ئاو له‌نمایشێكدا ده‌بێت به‌ئاوێنه
Closed
پایز بهجلێكی سۆری مه‌لوانی
سه‌ری دره‌خته‌كانی ده‌شوشت
ئێواره‌ش تنۆك تنۆك
گه‌لایی به‌سه‌ردا ده‌توانده‌وه
به‌رده‌كانیش به‌دزی چنگیان له‌شه‌پۆلی ده‌ریا ده‌داو
خۆیان برۆنزی ده‌كرد
ده‌با برۆیشتبام
له‌و به‌ر شه‌و چاوه‌روانی بوتلێك شه‌رابی لێ ده‌كردم
تا مه‌چه‌كه‌كانم گه‌رم كاته‌وه
دوورگه‌یه‌كی گچكه‌هه‌یه
هه‌ور له‌وێ خۆی ده‌شوات و
جنۆكه كراسی په‌مۆی بۆ ده‌چنێ
وه‌رزێك بۆی گێرامه‌وه
كه له‌گه‌لم خه‌وت
به‌یانی كه ماچم كرد
زه‌وی هێشتا خهوالووبوو
دره‌خته‌كه‌ی ئه‌وبه‌ر
تاكه گواره‌یه‌كی هه‌رمێ ی مابوو
بۆی هاوێشت و
هه‌ڵنه‌ستا
shwanhassan@hotmail.com