به‌رپرسان تاوانبارن به ناچارکردنی ژنان به په‌یوه‌ندی سێکسی له پێناو مانه‌وه‌ی کاردا
که‌ژاڵ حه‌مه ره‌شید….
…"وه‌ڵام به خه‌نده جه‌مال ڕه‌ووف"..
سه‌باره‌ت به‌و لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانیه‌ی که دکتۆر یونس عوسمان ئه‌نجامی داوه و له 7ی دیسه‌مبه‌ری 2007دا له ماڵپه‌ری ئاوێنه‌دا وه‌ک هه‌واڵ باسکراوه وه سه‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی هه‌ر دوو ساڵی 2005-2006 دا 435 ئافره‌ت ده‌ست درێژی سێکسیان کراوه‌ته سه‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسیاران و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته‌وه له هه‌رێمی کوردستان" له‌م باره‌یه‌وه هه‌ر وه‌کو هاوڕێی به‌ڕێزم ئه‌میر قادر له نوسینه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه ده‌ڵێت: "ده‌بوایه ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌و ئه‌م هه‌واڵه ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ژنانی نوسه‌رو که‌سانی پارێزه‌ر له مافه‌کانی ژنانی بجوڵاندایه بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌م تاوانانه" به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌کو ئه‌م کاره نه‌کرا که‌چی ژنێک به‌ناوی خه‌نده جه‌ماله‌وه هاتووه هه‌رچی سوکایه‌تیه به ژنانی ده‌کات و پاش جۆره‌ها لێکدانه‌وه‌ی بێ بایه‌خ و ده‌روونی خۆی به نه‌فسیه‌ت نزم و سۆزانی ناویان ده‌بات و له‌ولاشه‌وه به هه‌موو هه‌وڵێکیه‌وه پارێزگاری له ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسه شه‌هوانیه‌کانی ده‌کات که خه‌ریکی ئه‌م فه‌سادو تاوانانه‌ن به ناوی به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگاوه‌و خراپ سوود وه‌رگرتنیان له جێگا‌و ڕێگای ده‌وڵه‌تیان.
خه‌نده جه‌مال ره‌ووف له نوسینه‌که‌یدا به ناوی "ده‌ست درێژی یان حه‌زی هه‌ردووک؟؟" که له ژماره 432ی رۆژنامه‌ی ئه‌له‌کترۆنی (ده‌نگه‌کان ) له 24ی دیسه‌مبه‌ری 2007دا بڵاو بۆته‌وه هه‌ر وه‌کو له تایتڵه که‌یدا نیشانی داوه ده‌ڵێت: "ئه‌مه ده‌ست درێژی نیه به‌ڵکو ئه‌مه کار‌و حه‌زو نه‌فسی نزمی هه‌ندێک له ئافره‌ته‌کانمانه که به‌داخه‌وه ده‌ڵێم له پێناوی مانه‌وه‌ی کاره‌که‌ی و کورسیه‌که‌ی و له ده‌ست نه‌دانی مه‌نسه‌ب یاخود له‌پێناوی وه‌رگرتنی پارچه زه‌ویه‌ک یان ته‌عین کردنی خوشکێک و برایه‌کیدا ئه‌و کاره ئه‌نجام بدات ره‌نگه شانازیشی پێوه بکات که ئه‌و په‌یوه‌ندی غه‌رامیانه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌سئولێکدا که هه‌موو که‌س ناتوانێت بگاته ئه‌و پله به‌رزه" من لێره‌دا ده‌پرسم خه‌نده خان تۆ که خۆت دان ده‌نێت به‌وه‌دا که ئه‌و جۆره له به‌کاربردنی سێکسی و په‌یوه‌ندیه له کوردستان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له جێگایه‌کی تریشدا ده‌ڵێیت ره‌نگه ژماره‌که له‌وه‌ش زیاتر بێت پێنه‌زانرابێت ئه‌ی تۆ پێت وانیه که ئیستغلال کردنی سێکسی له مه‌یدانی کارکردن‌دا تاوانه؟ وه ئه‌م تێکسته به شێوه‌یه‌کی گشتی له لێکدانه‌وه‌و یاساکانی ووڵاتانی دنیا‌و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیشدا قبووڵ کراوه. ئه‌گه‌ر ژنان له پێناوی مانه‌وه‌ی کاره‌کانیاندا په‌یوه‌نی سێکسیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکدا که پله‌و پایه‌ی له‌و به‌رزتره ئه‌و په‌یوه‌ندیه ناچاری نیه؟ نازانم تۆ بێ ئاگایانه که‌وتویته‌ته ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه یان ژێرانه ئه‌وه تۆی بۆ پارێزگاری کردن له به‌رپرسان و ده‌وڵه‌ت ئه‌ته‌وێ خۆڵ بکه‌یته چاوی خه‌ڵکه‌وه‌و وایان تێگه‌یه‌نیت خۆت ووته‌نی ته‌عه‌دای نامووسی ئه‌وه‌یه که له ده‌رگای خه‌ڵک بده‌ن و به پێش چاوی دایک و باوک و خوشک و براوه هێرشی سێکسی بکرێت. ره‌نگه خۆت زۆر باش بزانیت که سوکایه‌تی پێکردن و به‌کاربردنی په‌یوه‌ندی سیکسی جۆره‌ها شێوازی هه‌یه، به‌ڵام ده‌ست و قه‌ڵه‌می تۆ‌و هه‌وڵی که‌سانی وه‌ک تۆ خۆش بێت دوور نیه کار نه‌گاته ئه‌وه‌ی له ده‌رگای ماڵانیش بدرێت و به پێش چاوی که‌س و کاره‌وه به‌رپرسان هه‌وه‌س بازی بکه‌ن و ئاره‌زووی شه‌هوانیان به‌تاڵ که‌نه‌وه.
تۆ سه‌رباقی ئه‌م لێکدانه‌وه سووکایه‌تی بارانه‌ی به ژنانی ده‌که‌یت که‌چی به هه‌وڵێکی دڵسۆزانه‌ی وه‌ک ئه‌و لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانیه‌یه‌ی دکتۆر یونس که جێگای ته‌قدیره‌و چاونه‌ترسانه پیشانی به‌رپرسانیشی داوه ده‌ڵێت ئه‌م کاره خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکه‌و وه خه‌فه‌ت ده‌خۆیت که ئه‌م کاره به ده‌ست دریژی له قه‌ڵه‌م دراوه‌و زۆر خه‌میشته که خه‌ڵک خۆی خه‌ریک بکات به‌و ئاماره‌وه بۆیه هه‌ر له ئێستاوه ده‌ڵێت خۆخه‌ریک کردن به‌و ئاماره‌وه ئه‌نجامه‌که‌ی سفره .
له جیاتی ئه‌و شه‌ره چرنوک و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ی فێری ژنانی ده‌که‌یت بۆ به‌رگری کردن له خۆیان له هێرشی سێکسی به‌رپرسان که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی ماڵ وێرانی بێ مه‌عیشه‌ت کردن و برسی کردنی خێزانه‌که‌نیانه وه‌ره خۆت ئازابه‌و ده‌ست له‌ناو ده‌ستی ژنانی تر پێشره‌ویان به‌و ده‌ست بکه به چاوی به‌رپرسان و رووبه‌رووی ئه‌وانه به‌ره‌وه که رۆژانه خه‌ریکی گه‌نده‌ڵین و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی ده‌خۆن و به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن به سوود وه‌رگرتنیان له پله‌و پایه‌ی سیاسی و ئیداریان سوکایه‌تی به ژنانی ده‌که‌ن و ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌که‌نه سه‌ریان بۆ ناچار کردنیشیان به‌م کاره هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌ر کار ده‌رکردنیان لێده‌که‌ن، یان ته‌نانه‌ت هه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ته‌عین ده‌کرێن.
له کۆتاییشدا ده‌ست خۆشانه له‌به‌رێز دکتۆر یونس عوسمان ده‌که‌م بۆ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه که ئه‌نجامی داوه، هیوادارم بڵاوی بکاته‌وه‌و بیخاته به‌رده‌ستی خه‌ڵک تا وه‌ک دۆکیومێنتێکی به‌هێز سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ شکایه‌ت کردن و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له دژی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رپرسان به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. وه هیوادارم رێکخراوه‌کانی ژنان و که‌سانی پارێزه‌ر له مافه‌کانی ژنان به‌ته‌نگ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه بچن.
12/1/2008