
(جیاوازى) هۆكارى تۆكمه‌بوونه، یان پاساوى له‌ناوبردنى ئه‌ویتر؟!
كۆمه‌ڵگه ئه‌و كاته‌ى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگایه‌كى جیاواز له‌خۆى مامه‌ڵه ده‌كات ناچارده‌بێت به‌چه‌ندین شێواز له په‌رچه‌كردار. بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا هه‌ندێ به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، دهشێَت مامه‌ڵه‌كردن و كارلێك كردنى له‌گه‌ڵ كۆمهڵگایهكىتردا هۆكارێكى زۆر به‌رچاوبێت. له‌گه‌ڵ هه‌ست كردنى تاكه‌كانى ههركۆمهڵگایهكدا به‌كۆمه‌ڵێ دیارده‌ى تر‌ى جیاواز، له‌ده‌ره‌وه‌ى دونیاى خۆیانه‌وه، دهرهنجامگیرى ئه‌وه ده‌كه‌ن دنیابینى ئه‌وان كهمتهرخهمیهكى تێدایه، یا ڕوونتر بڵێم ده‌رك نهكردێنێكى تێدایه به چه‌ندین حه‌قیقه‌تى تر. له‌ناوبردن یاخود سڕینه‌وه‌ى جیاوازیه‌كان خه‌یاڵێكى ده‌سه‌ڵاتێكى په‌ڕگیره. ده‌سه‌ڵاتى په‌ڕگیر دواجار ته‌نها یه‌ك خه‌ون و یه‌ك حه‌قیقه‌ت و یه‌ك چاوه‌ڕوانى بۆئێستاو ئاینده به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، من ئه‌ڵێم به‌ڕێوه‌ى ده‌بات. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌هه‌مان كاتدا، هه‌میشه هه‌وڵێكى جیددى و به‌رده‌وام ئه‌دات بۆئه‌وه‌ى ئه‌م جیاوازیانه ئه‌وه‌نده‌ىتر بسڕێته‌وه، به‌ڕادده‌یه‌ك هه‌موو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه‌ى ژێرده‌ستى، ئه‌گه‌ر به‌زه‌برو زۆرداریش بێت، بهفرمانێكى ئه‌و هه‌ڵسن و دانیشن. به‌ڵام دواجار له‌ناو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا، چه‌ندین جیاوازى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌ئاسانى ده‌دۆزرێته‌وه.
ڕادده‌ى جیاوازى، له‌كۆمه‌ڵگا به‌گشتى و له‌نێوان تاكه‌كاندا جیاوازه. ئه‌گه‌ر سه‌یرى كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌گشتى بكرێت، كه‌متر خاڵه جیاوازه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، هه‌رچه‌ند له‌كۆمه‌ڵگاكاندا جیاوازیه‌كى بێشوومار هه‌یه، به‌ڵام دواجار بوونى هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ستراوه‌ته‌وه به‌بوونى كۆمه‌ڵێ خاڵى هاوبه‌شه‌وه. خاڵه هاوبه‌شه‌كان دروستكهى كۆمه‌ڵگان و خاڵه جیاوازه‌كانیش دروستكهرى تاكه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ن. له‌سۆنگه‌ى ئه‌مه‌ى پێشووه‌وه، ئه‌توانرێ ئه‌وه بوترێ كه تا شۆڕبینه‌وه به‌نێو كۆمه‌ڵگادا، به‌و مانایه‌ى لیكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێكهاته‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا بكه‌ین، ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌كه‌وێت كه جیاوازیه‌كان له‌نێوان تاكه‌كاندا فراوان ده‌بنه‌وه‌و له سه‌رجه‌مى كۆمه‌ڵگاشدا كه‌م ده‌بنه‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆیى بكه‌ین هه‌ندێ جار هه‌ر نامێنن. ئه‌م تێڕوانینه ئه‌توانین به نمونه‌یه‌ك ڕوون بكه‌ینه‌وه: با وادابنێین دوو كۆمه‌ڵگامان هه‌یه به‌ناوى (یه‌ك) و (دوو). كۆمه‌ڵگاى (یه‌ك) ته‌واو جیاوازه له‌كۆمه‌ڵگاى (دوو)، به‌ڵام ئه‌وه‌ى حه‌قیقه‌تى بوونى كۆمه‌ڵگاى (یه‌ك) و (دوو) ده‌به‌خشێت به لێكۆڵه‌ر، ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێ خاڵى هاوبه‌ش، خه‌ونى هاوبه‌ش، حه‌قیقه‌تى هاوبه‌ش، چاوه‌ڕوانى یه‌كسان بۆ ئێستا‌و ئاینده، ئه‌و واقیعه ده‌سه‌پێنێت، كه كۆمه‌ڵگاى (یه‌ك) یاخود (دوو) دروست ببێت. بۆیه جیاوازى له‌نێوان تاكه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى جیاوازى له‌نێوان (دوو كۆمه‌ڵگا)دا هه‌یه، نه‌وه‌كو (خودى كۆمه‌ڵگاكه). ئه‌شێت كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌بێت یه‌ك ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ى به‌رێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌بردنى پاوانخوازانهى سه‌ره‌وه، ماناى سڕینه‌وه‌ى هه‌موو جیاوازیه‌كانى (نێوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا) نیه.
