ڕێکخراوی سۆسیال ئه‌نته‌رناسیۆنال تاچه‌ند سۆسیالیستانه‌یه؟
نوسینی ئه‌م بابه‌ته ته‌نها له په‌راوێزی به‌ئه‌ندام بوونی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه) نیه له‌و ڕێکخراوه‌دا، هێنده‌ی ره‌خنه‌یه‌کی جیدی و خوێندنه‌وه‌یه‌کی پێویسته بۆ لێتێگه‌یشتنی سه‌رجه‌م په‌یامێک که خودی ئه‌و ڕێکخراوه ده‌یه‌وێت بیدات به گوێی کۆمه‌ڵگاکانی جیهاندا. بۆرژوازیهت هه‌میشه وه‌ک پیشه‌ی سه‌ره‌کی سیستم و سونه‌ته‌کانی ناو ئایدۆلۆژیاکه‌ی و پرۆگرامه سیاسی و ئابوریه‌که‌ی ، بۆهه‌میشه ڕاوه‌ستانی پێیه‌کانی خۆی له‌سه‌ر درۆ کردن بنیات ناوه. بنیات نانێک که به‌بێ درۆیه‌کی ڕۆژانه ناتوانێت خۆی له سه‌رپێ ڕابگرێت. ئه‌مه‌ش واته ئه‌م له‌سه‌ر پێ خۆڕاگرتنه په‌یوه‌سته به گێل کردن و له خشته بردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی له‌به‌رده‌م خواسته سه‌ره‌تای و هه‌میشه‌ییه‌کانی ژیانیاندا.
دیاره بۆرژوازیهت یاخود ڕژێمی سیاسی سه‌رمایه‌داری هه‌ر له‌کاتی ده‌ست ڕاگه‌شتنی به ده‌سه‌ڵات و تاکو ڕوخانی ڕژێمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی وه‌ک قۆناخێکی پێشکه‌وتن خواز خۆی پێناسه کرد. چونکی خودی پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کان و ئاستی داهێنانه‌کان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م پرسیار و به دوادا چون بوو، ئیتر خودی ڕژێمی سیاسی و ئابوری ڕابردوو نه‌ی ده‌توانی له به‌رده‌میدا وه‌ک له‌مپه‌رێک بوه‌ستێته‌وه. تائێره وه‌ک ئاستی گۆرانه‌کان و ئاڵوگۆره سیاسی و ئابوریه‌کان جێگای تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه له نێو ململانێ به‌رده‌وامه‌کانی نێوان قۆناخه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه‌کاندا.
بۆخۆی ڕژێمی سیاسی و ئابوری دنیای سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازیهت به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک جیاوازتر له خودی قۆناخه رابردوه‌کان، هاته نێو دنیایه‌کی ڕاسته‌وخۆ،خۆ خۆیه‌ک لای کردنه‌وه وه، واته ده‌ست نیشان کردنی چینه‌کان به شێوازێکی سه‌ره‌کی و جێگا‌و ڕێگای خودی ئه‌م چینانه له نێو بارودۆخی به‌رهه‌م هێنان و یه‌کلای کردنه‌وه‌ی ئاستی چینه‌کان له نێو بارودۆخه چینایه‌تیه‌کاندا. دیاره خودی ئه‌م ڕژێمه سیاسی و ئابوریه بێده‌ربه‌ست نه‌بوه له نێو کێشمه‌کێش و ئاڵۆزیه‌کانی ناوخۆیدا، که له هه‌ناوی خۆیدا ده‌رهاویشته‌ی بووه. واته به‌کاڵا کردنی خودی ئه‌و چینه‌ی ڕۆژانه له‌نێو به‌رهه‌م هێناندا له جه‌نگدایه و بۆ خۆشی واته چینێک که ڕاسته‌وخۆ دهچوسێنرێتهوه له به‌رانبه‌ر ئاستی ئه‌و کاڵایه‌ی به‌رهه‌می هێناوه و وه‌ک خودی ئه‌و کاڵایه حسابێکی بۆ ده‌کرێت له نێو په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تیه‌کاندا. له‌م نێوه‌نده‌دا خودی ساغ کردنه‌وه‌ی کاڵاکان له بازاڕدا و جێگایه‌ک به خاتری قازانجێکی زیاتر ده‌کرێت بۆ سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن شهر یکهتهکان که به‌ده‌ستیان ده‌که‌وێت بڕی بژێویه‌کی مام ناوه‌ندی بده‌ن به ئه‌و کرێکارانه‌ی ڕۆژانه سه‌رقاڵن به به‌ر ههمهێنان و دروست کردنی به‌رهه‌می زیاتره‌وه.
