بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له شوێن خۆیه‌تی، به‌مه‌رجێ……!!!!!!!
ناڵێم کێشه‌ی کورد له به‌ر نه‌وت نه‌بووته کێشه‌یه‌کی جیهانی، به‌ڵام لێره‌ش ئه‌گه‌ر کورد هه‌بێ، له هه‌ندێ هه‌ڵکه‌وته‌ی ده‌رفه‌تی مێژوویی ، ده‌توانێ به لای خۆی ڕایکێشێ.
سیڤه‌ر بۆ به لۆزان له پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م گۆڕدرایه‌وه، به‌شه زۆره‌که‌ی له به‌ر نه‌وتی که‌رکوک بوو. له ناو تورکیا که‌مالیزم به مێشکی ئه‌و کاتی ڕۆژئاوا وه‌ک هیزێکی به توانا‌و خاوه‌ن ویستی ئه‌وان به ده‌رکه‌وت و سیڤه‌ری له دژی کوردان به لۆزان پێ گۆڕدرایه‌وه. ئه‌وه بۆ وابوو، کورد ئه‌و کاتی نه‌یتوانی ئه‌و هه‌لکه‌وته میژوویه له‌باره‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م که چڕیه‌کی زۆری که‌وتبووه کوردستان و به‌لێنی سوێند خۆره‌کانی ئه‌وکاتیشیان پێ‌بوو که دوو ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌ن و کورد وه‌ک دوو دۆست له سه‌ر که‌لاکی ئیمپڕاتۆڕیه‌تی ڕووخاوی عوسمانی بۆ دروست بکه‌ن. به‌ڵام کێ له گۆڕه‌پانه‌که ده‌باته‌وه ، هه‌لبه‌ته ئه‌و هێزانه‌ن که له توانایان دابێ له هه‌موو ڕوێکه‌وه ئه‌سپ سواری خۆیان به جوانی تاو ده‌ن . به‌ڵێ ئه‌و کاتی کورده‌کان به به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی چه‌رخه‌له‌ی مێژوو له هێزێکی بوونه‌وه بوون به هێزێکی نه‌بوو ودواتریش به ته‌واوه‌تی په‌ڕاوێز کران. به‌ڵێ له ڕووی تای ته‌رازووی هێز ته‌واوی ناوچه کوردنشینه‌کان له بن ده‌ستی خۆیان دابوو و حکومه‌تی ئه‌و کاتی ئه‌نقه‌ڕه‌ش له لایه‌که‌وه که‌وتبوونه ژێر چه‌په‌رۆکی هاوپه‌مانانی ئه‌و کات که شه‌ڕیان له دژیان بردبۆوه، له لایه‌کی تریشه‌وه له ناو قه‌یڕانی حوکم دابوون له نێوان پاشماوه‌ی عوسمانی و سه‌رهه‌ڵدانی که‌مالیزم، که‌چی واته تورکه‌کان له نه‌بوه‌نه‌وه بوون به بوون و هه‌موو حیسابێکیان بۆ کرا . دونیای کۆن ، دونیای ئێستا، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ به به‌رژه‌وه‌ند به‌ڕێوه‌ده‌چێ. که ده‌ڵێم به‌رژه‌وه‌ند هه‌ر ته‌نیا مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ فه‌رموو وڵاته بڕیار به ده‌سته‌کانی جیهان وه‌رن کێشه‌ی ئێمه ببه‌نه پێشه‌وه له ڕێگایه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانتان له ناوچه‌که‌مان، فه‌رامۆش ناکرێ. که‌مالیزم دوا به‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، هه‌تا له به‌ره‌ی جه‌نگ یۆنانیه‌کانی نه‌شکاندو نۆره‌ی ئه‌و شکاندنانه‌ی نه‌گه‌یانده ئه‌رمه‌ن و کورده‌کان، نه‌که‌وته به‌رچاوی خوێندنه‌وه‌ی سوێند خۆر‌و ئه‌مه‌ریکیه‌کانی ئه‌و کات. ده‌شزانین تا پێش ئه‌و سه‌رکه‌و‌تنانه‌ی که‌مالیزم هێزه شکاوه‌کانی یۆنان و ئه‌رمه‌ن وکورده‌کان یه‌که‌م پاڵپشتکه‌ریان سوێند خۆره‌کانی ئه‌وروپا بوون، که ئینگلیز‌و فه‌ڕه‌نساو ڕوسیا له پێش هه‌موویانه‌وه بوون ، که‌چی ڕه‌وڕه‌وه‌که به‌ره‌و ڕووی تورکه‌کان پێچه‌وانه کرایه‌وه. ئه‌و پێچه‌وانه بوونه‌وه له به‌ر ڕووخساری جوانی توورکه‌کان نه‌بوو به‌لکو له به‌ر لێوه‌شاوه‌یی ئه‌و کاتی ئه‌وان بوو له ناوچه‌که.
