Skip to Content

Sunday, September 8th, 2024
په‌رله‌مانی عێراق ده‌کرێت بکرێته‌ جێگه‌یه‌ک…..

په‌رله‌مانی عێراق ده‌کرێت بکرێته‌ جێگه‌یه‌ک…..

Closed

 په‌رله‌مانی عێراق ده‌کرێت بکرێته‌ جێگه‌یه‌ک تازۆرینه‌ به‌ناوی دیموکراسیه‌وه‌ مافی به‌رامبه‌ر له‌خاچ بدات
 
 فه‌ره‌یدون  حه‌مه‌ڕه‌شید  سویسرا
 
 کوردله‌ 9 ی ئه‌پرێل 2003 ی به‌غدای دوای به‌عسییه‌کانه‌وه دیموکراسی کردۆته‌ده‌سته‌واژه‌ وسه‌رخه‌تی سیاسه‌تی خۆی بۆده‌ست گه‌یشتن به‌مافه‌زه‌وتکراوه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ؛‌‌
  گه‌مه‌ی دیموکراسی کاتێک ده‌بێته‌ گاڵته‌جاڕوماڵوێرانیه‌کی گه‌ووره‌ بۆکۆمه‌ڵگا که‌ئه‌وکه‌س ولایه‌نانه‌ی له‌ناوبه‌رگی دیموکراسیدا خۆیان حه‌شارداوه،هه‌میشه‌له‌ناوه‌ڕۆکدا سیخناخ بن به‌بیروباوه‌ڕێکی پان نه‌ته‌وه‌په‌رستی وتووندڕه‌وی ئاینی و مه‌زهه‌بی.به‌واتای ئه‌وه‌ی دیموکراسی  سیخناخ به‌مینتالیتێتی تووندڕه‌وی و نالێبوورده‌یی هه‌میشه‌ده‌یه‌وێت به‌ناوی زۆرینه‌وه‌ مافی که‌مینه‌هه‌م بخوات وهه‌م پێشێلی بکات..وه‌ک ئه‌وناهه‌قی وپێشلکردنه‌ده‌ستووریه‌ی له‌ده‌نگدانه‌که‌ی 22/07/2008 ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراق ئه‌نجامدرا،که‌تێدا یه‌کلایبوونه‌وه‌ی پرسی که‌رکوکی بۆکورد ئاڵۆزتروقه‌یراناوی ترکرد؛ له‌وه‌ش پێکه‌نین تر به‌دیموکراسی مه‌حموودمه‌شهه‌دانی وه‌ک سه‌رۆک په‌رله‌مانی عێراق به‌شداربوو له‌وناهه‌قی وپێشێلکردنه‌ی له‌ژێرچه‌تری دیموکراسی  و ده‌نگدانی په‌رله‌مانیه‌وه‌  ئه‌نجام درا،
 
 له‌ووڵاتێکدا که‌دیموکراسی له‌رزۆک بێت و ته‌نهاله‌قۆناغی قسه‌له‌سه‌رکردن بێت ده‌بێت زۆرینه‌ی ناو ئه‌وکۆمه‌ڵگایه‌زۆرترین به‌رخووردی دیموکراسی پێشکه‌ش به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ربکات،ده‌کرێت زۆرینه‌ی ناوکۆمه‌ڵگا له‌به‌رامبه‌رمافه‌کانی لایه‌نی به‌رامبه‌ردا تائاستێکی زۆرده‌ستکراوه‌و دڵ نه‌رمی بنوێنن؟.به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان پێنج ساڵ تێده‌په‌ڕێنن له‌هاوبه‌شیکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراقی نوێدا وه‌لێ تاهه‌نووکه‌ لایه‌نی عه‌ره‌بی له‌ناوئه‌م گه‌مه‌یه‌دا نه‌به‌عه‌قڵی دیموکراسی و نه‌به‌دڵێکی لێبورده‌وه‌ له‌به‌رامبه‌رکوردا به‌رخوردی سیاسه‌تی ڕۆژانه‌ده‌که‌ن.به‌ڵکوبه‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌میشه‌ له‌ئه‌گه‌ری ‌پیلان ودروستکردنی قه‌یرانی سیاسی وده‌ستووری دان.؛
 
