتائیست ، ….. ه‌کان ئه‌وه په‌یڤیان بێت، که‌س لێیان ناگرێت.
ئه‌و تێگه‌یشتنه بۆ بابه‌نۆئێل، سه‌رتاپا نادروست و سه‌قه‌ته، چونکه له‌وڵاتێکی وه‌ک فینلاند له‌کۆتایی مانگی یانزه‌ی هه‌موو ساڵێک بابه نوئێڵ به‌کۆپته‌ر دیته فڵان و فیسار گۆره‌پانی ناوه‌ندی شار، شاره‌وانییه‌کان به‌هاوکاری که‌نیسه‌ی مه‌راسیمی پێشوازی شایسته‌ی بۆ به‌ڕی ده‌خه‌ن. هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی به‌تایبه‌تی مناڵان بۆ بینین و پێشوازی لێکردنی کۆده‌بنه‌وه.
به‌ر له‌ڕۆژی24ی 12 خه‌ڵکی دیاری بۆ مناڵه‌کانیان ئاماده ده‌که‌ن، له‌و ڕۆژه‌دا که به‌ڕۆژی دابه‌شکردنی دیارییه‌کان به‌نێوبانگه، هاوکات بابه نوئێل ده‌ست ده‌کات به‌دابه‌شکردنی دیارییه‌کانی. بابهنۆئێلی فینلاند، به‌یه‌کێ لهئهسڵیترین بابهنۆئێلهکان داده‌نرێت، له‌شارێکی باکوری فینلاند به‌ناوی ڕۆڤانیمی یه‌وه، داده‌نیشێت. له‌م کاتانه‌دا، بۆ بینینی ساڵانه، هه‌زاره‌ها مرۆڤ له‌وڵاتانی جۆراوجۆره‌وه ده‌چنه سه‌ردانی. 2008.1.4
—————
تکایه بڕوانه بابه‌تی ئاماژه بۆ کراو:
http://www.knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=Witar&Jimare=1715