پۆڵا سەعید دەپرسێت ، خەسەن و خسێن سێ كچەكەی موعاوییە ن ؟
"پۆڵا سەعید " لە 12/7/2008 و لە ماڵپەأی " شرۆڤە "دا نووسینێكی كورتی بە ناونیشانی " نیگەرانیی لە ساڵێك لە نیگەرانیدا " بڵاو كردووەتەوە و تێیدا باسی "غەدرێك !" دەكات كە گوایە من لە ماندووبوونی ئەوم كردووە .گەرچی من سەرەتا نەمویست وەڵامی " پۆڵا " بدەمەوە ، بەڵام پاشان هەستم كرد بێ دەنگیی لە ئاستی ئەو جۆرە بوختان و قسە بێ بناغانەدا أەنگە وا لە هەندێ خوێنەر بكات كە وا تێ بگەن " پۆڵا " خاوەن هەقە و منیش غەددار ! ئەمە جگە لەوە ی لەم ساڵانەی دواییدا كەسانێكی دەست و پێ سپی لە بواری نووسیندا پەیدا بوون و ئیش و كاریان تەنها ئەوەیە كە بە چرای أۆن گەرچەكەوە بە دوای بەرهەمە ئەدەبییەكانەوە بن و كۆمەڵێك أستەی حازر بە دەستی وەك " دزین " و " لاسایی كردنەوە " بخەنەپاڵیان و یان هەر نا خاوەنەكانیان بەوە تاوانبار بكەن كە لە فڵانە شوێنی نووسینێكیاندا فیسار وشەیان بەكار هێناوە و گوایە ئەم وشەیەیان لە جەنابی وەرگرتووە و ئاماژەیان پێ نەكردووە .
بە هەر حاڵ من نامەوێت درێژە بە پێشەكیی و تەنانەت نووسینەكەشم بدەم چونكە ناچاریی وای لێ كردووم وەڵام بدەمەوە و زۆر بە سادەییش وەڵامەكەم دەنووسم بۆ ئەوەی " پۆڵا " لێی حاڵیی ببێت .
" پۆڵا " هەر لە سەرەتاوە ناونیشانی قەسیدەكەی منی لا بووە بە كێشە و دەیەوێت خوێنەر لەوە ئاگادار بكاتەوە كە بۆچی من ناونیشانی قەسیدەكەمم گۆأیوە و ئینجا چاپم كردووە و بە حیسابی خۆی وەڵامی ئەو پرسیارەش لای ئەوە !!
"پۆڵا " ئێستا من ئەمەوێت لەو نووسینە كورتەی تۆدا تەنها ئەو هەڵەو ناشارەزاییانەی خۆتت بخەمەوە بەر چاو و هەمان كات أاستیشیان بكەمەوە بۆت و سەرنج و وەڵامی خۆشمیان لە پاڵەوە بنووسم و واشم بە باش زانی هەڵەكانی خۆت و أاستكردنەوەكانی خۆم بۆ تۆ و خوێنەران بە ژمارە بخەمە أوو .
1- "پۆڵا" هەر لە ناونیشانی نووسینەكەیەوە كەوتۆتە هەڵەوە و نووسیوێتی " نیگەرانیی لە ساڵێك لە نیگەرانیی دا " ، هەڵبەتە كاتێك كەسێك ئەم ناونیشانە دەخوێتێتەوە وا تێ دەگات كە "پۆڵا " باسی "نیگەرانیی " دەكات لە قەسیدەی "ساڵێك لە نیگەرانیی "دا ، بەڵام پاش خوێندنەوەی نووسینەكەی ئەوەت بۆ دەردەكەوێت كە "پۆڵا "ئەوەی نەچووبێت بە لایدا ئەو باسەیە ، بەڵكو باسی ئەوە دەكات كە من لە قەسیدەی "ساڵێك لە نیگەرانیی "دا غەدرم لە " نوێگەریی " ئەو كردووە ، كەواتە "پۆڵا " دەبوو ناونیشانی نووسینەكەی بكات بە " " نیگەرانیی لە " ساڵێك لە نیگەرانیی " " ، بە واتا " پۆڵا " نیگەرانە لە قەسیدەكەم .
