مه‌نفا فێرت ده‌کات گوێ له به‌رانبه‌ره‌که‌ت بگریت…..
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌مجه‌د شاکهلى / سازدانى محه‌مه‌د عه‌لى وه‌لى
کۆوار : بارودۆخى کورد له ئه‌وروپا چۆن ده‌بینى ؟
ئه‌مجه‌د شاکهلى : کورد، ئه‌گه‌ر به‌راوردێکى له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى وڵاَتانى تر و نه‌ته‌وه‌کانى تردا بکه‌یت، که‌مینه‌یه‌کى کۆن نییه له ئه‌وروپا ، چونکه کورد له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا ڕووى له ئه‌وروپا کردووه، به‌تایبه‌ت دواى ساڵانى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردوو. پێموایه به‌شێکى زۆر که‌مى توانیویه‌تى سوود له‌و هه‌لومه‌رجه وه‌ربگرێت، که له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه و هه‌ندێکى سوودى لێ وه‌رگرتووه، وه‌ک فێربوونى زمان و ته‌کنیک و هه‌ندێک شتى تر … ، ڕه‌نگه له ڕووى سیاسه‌ته‌وه تا ئه‌ندازه‌یه‌ک که‌ڵکى وه‌رگرتبێ، به‌ڵام وه‌ک هه‌ندێک نه‌ته‌وه‌ى تر، که کۆنترن له‌وێ نه‌یتوانیوه ڕه‌گوڕیشه‌ى خۆى به ته‌واوى دابکوتێ و قووڵبێته‌وه. به‌هه‌رحاڵ تاراوگه و به‌تایبه‌ت ژیانى ئه‌وروپا بۆخۆى شتێکه، تاک فێرى هیچ نه‌کات، فێرى ئه‌وه‌ى ده‌کات، که گوێ له به‌رامبه‌ره‌که‌ى بگرێت و ڕێزی ڕاى ئه‌ویتر بگرێت، که ئه‌وه‌ش شتێکى گه‌وره‌یه.
کۆوار : ئه‌و ژماره زۆره‌ى کورد که له هه‌موو چین و توێژ و ئاستێکى زانستى تێدایه و له وڵاَتانى ده‌ره‌وه ده‌ژین تاچه‌ند توانیویانه خزمه‌تى کورد و کێشه‌که‌ى بکه‌ن ؟
ئه‌مجه‌د شاکهلى : تاڕاده‌یه‌ک خزمه‌تیان کردووه ، کوردانى ده‌ره‌وه له بوارى ئه‌ده‌بى و فه‌رهه‌نگى و سیاسه‌تدا، کارى زۆریان کردووه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا له بارى سیاسه‌تدا سه‌یر بکه‌یت زۆرێک خۆپێشاندان و ڕێپێوان و چالاکى جۆراوجۆریان بۆ ناساندنى کورد و کێشه‌که‌ى ئه‌نجامداوه و درێخی‌یان نه‌کردووه. له بوارى ئه‌ده‌ب و کارى هونه‌رى و فه‌رهه‌نگ و نووسین و بڵاوکردنهوهیشدا، کارى زۆر کراوه، به‌تایبه‌ت له سوێد، که دهسگاى فه‌رهه‌نگى زۆرى لێیه.
کۆوار : ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه بێنه‌وه له کوردستان ئه‌و کارانه بکه‌ن سوودیان زیاتر نابێت بۆ کورد ؟
ئه‌مجه‌د شاکهلى : بۆ شتى کوردى ڕه‌نگه سوودیان زیاتر بێت، به‌ڵام بۆ ناساندنى کێشه‌ى کورد به ده‌ره‌وه، تۆ پێویستیت به‌وه هه‌یه، به زمانانى ئه‌وروپایى ده‌نگى خۆت به‌وان بگه‌یه‌نیت ، ئه‌مه‌ش کارێکى گرنگه.