ئه‌و هه‌ڵکه‌وته مێژووییه له جه‌نگی ڕووخانی سه‌دامی ساڵێ 2003 ش بۆ کورده‌کان به جوانتریش هاته پێشه‌وه. به‌ڵێ له‌وکاتیه‌وه تا ئێستا نه‌یاره‌کانی کورد له ناوچه‌که له ناو ته‌نگژه‌ی سیاسی و قه‌یرانی ئابووری و زۆر ته‌نگوچه‌له‌مه‌ی تر دان . ئێران که‌وتۆته ناو بازنه‌ی دژه ئه‌مه‌ریکی و کاری وای بۆ ده‌کرێ که چۆنچۆنی وه‌ک ڕژێمی سه‌دام حوسێن ئاسا ئاوه‌ژوو بکرێته‌وه. سوریاش به هه‌مان شێوه. بۆ تورکیاش ده‌بینین با هه‌ندێ ڕه‌نگدانه‌وه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌کان وا خۆیان نیشان بده‌ن که ئه‌مه‌ریکا تا ڕاده‌یه‌ک پاڵپشتیانه، به‌ڵام له لایه‌که‌وه زۆرانێکی ناو خۆیان وا تێ ناگه‌ن، له لایه‌کی تریشه‌وه، قه‌یڕانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیان، ناکۆکی نێوان که‌مالیزم و دین، کێشه‌ی کردنی کوده‌تای سه‌بازی و نه‌کردنی به سه‌ر حکومه‌تی ئه‌ردۆگانه‌وه، کێشه‌ی کورد‌و په‌ره‌سه‌ندنی، چوون و نه‌چوونیان بۆ ئه‌وروپا، قه‌یڕانی ئابووریان و ده‌یان کێشه‌ی تر وا تاوی بۆ هێناون و وایان لێ هاتووه هه‌تا دۆسته‌کانیشیان به چاوێکی تره‌وه تێ‌یان بڕوانن.
ئاخاوتنه‌کانی به‌ڕێز نه‌وشێروان موسته‌فا له سه‌ر ئه‌وته‌نگژیه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و کوردله سه‌ر که‌رکوک له ئێزگه‌ی نه‌واو دواتریش به فراوانی که‌وته ناو بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌ر هه‌مووی له شوێن خۆی بوو. به‌ڕاستیش وه‌ک چۆن ئه‌و ده‌ڵێ وایه که کێشه‌ی که‌رکوک په‌یوه‌ندی به ته‌بایی ڕیزه‌کانی کورد‌و به‌ر قه‌رار کردنی یاسا‌و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونی ئابووری ناوچه‌که‌و کۆمه‌ک کردنی حکومه‌تی هه‌رێمه بۆ که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان و هاندان و کۆمه‌ک کردنی ده‌رکراوه‌کانه بۆ زێدی باپیرانیان و مامه‌له کردنی دۆستانه‌ی کورده‌کانبێت له گه‌ڵ دانیشتوانی تورکمان و عه‌ره‌به نیشته جێبووه‌کانی ئه‌وان به‌لێ ئه‌مانه‌و زۆرانیکی تر هه‌ر هه‌مووی له شوێن خۆیه‌تی. به‌ڵی له کاتێکدا که ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ڵێ کورده‌کان ئه‌گه‌ر له ناو خۆیان له ناو خودی که‌رکوک هه‌ڵوێستی حیزبایه‌تی به هه‌لوێستی نیشتمانی بگۆڕنه‌وه، چۆنچۆنی له نێو خودی خۆیان ده‌بنه جێگای متمانه‌ی هێزه ناکوردیه‌کان .
