ده‌ستتان خۆش فه‌رهاده‌کان
له‌وانه‌یه ناونیشانێکی سه‌یر بێت ، ئاخۆ فه‌رهاده‌کان کێبن و بۆ ده‌ستیان خۆش بێت ؟ دیاره ده‌ستخۆشی و ئافه‌رین ده‌رئه‌نجامی کارێکی باش ، پاڵه‌وانێتی و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره ئاڕاسته‌ی که‌سێک ده‌کرێت ، به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت هه‌موو شتێک له‌نێو خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگه‌ی مندا بۆته سه‌روسه‌مه‌ره‌و هه‌مووشیان شایه‌نی ده‌ستخۆشین ، فه‌رهاده‌کانیش که‌سانێکن له‌نێو نیشتمانێکی هه‌میشه زامداردا په‌روه‌رده‌کراون و به‌ژه‌کی دڵڕه‌قی گۆشکراون ، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی که‌لتورخواز و نامۆ به‌ڕیزگرتن له‌به‌ها جوانه‌کانی ژیان و له‌بێباوه‌ڕی به‌و ڕاستییه‌ی که ئینسانه‌کان وه‌ک یه‌ک به‌ئازادی دێنه دونیا و دواتر ئه‌بنه یه‌خسیری کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک تینوو به‌خوێنی ئینسان ، به‌ڵێ فه‌رهاده‌کان له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا تینوون به‌خوێنی شیرینه‌کان ،
ژیانی ژن ئه‌مڕۆ له‌مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دایه له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی کوردی تێدا ئه‌ژین ، له ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌بن یان له‌ناو کوردستان به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕوی چاره‌نووسێکی ڕه‌شن که سه‌رچاوه‌که‌ی موتوربه‌کراوی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پیاوپه‌رسته ، به‌ڵێ ئه‌مه ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌ته‌واوی قۆناغه‌کانی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورددا پیاو سالار‌و سه‌روه‌ری کۆمه‌ڵگه‌یه و خودی ژن به‌رپرسه له گه‌شه‌کردنی ئه‌و بیرۆکه کۆنه ، چون ژن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆی ته‌سلیمی ئه‌و واقیعه ڕه‌شه کردووه و قایله به‌وه‌ی که کۆیله‌ی هه‌موو بڕێار وئازارێکی پیاو بێت و هه‌رخۆشی کوڕه‌که‌ی له کچه‌که‌ی خۆشتر ئه‌وێت و هه‌موو دوعایه‌کی ،، کوڕت نه‌مرێت ، به‌دایکی کوڕان بیت ، برات نه‌مرێت ، کوڕه‌کانت خۆش بن ،،، ئه‌مانه ئه‌و دوعا و پاڕانه‌وانه‌ن که به‌سه‌رزاری ژنانه‌وه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان کچیان نه‌بێت و وه‌ک کوڕه‌کانیان شه‌ونخونی وئازاریان پێوه‌نه‌کێشابن ، وێرای ئه‌وه‌ی ژن که خۆی کچه ، دایکه ، خه‌سووه ، بووکه ، به‌ڵام ڕۆڵی هه‌ریه‌کێکیان به‌جیا ئه‌بینێت ، کاتێک ئه‌بێته دایک به‌ئاواته‌وه‌یه کوڕی زۆر ببینێت تا هاوسه‌ره‌که‌ی وماڵی خه‌زوری لێی ڕازی بن ، زۆرمان له چیرۆکی خۆسووتاندن یان ته‌ڵاقدانی ئه‌و ژنانه بیستووه که کچیان زۆره یان کوڕیان نییه ، کاتێک ژن ئه‌بێته خه‌سوو یان دش واته خوشکی مێرد ، قیناعێکی دیکه ئه‌پۆشێت که دووره له هه‌ست وسۆزی ژنێتی و ئه‌بێته دووژمن و ماڵوێرانکه‌ری بووکه‌که‌ی یان براژنه‌که‌ی ، زۆریشمان چیرۆکی ئه‌و ژنانه خوێنده‌وه که بوونه سووتماکی ئاگری ئاژاوه‌و بوختان و سوکایه‌تیپێکردنی