کۆوار: وه‌ک وتت جالییهى کوردى جالییهیهکى تازه‌یه، که‌وابوو جالییهى کوردى ناتوانێت لۆبییه‌ک دروست بکات، هۆى دروستنه‌بوونى ئه‌و لۆبییه جگه له تازهییهکهى چییه؟
ئه‌مجه‌د شاکهلى : هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌م دابه‌شبوونه‌ى ئێره، که تۆ ده‌یبینى له نێوان حیزبه کوردییه‌کاندا، له‌وێش ئه‌م حاڵه‌ته ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه و بووه‌ته ئاوێنه‌یه‌ک بۆ ئه‌وێ، له دابه‌شبوونى ئه‌و کوردانه‌ى له‌وێن به‌رسه‌ر کۆمه‌ڵێک حیزب و گرۆ و تاقمى جیاجیادا. پێش هه‌موو شتێک مه‌سه‌له‌ى دابه‌شبوون و چه‌ند پارچه‌یى کوردستان بۆخۆى دیارترین بابه‌تى دابه‌شبوونى کوردى ده‌ره‌وه‌یه ، کورد له‌به‌ر ئه‌مانه یه‌کناگرنه‌وه. ئه‌گه‌ر به هه‌موویان چه‌ترێک هه‌بێت له سایه‌یدا کۆببنه‌وه و له‌سه‌ر هیچ نه‌بێت، دووسێ شتى بنه‌ڕه‌تى وه‌ک کوردبوونیان و داگیرکراوى وڵاَتهکهیان و ستهمدیدهیى گه‌له‌که‌یان کۆک بوونایه، ده‌یانتوانى شتێک به‌شتێ بکه‌ن. به‌داخه‌وه تا ئێستا مه‌گه‌ر له خۆپێشاندانه‌کاندا هه‌موو کوردى هه‌رچوار پارچه‌که به‌شدارى بکه‌ن، ده‌نا بۆ شتى بنه‌ڕه‌تى له‌و جۆره هه‌رگیز به بیریاندا نه‌هاتووه وه‌ک شتێکی ڕێکخستن و له ژێر چه‌ترێکدا کۆببنه‌وه ئه‌وه‌یان نه‌کردووه، جگه له‌مه‌ش کورد له ناو میلله‌تانى تردا خه‌ڵکى دڵسۆزى که‌مه.
کۆوار : بۆ عه‌ره‌بێ تورکێک فارسێک بهلووجێک یان نه‌ته‌وه‌کانى تر‌ى له ناو نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانى ئه‌وروپادا دڵسۆزیان هه‌یه، بهڵاَم کورد وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت ئه‌و دڵسۆزه‌ى که‌مه ؟
ئه‌مجه‌د شاکهلى : زۆربه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌کانى کورد له ده‌ره‌وه بۆ خۆیه‌تى ، واته ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى خۆپێشاندانێکى کورد له له‌نده‌ن یا پاریس یا ستۆکهۆڵم بکه‌یت، ده‌بینى یاداشت و بڵاوکراوه‌یه‌ک ، که بڵاوى ده‌که‌نه‌وه به‌شێکى زۆرى به کوردى نووسراوه و ڕووى ده‌مى هه‌ر له کورد خۆیه‌تى. ئه‌و لافیتانهى که هه‌ڵیده‌که‌ن، زۆربه‌ى زۆرى به کوردى نووسراونه‌وه. مۆسیقا و گۆرانییه‌ک که لێیده‌ده‌ن، مۆسیقا و گۆرانى کوردییه ، هه‌ر ئه‌ى ڕهقیبهکهیه، کابرایه‌کى ئینگلیز یا ئه‌مه‌ریکى یا فره‌نسى یا سوێدى چى له ئه‌ی ڕه‌قیب تێده‌گات؟ تۆ چ پێویست ده‌کات له ناو پاریس یا له‌نده‌ن ئه‌ی ڕهِقیب بۆ خه‌ڵک لێبده‌ى ؟ له‌برى ئه‌وه گۆرانییه‌کى ئه‌و وڵاته لێبده با سیاسیش نه‌بێت، ڕه‌نگه ئه‌و به‌وه له ده‌ورت کۆببێته‌وه، یا وه‌ک ئه‌فریقاییه‌کان به دوو چه‌قه‌نه و شایى و سه‌مایه‌ک له‌ده‌ورت کۆببنه‌وه، یا به له‌به‌رکردنى شتى عه‌نتیکه و ڕنگاوڕه‌نگ لێت کۆببنه‌وه، به‌داخه‌وه کورد تا ئێستا ئه‌وه‌ى نه‌زانیوه، له گه‌وره‌ترین مه‌یدانى ستۆکهۆڵمدا ده‌وه‌ستێت و هه‌ر به ئه‌ی ڕهقیبهکهوه و ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ خۆى و خۆى لێى تێده‌گات ، دواتر کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک یا گروپ و حیزب هه‌بوون دڵسۆزى کورد بوون ، وه‌ک چه‌په‌کانى ئه‌ورورپا ، سۆسیالیست و ئه‌نارکیسته‌کان , ئێستا 99% ى ئه‌وانه له کورد دورکه‌وتوونه‌ته‌وه و تاقه‌تى کوردیان نه‌ماوه.