به‌ڕێز جه‌وهه‌ر نامقیش که که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی هه‌ره دیاری ناو پارتی دیموکراتی کوردستانه‌و له کابینه‌ی یه‌که‌می په‌ڕله‌مانی کوردستانیش سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی کوردستان بووه‌و له سه‌ر هه‌لوێستی ڕه‌وای سیاسی خۆی ئێستاکه وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی به‌توانای کورد قسه‌کانی خۆی بێلایه‌نانه ده‌کات. به‌ڵی که من به‌شی زۆری بابه‌ته بلاوکراوه‌کانی له سایتی کلاو ڕۆژنه‌و ڕۆژنامه کوردیه‌کانی تر ده‌خوێنمه‌وه، زۆری ئاماژه‌کانی ئه‌و به‌ڕیزه‌ش له سه‌ر که‌موکورتیه‌کانی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نیژشتمانی و که‌رکه‌ک و گه‌نده‌ڵی…. له گه‌ڵ ئاماژه‌کانی به‌ڕێز نه‌وشێروان موسته‌فا تێک ده‌کاته‌وه . ئاخاوتنه یه‌کله‌دوا یه‌که‌کانی به‌ڕێز قادر عه‌زیزو به‌ڕیز حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودو زۆرانێکی تریش که له ناو ده‌سه‌ڵاتی پیشتری کورد‌و ئێستادا پشکی خۆیان هه‌یه، هه‌مدیسان له سه‌ر هه‌مان که‌مو کورتیه‌کانی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی که ئاماژه‌م پێ کرد له ناو لێدوانه‌کانیان، یه‌کانگیری ته‌واو له گه‌ڵ به‌ڕێزان نه‌وشێروان موسته‌فاو جه‌وهه‌ر نامیق به ده‌ر ده‌که‌وێ . ئه‌دی هاوارهاواری شه‌قامی کوردی ئه‌و هه‌لوێسته فراوانانه‌ی ڕۆشه‌نبیری کوردی و سیاسه‌تمه‌دارانیان له سایته ئه‌لکتڕۆنیه‌کان و ڕۆژنامه سه‌ر به‌خۆکان ده‌ری ده‌بڕن هه‌ر هه‌موو ئاڕاسته‌کان ڕووی له که‌م و کورتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌یه .
به مه‌زنده‌ی من به‌ره‌وپیشه‌وه چوونی دۆزی که‌رکه‌ک و دووباره خستنه‌وه سه‌ر به‌شه‌کانی نیشتمانی دایک، به پێکه‌وه‌یی، ته‌بایی، به‌رقه‌ڕار کردنی یاسا، دوور که‌وتنه‌وه له گیانی حیزبایه‌تی، نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، به‌ره‌وپیشه‌وه بردنی ئابووری کوردستان و خۆشگوزه‌رانی خه‌لکه‌که‌ی و دابین کردنی کار بۆیان و هه‌رزان داهێنان، چاره‌سه‌کردنی کێشه‌ی گه‌نجان و بێکاریان، ده‌رکردنی یاسای له‌بار بۆ نزیک بوو‌نه‌وه‌ی یه‌کسانی نێوان ئافره‌تان و پیاوان و نه‌هێشتنی یان که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆ کوشتنی ژنان یان کوشتنیان به ناوی شه‌ڕه‌ف، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئاو کاره‌با، نیشته‌جێبوون، قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که له ئه‌نجامی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی زیانیان پێ که‌وتووه له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان با له سه‌ر حیسابی بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه بێت. له هه‌موویان گرنگتر پێداگرتنه له سه‌ر هه‌لوێستی نیشتمانی، به شێوه‌یه‌کی گونجاوی سه‌رده‌میانه. ئه‌مانه‌و گه‌لێکی تر له ڕێگایانه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم پاکانی زۆر به‌هێز ده‌بێتو ده‌شبنه سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌هێز بۆ حکومه‌تی هه‌رێم که بتوانێ پشت به خۆی و جه‌ماوه‌ری خۆی ببه‌ستێ له هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی له ناوچه‌که‌و ده‌شبنه زامن بۆ فراوانکردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیان له ته‌واوی ناوچه‌که‌و حیساب بۆ کردنیان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو هێزه‌کانی ناوچه‌که. به‌ڵێ له‌و ڕێگایانه‌وه حکومه‌ت ده‌توانێ له سه‌ر دۆزی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر‌و ته‌واوی هه‌ڵوێسته نیشتمانیه کوردیه‌کان پێ دابگرێ و پایه‌شی ڕۆژبه‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و به‌هێز بوون بڕوا .
