زمانی کوردیی له نێوان ئایدیۆلۆژیا و زمانناسییدا
زمانی کوردیی له نێوان ئایدیۆلۆژیا و زمانناسییدا
• هه‌ندرێن
• کامیار سابیر
به‌شی دووه‌م:
له‌وه‌ش بترازێین، کۆمه‌ڵێک له‌نووسه‌رانی بادینان، هه‌رچه‌ند زۆرینه‌یان خه‌مخۆری زمان و زمانناسیی نین، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان به تێگه‌یشتن له‌ناوه‌ڕۆک و مه‌به‌ستی ئه‌و داخوازیینامهیه ماندوو بکه‌ن، که‌چیی ده‌ستیانکرد بهخۆڕنینهوهو تۆمه‌تبارکردنی واژۆکارانی . ئه‌و زاراوهچیی ، دهڤهرپهرپهست و وابهستهحیزبییانه هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستان که‌دژی زمانی ستاندهردن، به‌ڵکوو واژۆکارانی ئه‌و داخوازیینامهیان به"فاشیی"، " سه‌دامیی"، "سۆرانییه‌کان" و … تاد تۆمه‌تبار کرد. دیاره ئه‌و چه‌شنه قسانه‌ش، قسه‌ی زانراو و گوتراون، هه‌ڵگری هیچ ئارگیومێنت و بیرۆکه‌یه‌ک نین. حیزبی کوردیی ده‌مێکه سه‌رقاڵه به گوتنه‌وه‌ی ئه‌و قسهحازر به‌ده‌ستانه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاک و که‌سایه‌تیی و هێزانه‌ی کهرهخنهیان لێده‌گرن. ئه‌م جوێنه جوانانه، له‌کاتێکدا بهواژۆکارانی ستانده‌ردایزی زمانی کوردیی ده‌ڵێن، خۆیان له‌پاڵ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه چوارمشقیی پاڵیان لێداوه‌ته‌وه، جگه له گه‌نده‌ڵیی هیچ به‌رهه‌مێکی تریان نییه، له‌پاڵ ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تێکه‌وه ده‌یکه‌ن، که تژییه له کۆنه‌به‌عسیی، جاش، فایلدار و ده‌یان ده‌عبای ئه‌کادیمییه به‌عسییه‌کان.
چۆن زۆرینه‌ی ره‌های کورد، خۆی به‌سیاسیی و دیپلۆماسیی و شاره‌زا له‌بواری سیاسیی‌دا ده‌زانێ! به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمان، زۆر که‌س هاتنه وه‌ڵام، کهدهبووایه به‌و پاشخانه‌ی که‌هه‌یانه هه‌رگیز روویان نه‌یهێنایه باسی زمانی ستانده‌ردی کوردیی بکه‌ن. ئایا قه‌ت بووه له‌پرسێکی نیشتمانیی و ئاساییشیی نه‌ته‌وه‌ییدا، جاش و نۆکه‌ر و به‌کرێگیراو ببن به‌ده‌م سپیی و سه‌رکرده‌و رابه‌ڕ، له‌ناو کورددا نه‌بێت؟ ئه‌وه‌نییه زۆرێک له‌سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌م ریکۆرده پڕ لهشانازییهیان هه‌یه‌و هه‌نووکه‌ش تاقه پیاوی مه‌یدانن. له‌بواری زمانیشدا، ئه‌وه‌نییه ته‌حسین شاوهیسهکان ده‌بنه ده‌مڕاست و زمانزانی کورد. ئاخر ته‌حسین شاوه‌یسی ئۆریجناڵ ( به‌مانا مۆنۆلۆگییهکهی) شه‌ریفانه! جاشێتیی( جاشییه‌تیی) خۆی ده‌کردو که‌شوفشی کوردایه‌تیی نه‌ده‌کرد( ئه‌گه‌ر کردبێتێشی، به‌پاڵپشتی حیزبێکه‌وه ده‌یکرد).
