
گرێ
Closed
من و تۆ..
لە گرێیەك دەچیـــــــــــــــــــن،
پەپولە بە ئاسانى دەیكاتەوە !
ئەوپەڕى توندیمان دەبینرآ و
گێژاوى نەرمیمــــــــــــــــان دیارە..
گرێیەكین،
ئەودیوى چاوەڕوانیمان داگیرساندو
ئەمدیوى باوەشمان دەدرەوشێتەوە،
پێچى لێومان هێندە شلـــــــــــــــــــــــــــــــە،
هەناسەیەك دەیپچڕێنآ..
كەچى هەرچى سیحرى زبرە،
رویكردە ئەوسەرى (من) و
هەرچى ئەستێرەناسیشـــــــــــــــــــــــــــــــە،
بۆ ئەمسەرى (تۆ) دەگەڕان
ئێمەیان بۆ نەكرایـــــــــــــــــــــەوە !! ..
ئـــــارام
سلێمانــــــــــــــــــــــى
Arkan-r@hotmail.com