له‌م نێوه‌نده‌دا ئاستی کێشمه‌کێش و ململانێکانی نێوان ئه‌م دوو چینه هه‌رده‌م له جه‌نگێکی به‌رده‌وامدایه، ئه‌گه‌ر چی له ڕووی کرداریه‌وه، تاحه‌دێک ڕه‌نگه له‌م سه‌رو وه‌خته‌دا که‌م ڕه‌نگ تر به دیار بکه‌ون، به‌ڵام له نێو خودی ژیانه ڕۆژانهیهکاندا ده‌کرێت به ئاسانی هه‌ست به ئه‌م نابه‌رابه‌ی و کێشمه‌کێشه بکرێت.
به‌داڕوخانی بلۆکی به‌ناو سۆسیالیست و کۆمۆنیستی درۆزنانه‌ی شوره‌وی،(ئه‌گه‌ر چی بۆ گشت جیهانی سه‌رمایه‌داریشی نیشان دا که به‌رپاکردنی جیهانێکی یه‌کسانی خوازی به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و چینه شۆڕشگێڕه کارێکی خه‌یاڵی نیه). سه‌رجه‌م جیهانی به‌رانبه‌ر، شای و لۆ غانی خۆی به‌رپا کرد و بۆ هه‌میشه مه‌رگی کۆمۆنیزمی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ساته‌وه‌خته بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ، بێجگه له‌و تاکانه‌ی که خوێنده‌وه‌یه‌کی زۆر تایبه‌ت و موشهخهسیان هه‌بوو بۆ خودی ئه‌و بلۆکه به‌ناو سۆسیالیستیه، له به‌رانبه‌ردا سه‌رجه‌م دڵخۆش بوون و ئاهه‌نگی کۆتای سه‌رده‌مێکیان ڕاگه‌یاند. لێره‌دا ده‌که‌وینه نێو پرسیارێکی زۆر واقعیه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیرانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شه‌رمه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌بیریاندا بێته‌وه که ته‌نها ڕێگا چاره بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی له ده‌ست ئه‌م نابه‌رابه‌ریه ته‌نها سونه‌تێکی کۆمۆنیستیه، که خودی رابه‌رانی ئه‌و قوتابخانه‌یه ڕایان گه‌یاندوه. به چ ئه‌ندازه‌یه‌ک ده‌توانن دیفاع له‌م سه‌رده‌مه بکه‌ن که به غه‌یری بێحورمهتی کردنێکی زۆر ئاشکرا به خودی پره‌نسیپه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ناتوانین هیج پێش که‌وتنێکی دیکه ببینین؟ ئاخۆ هیچ کات به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م ساتهوهخهته زۆر به‌بێ شه‌رمانه هێڕش کراوه‌ته سه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵک ، له‌کام میدیای دهوهڵهتیهوه ڕۆژانه گوێبیستی ئه‌وه نابین که کامه له‌وڵاتانی ئاسیا‌و ڕۆژهه‌ڵات و تا ده‌گاته خودی وڵاتانی خاوه‌ن پیشه‌سازی و جیهانی مۆدێرنه که بهیانیدهکهن و ده‌ڵێن چه‌ند سه‌د ملیۆن به‌شه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتیدان؟ یاخود به‌ڕه‌سمی له نێو که‌ناڵه‌کانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت که چه‌ند کۆمه‌ڵگا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له نێو چوندان. ئاخۆ نابێت بپرسین هۆکاری ئه‌م هه‌موو ده‌رده‌سه‌ریه چیه؟ ئایا ئه‌گه‌ر ته‌نها خودی ئه‌م سیستمه زاڵه‌ی نیزامی چینایه‌تیه نیه، ئه‌ی ده‌کرێت به قه‌ده‌رێکی ئیلاهیهتی خه‌یاڵی ته‌ماشای بکه‌ین؟
