دیمانه له گه‌ڵ چۆمان هه‌ردی
چۆمان هه‌ردى: ئێستا كۆمه‌ڵگایه‌كى باوكسالارى وا به‌رهه‌مهاتووه، كه دین و سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیا و فه‌رهه‌نگ به‌كار ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى توندوتیژی دروست بكات.
ديمانهى…… رِێبوار ره‌زا چوچانى- هه‌ولێر
*ئه‌و حاڵه‌ته توندوتیژیانه‌ى كه‌له كۆمه‌ڵگاى كوردیدا ده‌بینرێن، ده‌یسه‌لمێنن كه كۆمه‌ڵگایه‌كى توندوتیژه، به‌ڵام ئه‌و هۆكارانه چین كه كۆمه‌ڵگا به توندوتیژ ده‌كه‌ن، ئایه بۆ داخرانى كۆمه‌ڵگه دهگهرِێتهوه، یان په‌یوه‌ندى به ئه‌خلاقیاتى مرۆڤهكانیهوه هه‌یه؟
– كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌بێته كۆمه‌ڵگایه‌كى توندوتیژ كه توندوتیژى تێیدا به ئاسایى كرابێت. پرۆسه‌یه‌ك هه‌یه كه توندوتیژى دروست ده‌كات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بگهرِێینهوه بۆ سه‌رده‌مى به‌عس، "چونكه زۆرجار ده‌بێت ئێمه بۆ ره‌گ و ریشه‌ى كێشه‌كان بگهرِێینهوه"، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌كارهێنانى توندوتیژى، به‌شێك بوو له ژیانى رۆژانه‌ى ئێمه، بۆ نمونه گرتن و هه‌ڵواسین و ئه‌شكه‌نجه‌دانى خه‌ڵك. جگه له‌وه له كاتى جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران‌دا، لێدانه‌وه‌ى وێنه‌كانى مه‌یدانى جه‌نگ، وێنه‌كانى توندوتیژى و شكاندنى جه‌سته‌ى مرۆڤ و خوێن و پارچه پارچه كردنى مرۆڤ و هتد، ئه‌مانه زۆر به‌ر بڵاو بوون. له هه‌مانكاتیشدا بینینى ده‌ره‌نجامه‌کانی توندوتیژی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، بۆ نموونه ئه‌و ژنه رهشپۆشانهى كه كورِهكانیان له سێداره ده‌دران و ئه‌و گهرِهكانى كه هه‌میشه تازییه باربون، ئه‌مانه‌ش هه‌مویان هۆكار بون بۆ ئه‌وه‌ى توندوتیژى ببێته به‌شێك له ژیانى رۆژانه‌ى ئێمه. دواتریش پرۆسه‌ى ئه‌نفال و به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى و گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كان و بینینى دهربازبوانى چه‌كى كیمیاوى كه چیان به‌سه‌ردا هاتبوو، هه‌مو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش پێكه‌وه پرۆسه‌یه‌ك بوون، كه‌واى كرد توندوتیژى به ئاسایى كرا، دواتر له ساڵى 1991و له کاتی راپه‌ریندا، ده‌شێ ئه‌مه زه‌نگێكى مه‌ترسى گه‌وره بوایه بۆ ئێمه، چونكه له‌و كاته‌دا راسته خه‌ڵك زۆر دڵیان پرِ له قین بوو له دژى ئه‌من و ئیستیخبارات و پۆلیسى حكومه‌تى عێراق، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیرمان بێت مه‌سه‌له هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه بیانكوژن، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كانى له‌شیان دهبرِین. ئه‌مه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بوو كه ئهوپهرِى توندوتیژى پێوه دیار بوو، هه‌روه‌ها ئێمه ده‌زانین مه‌سه‌له‌ى چه‌كدار كردنى خێڵه‌كان و كرِینى خه‌ڵك و به گژ یه‌كترى كردنیان، پێموایه ئه‌مانه چه‌ند فاكته‌رێكن، كه به‌شداریان كرد له‌وه‌دا كه كۆمه‌ڵگایه‌ك دروست بێت، كه توندوتیژى تێیدا ئاسایى بێت، رهنگدانهوهشى هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌خلاقیات و بیركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانی.
*به‌ڵام گواستنه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه‌ى كه نیشانده‌رى توندوتیژی بون، تاچه‌ند بونه هۆكارى تێكشكاندنى مرۆڤ له روى ده‌رونیه‌وه، كه دواجار له فۆرِمێكى توندوتیژدا موماره‌سه‌ى ژیانى خۆیان بكه‌ن؟
-بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌و وێنانه‌ى كه ده‌یانبینین و ئه‌و گوتارانه‌ى كه ده‌یانبیستین، تا راده‌یه‌ك تواناى وێنا كردنى مرۆڤ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، ئه‌و وێنانه‌ى كه مرۆڤ ده‌یانبینێت ده‌بێته به‌شێك له‌و وێنانه‌ى كه تهسهوریشیان ده‌كات، كه پێیوایه ئاساییه و ده‌كرێت بشێت كه له شوێنێكدا دوباره‌یان بكاته‌وه، بێگومان گاریگه‌رى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئێمه چۆن وێناى دنیاى داهاتوى خۆمان ده‌كه‌ین، ئێمه رۆژانه چى ده‌بینین و چى ده‌خوێنینه‌وه و چى ده‌بیستین، تێرِوانینیشمان بۆ داهاتوو كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌بێت له‌و رِێگهیهوه.
