نموونە لە شیعری ئەفلاتۆن
بۆ ئاگاتۆن
كاتآ هاوڕێـكەم ,ماچ ئەكەم
واهەستەكەم
ڕۆح لەسەر لێوانــمە و
بەڕاستی ڕۆحێـكی داماوە,
ئەیەوآ ڕۆچێــتە دوو توێـی جەستەیەوە !!
* * *
ئەم سێـوەت بۆ ئەهاوێـژم ؛
گەر منت خۆشەوآ بیگرەوە ..
دە لێـگەڕآ
با شیرینی جوانــیت بە دڵ بچێـژم !!
خۆ گەر خوا نەكا , لێـم بەگومانی
سێـو بە هەوادا فڕێــدە ..
ئیدی بە چاوانی خۆت ئەیبـینی؛
كە چەند كوورتە عومری جوانیــی !!
بۆ ئەستێــر (*)
یەكەم:
چاوت بڕیووەتە ئەستێـران
ئەی ئەستێـرەكەم!!
خۆزگە ئەبوومە ئاسمان
تا بتوانم ,
بە چاوانی هەزاران ئەستێـرەوە لێــت بڕوانم !!
دووەم :
ئەی ئەستێـرەكەم!
جاران لەنێـو زیـندووانا
وەك سپێــدەی بەیان ئەدرەوشایتەوە …
وا ئەمێــساكەش ,
ئەستێرەی ئاوابوونی و
لەنێو
مردووانا
ئەدرەوشێیتەوە !!!!
(*) ئەستێر : بە مانای ئەستێرە دآ لە زمانی یۆنانیدا .
(**) ئەفلاتۆن / یان پلاتۆ 427 – 347 پ . ز /
زانا و فەیلەسووفی بەناوبانگی یۆنانی و سەراپای گەردوون ,
لە پاڵ ئەوەدا كە خاوەنی چەند شاكار وپەڕاوێـكی فەلسەفی جیهانییە ,
كەچی دەرهەق بە شیعر و هونەر تێڕوانینێكی ڕەشبین و سە یری
هێناوەتە ئاراوە ,گوایە شیعر كارێكی نەگەتیڤانە و خراپ بەسەر دەروون و
ڕەوانی خەڵكیدا جێدێڵێ..بۆیە ئەفلاتۆن وەك شاعیرێك جێى سەرسووڕمانە .