من ئه‌م سه‌رده‌مه له‌هه‌رکام سه‌رده‌مه‌کانی ڕابردوی مرۆڤایه‌تی، ڕاشکاوانه‌تر ده‌بینم بۆ هێرشکردنه سهرخواستهکانی زۆرینه‌ی خه‌ڵک و، شکاندنی حورمه‌تی مرۆڤایه‌تی له‌به‌رده‌م هێرشکردنێکی زۆر بێئابڕوانهدایه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانێکه‌وه که ڕۆژانه به غه‌یری درۆی بێ‌مانا هیچ شتێکی دیکه‌مان پێنافرۆشن.
خودی ئه‌و بودجیهیهی که سه‌رف ده‌کرێت بۆ لایه‌نی سه‌ربازی و داهێنانه کوشندهیهکان زۆر زیاتره له‌و بودجه‌یه‌ی که ته‌رخان کراوه بۆ ژیانی کۆمه‌ڵگه. ئاخۆ نابێت بپرسین ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕژێمانه خوازیاری ژیانێکی پڕ له ئاسایش و هێمنن بۆ ژیانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌کان، ئه‌ی ئه‌م هه‌موو چه‌که کوشندیه بۆ سه‌ر سه‌ری کێیه؟
بۆیه من ده‌مه‌وێت بڵێم خودی ئه‌و ڕێکخراوه‌ی ئێستا به نێو سۆسیال ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمه‌وه ده‌یه‌وێت ڕاستیه‌کان ئاوه‌ژوو بکات، هیچ نیه به‌قه‌د ئه‌و درۆیانه‌ی که خودی سه‌رانی ئه‌و ڕژێمه سه‌رمایه‌داریه ڕۆژانه ده‌یفرۆشنه‌وه به سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی.
ئاخۆ ئه‌گه‌ر خودی ئه‌و ڕێکخراوه به زه‌ڕه‌یه‌کیش نزیک بونایه له پره‌نسیپه‌کانی سونه‌تی سۆسیالیزمیهوه، ده‌بوا لانی که‌م تا ئێستا رابه‌رایه‌تی چه‌ندین خۆپیشاندان و هاتنه مه‌یدانی عه‌مه‌لییان بکردایه دژی ئه‌م ده‌سه‌لاته حاکمه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه. کێ دیویه خودی سه‌رانێک موده‌عی ده‌سه‌ڵاتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کسانی خوازبن و هه‌رخۆشیان دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌و خه‌ڵکانه بن که ئه‌مڕۆ ڕه‌خنه‌یه‌کی جیدیان هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتی حاکم؟
ئاخۆ ده‌کرێت ئه‌و رێکخراوه به‌و ناونیشانه خۆی پێناسه‌بکات! یان ئه‌مه ته‌پوتۆز کردنه به‌سه‌روچاوی ڕاستیه‌کانی ژیانێکی شکۆمه‌ندانه‌دا؟