* دواى رِاپهرِین توندوتیژی و دوبهرهكیهكان روبه‌رێكى تریان وه‌رگرت، به‌و پێیه‌ى كه‌له ناو خێزانه‌كانیشدا توانیان جێگه‌ى خۆیان بكه‌نه‌وه، چونكه بهشهرِهاتنى لایه‌نه كوردیه‌كان هه‌وێنى ئه‌و توند‌و تیژیانه بون، به‌ڵام ئێستاش هه‌ر كاریگه‌رى ئه‌و ره‌وشه‌ى ئه‌وكات نیه، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكانى تر كۆمه‌ڵگاى ئێمه هه‌ر به‌ره‌و داخران و توندوتیژى ده‌روات؟
-كۆمه‌ڵگاى ئێمه ئه‌و توندوتیژیه‌ى به‌رهه‌مهێنایه‌وه كه له سه‌رده‌مى به‌عسدا فێرى بووبوو. توندوتیژیه‌كان وه‌كو بازنه‌یه‌كى لێهاتبوو. هۆكاره‌كان زیادیان ده‌كرد هه‌تا ساتى پێكدادانى دوحیزب و خوێن رِشتن، دوباره هێمنیه‌ك ده‌ستى پێده‌كرده‌وه و ئینجا توندوتیژیه‌كان سه‌ریان هه‌ڵده‌دایه‌وه به هه‌مان شێوه‌ى جاران، وه‌كو بازنه‌یه‌ك كه به‌رده‌وام خۆى دوباره ده‌كرده‌وه. به‌ڵام هه‌ر له خاڵی ده‌ست پێکردنه‌وه ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ى بۆ به‌شدارى خێڵه جاشه‌كان له هه‌ردوو حیزبه‌كه‌دا بگهرِێتهوه، پهتپهتێنى نێوان حیزبه‌كان و ئه‌و داخوازیهى ئه‌گه‌ر تۆ دڵم رانه‌گریت من خۆم و خێڵه‌كه‌م، ده‌چمه پاڵ ئه‌وى تر. له لایه‌کی تریشه‌وه ململانێى حیزبایه‌تیش کاریگه‌ریی هه‌بوو له‌م بواره‌دا. گرنگه له بیرمان نه‌چێت ئه‌و حیزبانه‌ى ئێمه كه له شاخ بون ئه‌زمونێكى دیموكراسیان نه‌بوو. تا ساتی راپه‌ڕین ئه‌وان پێشبرِكێیان بوو له‌سه‌ر ژماره‌ى خه‌ڵكه‌كان و له‌سه‌ر داهات و ده‌سه‌ڵات و نفووز. پێكه‌وه ژیانێكى ته‌ندروست به هیچ جۆرێك له شاخه‌كان دروست نه‌بووبوو. تۆ شهرِى گه‌ریلایى ده‌كه‌یت، شهرِ ده‌كه‌یت بۆ مانه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌ت و دهوروبهرهكهشت. پێشبڕکێی له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی تر ده‌كه‌یت. دێیت له ناكاو ئه‌م هه‌موو شار و زانكۆ و ئیداره گه‌وره‌یه‌ت له ده‌سته، چۆن ده‌توانیت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى كه له شاخ به شه‌ڕ و خوێن رشتن كردووته له ناكاو بیكه‌یت به پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسى. ئه‌مه كاتێكى زۆرى ده‌وێت، وه‌ك بینیمان یه‌كه‌مین هه‌وڵى حیزبه‌كان سرِینهوهى یه‌كترى بوو، له گوتارى توندتیژیانهوه به‌رانبه‌ر به یه‌ك، هه‌تا قسه‌ى ئه‌خلاقى و جنێودان به یه‌كترى، هه‌تا به گژ یهكداچون و كوشتارى یه‌كترى. ئه‌مه درێژه‌ی خایاند تا كۆتایى نه‌وه‌ده‌كان کاتێک ئه‌م دو حیزبه گه‌یشتنه قه‌ناعه‌تێك كه ناتوانن یه‌كترى بسرِنهوه. ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌کی درێژ بوو تا ئه‌و دو حیزبه توانیان له‌وه بگه‌ن كه ده‌بێت یه‌كترى قه‌بوڵ بكه‌ن، چونكه ناتوانن یه‌كترى له ناو به‌رن. بۆیه ده‌بێت ئێمه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ئه‌م دوو حیزبه له ساتى قه‌بوڵكردنى یه‌كتریه‌وه چ كارێکیان کردووه بۆ پێكه‌وه ژیانێكى ئاسوده. بێگومان هێشتا یه‌ك دنیا كێشه ماوه، چونكه له‌وانه‌یه یاسا و برِیارهكان بگۆرِێن، به‌ڵام تێرِوانینى خه‌ڵك و رق و کینه‌یان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر ماوه‌یه‌كى دورودرێژترى ده‌وێت. کاتی ده‌وێت تا ئه‌ندامی حیزبه جیاکان، که ره‌نگه هه‌ندێکیان برا، خزم یا هاوڕێیه‌کیان له به‌ربه‌ره‌کانێی ئه‌م دوو حیزبه‌دا دۆڕاندبێ، گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت، دڵیان پاک بێته‌وه و یه‌کتری قبوڵ بكه‌ن.