کۆوار : له‌به‌رچى ئه‌وانه ئه‌مڕۆ پشتى کوردیان به‌رداوه و دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه ؟
ئه‌مجه‌د شاکهلى : چونکه کورد ناتوانێت ئه‌وانه به لاى خۆیدا ڕابکێشێت، وه‌ک وتم کورد هه‌رچى خۆپێشاندان و ڕێپێوان ده‌کات له‌و وڵاتانه‌دا بۆ خۆى ده‌یکات، خۆپێشاندانێکى کورد نا‌بینیت له له‌نده‌ن یا ستۆکهۆڵم، چوار ئینگلیز یان چوار ئه‌مه‌ریکاى لاتینى و ئه‌فریقایى یا خه‌ڵکى غهیرهکوردى تێدا بێت ، من چوومه‌ته خۆپێشاندانى فلستینییهکانیشهوه و به‌شداربووم تیایدا، به ده‌یان ئه‌فریقى و لاتین ئه‌مریکایى و شوێنانى ترم بینیوه، که به‌شدارییان تێدا کردووه.
کۆوار : له‌زۆربه‌ى وڵاتاندا باڵوێزخانه‌ى عیراق هه‌یه، ئه‌گه‌ر باڵوێز و ستافه‌که‌ى کورد نه‌بن، ئه‌وا نوێنه‌رایه‌تى حوکوومهتى هه‌رێم له‌وێدا هه‌یه ، یان نوێنه‌رى حیزبه کوردییه‌کان هه‌یه، ئایا ئه‌مانه توانیویانه ڕۆڵ و کاریگه‌رییان هه‌بێت له سه‌ر ژیانى کورد له‌و وڵاتانه ؟
ئه‌مجه‌د شاکهلى : نه‌خێر هیچیان نه‌کردووه ، بۆنموونه من دوو نوێنه‌رایه‌تى حوکوومهتى هه‌رێمى کوردستانم بینیوه َیهکێکیان له ستۆکهۆڵمه و ئه‌وى تریشیان له له‌نده‌ن خه‌ڵک ده‌زانن له‌وێ کار ده‌که‌ن و ته‌نیا له هه‌ندێک کارى ڕۆتین و ئیدارى زیاتر وه‌ک پڕکردنه‌وه‌ى فۆرم یا وهکالهتنامهى کڕین و فرۆشتنى زه‌وى و خانوو له کوردستان، هیچى تریان نه‌کردووه، به قسه‌ى خۆیان ده‌چن به‌شدارى کۆنگره و کۆنفرانسى ئهورپایى ده‌که‌ن، بهڵاَم من نه‌مبینیوه ڕۆڵێکى کارا ببینن ، که بڵێین ئه‌مه نوێنه‌رى حوکوومهتى هه‌رێمه و شتێکى ئاواى کردووه، باڵوێزخانهکانیش هه‌روا کاریان چییه جگه له تازه‌کردنه‌وه‌ى پاسپۆرت یا لێدانى ڤیزه‌ى وڵات !
کۆوار : وێنه‌ى کورد له ڕاگه‌یاندنى ئه‌وروپا چۆنه ؟
ئه‌مجه‌د شاکهلى : وێنه‌ى کورد له ڕاگه‌یاندنى ئه‌وروپا تا ساڵانى نه‌وه‌ده‌کانى سه‌ده‌ى پێشوو خراپ نه‌بوو، دووسێ خاڵ وێنه‌ى کوردیان تێکدا، به‌تایبه‌ت هه‌ندێک خه‌ڵک له ئه‌وروپا کوژران و په‌که‌که‌یان تۆمه‌تبار کرد، له‌دواى نه‌وه‌ده‌کانیشه‌وه له سوێد و له‌نده‌ن کوشتنى ژنان په‌یدابوو له سه‌ر مه‌سه‌له‌ى شه‌ره‌ف, ئه‌مانه تاڕاده‌یه‌ک ناوى کوردیان خراپ نیشاندا.