پره‌نسیپه‌کانی جیهانێکی یه‌کسانی خواز بریتیه له دابین کردنی ژیان بۆ هه‌موان و له نێو بردنی جیهان بینی قازانج خوازی! ئاخۆ ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌م ڕێکخراوه توانیویه‌تی به‌دژی پره‌نسیپه‌کانی نیزامی نابه‌رابه‌ری چینایه‌تی و سه‌رمایه‌داریدا بوه‌ستێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر نا ، که‌واته خودی ئه‌و ڕێکخراوه هێچ نیه بێجگه له درۆیه‌کی گه‌وره و له کایه بردنی ڕاستیه‌کان. من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه به‌ڕه‌سمی ئیعلانی مه‌رگی کۆمۆنیزمی ڕاگه‌یاند، واته مه‌رگی یه‌کسانی خوازی؟ ئه‌ی به‌ڕای ئێوه‌ی خوێنه‌ر، شه‌رم نیه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جارێکی تر باس له سۆیالیزم و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بکات؟
ئاخۆ جوانترین تیگه‌یشتن بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ر وه‌ک ئه‌و مێژوه نیه که (ئه‌نگلس) له پێشه‌کی چاپی مانیفێستی پارتی کۆمۆنیست بۆ وه‌رگێڕانی سه‌ر زمانی ئینگلیسی چاپی ساڵی 1888 ده‌ڵێت(نه‌مان توانی مانیفێستی کۆمۆنیست ناوبنێین مانیفێستی سۆسیالیزم) چونکه لانی که‌م سۆسیالیزم ئه‌و که‌سایه‌تی و ڕێکخراوانه بوون که ئاماده نه‌بوون ڕه‌خنه‌یه‌کی جیدی له ده‌سه‌لاتی حاکم بگرن و لانی که‌م خوازیاری ئه‌وه نه‌بوون زه‌ره‌رێک بگه‌یه‌نن به ئه‌و قازانجه‌ی که ڕژێمی حاکم به‌ده‌ستی ده‌که‌وت له ڕێگای چه‌وساندنه‌وه چینایه‌تیه‌کانه‌وه، بۆیه ئه‌و سۆسیالیزمه له قاره‌ی ئه‌وروپادا به مه‌قبولیه‌ت چاوی لێده‌کرا و کۆمۆنیزمیش به پێچه‌وانه‌وه، وه‌ک دژێکی سه‌رسه‌ختی ده‌سه‌ڵاته‌کان ته‌ماشا ده‌کرا.
ئه‌نگڵس له‌و پێشه‌کیه‌دا زۆر به ڕونی به‌رنامه‌و تێگه‌یشتنێک که مارکس هه‌یبوو له به‌رانبه‌ر ژیانی کۆمه‌لایه‌تی باودا و ئه‌وانه‌ی ڕابردوشدا، ده‌نوسێت، مارکس ڕابه‌ری مه‌زنی چینی کرێکارانی جیهان زۆر به‌ڕاشکاوانه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه‌ته‌وه که (ڕزگار بوونی چینی کارگه‌ران ته‌نیا له‌لایه‌ن چینی کارگه‌ران خۆیه‌وه دێته دی)
دیاره ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می پوخته‌ی بیرورایه‌کی ته‌واو یه‌کسانی خوازی ئه‌و رابه‌رانه‌ی که له‌کاتی خۆیاندا بۆ سه‌رجه‌م چینی چه‌وساوه رایان گه‌یاندوه و تا ئێستاش ڕاستی و دروستی ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌رده‌م زیندوو بوونی خۆی به‌یان ده‌کات، هۆکاری هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کانیش که سه‌به‌بکاری ته‌نها ئه‌و سیستمه چینایه‌تیه، سه‌رمایه‌داریه‌یه.