* لایه‌نێكى تر كه له دواى راپهرِینهوه تا ئێستاش فه‌رامۆشكراوه لایه‌نى په‌روه‌رده‌یه، چ په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كه كار له‌سه‌ر دروست كردن و په‌روه‌رده كردنى مرۆڤ به په‌روه‌رده‌یه‌كى ته‌ندروست بكرێت، چ سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى خوێندنیش، به‌ڵام په‌روه‌رده به‌م دنیا كه‌م و كورِیهوه، هۆكارێك نیه بۆ دروستبونى كۆمه‌ڵگایه‌كى توندوتیژیش؟
-بێگومان کاریگه‌ریی هه‌یه. من نمونه‌یه‌كت بۆ ده‌هێنمه‌وه، له ئه‌وروپا منداڵ سه‌عات هه‌شتی ئێواره ده‌بێ له‌ناو جێگه‌دا بێت و بۆى نیه سه‌یرى هه‌ندێك فیلم بكات. بۆ نمونه ئه‌و فیلمانه‌ى كه سێكس یان توندوتیژیان تێدایه. به‌ڵام منداڵى ئێمه تا كاتژمێر 2 ى شه‌و به ئاگایه، هه‌رچى فیلمى كوشتار و جه‌نگ و فلیمی ترسه ده‌یبینێت. ئه‌مه به شتێكى ئاسایی سه‌یر ده‌كرێت لێره. دواتر له رِێگاى یاری کۆمپیوته‌ر و ئه‌تارییه‌وه شه‌ڕو کوشتار ده‌بێته به‌شێك له ئه‌زموونی ئه‌و. هه‌تا له ئه‌وروپا قسه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ی ئه‌م جۆره یاریانه هه‌یه كه وه‌كو وتم زۆر یاری ئه‌تارى شهرِى نێوان دو كه‌سه، ئیتر به تفه‌نگ بێت یان به لێدانى یه‌كتر. ئه‌مه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت زه‌بر و زه‌نگ ده‌كات به به‌شێك له ئه‌زمونى منداڵ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كێشه‌كه له‌وه‌دایه، كه منداڵ لاى ئێمه كه‌متر فێرى به‌زه‌یى و میهره‌بانى ده‌كرێت. بۆ نمونه زۆر ئاساییه كه منداڵان به‌رد بگرنه پشیله‌یه‌ك و چاوى ده‌ربهێنن، یان په‌ت بخه‌نه ملى سه‌گێك و بیخنكێنن. جاری وا هه‌یه گه‌وره‌یه‌ك له‌وێ سه‌یرى ده‌كات و پێده‌كه‌نێت و پێیان ناڵێت ئه‌و ئاژه‌ڵانه شایه‌نى به‌زه‌ین. هه‌ندێك كه‌س سروشتى خۆى وایه كه به به‌زه‌ییه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س پێویسته پێى فێر بکرێت كه نابێت ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌دا بکات چونكه ئازارى پێده‌گات. ئه‌مه شتێك نیه كه له كه‌لتورى ئێمه‌دا کاری له‌سه‌ر بکرێت هه‌بێت. له ئه‌ورووپا که زۆربه‌ی سه‌گ و پشیله‌کان ماڵێن و له خێزانێکدا به‌خێو ده‌کرێن ئه‌م ئاژه‌ڵانه له مرۆڤ ناترسن. ده‌بینی له کوردستان سه‌گ یا پشیله هه‌ر مرۆڤ ده‌بینێ له‌ده‌ستی راده‌کات چونکه ئه‌زموونی ئه‌و له‌گه‌ڵ مرۆڤدا پڕبووه له ئازاردان و بریندارکردن. لاى ئێمه منداڵ هه‌ر له منداڵیه‌وه ده‌ست ده‌كات به ورد كردنى ئاژه‌ڵه‌كانى ده‌وروبه‌رى. دواتر له رێگه‌ى ئه‌و كهلتورهى که تێیدا گه‌وره ده‌بێت ده‌بینێت باوكى توندوتیژى به‌رانبه‌ر به دایكى ده‌كات، برا گه‌وره‌كه‌ى له خوشكه بچوكه‌كه‌ى ده‌دات، منداڵی دراوسێكان له یه‌ك ده‌ده‌ن و سه‌رى یه‌كتر ده‌شكێنن. دواتر سیاسه‌ت به هه‌مان شێوه كار له‌سه‌ر توندوتیژى ده‌كات، فیلمه‌كانیش كه ده‌یبینێت، ئه‌مانه هه‌مووى كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌رى. تۆ كه ده‌ته‌وێت گۆرِانكارى بكه‌یت له بوارى په‌روه‌رده‌دا، ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئاستى جیاواز كار بكه‌یت، وه‌ك ئاستى ئاگایى كۆمه‌ڵایه‌تى ناو خێزانه‌كان که گۆڕانکاری ده‌کات له په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیدا، هه‌روه‌ها هێنانه کایه‌ی گۆڕانکاری له ئاستى خوێندن و گۆرِینى یاسا و بهرنامهرِێژى بۆ ئه‌وه‌ى كه توندوتیژى شتێكى ئاسایى نه‌بێت.