مه‌غزاو ماناى جیاوازى له ئایدۆلۆژیایه‌كه‌وه بۆ ئه‌ویتر ته‌واو جیاوازه، له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ ئه‌ویتر به‌هه‌مان شێوه. ده‌شێت مرۆڤێك ماناى جیاوازى ته‌نها له‌سنوورى ڕێساكانى ئایدۆلۆژیایه‌كدا ببینێته‌وه. به‌ڵام ئه‌ویتر، جیاوازى له ده‌رچوون له‌سنووره‌كانى ئایدۆلۆژیایه‌كدا ببینێته‌وه. مرۆڤى یه‌كه‌م، ده‌رچوون له‌سنووره‌كانى ئایدۆلۆژیاكه به خراپ و قه‌ده‌غه‌و یاخى بوون سه‌یر ده‌كات. مرۆڤى دووه‌میش، ده‌رنه‌چوون له‌سنووره‌كانى ئایدۆلۆژیا به جیاوازى سه‌یر ناكات. به‌بۆچوونى من هه‌ریه‌ك له‌و دووانه ماناى جیاوازى ده‌گه‌ینن، به‌ڵام چۆن؟ له به‌شێكی ئه‌م وتاره‌دا ئامانج ئه‌وه‌یه ئه‌و (چۆنیه‌تیه) وه‌ڵام بدرێته‌وه.
ده‌رنه‌چوون له ئایدۆلۆژیا‌و هه‌وڵێكى جددى بۆ جیاواز بوون
له‌ناو هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌كدا كۆمه‌ڵێكى جیاواز له په‌یڕه‌وكار هه‌ن.
1-كۆمه‌ڵه‌یه‌ك هه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌وترێ، له‌به‌رى ده‌كه‌ن، جێ به‌جێى ده‌كه‌ن، فه‌رمانى پێده‌كه‌ن،…هتد.
2-كۆمهڵهیهكىتر هه‌ن به‌رله‌وه‌ى ئه‌وه‌ى وتراوه‌و ده‌وترێ وه‌ریبگرن، له‌سه‌ره‌تاوه لێى ده‌كۆڵنه‌وه، ڕادده‌ى حه‌قیقه‌ت و ناڕاستى ئه‌و بابه‌ت و سنوورانه لێكده‌ده‌نه‌وه، به‌دواى هه‌وڵى جیددیدان بۆئه‌وه‌ى كه‌مته‌رخه‌میه‌كان و كهموكوڕیهكانى ئه‌و ئایدۆلۆژیایه ڕوون بكه‌نه‌وه. ئه‌وكاته، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م قبوڵى بكه‌ن، ئه‌وا وه‌كو داهێنان و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌ك، هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى ئایدۆلۆژیاكه. بێگومان چه‌ند شێوازىتر له‌په‌یڕه‌وى كردنى ئایدۆلۆژیا هه‌یه، به‌ڵام له‌م وتاره‌دا زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و دووانه ده‌كرێ.