2- " بهرزان ههستیار ناوی شیعرهکهی بۆیه دهگۆڕێت، ههتاوهکوو ناوه ناوێکهی بکات بهپردێک بۆ گواستنهوهی ئهو نوێگهرییهی، که من هۆنراوهی ههر ڕۆژهی پۆستێکدا خستوومهته بهردهمی خوێنهر. ئهو دهمهی من دهستم به نووسیینی ههر ڕۆژهی پۆستێک کرد، ههواڵی بهرههمهکهی خۆمم به چهند هاوڕێیهکم گهیاند و چهند لاپهڕهیهکیشم له دهستپێکردنهکه بۆ ناردن، له نامهکهمدا تیشکم خستبووه سهر تهواوی کارهکهم، که ئهمه ههڵهیهکی گهورهی من بوو. چونکه دواکات له ڕێگای ئهو هاوڕێیانهمهوه سهرهتاکه دهست زۆر کهسی تر کهوتبوو. "
"پۆڵا " ، من لە خۆت ناپرسم بەڵكو أووی دەمم ئەكەمە خوێنەرێكی هوشیار و دەڵێم ، دەبێت ناو گۆأینی قەسیدەكەی من چ پەیوەندییەكی بەو شیعرەی" پۆڵا "وە هەبێت كە من هەتا أۆژێك پێش نووسینی ئەم دێأانە ئەو " نوێگەرییە ! " ی ئەوم لە هیچ شوێنێك نەبینیوە و ئەگەر وەك خۆی بە ناأاستەوخۆ بانگەشەی ئەوە دەكات كە گوایە لە أێی چەند هاوأێیەكییەوە شیعرەكەی یان هەواڵی " نوێگەریی ! "یەكەی بە من گەیشتبێت دیسانەوە ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت بۆ ئەوەی "نوێگەریی !"ی ئەو بدزم بیكەم بە پردێك ، بێم و ناونیشانی قەسیدەكەی خۆم بگۆأم ." پۆڵا "، تۆ بأوا بەم قسانەی خۆت دەكەیت یان لە حاڵەتێكی نا ئاساییدا نووسیوتن !؟؟ یان پێم ناڵێیت ئەگەر من ناونیشانی قەسیدەكەم هەر وەك خۆی بهێشتایەوە چی أووی دەدا ؟ ئایا بەمە ئیتر غەدرم لە تۆ نەدەكرد ؟ دیارە ئەوساش دەتوت ئەو غەدرەشت لێ كردووم كە ماوەی نووسینی قەسیدەكەت درێژ كردووەتەوە بۆ ساڵێك " وەك نووسیویشتە " .
جارێكی تر بە خوێنەرانی ئازیزی دەڵێمەوە كە من هەرگیز پێم خۆش نەبووە تێكەڵی باسێك ببم یان وەڵامی كەسێك بدەمەوە كە بزانم لە كات بە فیأۆ چوون زیاتر هیچم تیا دەستگیر نابێت ، بەڵام ئەمجارە "پۆڵا " ئەوەندە "زیرەكانە! " ناچاری كردم كە نەتوانم لێی بێدەنگ بم و دڵنیاشم ئەم وەڵامەم " ئەگەر خۆی بیەوێت " سوودی ئەوەی بۆ "پۆڵا " تێدا دەبێت كە جارێكی تر ئەوەندە نەشارەزایانە خۆی فأێ نەداتە بابەتێكەوە و وا بزانێت خوێنەر ئەوەندە گێلە هەست بەوە ناكات كە ئەو و چەندین كەسی تر پێ دەستیان داوەتە كاسپییەكی ناشرین و بەو هۆیەوە دەیانەوێت خوێنەر بۆ خۆیان پەیدا بكەن .