*ئه‌وه‌ى كه لێره ده‌بینرێت، ده‌یسه‌لمێنێت كه كار كراوه بۆ گۆرِینى په‌روه‌رده؟
-من ئاگادارى ئه‌و پرۆژانه نیم كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده تا ئێستا ئه‌نجامی داون، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینم هێشتا ئاكامه‌كانى لاوازن، ره‌نگه هه‌ندێك شت كرابێت به‌ڵام تا ئێستا به‌و شێوازه نه‌بوه كه گۆرِانكاری به‌دى بهێنێت، یانیش ره‌نگه زۆر زوو بێت که ئاکامه‌کانی ببینین.
* به‌ڵام پێگه‌ى جوگرافى ئێمه وه‌هایه، كه كۆمه‌ڵێك كه‌لتورى داخراو ده‌ورى داوین، ده‌توانین بڵێین كاریگه‌رى ئه‌و كهلتورانه توانیویه‌تى خۆى بسه‌پێنێت به‌سه‌ر فه‌زاى گشتى كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا، یان تاچه‌ند كه‌لتورى ئێمه بوارى بۆ تهقهبولكردنى جیاوازیه‌كان هێشتۆته‌وه؟
– ده‌شێ ههمهرِهنگى یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانى به‌دیهێنانى دیموكراسى و قبوڵکردنی جیاوازی بێت له كۆمه‌ڵگاكانى تردا. ئێمه كه ده‌بینین دراوسێكه‌مان مه‌سیحیه یان توركومانه یان به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان جیاوازه له ئێمه، ده‌بێت فێرى ئه‌وه ببین كه جیاوازى قبوڵ بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كه‌لتورى ئێمه‌دا ئه‌مه زۆر سه‌خت بوه، چونكه ئێمه حكومه‌تێكمان هه‌بوه هه‌میشه ئه‌و جیاوازیانه‌ى به‌كار هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك به به‌رده‌وامى كوشتاری یه‌کتری بکه‌ن، راسته عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ناكۆكى هه‌بوه له نێوان پێكهاته‌كانیدا، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق هاتوه ئه‌م ناكۆكیانه‌ى قوڵتر و توند‌وتیژتر كردوه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر باسى كه‌ركوك بكه‌ین، له رووى مێژوییه‌وه نێوانى عه‌ره‌بى شیعه و كورد كێشه‌یه‌كى ئه‌وتۆ نه‌بوه، به‌ڵام به‌عس كه دێت و ته‌عریبى كه‌ركوك ده‌كات، عه‌ره‌بى سونه ناهێته ئه‌و شاره‌وه و عه‌ره‌بى شیعه ده‌هێنێت. چونكه ده‌یزانى ئه‌گه‌ر له داهاتودا كێشه هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كه‌ركوك، له نێوان عه‌ره‌بى شیعه و كوردا ده‌بێت. كه‌واته ئه‌و هاتوه ئه‌و هه‌مه رِهنگیهى كه له كۆمه‌ڵگاى عێراقیدا هه‌بوه، به‌كارى ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى كه شهرِى یه‌كترى بكه‌ن، هه‌ر كاریگه‌رى ئه‌و ره‌وشه‌ى رابردووه كه سهرهرِاى ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو ئاین و كه‌لتوره جیاوازهمان هه‌یه، به‌ڵام پێمان سه‌خته كه جیاوازى قه‌بوڵ بكه‌ین، ئێمه ئێستا یه‌ك دنیا مه‌سیحیمان هه‌یه، به‌ڵام كه قسه ده‌كه‌ین ده‌ڵێین "گاورى پێ موسوڵمان ده‌بوو". واته هێشتاش كۆمه‌ڵێك گوزارشت هه‌یه له زمانى كوردیدا، ده‌ریده‌خات كه تۆ هێشتا دراوسىَ گاورهكهت پێ شتێكى سه‌یره كه له په‌ناتدا ده‌ژى.
