میدیاکان و جاڕدانی ژه‌هراوی ڕیکلامه‌کان
بۆ ڕۆژگارێکی زۆر کاری ڕاگه‌یاندن له‌هه‌ر سووچێکی ئه‌م دونیایه به‌چه‌ند ئه‌رکێک ده‌ناسرایه‌وه. به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری خه‌ڵك، ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له هه‌واڵه‌کان و پێشکه‌شکردنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کان به‌مه‌به‌ستی حه‌سانه‌وه‌ی خه‌ڵک. که‌چی له‌مڕۆدا کاری سه‌ره‌کی میدیاکان گۆڕاوه و سه‌رکه‌وتنی ههرمیدیایهک گرێدراوه به‌وه‌ی که‌چه‌ند چالاکه له‌بواری په‌خشکردنی زۆرترین ڕێژه‌ی ڕیکلامه‌کان. بوونی ڕیکلام له‌میدیاکاندا چیتر کارێکی ئاره‌زوومه‌ندانه نییه، به‌ڵام ئه‌توانین بڵێین له‌ئه‌مڕۆدا هه‌ندی له‌میدیاکانی له‌ووڵاتان به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان خۆیان له‌م نه‌خۆشییه کۆشنده‌یه پاراستوه. وه‌ک ناشاز بوونی گشت دیارده‌کانی تری ، به‌نیگه‌رانییه‌کی زۆره‌وه میدیاکانی کوردستان سه‌راپا خزاونه‌ته نێو ئه‌م زه‌لکاوه‌ی بازاڕه‌وه. میدیاکانی کوردستان به‌ئه‌ندازه‌یه‌کی یه‌کجار دزێو جاڕی ڕیکلامی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر نامرۆڤانه و دوور له‌هه‌موو مۆراڵێکی ئینسانی و ڕاگرتنی ئیحساساتی خه‌ڵکی که‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژاری خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌ن.
یه‌کێک له پڕوپاگه‌نده ناشرینه‌کان فرۆشتنی ئه‌و شوقه‌و خانووانه‌یه که به‌پێی ڕیکلامه‌کان بێت، که‌سی کڕیار به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت له‌گشت پێداویستیه‌کان. "کاره‌بای به‌رده‌وام، ئاوی به‌رده‌وام و خه‌تی ئه‌نته‌رنێتی به‌رده‌وام". کاتێک مرۆڤ گوێبیستی ئه‌م قسانه ده‌بێت یه‌کسه‌ر بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێت که‌ئه‌گه‌ر بێت و کاره‌با یاخوود ئاو به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام دابین بکرێت، ئه‌وه ئه‌م کۆمپانیایانه ناچارن باس له تایبه‌تمه‌ندی تر بکه‌ن بۆ گه‌رمکردنی بازاڕه‌کانیان. یانی ڕاگرتنی خه‌ڵک به‌وه‌ی که هه‌میشه خه‌و به‌کاره‌باو ئاوه‌وه ببینێت بوه‌ته یه‌کێک له‌چه‌که هه‌ر کاریگه‌ره‌کانی نه‌ک به‌ته‌نیا ده‌سه‌ڵات له ئه‌م وێرانه‌یه‌ی که‌پێی ده‌وترێت کوردستان ، به‌ڵکو هۆکارێک باش بۆ سهرمایگوزاریکردن. چی کۆمپانیا بازرگانییه‌کان و چی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستان بیرکردنه‌وه‌ی تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یان له‌ئاستێکدا ڕاگرتووه که بێجگه له پێداویستیه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانی به‌شه‌ر، که‌لێره‌دا بووته ئاو و کاره‌با ، بیر له‌هیچ شتێکی تر نه‌که‌نه‌وه. ئاخر تاکێک چۆن ده‌بێته کاراکته‌رێکی کارامه چالاک بۆ پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌ر هه‌موو بیرکردنه‌وه‌کانی چوارچێوه‌ی کاره‌با و ئاو تێنه‌په‌ڕێنێت. بێگومان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌هیچ شێوازێک له‌هه‌لومه‌رجێکی وادا کۆمه‌ک به به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و به‌ئیراده ناکه‌ن.