که‌چیی چهکمهبۆرێکی پسپۆر له‌بواری ناوزڕاندندا ( به‌مانا دیجیتاڵهکهی) له‌بواری فایلدروستکردندا بۆ نه‌یارانی خۆی، خۆی لێمان کردووه‌ته زمان‌زان! به‌ڕاست ئه‌وانه‌ی فایلیان هه‌بوو له‌ناو حیزبه‌کانی کوردستاندا، چه‌ند ریسوا‌و سووک و چرووکن، به‌ڵام هه‌رگیز جورئه‌ت ناکه‌ن بچن فایلێکی به‌عسییانه بۆ نه‌یارێکی خۆیان دروست بکه‌ن و هێڵاشێک بۆ خۆیان په‌یدا بکه‌ن. ئاخر قه‌ت بووه، فایلساز و راپۆرتنووس و جاشی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ببن بهزمانزان ( دوور بێ و ئه‌هریمه‌ن گوێی که‌ڕ بێ، زمانناسیی هه‌ر نا) ، نه‌مردین ئه‌وه‌شمان له‌ناو کورددا بینی.
خه‌ڕه‌کی زمانی ستانده‌ردی کوردیی، زۆرکه‌سی هێنایه جۆش و خرۆش، هه‌ندێ له‌و کوردانه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، مرۆڤ نازانێ چۆن له‌خۆیان ته‌ریق نابنه‌وه، که‌ئه‌و هه‌موو پاساوه نالۆژیکانه ده‌هێننه‌وه بۆ درێژه‌دان بهگهڕهلاوژهی دایه‌لێکته‌کان، به‌ڵام زۆرینه‌ی ره‌هایان بۆ پشیی پشییهکی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی له‌کوردستانی باشوور ده‌یکه‌ن و چاوه‌ڕێی پاداشتن له‌به‌رامبه‌ر مهئموورییهتهکهیاندا وه‌ریبگرن. زۆر له‌مانه‌ش لێیان ناگیردرێ ( مانگه‌شه‌و سه‌ر له‌ئێواره دیاره). کاتێکیش د.حه‌سه‌نپوور تێزێکی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی کۆن ده‌ورووژێنێته‌وه بۆ ئه‌جێندای ئایدیۆلۆژیی و سیاسیی خۆی ، پۆل پۆل لهکۆمۆنیسته کلاسیکییه‌کان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان و پانکوردیسته‌کان پێوه‌ی په‌یوه‌ست ده‌بن. ئه‌م تێکه‌ولێکه‌یه، له‌بیروبۆچوونی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی جیاواز جیاواز له‌ژێر چه‌تری "جووتستانده‌ردیی" زمانی کوردییدا، جگه لهسهرگهردانیی و سافیلهکهیی شتێکی تری به‌شوێنه‌وه نییه. ئه‌م هه‌موو چه‌واشه‌کاریی و خۆڵکردنه چاوه‌وه، ئاماژه‌یه‌کی زه‌قه بهمێنتاڵیتییهکی ره‌شی قه‌ترانیی، کهنووزهی هیچ ئومێدێکی گه‌شی تێدا نه‌ماوه.
ئێمه دڵنیاین، خوێنه‌ری ئاگا، باش ده‌زانێ ، ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و حکومه‌تی هه‌رێم، چۆن له‌بنه‌وه دنه‌ی ده‌یان که‌س ده‌ده‌ن و پاره هه‌ڵده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی بنکۆڵی ئه‌و بۆچوونه ستانده‌رده بکه‌ن، که داوای زمانی یه‌کگرتووی ئه‌ده‌ب و نووسین، زمانی ستانده‌ردی کوردیی له کوردستانی عێراقدا ده‌که‌ن. په‌ککه‌وته‌ی وا ڕاست بووه‌و دژایه‌تیی پێشنیاری ستانده‌ردایزی زمانی کوردیی ده‌کات، ده ساڵیشه که‌س نه‌ک دێڕێكی لێ نه‌بینووه، به‌ڵکوو نوکتهیهکیشی لێ نه‌بیستووه. به‌ڵام چونکه گه‌نده‌ڵیی هه‌موو کونوقوژبنێکی گرتووه‌ته‌وه، لۆرده‌کانی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی کوردییش له‌کوردستانی باشوور، پاره‌و ژیانی خه‌ڵکیان به‌ده‌سته، ئیتر هاندانی ئه‌م زمانناسه کوردانه، لێره‌و له‌وێ، زۆر ئاسانه.