*راسته ئه‌و توندوتیژیه‌ى كه له عێراقدا هه‌یه، لوتكه‌ى بێحورمه‌تى كردنه به‌رانبه‌ر به مرۆڤ، له ناوئه‌م حاڵه‌ته‌شدا كه مرۆڤ تێیدا ده‌ژى، عیشقى مه‌رگدۆستى دروست بوه كه ئێمه رۆژانه بهرنجامهكانى ده‌بینین، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر دروستبونى چه‌مكى مه‌رگدۆستیدا، مرۆڤ چۆن ده‌توانێت گوتارى مانه‌وه‌ى خۆى هه‌بێت؟
– من پێموایه ئه‌و كوشتاره‌ى له عێراقدا ده‌كرێت پرۆسه‌یه‌كه بۆ پاكبونه‌وه، چونكه دنیایه‌ك رق و كینه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و توندوتیژى دروستكراوه له رِابردودا، سه‌دام سوپایه‌كى یه‌ك ملیۆنى هه‌بوو، ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه كه فێر كرابون كوشتار بكه‌ن، له پرِێكدا نابن به ئینسانى دیموكراسى. بۆ نمونه له جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا كه نازییهكانیان له ناو برد خه‌ڵكیشیان له ناوبرد له‌گه‌ڵى، له شارى درێسدن سوپاى هاوپه‌یمانان پاش بردنه‌وه‌ی شه‌ڕ بۆمب بارانى شاره‌كه‌یان كرد كه زۆریشیان له‌سه‌ر كه‌وت. به‌ڵام به‌و شێوازه نازییهكانیان كۆنترۆڵ كرد، چونكه ئه‌گه‌ر نازییه‌كان بمانایه‌ته‌وه هێزێكى زۆر كاریگه‌ر بون، نهشیاندههێشت كۆمه‌ڵگایه‌كى دیموكراسى دروست ببێت. له عێراقیشدا به‌تایبه‌تى له سه‌رده‌مى مۆدێرندا ناتوانرێت ئه‌م هه‌موو مرۆڤه له ناو ببردرێت كه رژێمى به‌عس په‌روه‌رده‌ى كردون له رِێگهى سوپاوه یان له رِێگهى عه‌قڵیه‌ته‌وه، كه‌واته ئه‌و ده‌بێت شهرِى خۆى بكات، ئه‌و ده‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى كه فێرى بوه تاقى بكاته‌وه. سه‌یرى كوردستانى خۆمان بكه، ئه‌و شهرِانهى نێوان پارتى و یه‌كێتى و ئیسلامى و په‌كه‌كه، ماوه‌یه‌كى زۆرى ویست تا ئه‌وان، ئه‌و رق و كینهیهى كه هه‌یان بوو له به‌رانبه‌ر یه‌كدا له‌گه‌ڵ یه‌ك ساغى بكه‌نه‌وه، تا بۆیان سه‌لما كه ئه‌وان ناتوانن یه‌كترى بسرِنهوه، ره‌نگه عێراقیش به‌هه‌مان پرۆسه‌دا تێبپهرِێت. به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه که له عێراقدا ئه‌م باروودۆخه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک هێزی توندڕه‌وی تره‌وه به‌کارده‌هێنرێت. بۆ نموونه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه که ئه‌م هه‌لومه‌رجه به‌کاردێنن بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا. هێزه ناسیونالیستی و ئیسلامیه‌کان به به‌رده‌وام مێشکی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵك دهسڕنهوهو حه‌زی مه‌رگ دۆستیان تێدا په‌روه‌رده ده‌که‌ن. ئێمه بۆ خۆپاراستن له‌م مه‌رگ دۆستیهو بۆ بره‌ودان به گوتاری مانه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر خۆمان به‌ڵکوو که‌سانی ده‌وربه‌ریش پێویستمان به‌وه هه‌یه که خۆمان له هه‌ر ئایدیۆلۆژیایه‌ک بپارێزین که پێمان ده‌ڵێت سه‌رجه‌می حه‌قیقه‌ت لای ئه‌وه. گه‌ر وشیار بین هه‌ر ئه‌زموونی کۆمه‌ڵگای خۆمان فێرمان ده‌کات که له سیسته‌می ئاینه جیاکان و هه‌روه‌ها سیسته‌می عه لمانی و سیسته‌مه‌کانی تردا حه‌قیقه‌ت جیاوازه و ده‌شێ مرۆڤه‌کان به‌هاو بیر‌و راو ره‌فتاری جیایان هه‌بێت.
