
دوایین شیعر…خاڵه‌به‌کر/هۆڵه‌نده
(1) له‌زاری(….)
شه‌وانه،
تا،سایه‌ی،که‌نار،تاریک و ڕوونی کازیوه‌ی عه‌شقت..،
له‌بریی،شووشه‌یه‌ک مه‌ی..!
شووشه‌یه‌ک،گوڵاوی گووڵه به‌یبوونم ئه‌نۆشی،
گوڵه به‌لقیسم ئه‌کرد به‌کڵۆ سه‌هۆڵی پێکه‌که‌م و کهف و کوڵی سینه‌و دڵمم پێ ئه‌پۆشی..
ئه‌و ده‌مانه‌ش
ترپه‌ی دڵ و،هه‌ست و نه‌ست و خه‌یاڵ..
ناخیان پڕ ئه‌کرد،لهنهشئهو جۆش و خرۆش و جورعه‌ی ئهبادو که‌رنه‌ڤاڵ
عه‌یارانه..
بهکهزیهی ئاڵۆسکاوی تازه ڕه‌شه‌وه..
به‌ڕۆخ ئاونگی،به‌ژن و باڵای پێکهکهما،ڕێت ئه‌کردو،پێڵوهکانمت ئه‌کرد به‌شانه
نه‌رم نه‌رم ..
به‌ئه‌سپایی..،
سۆله‌کانی پێت،ئه‌خسته بن هه‌نگڵ و ده‌چویته به‌ر هه‌یوانی گوڵه بهلقیسێکم،
بیلبیله‌ی په‌پوله‌یه‌کی بهریئمت ئه‌کرد بهئاوێنهو..
به‌نازو عیشوه‌و له‌نجه‌ولاره‌وه،
که‌زیه‌ت پێ دائههێناو لهمکیاجه خواکردهکهتت ئه‌ڕوانی..
ئهوجـــــــــــــــــــــــــــــــا..،
په‌نجه‌یه‌کت کووڕ ئه‌کردو ده‌رگای ئه‌ندێشه‌ی خه‌ون و خهیاڵمت ئه‌کوتی..
بهگهرویهکی لاساره‌وه..،
پێت ئه‌ووتم..!
نه‌رمه گیان..
ئه‌ی شۆڕه‌سواری خه‌ون و خه‌یاڵ و ژیان..
گوێ ڕادێره
له‌نزیکه‌وه هاتووم…
کیشوه‌ری چه‌ندین عیشقی دوورم گڕ تێ به‌رداوه‌و دووی گێژه‌نی عیشقی هات ونههاتت که‌وتوم..
پێت ئه‌ووتم..،
هاتووم..،
له‌سایه‌ی ئیقاعی ترپه‌ی دڵ و ئۆرکسترای ههناسهیهکتا..،
بهکاوهخـــــــــۆ،
به‌کامی دڵ،
باسی عیشقت بۆ بکه‌م..،
پێت ئه‌ووتم.،
نه‌رمه گیان..،
ئه‌م جاره‌یان..!
خه‌نه‌ی خوێنت،
چه‌شنی گوڵاوی گووڵه به‌یبوون..،
ڕۆنهکهیته گوڵاوپرژێنی جهستهمهوهو..گه‌ره‌کمه،
به‌ده‌ستی خۆم،به‌سه‌ر جه‌سته‌ما ڕۆی بکه‌م..
پێت ئه‌ووتم..،
هاتووم تێم بڕوانیت..
که‌چۆن مانگم وه‌ک ماکسیه‌کی په‌مه‌یی بۆکردویته به‌رو ئه‌ستێره‌م کردوه به‌قردێله‌ی بان سه‌رم..
هاتووم.لهپێکهکهتا بتوێمهوهو هه‌ناسه‌و ڕۆحم ئاویته‌ی هه‌ناسه‌و ڕۆحت که‌م …
هاتووم،هه‌رچی عیشقی مه‌ست و ته‌زیوی له‌وه‌و ده‌مه…
دایانماڵم له‌به‌ر خۆما..،
هاتووم،بڵێسه‌و مه‌شخه‌ڵی بان له‌پی ده‌ستی ئه‌م عیشقه..،
که‌له‌به‌ره نوتهکو تاریکه‌کانی نێو دڵت ئاوه‌دان و ڕۆشنکا
هاتووم،بتکه‌مه قیبله‌و دڵم بکه‌م بهبهرماڵێک و ڕایبخهم له‌بن پێتا
هاتووم پێکه‌وه ده‌ستنوێژ به‌و نامانه بگرین.