هه‌ریه‌ك له‌و دوو جۆر له پهیڕهوكارانهى ئایدۆلۆژیا، ده‌شێت سنووره‌كانى ئایدۆلۆژیاكه‌یان نهبهزاندبێ، به‌ڵام گرنگتر له نه‌به‌زاندنى سنووره‌كان شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى خۆیانه له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیاكه‌یان و پرنسیپه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه‌یان. چونكه دواجار هه‌ریه‌ك له په‌یڕه‌وكارانى كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م خۆیان بهدڵسۆزێكى سه‌رسه‌ختى ئایدۆلۆژیاكه‌یان ده‌زانن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان دونیابینیهكى جیاوازیان هه‌یه. كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م دڵسۆزى خۆى بۆ ئایدۆلۆژیا له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه بێ قهیدو شه‌رت هه‌موو فه‌رمانه‌كانى ئایدۆلۆژیاكه‌ى جێ به‌جێ بكات. به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌وه، كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م په‌یڕه‌وكردنى ئایدۆلۆژیاكه‌ى ده‌به‌ستێته‌وه به ڕهخنهكردنێكى به‌رده‌وام و نوێكردنه‌وه‌ى ئایدۆلۆژیاكه‌ى. كه له‌ڕاستیدا حاڵه‌تى دووه‌م زۆر شایه‌نى نرخاندنه، چونكه له‌یه‌ك كاتدا ئامانج لێى ڕه‌خنه‌كردنى خودى ئایدۆلۆژیاكهیهو به‌هه‌مان شێوه‌ش نوێكردنه‌وه‌و په‌یڕه‌وكردنى. دواجار زۆربه‌ى ڕه‌خنه‌و ڕیفۆرمهكانیش ئه‌بنه سه‌رمایه‌یه‌كى نوێ. به‌ڵام له‌هه‌ریه‌ك له‌و كاتانه‌دا، ئه‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌مان بیرنه‌چێت، كه هه‌ریه‌ك له‌م دوو كۆمه‌ڵه‌یه له كێشه‌یه‌كى به‌رده‌وامدان. كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م، دووه‌م به ده‌رچوون و سنووربهزاندان تۆمه‌تبارده‌كات. ئه‌مه‌و كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م، یه‌كه‌م به بێ خه‌به‌ر له‌ئێستاو مرده‌ڵه تۆمه‌تبارده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا له‌نێوان ئه‌م دووانانهدا ئه‌شێت هێزو تێڕوانینێكى تر‌ى ناوه‌ندگیر هه‌بێت.
مامه‌ڵه‌ى ئایدۆلۆژیسته‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ى خۆیان
ئه‌مه‌ى ڕابردوو كه باسكرا، ئامانج لێى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى زۆر سه‌ره‌تایى شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى په‌یڕه‌وكارانى ئایدۆلۆژیایه‌كى تایبه‌ت بوو له‌گه‌ڵ پرنسیپهكانیدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگتره له‌م بابه‌ته شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى هه‌ریه‌ك لهپهیڕهوكارانى ئایدۆلۆژیایه‌كى تایبه‌ته له‌گه‌ڵ كه‌سى به‌رامبه‌ردا، ئیدى كه‌سى به‌رامبه‌ر چ خاوه‌نى پڕۆژه‌یه‌كى ڕه‌خنه‌یى بێت، یا ئه‌وه‌ى خاوه‌نى ئایدۆلۆژیایه‌كى تایبه‌ت بێت. له حاڵه‌تێكى ئاله‌م شێوه‌یه‌دا، مرۆڤى خاوه‌ن ئایدۆلۆژیا له‌كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا لهقهیرانگهلێكى فیكرى زۆر گه‌وره‌دایه. مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فیكرى به‌رامبه‌ر له‌لایه‌ن مرۆڤى ئایدۆلۆژیسته‌وه بۆ ئه‌ویتر، كه‌متر وادهبینرێ كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى ته‌ندروست بنیاتنرابێ. هه‌ربۆیه‌شه له‌چه‌ندین ڕووه‌وه ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا مه‌به‌ست لێى چه‌ندین ئامانجى ناته‌ندروسته ئه‌وه‌نده بۆ دروست كردنى یهكێكىترى باشتر نیه.