3- "بهرههمه نوێکهی بهرزان ههستیار (ساڵێک له نیگهرانیی) ههر خودی هۆنراوهی ساتێک له نیگهرانیی دهنووسمهوهیه، که له ناوهڕاستیی 2006هوه دهستی پێکرد و ههرجارهی چهند کۆپلهیهکی له سایتهکانی وهک (چراکان، دهنگهکان، کڵاوڕۆژنه، چرا، کوردستان نێت)دا بڵاودهکردهوه. ههنووکه ناوی شیعرهکه گۆڕدراوه و بووه به ساڵێک له نیگهرانیی."
"پۆڵا " گیان با من جارێ لەم سێ دێأ و نیوەتا سێ هەڵەت بۆ أاست بكەمەوە ،یەكەم : من ناونیشانی پێشووی قەسیدەكەم " ساتێك لە نیگەرانی دەنووسمەوە " نەبوو ، بەڵكو "چەند ساتێكی نیگەرانیی ئەنووسمەوە " بوو ، "" پۆڵا " گیان تكایە نەڵێیت لەبەر ئەوەی لە ماڵپەأەكاندا ناچالاكت كردوون ، ناونیشانەكەیم تەواو بیر نەماوە ، چونكە بەأێزتان دیوانەكاتان لە ماڵپەأی " پەأتووك "دا بینیوە ".
دووەم : ئەو ماڵپەأە ناوی "چرا" نییە و بەڵكو ناوی" چرا تیڤی "یە .
سێهەم : من بە هیچ جۆرێك هیچ بەشێكی ئەو قەسیدەیەم نە ، لە "چرا تیڤی " و نە ، لە "كوردستان نێت " بڵاو نەكردۆتەوە نازانم تۆ چۆن لەو ماڵپەأانە بە ناچالاك بینیوتە ، هەر بۆیە جارێكی تر دەڵێم أەنگە لە نائاگایی دا ئەو نووسینەت نووسیبێت ، من بەر لە نووسینی " ساڵێك لە نیگەرانیی " ئەگەر بە هەڵەدا نەچووبم زیاد لە سێ ساڵێك دەبوو هیچم لە "كوردستان نێت "دا بڵاو نەكردۆتەوە ، ئیتر نازانم بۆ لێرەدا ناوی "كوردستان نێت " دێنیتەوە !!!!!
4- ناوهڕۆکی ههر ڕۆژهی پۆستێک هێنده قوڵبوونهوهیه له هزردا، کهمتر له دهرگای بواری تری داوه. لهم هۆنراوهیهدا من تهواو و ڕێک بیۆگرافیی هزری ساڵێکی خۆمم نووسیوهتهوه، که بهرزان ههستیار ناوی شیعرهکهی دهگۆڕێت و درێژی دهکاتهوه بۆ کاری ساڵێک هیچی نهکردووه بێجگه له غهدرێک له ماندووبوونی من.
خوێنەری ئازیز تۆ دیقەت لەوە بدە كە"پۆڵا " دەڵێت " من تەواوو أێك بیوگرافیای هزری سالًَێكی خۆمم نووسیوەتەوە " كەچی هەر دوای ئەوە بە چەند دێأێك دەنووسێت :
5- |"من له 1.08.2006 دا دهستمکردووه به ههر ڕۆژهی پۆستێک و له 22.09.2007 دا کۆتاییم پێهێناوه و له ئۆکتۆبهری 2007 دا له کوردستانپۆستدا بڵاومکردهوه و پاشان ناردم بۆ سایتی پهڕتووک."