کۆوار : پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه، که له مه‌نفا و غه‌ریبیدا به‌سه‌رت بردووه ، چۆن ده‌ڕوانیته ڕه‌وشى کوردستان ؟
ئه‌مجه‌د شاکهلى : ئه‌وه‌ى که من لێره ده‌یبینم ڕه‌نگه خه‌ڵک دڵى به‌وه خۆش بێ که ده‌سه‌ڵاتێکی کوردى لێره فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌که‌یه ، ئیتر سه‌ددام و به‌عس نه‌ماون و ئازادى هه‌یه ئه‌مه خۆشه ، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆى چى بۆ کورد کردووه؟
کۆوار : ده‌با ئێمه ئه‌و پرسیاره له تۆ بکه‌ین ، به‌لاى تۆوه ده‌سه‌ڵاتى کوردى چى بۆ کورد کردووه له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ندساڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتیدا ؟
ئه‌مجه‌د شاکهلى : ئه‌م دهسهڵاَته بۆ میلله‌ت واته خه‌ڵکى خواره‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه شتێکى ئه‌وتۆى نه‌کردووه بتوانین باسى بکه‌ین و ده‌ستخۆشى لێ بکه‌ین . ده‌توانین هه‌ر لێره‌دا باسى ده‌یان کێشه‌ى خه‌ڵک بکه‌ین, که هه‌روا بهبىَ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه ، وه‌ک کێشه‌ى کاره‌با و ئاو و جاده و ترافیک و خوێندنگه و کێشه‌ى پیسى ژینگه و ده‌رد و نه‌خۆشى و کێشه‌ى نه‌بوونى فه‌زایه‌کى ئازاد و ته‌واو دیموکراتى بۆ ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕین ، خه‌ڵک ده‌ڵێن ئازادى ڕاده‌ربڕین هه‌یه ، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه، که تۆ سه‌دله‌سه‌د دڵنیا بیت لێى، که تۆ شتێک ده‌ڵێیت هیچت به‌سه‌ر نه‌یه‌ت، لێره‌دا ئه‌و زه‌مانه‌ت و گه‌ره‌نتییه نییه.
کۆوار : چه‌ند گه‌شبینى سه‌باره‌ت به کێشه‌ى کورد؟
ئه‌مجه‌د شاکهلى : یه‌کێک له کێشه هه‌ره گه‌وره‌کانى باشوورى کوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ى که‌رکووک و ناوچه دابڕاوه‌کانى کوردستان بوو بۆ سه‌ر کوردستان تا ئێستا له‌و بواره‌دا هیچ نه‌کراوه، ئیتر مه‌سه‌له‌کانى تر چى بێت گوایه؟ ئه‌و شوێنه‌ى ئێستا به‌ده‌ست کورده‌وه‌یه و خۆى حاکمیه‌تى، تا ئێستا هه‌ر ئه‌و جێگه‌یه‌یه، که سه‌ددام به کوردى ڕه‌وا بینى و کارگێڕییه‌کانى له‌و ناوچانه کێشایه‌وه، ئه‌و کاته کورد بوو به خاوه‌نى ئه‌م کیانه ده‌نا وه‌کی تر چی‌یان کردووه بۆ ئه‌م خاک وڵاته ؟ جێده‌ستیان دیار نییه.
کۆوار : بردنه‌وه‌ی کێشه‌ى که‌رکووک بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندى کورد و که‌رکووک و کێشهکهیدایه ؟
ئه‌مجه‌د شاکهلى : له‌و بڕوایه‌دام گوێزانه‌وه‌ى کێشه‌ى که‌رکووک بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به قازانجى کورد نه‌بووه و ناشکێته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جارێ بۆ خۆى دهسگایهکى خه‌مسارد و ناکارا و ئیفلیج و هیچ له‌بارانه‌بووه، چى بۆ وڵات و شوێنى تر کردووه !؟ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کێى کردووه !؟ ئه‌مه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کى تریش ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بیانه‌وێت کێشه‌ى که‌رکووک چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ئه‌وا ته‌ماشاى کێشه‌ى که‌رکووک وه‌ک کێشه‌ى هه‌موو عیراق ده‌که‌ن، وه‌ک کێشه‌یه‌ک که ده‌بێت حیسابى تورکیاى بۆ بکرێت ، ڕه‌نگه حیسابى ئێرانیشى بێته سه‌ر، چونکه به‌شێکى زۆرى تورکمانه‌کان و عه‌ره‌به‌کانى که‌رکووک شیعه‌ن. کوردیش یه‌کێکه له پێکهاته‌کانى ئه‌و شاره و به‌لاى ئه‌وانه‌وه ته‌نیا وه‌ک یه‌کێک له‌و لایه‌نانه(تورکمان ، عه‌ره‌ب و مه‌سیحى ) حیسابى بۆ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ڕاستت ده‌وێ زۆر گه‌شبین نیم به‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات.
# کۆوار، ژماره 38، نیسانی 2008، ساڵی سێیه‌م، ل11-13.