هه‌ر له‌سه‌رتاوه، لاى ئێمه، ئه‌وكاته‌ى دوو ئایدۆلۆژیا له‌به‌رامبه‌ر یه‌كه‌وه مامه‌ڵه ئه‌كه‌ن كۆمه‌ڵێ سیفه‌ت و خه‌سڵه‌تى نوێ ده‌كه‌ن بهبهرى خۆیاندا. دیارترینیان ئه‌توانین بڵێین ڕۆحى بهرگرىیه. به‌هۆى ئه‌و سته‌م و زوڵمه‌ى كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئێستاش دواى سه‌رده‌مى به‌رگرى، مرۆڤه ئایدۆلۆژیسته‌كان هه‌موو بنه‌ماكانى ئایدۆلۆژیاكه‌یان به موقه‌دده‌س سه‌یرده‌كه‌ن، ڕه‌خنه‌گرتن له‌هه‌ر بنه‌مایه‌كى ئه‌و ئایدۆلۆژیایه وه‌كو دیارده‌یه‌كى ترسناك سه‌یر ده‌كرێت. ڕۆحى به‌رگرى، لاى ئێمه، به‌هه‌مان شێوه وه‌كو ئامانجێكى سه‌ره‌كى هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌ك لاى ئێمه سه‌یر ده‌كرێت. له‌كاتێكدا، پێویست ده‌كات دواجار هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌ك بهشێوازێكىتر به‌رگرى له بنه‌ماو ڕێساكانى ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ى خۆى بكات، نه‌وه‌كو ئه‌وه‌ى ترسى له‌ڕه‌خنه‌و هێزى ده‌ره‌كى هه‌بێت گوایه شتانێك ده‌وترێ یاخود ده‌ڵێ كه هێرشه بۆسه‌ر بنه‌ماو ڕێساكانى ئایدۆلۆژیایه‌كه. له‌شوێنى ئه‌وه‌ى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌چاوى گومانه‌وه سه‌یرى ئه‌و ڕه‌خنانه بكرێت كه له ئایدۆلۆژیایه‌ك ده‌گیرێت، ده‌بێت سوود له‌هه‌موو ئه‌و كه‌موكورتیانه بگیرێت كه له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانه‌وه دیاریده‌كرێت. چونكه هه‌موو ڕه‌خنه‌گرتنێك دواجار ئامانج فراوان بوون و تۆكمهبوونى ڕه‌خنه لێگیراوه، چه‌ندین كه‌لێن هه‌ن ڕه‌خنه‌گر ده‌ستنیشانیان ده‌كات. ئه‌مه‌و ئه‌وكاته‌ى دوو ئایدۆلۆژیا له‌به‌رامبه‌ر یه‌كه‌وه‌ن، ئه‌وه‌ى پێویسته له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێكیان ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و كه‌موكورتیانه‌یه كه له‌خۆیاندا هه‌یه، نه‌وه‌كو ترس له‌به‌رامبه‌ر. چونكه هه‌ریه‌ك لهئایدۆلۆژیاكان له‌سنوورى كارى خۆیاندا ده‌توانن به‌شێوازێك له‌شێوازه‌كان خزمه‌ت بكه‌ن.
له‌ناوبردنى ئه‌ویتر، به‌پاساوى (جیاوازى)
بۆیه دووبابهتى جیاوازى نێوان (ئایدۆلۆژیاكان)و (كۆمه‌ڵگا) له‌م وتاره‌دا تێكه‌ڵكراوه، چونكه هه‌ردوكیان به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌مكى جیاوازیدا ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌ها دروست نیه. به‌ڵام له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا ده‌شێ بوترێ هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌ك شێوازێك له كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، وه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیش شێوازێك له ئایدۆلۆژیاى له‌پشته‌وه‌یه.
به‌بۆچوونى من ئه‌وكاته‌ى (دوو ئایدۆلۆژیا) یاخود (دوو كۆمه‌ڵگا) به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، یا ئه‌وه‌ى كارلێك له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كى زۆر جیددى كار له‌سه‌ر دوو ڕێڕه‌وى جیاواز ده‌كه‌ن، كه هه‌ردووكیان ئامانج تێیدا لهناوبردى (ئه‌ویتر)ه.
1-ئه‌شێت له‌ناوبردنى ئه‌ویتر به‌هۆى مامه‌ڵه‌كردن بێت له‌گه‌ڵ دووه‌مدا، له‌و حاڵه‌ته‌دا دووه‌م زاڵ بێت به‌سه‌ر یه‌كه‌مى بنه‌ڕه‌تى. له‌م حاڵه‌ته‌دا، هێزى یه‌كه‌م ناچار پرنسیپه‌كان و بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگاكه‌ى تر یا ئایدۆلۆژیاكهىتر قبوڵ ده‌كات، به‌هۆى (خۆبه‌كه‌م زانینه‌وه). ئه‌م دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌كۆمه‌ڵگاكانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكارى له‌پشته‌وه‌یه، له ساده‌ترین حاڵه‌تدا ده‌شێت هۆكارى نائاماده‌یى نوێبوونهوهبێت له‌كۆمه‌ڵگاكانى ئێمه‌دا. چونكه ئه‌وكاته‌ى كۆمه‌ڵگا نوێبوونه‌وه‌و چاكسازى نه‌كرده پڕۆژه‌یه‌كى به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یى، له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ى خۆیدا، ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ناچار ده‌بێت به‌هه‌موو پرنسیپه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى، وه هه‌ست به كه‌م توانایى خۆى ده‌كات.
