ترسی ده‌سه‌ڵات له ئازادی ڕاده‌ربڕین
ده‌سه‌ڵاته نادیموکرات و دیکتاتۆره‌کان هه‌میشه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به خواسته ڕه‌واکانی خه‌ڵکی ،چه‌مکی ترس و تۆقاندنیان وه‌ک چه‌کێکی نائاشکرا بۆ خۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌کارهێناوه. مێژوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌رزۆکانه هه‌رده‌م گڕیان گرتووه له به‌رانبه‌ر هه‌رده‌نگێکی ئازاد‌دا و هه‌ر هاتنه مه‌یدانێکو خرۆشانێکی جه‌ماوه‌ریانه‌دا، بۆ سه‌پاندنی پێداویستیه‌کانی ژیانیان. دیارده‌ی قێزه‌ونی( ته‌سفیه) کردن و کوشتنی ناڕاسته‌وخۆ واته تیرۆرکردن، وه‌ک به‌شێک له ئامانجه شاراوه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاته دوور له مۆڕاڵه پێگه‌یشتوه‌کان، ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی کۆنی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی ته‌واو دواکه‌وتو کۆنه‌په‌رسته‌کاندا.
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانێک که هه‌میشه به ناراسته‌وخۆ چه‌مکی ڕابردوو گه‌رایه‌تییان له نێو هه‌گبه‌دا هه‌ڵگرتوه و دوژمنی سه‌رسه‌ختی هه‌رچ کرانه‌وه‌یه‌کن که زه‌ره‌ر به ئاینده‌که‌یان بگرێت، له روکه‌شیشدا بۆ هه‌رچرکه‌یه‌ک وتنه‌کانیان به ده‌یان جار باس له ئازادی ڕاده‌ربرین و ئازادی ژیان ده‌که‌ن، به‌ڵام ته‌نها مه‌به‌ستیان له ئه‌و ئازادیه‌یه که نه‌بێته جێگای ئه‌وه‌ی چاوی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا تێیدا بکرێته‌وه. ته‌نها مه‌به‌ستیان ئازادیه‌که به هه‌یبه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌ڵبدات و، له ناواخنیشدا خه‌ریکی سڕینه‌وه‌ی هه‌رچ ئه‌سڵێکه که له‌بابه‌ت ئازادیه‌وه ده‌یه‌وێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بدات به ژیانێکی حورمه‌تدار.
بۆیه چه‌کی ترس و تۆقاندن، پێگه‌یه‌که له پێناسه ناڕاسته‌وخۆکه‌ی ده‌سه‌ڵات. خودی مانای ده‌سه‌ڵات یانی له‌خوار سه‌یرکردن و بێبه‌هاکردنی ئه‌وه‌ی که له‌ژێرده‌ستیدایه و به ڕه‌عیه‌ت کردنی. بۆ ده‌سه‌ڵاتێک تایبه‌ت مه‌ندێتی چینێکی دیاری کراو له خۆ بگرێت و چینێکی دیش له ژێر ئامانجه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدا بچه‌وسێنه‌وه، مانای وایه خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حاکمه هه‌رده‌م پێویستی به خۆپارستنی خۆی هه‌یه له ڕێگه‌ی بوونی هێز و میلیشیای پۆلیس و ده‌ستگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانیه‌وه، ئه‌گه‌ر نا بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نادیموکراتانه به‌و ئه‌ندازیه خه‌ریکی ڕێکخستنی جبه سه‌ربازیه‌کانیه‌تی؟
کوشتنی ڕۆژنامه‌نوسانی ئازدای خواز و تیرۆر کردنی ڕۆژانه‌ی ژنان له نێو ئه‌قڵیه‌ت و که‌لتوری باوی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، ڕۆژ به‌ڕۆژ ناشایسته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و که‌لتوره پیشان ده‌دات، که مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزگه‌ل و فه‌رهه‌نگه کۆنه‌په‌رستیه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک دوژمنی سه‌رسه‌ختی هه‌موو جۆره ئازادیه‌کی مرۆڤه‌کانی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ن. ئاخۆ ترس و تۆقاندن، هه‌میشه وه‌ک چه‌مکێکی دیار و بۆگه‌ن خۆی ده‌رنه‌خستوه له نێو مێژوی ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراقدا؟ فشار خستنه سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگه ئازادی خوازانه‌ی ده‌یانه‌وێت ژیانێک باشتر له‌مه‌ی ئێستا هه‌یه ببێت، خاڵی نێوان پێکدادانی ده‌سه‌ڵاتخوازان و ئازادی خوازان بووه له ماوه‌ی ئه‌م 17 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا.
خۆ پێم وایه سه‌رجه‌م داخوازی و ره‌خنه گرتنێک که ئه‌و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسانه تا ئێستا هه‌یانه خۆی له خانه‌ی ئه‌و ساده‌یه‌تیه تێنه‌په‌راندوه، که ته‌نها داواکاریه‌کی زۆر ساده نه‌به‌ێت که ده‌یڵێن، لێپێچینه‌وه له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و نا ڕه‌وایه‌تیه‌ی که‌ده‌کرێت، دابین کردنی ئاو کاره‌با، بڕێک باشتر کردنی ئاستی خزمه‌ت گوزاریه‌کان. ئه‌مانه‌ن مه‌رجی داواکاریه‌کان و خۆپیشاندانه‌کانن. نه‌مان بینی له‌لایه‌ن زۆرێک له‌و ڕۆشنبیر و نوسه‌رانه‌وه، داواکاری ڕوخانی ده‌سه‌ڵاته‌کان بکه‌ن، ئیتر بۆ ده‌بێت به‌و ئه‌ندازه‌یه ترس په‌یدا ببێت له هه‌ر جموجوڵێکی ئازادی خوازی که هه‌یه. دیارده‌ی کوشتنی ناڕاسته‌وخۆ و تیرۆرکردن، وه‌ک دیارده‌یه‌کی نادیار و وون بونی ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌و کاره هه‌ستاوه دیار ده‌بێت و هه‌میشه‌ش وابوه هه‌مولایه‌نه‌کان ئیدانه‌ی ئه‌و کاره ده‌که‌ن، به‌ڵام خۆ ئه‌و کاره ناشایسته‌یه له هێزێکی سه‌ر و زه‌ویه‌وه نه‌هاتۆته جێبه‌جێ کردن؟ هێنده‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و نا به‌رابه‌ریه‌تیه‌یه که له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌بینرێت. ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ک پارێزه‌ری ئه‌منیه‌تی سه‌رجه‌م ده‌کرێت هه‌موو بارودۆخه‌کان بۆ ژیانێکی ئامنی گشتی کۆمه‌ڵگا له ئه‌ستۆ بگرێت!
ژیان زۆر ساده‌یه و لێکدانه‌وه‌ی هیچ قورساییه‌کی تێدا نیه، وه‌رن ئاستی بژێوی ژیان وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویسته بیگۆڕن و دابینی بکه‌ن. با کرانه‌وه‌یه‌کی واقعیانه‌ش به کولی چه‌مکێک که پێناسه‌ی ئازاد بوون له خۆده‌گرێت و دور له‌ترس و هه‌ڕه‌شه‌کردن با جێگای خۆی بکاته‌وه له نێو دید و که‌لتورێکی نوێی کۆمه‌ڵگادا، ئه‌و کات ده‌رده‌که‌وێت که ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ڕاستی خه‌مخۆری سه‌رجه‌م تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگان!!!!!!!
24/07/2008
هۆڵه‌ندا