مرۆڤ کاتێک گوێبیستی ئه‌و ڕیکلامانه ده‌بێت یه‌کسه‌ر بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێت که‌ئه‌و که‌سانه‌ی که‌مده‌رامه‌تن ده‌بێت سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن و ئه‌م ووڵاته به‌جێ بهێڵن. چونکه به‌هره‌مه‌ندبوون لهپێداویستیهکان له نمونه‌ی کاره‌با و ئاو وابه‌سته‌یه به‌وه‌ی که‌چه‌ند پاره‌ت هه‌یه یاخوود چه‌ند له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیکیت. بۆ نمونه نرخی باڵه‌خانه‌کانی "گوندی ئه‌ڵمانی و گوندی ئیتاڵی و گوندی که‌نه‌دی" هتد.. به‌پێی ڕیکلامه‌کان بێت له نێوان 100000 بۆ 170000 دۆلاری ئه‌مریکی دایه. جا ده‌بێت بێجگه له‌دارو ده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵات به سه‌وزو زه‌رده‌وه و هه‌ندێ پاره‌داری کوردستان ،که‌له‌سایه‌ی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدا ده‌وڵه‌مه‌ند بوون ، کێ هه‌یه بتوانیت خاوه‌نی ئه‌و بڕه پاره‌یه بێت تاکو له به‌هه‌شتی کاره‌با و ئاو به‌هه‌ره‌مه‌ند بێت. که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنه‌کان ده‌بێت به‌چی ڕوویه‌که‌وه ئه‌و ژمارانه بخوێننه‌وه، چونکه به‌ڕاستی ئاماژه‌کردن به‌و ژمارانه به‌ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی زاره‌کیدا نییه، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێک مرۆڤ له‌و ژمارانه تێفکرێت له‌وه حاڵی ده‌بێت که‌ئه‌و که‌سانه‌ی خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی له‌و بابه‌ته‌ن ژماره‌یان چه‌ند سنورداره. به‌ڕاستی میدیاکان هێنده بهناشارهزای تووشی گێژاوی ڕیکلامه‌کان بوون که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بیر له بێ ئابرووی و نامرۆڤانه بوونی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و بانگه‌وازه ئابووریانه نه‌که‌نه‌وه. بیر له‌وه نهکهوهنه ئه‌م جۆره جاڕدانه بۆ گه‌رمکردنی بازاڕه‌کان چه‌ند ئازاری خه‌ڵکی ده‌دات، چه‌ند خه‌ڵکی بێ هیواو بێ ئومێدیان ده‌کات، نه‌ک به‌ته‌نیا به‌رامبه‌ر به‌کڕینی ئه‌و خانووانه به‌ڵکو سه‌باره‌ت به‌هه‌موو پێداویستییه گرنگه‌کانی ژیان.
