100 ملیۆن نه‌خوێنده‌وار له وولاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه!
هه‌ورامان علی…
رێكخراوی عره‌بی بۆ زانست و رۆشنبیری و په‌روه‌رده له دوا راپۆرتی خۆیدا رایگه‌یاند كه ژماره‌ی نهخوێدهوارانی وولاتانی عه‌ره‌بی گه‌یشته نزیكه‌ی 100 ملیۆن ئینسان ! به‌پێی دواین ئامار ژماره‌ی دانیشتوانی وولاتانی عه‌ره‌بی 335 ملیۆنه كه‌سه ، به‌م پێیه یانی 30٪ دانیشتوانی ئه‌م وولاتانه نه‌خوێنده‌وارن . سه‌ره‌رایی گه‌وره‌یی ئه‌م ژماره‌یه، به‌لام هێشتا ئه‌م ئاماره گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه نیشان نادات. ههلبهته ئه‌وه رۆشنه له دنیایی ئه‌مرۆدا نه‌خوێنده‌واری به‌مانا كلاسیكیه‌كه‌ی ( یانی نه‌زانینی ئهلف و بێ) نایه‌ت ،به‌لكو ئه‌مرۆ ئیتر له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا كۆمه‌لگایه‌ك به نه‌خوێنده‌وار له قه‌له‌م ده‌درێت كه له‌رووی ته‌كنه‌لۆژیاوه هه‌ژار بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێوانهبێت ئه‌وا وولاتانی عه‌ره‌بی له ریزی كۆمه‌لگا هه‌ره دواكه‌وتووه‌كانی جیهانن . به‌پێی راپۆرتێكی كه‌نالی ئاسمانی ئه‌لجزیره ته‌نیا 9٪ دانیشتوانی ئه‌و وولاتانه كۆمپیوته‌ر به‌كار ده‌هێنن، ئه‌وه به‌جیا له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش كه توانایی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ریان هه‌یه له چ بوارێكدا به‌كاری ده‌هێنن! به‌لام ئه‌م راستیانه هه‌مووی هێشتا لایه‌كی مه‌سه‌له‌كه پێك ده‌هێنن. كاره‌ساتی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه خوێنده‌واره‌كانی ئه‌م كۆمه‌لگایانه فێری چ زانست و زانیاریه‌ك كراون و هه‌لگری كامه تێگه‌یشتنن بۆ ئینسان و ماف و ئه‌ركه‌كانی ، زۆرێك له‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له نێو شه‌قامی شاره‌كان یان له نێو پاس و میترۆی شاره‌كاندا وه‌ك (…. دێز) خۆیان ئه‌ته‌قێننه‌وه ده‌رچوی ( زانكۆ)كانی ئه‌م وولاتانه‌ن!!……. عه‌بدالله عه‌زام پێش ئه‌وه‌ی رێكخراوی قاعده دامه‌زرێنێت و بارگه‌و بنه‌ی بپێچێته‌وه بۆ شاری پیشاوری پاكستان مامۆستایی (زانكۆ)ی ملیك عبدولله بوو له‌سعودیه! هه‌ر بۆیه له‌دوای روداوه‌كانی 11ی سكتهمبهرهوه به فه‌رمی ولاتانی رۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی داوایان له وولاتانی عه‌ره‌بی كرد ئالوگۆری بنه‌ره‌تی له سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندنی وولاتهكانیان پێك بهێنن .
جێی خۆیه‌تی لێره‌دا جه‌ند ووشه‌یه‌ك له سه‌ر كێشه بنه‌ره‌تیه‌كانی خوێندن بكه‌ین له رۆژهه‌لاتی ناوهراسدا به تایبه‌ت كه راسته‌وخۆ ئه‌م كێشه‌یه به‌رۆكی مندالانی كوردستانش ئه‌گرێته‌وه،له راستیدا سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌و ناوچانه‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی حاكمه، كه لای هه‌مووان ئاشكرایه رژێمه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به گشتی له‌سه‌ر بناغه‌ی سه‌ركوت و په‌ره‌دان به كۆنه‌په‌رستی بنیات نراون ،قوتابخانه‌كان شێوازێكی په‌ره‌سه‌ندووی حوجره كۆنه‌كانی سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی خه‌لافه‌تن! سه‌رجه‌م فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربون بریتییه له هه‌ولدان بۆ ده‌سته‌مۆ كردنی ئینسان و بارهێنانی بۆ پهیرهویكردنی ئه‌و تێگه‌یشتنه باوانه‌ی كه ده‌سه‌لاتی سیاسی و دینی ئه‌و وولاتانه‌ی له سه‌ر بنیات نراوه، هه‌ر بۆیه سه‌رجه‌م مه‌نهه‌جه‌كانی خوێندن له وولاتانی عه‌ره‌بیدا بریتیه له پیاههلدانی بێمانای سه‌ركرده‌و مه‌لیك و شێخه‌كان وقانگ دانی مێشكی مندالان به خورافاتی قه‌ومی و مه‌زهه‌بی و دینی و شیرین كردنی كوشت و كوشتاره‌كانی رابردوی ئه‌و كۆمهلگایانهیه ، تێكه‌لاو كردنی ئاین و تێگه‌یشتنه ئاینیه‌كان له‌گه‌ل په‌رورده و وانه زانستیه‌كان پایه یه‌كی بنه‌ره‌تی خوێندن و سیسته‌می په‌روه‌رده له‌و وولاتانه پێكده‌هێنێت، زالبونی ئه‌م كه‌ش و هه‌وایه وایكردووه هیچ گرنگیه‌ك به وانه‌كانی وه‌رزش ، وێنه ، مۆسیقا…نه‌درێت و زۆر بێبایه‌خانه سه‌یر بكرێت له كاتێكدا پوێموانیه كه‌س گومانی له گرنگی ئه‌م وانانه هه‌بی بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تی مندالان و تازه لاوان. توندوتیژی و سیسته‌می سزادانی به‌ده‌نی و شكاندنی كه‌سایه‌تی قوتابیان شێوازێكی باوی په‌روه‌رده‌یه، لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌كانی ئه‌و وولاتانه رۆژانه پرن له روداوی جۆراو جۆر، جیاكاری و هه‌لاواردنی جنسی ،جیاكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان بۆ قتابخانهی كچان و كوران……..هتد .