جارێ ئەوەی "پۆڵا " ناوی ناوە " تەواو و أێك بیوگرافیای هزری ساڵێكی خۆم " ، ئەوە هەڵەیەكی تری "پۆڵا " یە و چونكە پێ دەچێت تا ئێستاش نەزانێت ساڵێك چەند أۆژ و مانگە ، ئەگەر وانییە بە كام پێوەری دنیا 1/8/2006 هەتا 22/9/2007 دەكاتە ساڵێكی تەواو و أێك ،ئەوە جگە لەوەی من قەسیدەكەی خۆمم لە 16/7/2006 دەست پێ كردووە و لە 16/7/2007 تەواوم كردووە ، كەواتە ئەوەی من ساڵێكی تەوا و أێك ئەكات و ئەوەی پۆَڵا دەیڵێت دەكاتە ساڵێكی ناتەواو و خوار ! ئیتر ئێستا ئەوەش ئاشكرا بوو كە من پێش "پۆڵا" دەستم بە نووسینی قەسیدەكەم كردووە و پێش ئەوەی ئەویش "نوێگەریی ! "یەكەی خۆی لە ئۆكتۆبەری 2007 لە كوردستان پۆست بڵاو بكاتەوە ، من بەشێك یان دوو بەشی قەسیدەكەم لە چەند ماڵپەأێكدا بڵاوكردووەتەوە و ئێستاشی لەگەڵًدا بێت من ناڵێم " پۆڵا " ئەم ئەزموونەی منی بە أۆژی أووناك تاڵان كردووە و بەڵام ئەوەش ناشارمەوە ، ئەوەی "پۆڵا " دەیڵێت كە گوایە غەدرم لێ كردووە ، یان بە مانایەكی تر دزیم لێ كردووە ، بە ئیهانەیەكی گەورەی دەزانم ، چونكە بە أاستی قەت ئەو هەقە بە خۆم بە أەوا نازانم كە هەرگیز ئەو جۆرە كارانە بكەم ، بە تایبەتی بە رامبەر كەسێكیش كە هیچ شتێك لە ماڵەكەیدا نەبێت ، ئیتر نازانم چۆن دزیی لە ماڵ و حاڵێكی ەك ئەوەی " پۆڵا " چۆڵ، دەكرێت .
خوێنەری ئازیز بأوا بكە كاتێك دوای خوێندنەوەی ئەم نووسینە كورتەی " پۆڵا شیعرەكەیم دۆزییەوە و سەیرم كرد ن ئەوەندەی تر هەستم بە ئیهانە كرد كە من بێم تەماع بكەمە شیعرێك كە هەر لە یەكەم دێأەوە بە هەڵە دەست پێ دەكات و دە نووسێت :
"تەپ تەپ لە دەرگای پەنجەرەكەم دەدات "
پۆڵا سەعید " هەر أۆژەی پۆستێك "
" پۆڵا " ئەگەر دەكرێت بە من و خوێنەرانیش بڵێیت " دەرگای پەنجەرە " مانای چی ؟ بەڵام تكایە نەكەیت بڵێین ئەوە مەجازە ، چونكە دەبێتە هەڵەیەكی ترت و منیش تاقەتم نییە ئەوەندە هەڵەت بۆ أاست بكەمەوە !
6- " من زۆر گهڕام له ئینتهرنێتدا تهواوی ئهو لینکانه بدۆزمهوه، که پێشتر بهرزان ههستیار ساتێک له نیگهرانیی دهنووسمهوهی تێدا بڵاوکردبۆوه، لێ پێدهچێت ههموویانی ناچالاک کردبێت. من خۆم تهنانهت دواههمیین بهشی ساتێک له نیگهرانیی دهنووسمهوهم له کڵاوڕۆژنه و دهنگهکاندا خوێندهوه، که کۆتایی ئهو هۆنراوهیه بوو، لێ ههنووکه بووه به بهرههمی ساڵێک."
دەزانیت "پۆڵا "، كەسێك كە بە مەبەست و بەرنامە درۆی كرد ئیتر هەق نییە لێی بێدەنگ بین ، تۆ ئئمجارە نەك تەنها هەڵە بەڵكو درۆیەكی گەورەشت كردووە ، نازانم " پێ دەچێت " مانای چی ؟ ئەگەر پێ دەچێت من هەموویانم ناچالاك كردبێت " دیارە بە حیسابی خۆت لە ترسی جەنابت ناچالاكم كردوون " ئەی بۆ ناچیت سەیرێكی ماڵپەأی " خۆزگە " بكەیت تا بزانیت ئەو قەسیدەیەی تۆ باسی لێ دەكەیت چالاكە یان نا ؟ خۆ ئەگەر لە ماڵپەأی" دەنگەكان " یان "كڵاوأۆژنە "چەند بەشێكی ناچالاك بێت ئەوە پێش نووسینی ئەو چەند دێأەت دەتتوانی چەند كلێك "ێك بكەیت و بە ئیمێلێك پرسیار لە خاوەنی ئەو ماڵپەأانە بكەیت تا بزانیت من خۆم تاچالاكم كردوون یان هەڵە لە مالًَپەأەكەوەیە !