هه‌رچه‌نده دیارده‌ی ڕیکلام له‌میدیاکانه‌وه به‌یه‌کێک له چه‌مکه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی سیسته‌می ئابووری جیهانی ده‌بینرێت ، پێویسته هه‌ندێ له‌میدیاکان ،که‌باس له‌پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاو بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆی ده‌که‌ن، ژیانی به‌شه‌ر له‌م وێرانه‌یه‌دا به بازاڕ و بهرهخۆری مۆڵنهدهن. به‌نیگه‌رانییه‌کی زۆره‌وه له‌م وێرانه‌یه‌ی ئێمه‌دا هه‌موو میدیاکان سه‌راپا ڕوویانکردوهته بازاڕی ڕیکلام کردن. له‌زۆربه‌ی ووڵاتانی دنیادا زۆر که‌ناڵی ڕادیۆ ته‌له‌ڤزیۆن یاخوود هه‌ر جۆرێکی تری میدیا به‌وه سه‌رنجی گوێبیست و بینه‌ران بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕیکلام بۆ بازاڕه‌کان نه‌که‌ن. وه‌لی له کوردستاندا میدیاکان به‌خه‌تێکی پان و سه‌رنج ڕاکێش لهبڵدنگۆ و سکرین و ڕۆژنامه‌کانیانه‌وه داوا له بازاڕ و کۆمپانیاکان ده‌که‌ن کهکهڵکیان لێوه‌ربگرن بیانکه‌ن به سهنگۆی نیشاندان و پیاهه‌ڵدانی کاڵاکانیان. میدیاکان له‌بری درووست‌کردنی ئاگاهیه‌کی به‌رز و به‌رگریکردن له‌سروشتی مرۆڤ و ده‌ستگرتن به‌به‌ها مرۆیه‌کانه‌وه، گشت خۆشییه‌کانی سه‌رگۆی زه‌وی له ئامێرێکی بێگیاندا به‌خه‌ڵکی پیشان ده‌ده‌ن. بۆ نمونه بڕوانه خه‌ونی ئه‌و هه‌رزه‌کاره‌ی که‌ده‌یه‌وێت موبایلێکی جوانی هه‌بێت، یاخوود بڕوانه خه‌ونی ئه‌و که‌سه‌ی کهعهوداڵی ئه‌وه‌یه چۆن مۆبایله‌که‌ی به‌مۆدێلێکی به‌رزتر بگۆڕێت ، ئه‌م خه‌ونانه چه‌ند ساویلکانه دێنه پێشچاو. ئه‌م خه‌ونانه چه‌نده مرۆڤ ئاوێته‌ی حه‌زێکی بێ‌گیان ده‌کات، چه‌نده لهسرووشته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کی دووری ده‌خاته‌وه. بۆیه ئه‌توانین بڵێین ئه‌م حه‌زی ئاڵوگۆڕپێکردن و باخاوهن بوونه له‌تاکه‌کاندا ده‌ستکردی ئه‌و ڕیکلامانیه له‌ڕێگه‌ی میدیایاکانهوه، نه‌وه‌ک حه‌زێک بێت به‌شێوه‌یه‌کی سرووشتی لهمۆرڤدا بوونی هه‌بێت. ئه‌م خه‌ونانه له‌ئاکامی کاریگه‌ری و چالاکییه‌کانی ئه‌و ڕیکلامانه درووست ده‌بن که دزه ئه‌که‌ن و ئه‌بن به‌به‌شێک لهئاگاهی تاکه‌کان. ئه‌م ئاگاهییه درووستکراو چهکهرهکردووهیه که مرۆڤه‌کان له‌خشته ئه‌دات و په‌لکێشی بازاڕه‌کانیان ده‌کات.