که له‌سایه‌ی فرمێسکهکانمانا ئهخوسان و له‌دڵ و ده‌روونی وێرانه‌ی خۆمانا هه‌ڵمان ئهگڵۆفین ..
نه‌رمه گیان
له‌نزیکه‌وه هاتووم ..
هاتووم..،
هاتووم.
شیعری (خواقهزاو گیانه‌که‌م)( بۆ تۆش) بکه‌م بههێماو سونبلی داهاتووم….
(2) له‌زاری (….)
جوامێری ئه‌ز..،
ئه‌ی سوارچاکی مه‌یدانی جریت بازی چه‌له‌نگ و نه‌به‌ز
هاتووم هه‌رچی لاوک و حه‌یرانی عیشق هه‌یه بۆ تۆی بچڕم..
هه‌رچی گوڵاوی گوڵه به‌لقیس هه‌یه به‌سه‌ر ڕۆحی تۆیا بیپرژێنم
پاشاێێ ئه‌ز..،
به‌ڵێن ئه‌ده‌م..،
ئه‌م عیشقهشم جوداتر بێت،
نهیگۆڕم و ئه‌به‌دی بێت..!
دووره په‌رێزی هه‌وه‌س بازی بێت،
به‌ڵێن ئه‌ده‌م..،
هه‌رده‌م،
له‌فه‌زای ئه‌ندێشه‌و خه‌ون و خه‌یاڵتا
وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی عاری،عاری..،
به‌بێ عاریی..،
لهئاسمانهکهتا بێم و بچم..
هه‌رچی په‌ڵه هه‌ور هه‌یه ڕایسپێرم
له‌بری باران..،
نمه گوڵاوی گوڵه به‌لقیس بهسهرسهرتا ببارێنن
هاتووم به‌بێ ده‌فی ده‌روێش زیکرو تههلیلهت بۆ بکه‌م….
ئه‌و زیکرو تههلیلهیهی،
کهبهگهورهیی بۆته نوێژی به‌یانیانت و له‌مێژه خوازیارم بۆتی بکه‌م….
که‌سی که‌سم …
بڕوا بکه،
له تۆ زیاتر که‌س ناناسم..!
گه‌ر تۆ نه‌بیت من هه‌میشه ووڕووو کاسم..
گیانی گیانم..،
ئه‌و ده‌مه‌ی زه‌نگی بائاگا بوون،له‌ناکاو خۆی ده‌کوتێته نێو ئه‌ندێشه‌م…
کوڕگه‌لی مههابادو گه‌رمیان و کانی ئاسکان وه‌لا ده‌خه‌م….
چم،له‌یاد نامێنێت و،هه‌ر هێنده‌م پێ ئه‌وترێت بڵێم،ئه‌ی پیاوی من،تۆم خۆش ئه‌وێت شێێێتتتتانه…
هه‌موو گیانم بۆ گیانت پڕ ووررروووووژانه..!!
ئه‌وه‌ی پێشتریش،عیشق هێشتم کردبوون،
له‌پێناوی عه‌شقی تۆدا وێڵم کردوون..!
ژینی ژینه..،
ژیانی ژینه..،
(به‌گیانی تۆ قه‌سه‌م،گیانی تۆ،بۆ گیانی من،گیانێکی شیرینه
خه‌م ڕه‌وێنی ده‌رده‌کانمه،ئه‌م عیشق و ئه‌وینه)***
که‌سی که‌سم
زمان ڵاڵه‌و توانام نیه چلۆن بدوێم..
گه‌ر تۆ نه‌بیت ئه‌م ژینه‌ی ژینه دۆزه‌خ ده‌بێت…
ساز‌و تاری ده‌نگت نه‌بێت،هه‌رده‌م ته‌مه‌نی دوای چل ساڵیمی تیا ده‌برژێت…..
وه‌ده‌رکه‌وه..!
ئه‌و شه‌وانه‌ی ده‌نگت نه‌بێت لهسپێدهوه چاوه‌ڕێتم …
تا،که‌ره‌م که‌یت..!
سڵاوێک بکه‌یت و،به‌خه‌نده‌و تریقهوه به‌ره‌و ڕووت بێم،
سوخمه‌ی گوڵنار بترازێنم
وه‌کو خونچه،
یه‌خه‌ی سه‌وزی خۆمت بۆ دادڕم..!
که‌سی که‌سم..،
من ژینه‌ی تۆم،
هاوسه‌ری تۆم،
ژێوانیش نیم لهواژۆم.
(لێشم گه‌ڕێ،
چۆنم ئه‌وێت خۆشم بوێیت،
به‌و ڕێگه‌یه‌ی من ئه‌مه‌وێت.)***
***
24/11/2007