* له دواى ئه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌كان ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یان بۆ دروست بوو، كه ناتوانن یه‌كترى بسرِنهوه، ئه‌وه‌ى كه لێره زیاتر باوه مامه‌ڵه‌ى توندوتیژه، بیركردنه‌وه‌یه‌كى توندتیژ لاى زۆربه‌ى ئینسانه‌كان و هه‌تا حیزبه‌كانیش هه‌یه، ئه‌ى هۆكارى ئه‌مه‌یان چیه؟
– ئه‌مه دۆخێكى زۆر سه‌خته كه به رِاستى كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئه‌خلاقیاتى مرۆڤیشه‌وه هه‌یه، بۆ نمونه یه‌كه‌مین رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان كه دامه‌زران، هه‌موو حیزبه‌كان دژایه‌تیان ده‌كرد، چونكه له عه‌قڵیه‌تى سیاسى ئێمه‌دا "که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نزیك بوه له كۆمۆنیزمه‌وه"، پێیان وایه هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك هه‌بێت ده‌بێت حیزبێكى له پشته‌وه بێت، چونكه باوهرِناكات كه شتێك هه‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت، شهرِى به‌رده‌وامى حیزبه‌كان له‌گه‌ڵ رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكاندا، ئه‌وه‌نده‌ى ترسى دروستبونى حیزبێكى تر و ئایدیۆلۆژیایه‌كى تربوه، ئه‌وه‌نده كێشه‌ى میدیاى سه‌ربه‌خۆ نه‌بوه. كاتێكیش تێگه‌یشتن ئه‌مانه سه‌ربه‌خۆن و نایانه‌وێت خه‌ڵك كۆبكه‌نه‌وه له دژیان و نایانه‌وێت حیزبێكى تر دروستكه‌ن له دژى ئه‌وان، شته‌كه تۆزێك ئاساییتر بوه‌وه، من پێموایه هه‌ندێك كێشه هه‌یه كه كێشه‌ى مێژوین بۆ ئێمه ماونه‌ته‌وه، كێشه‌ى تێگه‌یشتن و تێرِوانینى ئێمه‌یه بۆ شته‌كان كه كاریگه‌ره به ئیسلام و كۆمۆنیزم، له راستیدا هه‌ردوكیشیان به یه‌ك شێوه كاریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى كوردى كردوه، یه‌كیان به بۆنه‌ى برایه‌تى موسوڵمانانه‌وه كورد بێده‌نگ ده‌كات، ئه‌ویتریشیان به‌بۆنه‌ى چه‌ساندنه‌وه و پرۆلیتاریاوه، ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تى سیاسى كوردى، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش جیاوازى ده‌بینین له سه‌ر ئاستى تاكه كه‌سى ناو ده‌سه‌ڵات، كه ده‌بینیت گوتارێكى جیاوازى هه‌یه، ره‌نگه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش نه‌بێت كه ئێمه ده‌مانه‌وێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه خه‌ریكه تێگه‌یشتنێكى جیاوازتر له‌وه‌ى پێشوو دروست ده‌بێت.
* به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى هه‌موو كایه‌كانى ژیان له لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه، چ كاریگه‌ریه‌كى هه‌بوه له‌سه‌ر لایه‌نى ده‌رونى تاكى كورد، له ئێستا و له رِابردوشدا؟
-كاریگه‌رى ئه‌م ره‌وشه ده‌بێته هۆى دروستبونى ئینسانى گۆشه‌گیر، كه ده‌ست له دنیا ده‌شوا و تاقه‌تی نیه و هیچ وه‌فایه‌كی بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی نیه، چونكه وا هه‌ست ده‌کات كه ئه‌وه نیشتیمانى ئه‌و نیه. نا ئومێدبونێك هه‌یه كه واى لێده‌كات، سه‌رى خۆى هه‌ڵبگرێت و برِوات بۆ ئه‌وروپا، به‌شێكى زۆرى گه‌نجى ئێمه هه‌ر كاتێك بۆى برِهخسێت دهرِوات بۆ ئه‌وروپا، ئه‌مه‌یه كاریگه‌رى ئه‌و ره‌وشه كه له ده‌ستدانى خۆشه‌ویستى و رێزى بۆ ئه‌م نیشتیمانه و كه‌سانى ئه‌م نیشتیمانه دروستكردوه، بێزار بونێكى بۆ تاكه‌كان دروستكردوه كه به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت خۆیانى لێدور بخه‌نه‌وه و هیچ كاتێك ئاماده نه‌بن به‌رگرى لێبكه‌ن. به پێی کۆمه‌ڵێک تیۆری سایۆلۆژی و به بڕوای فێمینیسته‌کانیش کاتێک ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌که‌س زه‌وت ده‌کرێت تووشی نائومێدیه‌ک ده‌بێت که دیوێکی تری خه‌مۆکیه. ئه‌وه مرۆڤه‌کانن که به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌کان به‌رهه‌م دێنن، هه‌روه‌ها یاسا‌و که‌لتوورو هونه‌ر. هه‌ر تاکهکانیشن که کۆمه‌ڵگای به‌رهه‌م هێن یا به‌کارهێنه‌ر دروستده‌که‌ن. کاتێک مرۆڤه‌کان ده‌رفه‌تی به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان، پرۆسه‌ی سیاسی و که‌لتوریدا ده‌دۆڕێنن ئیتر فێری ئه‌وه ده‌بن که ئه‌وان هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نیه‌و له‌و پرۆسه‌یه‌دا و ورده ورده کۆڵ ده‌ده‌ن و چیتر هه‌وڵ ناده‌ن بۆ به‌دیهێنانی گۆڕانکاری.