هه‌ندێک له‌م زمانناسه ئایدیۆلۆژیستانه، زمانزانه ده‌مار رهپهکانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، ئه‌وه به ئارگیومێنت و نموونه هێنانه‌وه ده‌رخواردی زۆرکه‌س ده‌ده‌ن، گوایه زمانی ئینگلیزیی زمانێکی فرهستاندهرده! هه‌ندێ جیاوازیی زۆر که‌م له‌نێوان ئینگلیزیی بریتانیی و ئه‌مێریکیی و ئوسترالیی …تاد هه‌یه، که له راستییدا، له‌چه‌ند وشه‌و ده‌ربڕینێک تێپه‌ڕ ناکه‌ن. ته‌واوی داموده‌زگا ئه‌کادیمیی و زانستییه‌کان، له بریتانیا، ئه‌مێریکا، کانه‌دا، ئوسترالیا، هیندستان و ئه‌فریکای باشوور به‌یه‌ک زمانی ستانده‌ردی ئینتهرناسیۆنالیی ده‌نووسن. ئه‌و جیاوازییه که‌مانه‌ی هه‌یه به ئینگلیزیی ستانده‌ردی هه‌رێمه‌کان (Regional standards of English ) ناسراوه، نه‌ک به زمانی ستانده‌ردی جیاواز. ئه‌و ستانده‌رده‌ی ناوچه‌کانیش به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه ده‌کرێ پۆلێن بکرێن:
1. بریتانیی و ئایرله‌ندا
2. ئه‌مێریکایی
3. که‌نه‌یدیان( که‌نه‌دایی)
4. ئوسترالیایی، نیوزیلهندیی و پاسیفیکی باشوور
5. کارهبیین . Caribbean
6. خۆرئاوا، رۆژهه‌ڵات و باشووری ئه‌فریکا
7. باشووری ئاسیا
8. رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا
به‌م پێودانگه جیۆگرافیی و سیاسیی و زمانه‌وانییانه بێ، زمانی ستانده‌ردی ئینگلیزیی، ئه‌و فۆرمه زمانه‌یه که له نووسیندا ( نه‌ک له ئاخافتندا) به‌کارده‌هێنرێ. له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه به‌کاربهێنرێ، نزیکه‌ی هه‌مان فۆرم و ستایڵ و گراماتیکی هه‌یه( به‌که‌مێک جیاوازیی زۆر بچووکه‌وه). که‌واته به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیانوایه، زمانی ئینگلیزیی فره ستانده‌رده، به‌ڵکوو زمانی ئینگلیزیی یه‌ک ستانده‌ردی جیهانیی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌میری حه‌سه‌نپوور ره‌خنه‌ی لێنهگیردرایهو پێی نهگوترایه، ئه‌و زمانه‌ی وتاره‌که‌ی له‌سه‌ر جووتستانده‌ردیی پێ نووسیبوو، له‌زمانی ئه‌کادیمیستێک نه‌ده‌چوو، هه‌رگیز ئه‌ویش ئێستا نه‌ده‌هات، تۆڵه‌ی خۆی ته‌نێ به‌وه بکاته‌وه که ستانده‌رایز نادروسته‌و ستاندهردایز( ستانداردایز) دروسته. ئه‌مه له‌لایه‌ک ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، کارێکته‌ری مرۆڤی کورد ئه‌گه‌ر پاڵه بێت یان پرۆفێسه‌ر، هه‌ر به‌ڕه‌خنه قه‌ڵس ده‌بێ . به‌ڵام ئه‌میری حه‌سه‌نپوور ده‌بێ ئه‌وه بزانێ، ئه‌و ره‌خنه‌یه بوو، وایلێکرد که زمانی نووسینی وتاری" کێشه‌کانی زمانی ره‌سمیی کوردی" له‌گه‌ڵ زمانی نووسینی وتاره‌که‌ی له‌سه‌ر جووتستانده‌ردیی ئاسمان و رێسمانی جودایه. ئه‌گه‌ر خۆی زۆرتر پێوه خه‌ریک کردووه، یان که‌سێکی شاره‌زا بۆی پێداچووه‌ته‌وه، شتێکی باشی کردووه. به‌ڵام نه‌ده‌بووایه وه‌ک زمانناسێک بێت ره‌خنه‌ی گراماتیکی و فۆنه‌تیکیی بگرێ، ئه‌وه کاری فایلساز و قه‌ڵه‌مفرۆشه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه، نه‌ک کاری زمانناسێکی وه‌ک ئه‌و بێت.