لایه‌نێكی تری كێشه‌كه بیرۆكاتیهتی ئیداری نێو دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌یه ، له راستیدا سه‌رجه‌م رژێمی سیاسی حاكم له ولاتانی عه‌ره‌بیدا نوقی گه‌نده‌لی و كۆنه‌په‌رستی سیاسی و ئیداری بووه ، له‌م نێوه‌دا دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌شی شێریان له‌م بیرۆكراتیه‌ت و گه‌نده‌لیه به‌ركه‌وتووه.
لایه‌نی سێیه‌می كێشه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده له‌م وولاتانه‌دا نه بوونی پێداویستیه‌كانی خوێندنه ، هه‌ر له كه‌می یان نه‌بونی بیناو كتێب و قه‌له‌مه‌وه بگره تا ده‌گاته تاقیگه‌و سود وه‌رگرتن له پێشكه‌وتنه ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیه‌كان وه‌ك به‌هره‌مه‌ند بونی قتابیان له به‌كار هێنانی كۆمپیوته‌ر ….هتد.
له‌مانه‌ش گرنگتر هه‌ژاری و نه‌داری و ناوشیاری كه به‌شێوازێكی به‌ر بلاو له‌و وولاتانه‌دا بلاوه فاكته‌رێكی تری بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واریه،ئه‌گه‌رچی ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست یه‌كێكه له ده‌وله‌مه‌نترین ناوچه‌كانی دنیایه له رویی سامانی سروشتی و كه‌ش و هه‌وایی له‌بار بۆ كشت‌وكال و سامانی ئاژه‌لی ،به‌لام به‌هۆیی دژهخهلكی و دكتاتۆری و نابه‌رپرسی و گه‌نده‌لی حكومهتهكانیهوه ،به یه‌كێك له ناوچه هه‌ژاره‌كانی جیهان له قه‌له‌م ئه‌درێت. لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك له وولاتی مسر باس ده‌كه‌م كه خودی حكومه‌تی ئه‌و وولاته دانی پێداناوه.به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن ته‌نیا له شاره‌كانی قاهره والجیزه و القلیوبیه 8ملیۆن كه‌س له سه‌ربانی ماله‌كان (فوئستوح) یان له گۆرستانهكان یان زۆر ساده له قه‌راغ شاره‌كان كوخێكیان دروستكردوه تا برسیه‌تی خۆیانی تێدا بشارنه‌وه و بێبه‌شن له ساده‌ترین خزمه‌تگوزاریه‌كانی شاره‌وانی له وانه ئاو ئاوه‌رۆ كاره‌باو رێگه‌ی هاتوچۆ و 60٪مندالهكانیان ناچنه قوتابخانه…….به‌پێی هه‌مان ئامار 70٪ دانیشتوانی قاهره كه به‌حساب (دایكی دنیایه) ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌یان ته‌ندروست نیه‌و به‌پێی پێوه‌ره‌كانی تاقیگه به ئاوی پیس بوو ده‌ژمێردرێت. به‌هه‌رحال هێشتا ئه‌مانه شانسیان هه‌یه كه به ئاگری شه‌رو كوشتاری ناوخۆیی وه‌ك دانیشتوانی سودان و عێراق و جه‌زائرو سۆمال…. نه‌سوتاون.
ئه‌گه‌رچی ئاسۆی رزگار بوون له‌م هه‌لومه‌رجه مه‌ینه‌تباره هێشتا له زۆرێك له‌و وولاتانه‌دا رون نیه ، به‌تایبه‌تی كاتێك ئه‌وه ده‌بینین كه به‌شی زۆری ئۆپۆزسیۆنی ره‌سمی ئه م ولاتانه ئیسلامیه‌كان پێكی ده‌هێنن. ئۆپۆزسیۆنێك كه نه‌ك هه‌ر ناتوانێت وه‌لامی كێشه بنه‌ره‌تیه‌كانی ئه‌و كۆمه‌لگایانه بداته‌وه به‌تایبه‌ت كێشه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن ، به‌لكو خۆی فاكتۆرێكی بنه‌ره‌تی په‌ره‌دان به نه‌هامه‌تی و نائارامی و دواكه‌وتیی و نه‌خوێنده‌وارییه و دره‌نگ یان زوو ده‌بی خه‌لكی له‌سه‌ر رێگایی خه‌باتی خۆی بۆ ئازادی خۆشگوزه‌رانی و خوێنده‌واری وه‌لای بنێن . ده‌بێت ئه‌وه له هه‌موو لایه‌ك رۆشنبێت كه هه‌رجۆره ریفۆرمێك به‌بێ جیاكردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ئاین له په‌روه‌رده‌و خوێندن ناكام ده‌مێنێته‌وه.
13.1.2008