* هه‌میشه باس له‌وه ده‌كرێت كه دوو بونه‌وه‌ر له ناخى مرڤدا هه‌یه و ئه‌وان مرۆڤ ئاراسته ده‌كه‌ن، ئه‌ویش بونه‌وه‌رێكى شهرِانى و بونه‌وه‌رێكى چاكه‌خوازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پرسیاره له چ كاتێكدا بونه‌وه‌ره شهرِانیهكه ده‌توانێت زاڵببیت به‌سه‌ر بونه‌وه‌ره چاكهخوازهكهدا و ئیتر ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئینسانه‌وه هه‌بێت؟
-وه‌ك باست كرد ئه‌و سیفاتانه‌ى كه بریتین له رق، تورِهیى، توندوتیژى و خراپه‌كارى سیفاتى ئینسانین و كه‌م تا زۆر له ههموشماندا هه‌ن، له هه‌مان كاتدا سیفاته باشه‌كانیش. به‌ڵام چ سیسته‌مێك ئه‌و توندوتیژیانه‌ى لاى هه‌ر كه‌سێك هه‌یه ده‌خاته فۆرِمى ئایدیۆلۆژیاوه، بۆ نمونه له وڵاتێكى وه‌كو ئه‌ڵمانیادا، نازییه‌كان چۆن توانیان 6 ملیۆن جوله‌كه و قه‌ره‌ج و که‌سانى تر بكوژن ئه‌گه‌ر گه‌لى ئه‌ڵمانییان له پشت نه‌بوبێت، یان چۆن توانیان ئه‌و قه‌ناعه‌ته لاى گه‌لى ئه‌ڵمانى دروست بكه‌ن، كه ئه‌مانه‌ى له ناو ده‌چن ئینسان نین و مافى ژیانیان نیه؟ چۆن توانیان ئه‌و سیسته‌مه دروست بكه‌ن، كه به ئاسانى ئه‌و هه‌موو ئینسانه بخه‌نه فرِنهوه و بیانبرژێنن و خه‌ڵكى گونده‌كانى ده‌ور و به‌رى شاره‌كان، بۆنى سوتانى ئه‌و هه‌موو ئینسانه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام نهدهبزوان و هیچ ئیحساسێكى ئینسانیان نه‌ده‌جوڵا؟ سیسته‌م و ئایدیۆلۆژیا هه‌یه كه ده‌توانێت مرۆڤ ئاراسته بكات بۆ مه‌به‌ستێكى دیارى كرا‌و، بۆ نموونه به دروستكردنى هه‌ستكردن به‌وه‌ى كه تۆ قوربانیت. زۆربه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى كه جینۆسایدیان لێكراوه، ئه‌و سیسته‌مه و ئه‌و حكومه‌ته وای له ئینسانه‌كان کردوه که هه‌ست بكه‌ن زوڵمیان لێده‌كرێت و گروپێك ههرِهشهیه بۆ سه‌ر ئه‌وان و ئه‌وان قوربانین. زۆرجار ههرِهشهكهش فیعلى نیه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه که ئه‌م گروپه ههرِهشهیهكه بۆ سه‌ر وجودى ئه‌وان، كه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ش دروستبوو كه‌واته ترسێكیش دروستده‌بێت، كه ئه‌و ترسهشى بۆ دروست كردن، ئیتر خۆشى میكانیزمى توندوتیژى به‌كار ده‌هێنێت و دهسیسهگهرى ده‌كات تا ئه‌و هه‌ڕه‌شه وههیمه بکاته واقیعێک. به‌هه‌رحاڵ ده‌توانێت فۆرِمێك ببه‌خشێته دۆخه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى له ناویان ببات، به‌ڵام سیسته‌مى دیموكراسى به پێچه‌وانه‌وه‌یه، جیاوازى قبوڵ ده‌كات هه‌وڵ ده‌دات كه مافى تاكه‌كان نه‌خورێت، په‌یوه‌ندى نیه به‌وه‌ى كه ئه‌م كه‌سانه چین و كێن و چۆن ده‌ژین، گرنگ ئه‌وه‌یه برِیاره جیاوازه‌كانی خه‌ڵک قبوڵ بكرێت. به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌نده‌ى كه په‌یوه‌ندى به سیسته‌مه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندى به تاكه‌كانه‌وه هه‌یه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بیریارێكى ئینگلیز ده‌ڵێت" یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ ئه‌وه‌ى خراپه‌كارى روبدات، ئه‌وه‌یه كه مرۆڤه باشه‌كان قسه نه‌كه‌ن". واته روودانی خراپه‌کاریی په‌یوه‌ندى به بێندهگیهوه هه‌یه. ئێمه تا چه‌ند بێده‌نگ ده‌بین كاتێک زوڵم له دراوسێیه‌كمان ده‌كرێت كه كورد نیه یان كه موسوڵمان نیه؟ كه ئێمه بێده‌نگ بوین ئه‌و سیسته‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. كه‌واته چه‌ند لایه‌نێكى جیاواز له‌و میكانیزمه‌دا به‌شدارن، وه‌ك بێده‌نگ بونى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاگان به‌وه‌ی که زوڵم ده‌كرێت و ده‌ڵێن من نامه‌وێت ژیانى خۆم بخه‌مه مه‌ترسیه‌وه تا گۆرِانکاری دروست بێت. دواتر سیسته‌مه‌كه‌ش ده‌توانێت ئه‌و بیرورِایه به‌رهه‌م بهێنێت و به‌كارى بێنێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكى سه‌ره‌كى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بونه‌وه‌ره شهڕانیهى ناخى مرۆڤ زاڵ ببێت به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌كانیدا.
*به‌ڵام زیاتر كام ئاراسته‌یان زاڵه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا به شێوه‌یه‌كى گشتى؟
-من پێموایه هه‌ردو لایه‌نه‌كه‌ى هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نێكى به رونى ده‌بینین، بۆ نمونه وه‌كو ژنكوشتن، توندوتیژى به‌رانبه‌ر به منداڵ، توندوتیژى به‌رانبه‌ر به یه‌كتر، ده‌بینیت دو ئوتۆمبیل دێن به‌رانبه‌ر به یه‌ك، هیچیان ئاماده نین بگهرِێنهوه و ده‌بێت بهشهرِیان، ئه‌مه لایه‌نێكى كولتورى ئێمه‌یه. لایه‌نێكى ئاشتیخوازیش ده‌بینیت، به‌ڵام به داخه‌وه لایه‌نى ئاشتیخوازى له‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا له رابردودا زۆر زیاتر بوو، بۆ نمونه ئه‌و ژنكوژیهى كه ئێستا هه‌یه و كچێك ده‌كوژرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كورِێكدا هه‌بووه، زۆر شتى وا له رابردودا چاره‌سه‌ر كراوه و كێشه‌یه‌كى وه‌ها نه‌بوه، به‌ڵام ئێستا كۆمه‌ڵگایه‌كى باوكسالارى وا به‌رهه‌مهاتوه كه دین و سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیا و فه‌رهه‌نگ به‌كار ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م توندوتیژییه دروست بكات. ده‌شێت بۆ گۆڕانکاری له‌م بارودۆخه‌دا کار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێك ئاستی جیاواز بکه‌ین. ئه‌مه‌ش ته‌نها کاری حکومه‌ت یان ته‌نها کاری رێکخراوی ئافره‌تان نیه به‌ڵکوو ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه که ره‌نگه هه‌ندێک یاسا‌و کۆمه‌ڵێک ههڵسووڕوای بواری مافی ژن و مافی مرۆڤ ده‌ستپێشخه‌ری تیا بکه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت چین و توێژی جیاوازی کۆمه‌ڵگا به ئافره‌ت و پیاوه‌وه تیایدا به‌شدار بێت.
به كورتى
چۆمان هه‌ردی له ساڵی 1974 له شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه و هه‌ر ئه‌وساڵه ش له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی ئاواره‌ی ئێران بووه. تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی له عێراق و ئێران ژیاوه و له 1993وه له به‌ریتانیا ده‌ژی. هه‌ر له‌وێش به‌که‌لۆریۆس، ماسته‌ر و دوکتۆرای له فه‌لسه‌فه‌و ده‌روونناسیدا به‌ده‌ست هێناوه. جگه له کاری ئه‌کادیمی شیعریش ده‌نووسێت و خاوه‌نی دوو کۆمه‌ڵه شیعره به زمانی کوردی و دوا به‌رهه‌میشی به زمانی ئينگلیزی له به‌ریتانیا چاپ بووه، دوو ساڵيشه خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له‌سه‌ر ئافره‌تانی ئه‌نفال.
تێبینى:
ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره 255 ى رۆژى 7-1-2008 ى رۆژنامه‌ى جه‌ماوه‌ردا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
www.jamawar.net