2-ئه‌شێت له‌ناوبردنى ئه‌ویتر، ببێته هۆى له‌ناوبردنى هێزى دووه‌مى نوێ. ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكارى له‌پشته‌وه‌یه. هێزى دووه‌م له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌متر واڕێدهكهوێت به‌شێوه‌یه‌كى تۆكمه‌و مه‌یدانى هاتبێته پێشه‌وه، یان هێزى یه‌كه‌م، كه كۆمهڵگاو ئایدۆلۆژیاى یه‌كه‌مه، ئه‌شێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كى ئه‌ویترى قبووڵ نه‌بێت و ئاماده‌یى ملدانى تێدانه‌بێت.
(جیاوازى) وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تۆكمه‌بوون
ده‌بێت لێره‌وه، ده‌رك به‌و ڕاستیه بكه‌ین كه مامه‌ڵه‌كردنمان (هه‌م له‌سه‌رئاستى كۆمهڵگاو هه‌م له‌سه‌ر ئاستى فیكر‌و ئایدۆلۆژیایه‌كى دیاریكراوه‌وه) له‌گه‌ڵ چه‌مكى (جیاوازى) به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست نه‌بووه. چونكه له‌ڕاستیدا جیاوازى به‌رله‌وه‌ى ماناى ده‌ركه‌وتنى دو‌ژمنێك و نه‌یارێك بێت، به‌بۆچوونى من، سه‌ره‌تاى به‌هێزبوون و تۆكمهبوونى هه‌ر هێزو كۆمه‌ڵگایه‌كه. له‌كاتى وجودى جیاوازى تێڕوانینه‌كان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان، ڕۆحى به‌گرى له‌بنه‌ڕه‌ته هاوبه‌شه‌كان به‌هێزتر ده‌بێت. له‌هه‌مان كاتدا هه‌ریه‌ك له‌هێزه جیاوازه‌كان ده‌بێت به‌دواى ئه‌ڵته‌رناتیڤه بههێزترهكانیاندا بگه‌ڕێن، نه‌وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌ویتر له‌ناو ببات، ئیتر (ئه‌و)ى یه‌كه‌م بێت یاخود دووه‌م.
هه‌ر لێره‌وه پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین كه، مردنى كۆمه‌ڵگایه‌ك یا ئایدۆلۆژیا‌و تێڕوانینێكى تایبه‌ت، ئه‌وكاته ده‌ست پێناكات كه هێزێك له‌ده‌ره‌وه‌ڕا ده‌یه‌وێت فشارى بخاته‌سه‌ر یاخود له‌ناوى به‌رێت، به‌ڵكو زۆرجار خودى ئایدۆلۆژیا‌و كۆمه‌ڵگا خۆیان بكوژى خۆیان بوون، چۆن؟ ئه‌وكاته‌ى هێزى یه‌كه‌م ئاماده‌یى تێدانیه بۆ ڕیفۆرم، ئه‌وا بوون و نه‌بوونى جگه له ووشه‌یه‌ك هیچىتر نیه. چونكه هه‌م كۆمهڵگاو هه‌م ئایدۆلۆژیا بۆئه‌وه‌ى بمێننه‌وه ئه‌بێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا هه‌میشه بگۆڕێن. به‌ڵام هه‌موو مامهڵهكردنێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا نابێت له‌سه‌ر حسابى هیچ كام بێت. كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه له‌شوێنى ئه‌وه‌ى ده‌ره‌وه‌ى خۆى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌فز بكات یاخود قبوڵى بكات، ده‌شێت به‌شێكى وه‌ربگرێت، وه له‌سه‌ره‌تاى خۆى بنیاتێكى به‌هێز دروست بكات. چونكه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا (یاخود ئایدۆلۆژیا) خۆى خۆى نه‌گۆڕێت ئه‌وا هێزێك دێت و له بنه‌وه‌ڕا هه‌موو كۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت، له‌حاڵه‌تێكى له‌م شێوه‌یه‌شدا كۆمه‌ڵگا هیچ به‌رگرى كه‌رێكى نابێت چ له‌ناوخۆ چ له‌ده‌ره‌وه، وه شتێك وجودى نابێت به‌ناوى ڕۆحى به‌رگریه‌وه.
koshanali@yahoo.com