ڕیکلامه‌کان به‌رهه‌م و ده‌رهاویشته‌ی عهقڵدانی خه‌ونی ئه‌مریکین "American Dream " که ده‌مێکه پوچه‌ڵبوونی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بۆ خه‌ڵک له‌دنیای ڕۆژئاوادا ده‌رکه‌وتووه. خه‌ونی ئه‌مریکی بریتیه له‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتنی تاکه‌کان وابه‌سته‌یه به‌وه‌ی که‌چه‌ند هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ژیاندا تاکو خه‌ونه‌کانیان به‌ده‌ست بهێنن. خه‌ونی ئه‌مریکی بریتیه له‌وه‌ی که‌بازاڕ له‌به‌رده‌ستی تاکه‌کاندایه ، ئیتر ئه‌وه ڕۆڵی زاتی تاکه‌کانه پێداویستیه‌کانی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن، ڕیکلامه‌کانیش به‌به‌رده‌وامی ئه‌مه ده‌ده‌ن به‌گوێی خه‌ڵکیدا. به‌ربڵاوبوونی دیارده‌ی ڕیکلام کارێک نیه چۆن ئاره‌زوو بکه‌ین یاخوود له‌کوێ ئاره‌زوو بکه‌یت بیکه‌یته مۆدێک. به‌ڵکو ئه‌م دیارده‌یه به‌شێکه له سیسته‌مێکی ئابووری سیاسی که هه‌موومان پێی ئاشناین "بازاڕی ئازاد و دوڵه‌تێکی لیبراڵ ". ڕه‌نگه زۆرێکمان ئاشنا بیین به‌و دوو کۆنسێپته‌ی که به‌بێ ئه‌وان ڕیکلامه‌کان کارێگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆیان نابێت. چونکه کاتێک ڕێکلامه‌کان کاریگه‌ریان هه‌یه، ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتێکی شل و بێهێزی هه‌بێت به‌سه‌ر بازاڕدا. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ئه‌وانه‌ی کۆنترۆڵی بازاڕیان به‌ده‌سته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه وه‌ستاوه. بۆیه ده‌بینین سیسته‌مێکی ئابووری که‌بازاڕی بۆ گرنگه له ڕێگه‌ی ڕیکلامه‌کانه‌وه تاکه‌کان ده‌کاته کۆیله‌ی بازاڕ و دوڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانیش له‌هه‌موو جۆره به‌رپرسیارێتیه‌ک دوور ده‌خاته‌وه.
له‌کۆتایدا هه‌روه‌ک ئاشکرایه بۆ زۆربه‌مان ڕه‌وشی ئه‌م سه‌رده‌می ئابووری دنیای له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی شێوازی تایبه‌ت ده‌چێت به‌ڕیوه که ڕیکلامه‌کان یه‌کێک له‌و شێوازه کاریگهریانهیه. کاریگه‌ری ئه‌م شێوازه له‌تێکدانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکدا ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر بۆ چرکهیکیش بێت خه‌ڵکی دووره په‌رێز نه‌بێت لهبازاڕکردن. حیکمه‌تی ڕیکلامکردنهکان ئه‌وه‌یه که‌ته‌نانه‌ت کاتێک له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسترین که‌سدایت به‌شێکی بینایی و بیرکردنه‌وه‌کانت له‌گه‌ڵ بازاڕدا بێت. خه‌ڵکی ته‌نانه‌ت له‌نێو ماڵه‌کان و له کاته تایبهتیهکانیشاندا دوور نه‌بن له‌کاریگه‌ری ئه‌م ژه‌هره کوشنده‌یه. ئێستا له ووڵاتانی پیشه‌سازی و پێشکه‌وتوو زۆرێک له‌ماڵه‌کان ، زۆرێک له‌پسپۆران و که‌سه ڕۆشه‌نبیره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بایکۆتی ئه‌و هه‌لومه‌رجه بکه‌ن ته‌ماشای ته‌له‌ڤزێون ناکه‌ن، گوێ له‌هه‌ندی که‌ناڵی تایبه‌ت ناگرن، چاو به‌هه‌ندی ڕۆژنامه گۆڤاردا ناخشێنن. بۆیه ئه‌و میدیایه‌ی ئه‌یه‌وێت نه‌بێته به‌شێک له ته‌وژمی نامرۆڤانه‌ی ڕێکلامه‌کان، ئه‌و میدیایه‌ی ده‌یه‌وێت سهنگۆی ئه‌و ده‌نگانه بێت که‌به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مکه جوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریان بۆ گرنگه، با هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکات و چیتر نه‌بێته مه‌یدانێک بۆ ئه‌و چاوچڵێسیهی بازار و ئامرازێک به‌بێت بۆ جێخستنی ئه‌و که‌لتوره نامرۆییه‌ی که ڕێکلامه‌کان ده‌یچێنن له‌م وێرانه‌یه‌ی ئێمه‌دا که ناوی کوردستانه.
کۆتای تموزی 2008
Kawa2010@gmail.com