بۆ سۆرانی مامه حه‌مه
Closed
مه‌رگی نێرگز
ئه‌و په‌نجه له‌رزۆکه به‌شی
هه‌ڵوه‌رینه
که‌دزه بڕیاری مه‌رگی
نێرگز ئه‌دا
ئه‌و زمانه بۆ بڕینه
که‌بۆگه‌نی گه‌ووڕی مێژووی
لێ هه‌ڵده‌سێ و
به‌کوشتنی په‌روانه‌یه‌ک
فه‌توا ئه‌دا
بێ به‌زه‌ییم له‌گه‌ڵ دڕکا
ڕق ئه‌ستوورم له‌خه‌نجه‌ر
وه‌لێ کاتێ نێرگز ئه‌کوژن
هه‌موو گیانم دڕک ئه‌گرێ و
په‌نجه‌م ئه‌بێ به‌نه‌شته‌ر
هه‌واڵ .. هه‌واڵ
له‌کوردستانی هێمن و ئازاده‌وه
بۆ هه‌نده‌ران
له‌به‌شێکی نیشتمانێکی یه‌کگرتووی
دیموکراسی شازی فیدراڵ
دوێنێ له‌پرسه‌ی شادیا
له‌گه‌ڵ نه‌شئه‌ی ئازادیا
له‌سه‌ر داوای مافپه‌رستان
له‌نێو ده‌شتی نێرگزانا
ده‌ستی له‌رزۆک
چڵه نێرگزێکی وه‌ران
23/7/2008