مارکس زۆر به‌ڕونی له مانیفێستدا ده‌ڵێت(شێوه‌ی ئابوری به‌رهه‌م هێنان و ئاڵوگۆڕ و، ئه‌و ڕێکوپێکییه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که لێوه‌ی دێته کایه‌وه له هه‌موو سه‌ده‌یه‌کی مێژوویدا بریتین له بناغه‌ی دامه‌زراندنی مێژووی سیاسی وبیری ئه‌و سه‌ده‌یه و به هۆی ئه‌و بناغه‌یه‌وه ده‌توانرێ سه‌ده‌که‌ش خۆی روون بکرێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تی (هه‌رله دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تای خێڵه‌کی و موڵکایه‌تی هاوبه‌شی زه‌وی و زاره‌وه)مێژووی خه‌باتی نێوان چینه‌کان بووه. خه‌باتی نێوان چینه چه‌وسێنه‌ره‌کان و چه‌وساوه‌کان، چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و چینه ژێر دهسهتهکان، مێژووی ئه‌م خه‌باتانه‌ی چینایه‌تی چه‌ند پله‌یه‌کی به‌ره‌و دوا پێک دههینێنن که ئه‌مڕۆ گه‌یشتونه پله‌یه‌ک، چینی چه‌وساوه و ژێر ده‌سته که پرۆلیتاریایه ناتوانێ له ئاگری چینی چه‌وسێنه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدار که بۆرژوازیه خۆی ڕزگار بکات. ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌و کاته‌شدا تاهه‌تایه ته‌واوی کۆمه‌ڵ له هه‌موو جۆره چه‌وسانه‌وه و ژێر ده‌ستی و له هه‌موو جیاوازیه‌کی چینایه‌تی و له خه‌باتی چینایه‌تی رزگار نه‌کات). به‌م چه‌شنه سۆسیالیزم له ساڵی 1847 دا جوڵانه‌وه‌یه‌ک بوو له جوڵانه‌وه‌کانی بۆرژوازییه‌وه، کۆمۆنیزم جوڵانه‌وه‌یه‌ک بوو له جووڵانه‌وه‌کانی چینی کارگه‌ران.
ئاخۆ ڕێکخراوی سۆسیال ئه‌نته‌رناسیۆنال ده‌توانیت بۆ چرکه‌یه‌کیش خۆی له‌و تێگه‌یشتنه‌ی مارکس نزیک بکاته‌وه له‌مه‌ر کێشمه‌کێشه چینایهتیهیهکان؟ خودی ئه‌و مێژووه چینایه‌تیانه‌ی که سه‌رجه‌میان بریتی بوون له چه‌وساندنه‌وه ،به‌نرخی قازانج کردن بۆ چینی باڵا ده‌ست؟ بۆ یه ده‌ڵێم بۆ سه‌رجه م نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانێک که ڕه‌خنه ده‌گرن و به‌داخه‌وه‌ن بۆ به‌ئه‌ندام بوونی یه‌کێتی نیشتمانی له‌و ڕێکخراوه‌دا، دیاره خودی ئه‌و رێکخراوه و پره‌نسیپه‌کانی هێچ شتێکیان زیاتر نیه له‌و ئامانج و پره‌نسیپانه‌ی که یهکێنتی نیشتمانی به شوێنیه‌وه‌یه‌تی! مه‌به‌ستم خودی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه که تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک دژی خواسته یه‌کسانی خوازه‌کانه و دیاره به‌پێی هوشیاری ئاستی هه‌رچ کۆمه‌ڵگایه‌کیش له ڕوی مه‌ده‌نیه‌وه و هاتنه مه‌یدانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه بۆ سه‌پاندنی لانی که‌می ژیان، ئه‌و رێکخراوه‌ش له‌و جێگایه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی ده‌کات. ئه‌گه‌ر نا به هیج شێوه‌یه‌ک خودی ئه‌و ڕێکخراوه به شێک نیه له به‌دی هێنانی خواسته‌کانی چینی کرێکاران و ئازادی خوازنی خه‌ڵکانی جیهان، هێنده‌ی له‌مپه‌رێکه له به‌رده‌م ئه‌و خواسته یه‌کسانی خوازانه‌دا!!!!!!!!!!
تێبینی/ دیاره ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی، مارکس و ئه‌نگلس له خودی مانیفێستی کۆمۆنیسته‌وه وه‌رمگرتوه،وه‌رگێڕانه کوردیه‌که‌ی، که جه‌لال ده‌باخ وه‌ری گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
18/07/2008