ئه‌و وه‌خۆ هاتنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کوردستان و به‌غداو ئیمزا نه‌کردنی سه‌ره‌ک کۆمار به‌ڕیز مام جه‌لال له سه‌ر یاداشته‌کی په‌ڕله‌مانی عیڕاق و چوونی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا بۆ سه‌رنه‌گرتنی بڕیاری 24، ئه‌و هه‌ڵوێسته بوێرانه‌ی ئه‌نجومه‌ی پارێزگای که‌رکوک که به زۆرینه بڕیاری ئه‌وه‌یان دا که که‌رکوک بخرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، وێڕای دره‌نگی کاته‌کان به‌ڵام هه‌ر هه‌موانیان له شوێن خۆی بوو به مه‌رجێ کاتی نه‌بێت و بچێته خانه‌ی داخوازیه نیشتمانیه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان و پشتگیری کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستانیش بێت که به ڕه‌ها ده‌نگیان بۆ کوردستانی سه‌ربه‌خۆ دا، نه‌ک وه‌ک پاله‌په‌ستۆیه‌کی کاتی بێت به سه‌ر حکومه‌تی ئێستای عیڕاقی که له بڕیاری ماده‌ی 24 پاشگه‌ز بێته‌وه. به‌ڕاستی گوشاری سیاسی و هه‌لوێستی نیشتیمانی دوو دیارده‌ی له یه‌ک جیاوازن و مه‌رج نیه ده‌ستکه‌وته‌کانیان له هه‌موو ئان و ساتێک تێک بکاته‌وه. حکومه‌تی به‌غدا بۆ یه‌ک ساتیش بێت ئه‌گه‌ر بزانێ تای ته‌رازوی سیاسی و هێز ڕووی له ئه‌وه، ئه‌وا له ڕێگه‌یه‌وه ڕووی له کورد وه‌رده‌گێڕێ و سیاسه‌ته‌کانی پێشتری ڕژێمه یه‌ک له دوایه‌که‌کانی حکومه‌تی به‌غدا تا زۆر ڕاده به سه‌ر کوردا ده‌چه‌سپێنێ. کورد‌و حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ر له ئێستاوه به تایبه‌تی پاش ئه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی به‌غدا بزانن ئه‌رکی ئه‌وان به‌هێز کردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه، له سه‌ر هه‌ڵ لا نه‌ده‌ن. هه‌وڵی ئه‌وه نه‌ده‌ن بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێگای هه‌ولێر بخه‌نه قالبی گوشاری سیاسی تاوه‌کو حکومه‌تی به‌غدا له هه‌لوێستی ماده‌ی 24 پاشگه‌زبێته‌وه . له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان، چه‌کی ده‌ستووری، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک، زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌کانی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی له کاتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم . کۆکردنه‌وه‌ی سوپای کوردی به هه‌موو که‌رسته‌کانی ته‌قه‌مه‌نیه‌وه، ئارامی کوردستان و به ناو ته‌بایی ڕیزه‌کانی ناوخۆیانه‌وه ، ئه‌مانه‌و زۆرانێکی تر پاڵپشتی ئه‌وه‌ت لێ ده‌که‌ن که هه‌تا زووه هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه وه‌گه‌ر بخه‌ن تاوه‌کو که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر نیشتمانی دایک. له پاش بڕیاری نهێنی 24ی نه‌یارانی کورد هه‌ق وایه ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌خۆ بێته‌وه به دواوه چیتر به شیرنایه‌تی دوژمنان ڕازی نه‌بێت . لێدوانه‌کانی فریاد ڕه‌واندوزی له‌و به‌رنامه ڕیژیه‌ی ئێواره‌ی پێنج شه‌مه‌ی کۆردسات بۆ هه‌ندێ به‌رپرسی سیاسی حیزبه‌که‌ی ئاماده‌کرابوو، له شوێن خۆی نه‌بوو که ده‌یگوت وا ئاسان نیه که ئه‌و بڕیاره سه‌ر بگرێ و زیاتر ده‌یبرده‌وه سه‌ر مه‌رامی گوشاری سیاسی تا وه‌کو ناوه‌ند له بڕیاری 24 پاشگه‌زبێته‌وه. حکومه‌تی ناوه‌ند ئه‌گه‌ر له ڕێگای گوشاریش له بڕیاره‌که پاشگه‌زبێته‌وه، پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌کی کاتیه‌و هه‌ر کاتێ هێز له ده‌وری خۆی ببینێ خراپتر له‌و بڕیاره به ئامانج ده‌گه‌یه‌نێ.
با کورد چاوه‌ڕوانی ئاخاوتنی له شوێن خۆ نه‌بوونی فریاد ڕه‌واندوزی و زۆرانێکی تر نه‌بێت، داخوازی ڕه‌وای کوردان بۆ گوشاری سیاسی به‌رز که‌نه‌وه . ئه‌گه‌ر وابکه‌ن ڕووبه‌ڕووی دروست بوونی که‌مالیزمێکی تر ده‌که‌ن و به دوایه‌وه کوردان چاره‌نوسیان به چاره‌نووسی کاته‌کانی دوای جه‌نگی جیهانیه‌وه ببه‌ن. با کورده‌کان وحکومه‌تی هه‌رێم ئازا بن با ئه‌وان که‌مالیزمێکی تر به ڕه‌نگ و بۆی کوردیه‌وه له ناوچه‌که به‌رقه‌ڕار بکه‌ن و کۆسۆڤۆیه‌کی ئێسا بۆ کورده‌کان له سه‌ر ئاستی جیهان بێننه پێشه‌وه نه‌ک داخوازی ڕه‌وای کورده‌کان به مه‌به‌ستی گوشاری سیاسی بێننه پێشه‌وه.