ماڵه‌خه‌زوران و خه‌سوو ، من تاوان نانێمه گه‌ردنی ژن چون ژن له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا په‌روه‌رده بووه ئێستاشی له‌سه‌ربێت تا بیناقاقای نوقمی بێ به‌رابه‌ری و سوکایه‌تی پێکردنه ، ئه‌و کولتوره‌ی له نه‌نک ودایکی بۆماوه‌ته‌وه که ئه‌بێت ملکه‌چی پیاو بێت ، له خێزانێکدا په‌روه‌رده ئه‌کرێت یه‌که‌م ووشه‌ی بڤه‌یه و دووه‌م ووشه‌ی مه‌که هه‌ر که سه‌رپێش که‌وت ئه‌بێت کۆشی داپۆشێت ، ئه‌مه‌یه ڕاستی په‌روه‌رده‌کردنی کچ ، ئه‌بێت شه‌رمن بێت ، گۆشه‌گیر ولاواز بێت ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا بێشه‌رم وچاوقایمه ، په‌روه‌رده‌یه‌کی بێ به‌رنامه و دوور له بیرکردنه‌وه له چۆنێتی کاریگه‌ری له‌سه‌ر دواڕۆژو چاره‌نووس ، کام له‌ئێمه نه‌مانبیستووه یان پێمان نه‌وتراوه شاڵا تۆش کوڕێک بویتایه ؟ ئه‌مه‌یه لووتکه‌ی شکاندن وبێباوه‌ڕی به‌ئینسان بوونی ژن ، ده‌رئه‌نجامی که‌لتورو ترسی کۆمه‌ڵ و نابه‌رابه‌ری کێشه‌ی ژنی لێ که‌وتۆته‌وه که ئێستا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ترسناکه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر به‌ئینسانبوون و ژیانی ژن ، کۆمه‌ڵێش وا ڕاهاتووه که ژیانی ژن یه‌کسانه به‌بڕێک پاره ، چون کۆتایی هێنان به ژیانی ئینسانێک له‌گه‌ڵ پاره‌دا خراونه‌ته یه‌ک ته‌رازوو بۆیه هه‌ر پیاوێک مه‌زاجی ته‌واو نه‌بوو خوێنی ژنێک نۆش ئه‌کات تا مه‌زاجی بێته‌وه تاییم ئیتر بێگوێدان به ناوزڕاندن و په‌رته‌وازه‌بوون و سه‌رلێشێوانی مناڵ و بنه‌ماڵه‌یه‌ک ، ژیانی ژن هێنده نرخێکی که‌می خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌کوژرێت و خاوه‌نه‌که‌ی له‌که‌لاوه‌یه‌ک یان به‌نابه‌ردێت ته‌رمی فڕێ ئه‌دات ، پێێ له‌نگ نییه چ تاوانێکی به‌رابه‌ر ئینسانییه‌ت ئه‌نجامداوه ، ژن کوژی بۆته ئاوخواردنه‌وه چونکه سزای نییه ، ئه‌و ده‌رده کوشنده‌یه ڤایرۆسێکه کورد له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تییه ووڵاتانی ده‌ره‌وه و ده‌وڵه‌ته پێشکه‌وتنخوازه‌کانیشی به دڕنده‌یی خۆی ناساندووه ، ئه‌وه نییه هه‌ر فه‌رهاده‌و به‌ناوی تێکچوونی باری ده‌رونییه‌وه کچه‌که‌ی ، خوشکی ، هاوسه‌ره‌که‌ی چه‌قۆی بێویژدانی ونجن ونجن ئه‌کات ، به‌نازو ، شیلان‌و ده‌یانی دیکه بونه قوربانی که‌سێک نه‌بوو له‌سه‌ریان هه‌ڵباتێ ، ئه‌وا دوێنێ شنۆیه‌کی دیکه‌ش گه‌یشته کاروانی ڕه‌شه‌کوژی و بووه قازاوه‌تی پیاو ، خۆ شنۆ هێشتا خیانه‌تی نه‌کردبوو ؟ ئاخر ئه‌و فه‌رهادانه له‌داوێنی خۆیان ئه‌ڕواننه ژن و پێیان وایه شیرینه‌کانیش وه‌ک و ئه‌وان داوێنیان پیسه ، به‌داخه‌وه شنۆش چووه ڕیزبه‌ندی ئه‌و ده‌سته خوشکانه‌ی که ژیانیان کرایه قوربانی ێولحی عه‌شایه‌رو بێ سه‌روه‌ری یاسا و داڵده‌دانی بکوژه‌کانیان و شه‌ره‌فی پاکیان له‌که‌دارکرا تا بیکه‌نه پاساو بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و له‌که‌یه‌ی هێشتا داوێنیانی نه‌گرتبوو، ئاخۆ ئه‌بێت نرخی شنۆ چه‌ند بێت و ژیانی به‌چه‌ند دۆلار بقه‌بڵێنرێت ؟
لەژمارە ( 4634) ( 27/7/2008) ڕۆژنامەى كوردستانى نوىَ بڵاو بۆته‌وه
23/7/2008
هۆڵندا
gullabaibun@yahoo.com