به‌یاننامه‌یه‌ک دژی هه‌موو شتێک
1996 نزار قه‌بانی / لندن
و/ به‌ندی عه‌لی
به‌یاننامه‌یه‌ک دژی هه‌موو شتێک
له‌نیشتیمانی عه‌ره‌بی دا
نووسینی قه‌سیده‌یه‌کی خۆشه‌ویستی
له‌چنینی کراسێک ده‌چێت
له‌ئاوریشم
بۆ جه‌سته‌هایه‌ک
ڕاهاتوو .. به‌گوێنی پۆشین
……….
هه‌ر کاتێ غه‌زه‌لبازیم
به‌ژنێکی شۆخه‌وه کرد‌و
گوڵه یاسه‌مینێکم کرده دیاریی
رۆژی دوایی
کرێکارانی شاره‌وانی هاتن و
هه‌ڵیانکه‌ندو له‌شوێنیدا
زیندانێکیان دروستکرد
بۆ ژنان
………..
شیعر ، ئه‌توانێ چی بکات ؟
جیهانی عه‌ره‌بی
پێویستیی به‌ملیۆنیک شاعیره
تا له‌لمی بیاباندا
ده‌رزیله‌ی ئازادی بدۆزنه‌وه
…………
عوزرخوایی ناکه‌م
بۆ هه‌ر قه‌سیده‌یک،بڵاوم کردبێته‌وه
باوه‌جو شاعیر
به‌هه‌ڵه‌کانیه‌وه جوان ده‌بێ و
دووباره‌شیان ده‌کاته‌وه
وه‌ک چۆن ده‌ریا
شینێتی خۆی دووباره ده‌کاته‌وه‌و
مانگ سپێتی و
گوڵ بۆن و به‌رامی و
ژنیش میکیاجی ڕۆژانه‌ی
…………..
پیاوانی عه‌ره‌ب
به‌ر پرسن له‌زینده‌به‌چاڵی ژن
له‌سه‌رده‌می جاهیلی و
به‌رپرسن له‌سوکایه‌تی کردن به‌عه‌قڵی و
به ئابڵوقه‌ی جه‌سته‌ی و
بازرگانی .. به‌نیانیی مێـیـنه‌و
په‌راوێزیی ، ڕۆشنبیریی
له‌سه‌رده‌می مانگه دروستکراوه‌کان دا
کێت ده‌وێت .. عاشقی به
کێت ده‌وێت
گرێبه‌ندی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ببه‌سته
سه‌فه‌رکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته
له‌هه‌ر کوێ بی
تۆ به‌شێکی له‌قه‌سیده‌که‌م
………..
ڕۆژێ دێت
له‌سه‌ر مێزی ڕازاندنه‌وه
له‌به‌رده‌متا هیچی تر شک نابه‌یت
بێجگه له‌قه‌سیده‌کانم
………
بۆ هه‌ر ژنێکی نوێ
قه‌سیده‌یه‌کی نوێ ده‌نووسم
پۆشاکێکی حازرم نیه بۆ
هه‌موو ژنانی عه‌شره‌ت
……….
بچۆ بۆ ژوانت
هه‌ناسه‌سوارو .. دڵگه‌رم و .. شاگه‌شکه
وه‌ک چوونی من به‌ره‌و کاغه‌زی نووسین
هیچ شتێک نامشکێنێ
بێجگه له‌هه‌ستانی فڕۆکه‌که‌ت
هیچ شتێکیش پێکه‌وه‌م نابه‌ستێته‌وه
وه‌ک نیشتنه‌وه‌ت جارێکی تر
له‌سه‌ر سنگم
………….
هه‌رساتێ خۆشم ئه‌وویستی
ڕوبه‌ری ئازادیم گه‌وره‌تر ئه‌بوو
من ناتوانم عیشقی ژنێک بم
که‌ئازادم نه‌کا
…………….
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌م خۆشناوێ
که‌چاکه‌تی گولله‌به‌ن له‌به‌ر ئه‌کا و
پسوڵه‌ی گه‌ره‌نتی ئه‌خاته گیرفان و
سه‌رماو سه‌لام) بێ ، بۆ خوێنه‌رانی)
……………
ئه‌و قه‌سیدانه‌م خۆش ئه‌ویت
که‌بێ خه‌میی ده‌روێشان ئه‌شڵه‌قێنێ و
ته‌فرو تونای ئه‌کا
جارێک ، ئه‌مگه‌یه‌نێته
ژووری بوژانه‌وه‌و
جارێک ، بۆ لای دادوه‌ری گشتی و
جارێکیش به‌ره‌و په‌تی سێداره
……………
من به‌شیعرم ، کورسیه له‌ریوه‌کانتان
بۆ دروست ناکه‌م
له‌پێناوی سه‌رخه‌وتانا
من سه‌رینی پڕ گه‌رده‌لوول و
ده‌رزیله‌کانی ڕاڕه‌یی و
چه‌قۆکانی پرسیارتان
بۆ دروست ئه‌که‌م
……………..
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ی
له‌سه‌ر په‌نجه‌کانی خوێنه‌رانی
ناپژێ
بیماره به‌که‌م خوێنی