بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌تیرۆر بگرین……..
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌تیرۆر بگرین ده‌بێت کار بۆ دیاری کردنی چاره‌نووسی سیاسی کوردوستان بکه‌ین
تیرۆرکردنی ( سۆران مامه حه‌مه ) ڕۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی نووسینگه‌ی که‌رکوکی گۆڤاری ( لڤین ) جارێکی‌تر کۆمه‌ڵگای له‌دژی تیرۆر گه‌رم داهێنایهوهو ، ده‌سه‌ڵاتدارانیشی به قه‌سابی سه‌ربڕینی هه‌موو ده‌نگێکی ئازادیخواز‌و ئینسانی ناسانده‌وه ، ئه‌م کاره قیزه‌ونه‌ی ئه‌نجامده‌رانی تیرۆری ( سۆران مامه حه‌مه ) شتێکی تازه‌و دیارده‌یه‌کی نامۆ نییه له قامووس و فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌زگا سهرکوتگهرهکانیاندا ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ئه‌گه‌ر به‌شێک له‌کاره تیرۆریستیه‌کانیان به‌نهێنی ئه‌نجامداوه ، ئه‌وا به‌شێکی زۆری ئینسان کوژی و تیرۆرێک که‌کردویانه به‌ڕۆژی ڕووناک و به‌دیار چاوی خه‌ڵکه‌وه ئه‌نجامیان داوه ، بۆیه هیچ پێوویستمان به‌وه نییه یه‌کتر به‌وه قانع بکه‌ین که کێ ئه‌م تیرۆره‌ی ئه‌نجامداوه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی قه‌ومی له کوردوستان چ په‌یوه‌ندیه‌کیان له‌گه‌ڵ تیرۆر هه‌یه ، له‌ڕاستیدا هاتنه ده‌نگی ده‌یان ڕێکخراو ، ناوه‌ند ، گۆڤار ، بڵاوکراوه ، ماڵپه‌ڕ ، حیزب ، سه‌دان نووسه‌ر ، ڕۆژنامه‌نووس ، هونه‌رمه‌ند ، ڕۆشنبیر ، که‌سایه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌دژی تیرۆر به‌گشتی و تیرۆر کردنی ( سۆران مامه حه‌مه ) به‌تایبه‌تی کارێکی گرنگ و دڵخۆشکه‌ره ، نیشانه‌ی ئاماده‌ی هێزێکه که ده‌یه‌وێت وه‌ک له‌شکرێکی گیان له‌سه‌ر ده‌ست پاسه‌وانی ئازادی بکات و بیپارێزێت ، به‌ڵام من پێموایه ئه‌مڕۆ تیرۆر کردنی ( سۆران مامه حه‌مه ) له‌هه‌موو کات زیاتر ئه‌مانخاته به‌رده‌م کار و هه‌ڵوێستێکی جیدی و مه‌سئولانه‌تر ، هه‌موو ده‌زانین له ( 18 ) ساڵ ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی قه‌ومی له کوردوستان سه‌دان که‌س تیرۆر کراون ، ته‌نانه‌ت له‌نێو ئه‌م که‌سه تیرۆرکراوانهدا ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی خودی ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه هه‌یه ، که‌سێک ئه‌توانێت بڵێت کوا مه‌له‌فی ئه‌م کاره تیرۆریستیانه ، که‌سێک ئه‌توانێت بڵێت کوا مه‌له‌فی تیرۆرکردنی ( محێدین ڕه‌حیم ) دیار نه‌بوونی ئه‌م مهلهفانهو ، دیار نه‌بوونی تاوانباران و ، نه‌بوونی یاسایه‌ک ماف و ئاسایش و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردوستان بپارێزێت په‌یوه‌ندی به‌دیار نه‌بوونی چاره‌نووسی سیاسی کوردوستانه‌وه هه‌یه ، ئه‌گه‌ر تا دوێنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه به ( فیدراڵیه‌ت ) چاوبه‌ستی خه‌ڵکیان ده‌کرد و گۆرانیان به شان و باڵی هاوپه‌یمانه‌کانیاندا هه‌ڵده‌دا ، ئیتر ئه‌مڕۆ ئه‌م شیعار و قسانه بۆ خه‌ڵکی کوردوستان هیچ نرخێکی نییه ، ئه‌م واقیعه‌ته ئه‌وه نیشان ده‌دات که ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاو چه‌ک و زه‌برو زه‌نگ درێژه‌ی ده‌بێت تاکو ئه‌م هه‌لومه‌رجه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه به‌رده‌وام بێت ، بۆ ئه‌وی به‌ر به تیرۆر بگرین پێوویستمان به یاسایه‌کی ئینسانی هه‌یه ، پێوویستمان به مافی مه‌ده‌نی و هاوڵاتی بوون هه‌یه ، پێوویستمان به پاراستنی مافه فهردییهکانمان هه‌یه ، پێوویستمان به ئازادی هه‌یه ، ئه‌م خواست و داواکاریانه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی میلیشیای و دواکه‌وتوودا به‌خه‌ویش نابینرێت ، نابێت خه‌ڵکی کوردوستان و به‌تایبه‌ت ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و ئازادیخوازان ڕێگه‌بده‌ن چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا له‌نێوان به‌رداشی ململانێی نێوان ئه‌حزابی قه‌ومی کورد‌و شیعه‌و سوونه‌ی سیاسی و ده‌سته‌وتاقمی عه‌شایه‌ردا ووردو خاش بکرێت ، کاتی ئه‌وه هاتووه بۆ ئه‌وی به‌ر به‌تیرۆر و سه‌دان کارهساتیتر بگرین کار له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسی کوردوستان بکه‌ین و کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست و ئازاد دروست بکه‌ین ، به‌ڕه‌ئی من مسۆگه‌ر کردنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له گره‌وی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره مه‌زهه‌بیدایه بۆ خه‌ڵکی کوردوستان ، با وه‌ستانه‌وه له‌دژی تیرۆرکردنی ( سۆران مامه حه‌مه ) بکه‌ینه هه‌نگاو هێزی بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌و جه‌ماوه‌ری بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ، له‌کۆتاییدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی ته‌واوی خێزان ، که‌سوکار ، دۆست و هاوڕێیان ، گۆڤاری لڤین ، ڕۆژنامه‌نووسان ، ئازادیخوازان و خه‌ڵکی کوردوستان ئه‌که‌م به‌بۆنه‌ی تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نووس ( سۆران مامه حه‌مه ) وه .
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
24 / 7 / 2008