 ووڵاتی سویسرا به‌پێی خوێندنه‌وه‌وگوزارشته‌میدیاییه‌کان ووڵاتێکی ته‌واوعه‌یاره‌ به‌ستانداره‌کانی دیموکراسی له‌ساڵی 1848 دا ده‌ستووری فیدراڵی وبنیاتی سویسرایه‌کی فیدراڵ هاته‌بوون،سویسراییه‌کان به‌سێ زمانی ڕه‌سمی قسه‌ده‌که‌ن . له‌%65 به‌زمانی ئه‌ڵمانی ده‌ئاخافن،له‌%20 به‌فه‌ره‌نسی ده‌ئاخافن.له‌%5 به‌زمانی ئیتالی ده‌ئاخافن.دوورله‌پرسی دیموکراسی وبگره‌وه‌برده‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی، سویسریه‌ ئیتالی زمانه‌کان به‌م که‌مینه‌وه‌ به‌ته‌وافقی ده‌ستووری وه‌ک  سویسریه‌ زمان ئه‌ڵمان وزمان فه‌رنسییه‌کان ،زمانه‌ ئیتالیه‌که‌یان له‌سه‌رته‌واوی فۆرمی داموده‌زگاکانی سویسرا تاسه‌ربه‌رگی نه‌سته‌له‌و مه‌ساسه‌یه‌کی ده‌ست منداڵه‌پێنج شه‌ش ساڵه‌کان  به‌ته‌نیشت زمانه‌کانی فه‌ره‌نسی وئه‌ڵمانی  ده‌نوسرێت،ئه‌مه‌یه‌ئه‌لگۆونموونه‌ی لێبورده‌ی دیموکراسی که‌زۆرینه‌ی دیموکراسی دوورله‌بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌ق وتووندڕه‌وی،دوورله‌بیرکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورسییه‌کانی ناوپه‌رله‌مان مافی به‌رامبه‌ربدات؛ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدانه‌که‌ی 22/07/2008  ی په‌رله‌مانی عێراق زۆرینه‌ی دیموکراسی و کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی  کرده‌ پیلان وکوده‌تای دیموکراسی به‌سه‌رخه‌ڵکی کوردستاندا که‌به‌دوور له‌چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ پرسی که‌رکوک.مێژووی که‌رکوک،غه‌دروبه‌عه‌ره‌بکردن له‌که‌رکوکدا کاربۆئه‌وه‌کرا که‌به‌ناوی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی و زۆرینه‌ی دیموکراسیه‌وه‌ که‌رکوک له‌خاچی به‌عه‌ره‌بکردن بدرێت .؛
 
 ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆربانگه‌شه‌ی کردبۆڕێکه‌ووتنامه‌ی دووقۆڵی وسێ قۆڵی نێوان  کوردو لایه‌نه‌عێراقیه‌کان، هه‌مووڕیککه‌وتنیکیش بۆلێکتێگه‌یشتن ونزیکبوونه‌وه‌ی سیاسی به‌ڕووه‌خێروپۆزه‌تیڤه‌کاندا بۆسه‌قامگیری سیاسی وله‌به‌رچاوگرتنی مافی یه‌کتری  پێویسته‌هه‌نگاوی زیاتروبوێری زیاتری بۆبکرێت،به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان له‌درێژه‌ی هیچ ڕێککه‌ووتنێکی کوردولایه‌نی عه‌ره‌بی دا  هه‌رله‌ ڕێککه‌ووتننامه‌کانی  ناوموئته‌مه‌ری موعاره‌زه‌ی عێراقییه‌وه‌ له‌ له‌نده‌ن و مه‌نفاوه‌  تاڕێککه‌وتنه‌چه‌ندقۆڵییه‌کانی ئه‌مڕۆی سه‌رکورسی ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌می پۆزه‌تیڤانه‌ی ئه‌وڕێککه‌ووتن وهاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی نه‌چنیوه‌ته‌وه‌.بۆیه‌چیترمژده‌ی ئاینده‌ی ڕێکه‌ووتننامه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و لایه‌نه‌سیاسییه‌کانی ناوعێراق بۆخه‌ڵکی کوردستان ناکرێت بکرێته‌ بنه‌مای خۆش خه‌یاڵی ئاوات وده‌ستکه‌ووته‌به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.‌بۆیه‌ده‌کرێت ئه‌وپرسیاره‌ له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق بکه‌ین که‌ ئایا ژیانی دیموکراسی وپه‌رله‌مانی ده‌کرێت  بکرێته‌ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ به‌ناوی ده‌نگدان ودیموکراسییه‌وه‌ مافی به‌رامبه‌رله‌خاچ بدات،ئایا ئیهتلاوف وڕێکه‌ووتنی په‌رله‌مانی نهێنی ژێربه‌ژێربۆ زه‌وتکردنی مافه‌ یان  بۆڕیفۆرم ولێک نزیکبووبه‌وه‌ولێبورده‌ییه‌ له‌یه‌کتری.‌؛چیترده‌کرێت خه‌ڵکی کوردستان به‌غافڵگیری ودڵه‌ڕاوکێ  له‌جاڕدانی هه‌رڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی نێوان خه‌ڵکی کوردستان ولایه‌نی عێراقیدا  بڕوانێت،هه‌مووئه‌م ئه‌رک وچاوخشاندنانه‌وه‌ش له‌ئه‌ستۆ و ئۆباڵی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده له‌هه‌ر ڕێکه‌ووتن وسازانێکی ئاینده‌ی نێوان کوردو لایه‌نی عه‌ره‌بی عێراقی دا…..؛‌
 
 
 
 
 faraidun_73@hotmail.com
 27/07/2008
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.