7- "لهناو کورددا لهسهر دهستی ههڵبژاردهیهک تهکییه و دیوهخان دروستکردن لهپێناوی ستایشکردنی شێخێک و کۆکردنهوهی دهروێشدا بووه به مۆدێکی سهردهمییانه. ههموو ئهو دهروێشانهش خهریکی دروستکردنی فهقێن، ئاخر ئهوانیش پێویستیان به ستایشکردن ههیه."
ئەو دوو دێأ و نیوەی سەرەوە میسكی كۆتایی كورتە نووسینەكەی "پۆڵا" یە و من واز لەوە دێنم كە ئەو دوو دێأ و نیوە چەند ترسنۆكانە و تەمومژاویی لە چاو دێأەكانی تردا ، نووسراون ، بەڵام تەنها ئەوە دەپرسم و بە" پۆڵا " ی " نوێگەر " دەڵێم ، تاكو ئێستا كەی و لە كوێ و لە كام كتێبدا بینیوتە یان خوێندبووتەتەوە كە " دەروێش " ، " فەقێ " دروست بكات ، برا گیان با ئەمەشیانت بۆ أاست بكەمەوە نەوەك لە شوێنێكی تر بینووسیت یان لە كۆأو كۆبوونەوەیەكدا لە دەمت دەربچێت و هەمان شت بڵێیتەوە و ببیتە مایەی پێكەنین ،
پۆڵا گیان ئەوەی " فەقێ " دروست ئەكات " پێی دەوترێت " مەلا " ، واتا "فەقێ " لای "مەلا" دەرس دەخوێنێت و دەردەچێت ، بەڵام دەزانیت هەر تێنەگەیشتم لە لای تۆ ، من " فەقێ " م یان "دەروێش" !!!
دواجار ماوەتەوە ئەوەی بڵێم " پۆڵا " گیان نووسینەكەت لە هەموو گیانیا تەنها پەنا گوێی ساغ بوو ، كەواتە ئازیزم با ئێستا وەڵامی ئەو پرسیارەت بدەمەوە كە كردوومە بە ناونیشانی ئەم نووسینەم :
" خەسەن " نییە و " حەسەن " ە ، " خسێن " نییە و " حسێن " ە ، سیان نین ، دوانن ، كچ نین ، كوأن ، كوأی " موعاوییە " ش نین ، كوأی " عەلی كوأی ئەبو تاڵیب " ن !!!!!! ئێستا تێ گەیشتیت ، تۆش چەند هەلًَەت لە نووسینەكەتدا كردووە ؟!!!
زۆر زۆر بە داخیشەوەم كە بۆ یەكەمجار ناچار كرام بە زمانێك كە پێی أانەهاتووم ، وەڵامی كەسێك بدەمەوە .
ئەڵمانیا / كۆلن
bhastiar@yahoo.de
************
بۆ بینینی نووسینەكەی " پۆڵا " خوێنەر دەتوانێت تەماشای ئەم لینكە بكات :
http://shrova.com/index.php?id=683
بۆ خوێندنەوەی " نوێگەریی "یەكەشی تكایە تەماشای ئەم لینكە بكە:
http://www.pertwk.com/pertwk/index.php?e=1103
بۆ خوێندنەوەی " سالًك لە نیگەرانی "یش تەماشای ئەم لینكە بكە :
http://www.pertwk.com/pertwk/index.php?e=1071