
حەرەمەكانى دەریا
Closed
1.ئاو
ژنێكى باڵا بەرزو
لەش لوسە
هەرجارەو
باوەش لە جەستەیەك دەگرىَ
لەكەنارى دەریا جێى دەهێڵىَ…
2.هەور
دەزگیرانى (با)یە
بۆ هەر لایەك گوزەر بكا
پرچى دەكاتە ڕەشماڵى
كاروانسەراى ئەوینى دەریا…
3.بەفر
دۆستى ئازیزى شەختەیە
هاوڕێى گیانى بەگیانى بارانە
بەیەكەوە
سەر لە ماڵى دەریا دەدەن…
4.كانى
دەستەخوشكى ڕووبارە
لەباوەشى دۆڵێكدا یاخییە
بەڕەسەن كچى دەریایە…
5.باران
كوڕى زەویە
ماڵى گەورەى
لەباوەشى دەریادایە…
Xamosh_s@hotmail.com