هه‌رچه‌نده له زۆر کۆڕوکۆمه‌ڵی کرمانجییه‌کاندا، وشه‌ی ستاندهرد به "ستانده‌ر- یان ستاندار" ده‌نووسن، به‌واتایه‌کی تر "د" ی کۆتایی قووت ده‌ده‌ن، له‌زۆر وشه‌ی تریشدا ئه‌م کاره ده‌که‌ن، وه‌ک مردن و خواردن( مرن و خوارن)………..تاد. ئاخر به‌ڕاستیی که‌ی ئه‌وه ره‌خنه‌یه، له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی پێشنیارێک، به وشه‌یه‌که‌وه بیگریت، ئه‌گه‌ر وایه، خۆ د. حه‌سه‌نپوور له‌هه‌موو که‌س باشتر ده‌زانێ، که function فه‌نکشن دروسته، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ینووسێ فانکشن، چونکه به فۆنه‌تیکی ئینگلیزیی به fŭngk’shən ده‌خوێندرێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌م پێودانگه بێت، "پارلمان" ه‌که‌ی ئه‌ویش هه‌ر نادروسته، چونکه له زمان و فۆنه‌تیکی ئینگلیزییدا، ده‌قاوده‌ق به پارلیمێنت parliament ده‌نووسرێ و ده‌خوێنرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئێمه پێمانوایه، ده‌نگه‌کانی "ا" و "ه" له‌زمانی کوردییدا زۆر لێکه‌وه نزیکن، بۆ نموونه پارلهرمان و په‌رله‌مان، کانه‌دا و که‌نه‌دا …………تاد. به‌هه‌مان شێوه‌ش ئێمه "ستاندهرد"مان "stăn’dərd" پێ دروستتره لهستاندارد، چونکه له فۆنه‌تیکی ئینگلیزییدا، له‌پێشه‌وه ده‌نگه‌که درێژ ده‌بێته‌وه‌و له‌دواوه کورت ده‌بێته‌وه، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه وه‌ک کوڕێکی خوێنگه‌رمی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، به سته‌ندارد( ؟) ده‌ینووسێ. ئه‌م شۆق ڕاوهشانهی ئه‌و زمانزانه ده‌مار ئه‌ستووره! ته‌نێ بۆ ئه‌وه‌یه، که بڵێ "سته‌ندارد" ه‌که‌ی ئه‌و دروسته‌و " ستاندهرد" هه‌ڵه‌یه. هاوکات "دایه‌لێکت"مان له "دیالێکت" پێ دروستتره، چونکه ئه‌گه‌ر بڕیاره له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌ریبگرین، پێویسته به‌هه‌مان فۆنه‌تیک و داڕشتنیش بخوێندرێته‌وه‌و بنووسرێته‌وه.
هه‌موو ئه‌م گرفتانه ئه‌گه‌ر ئه‌کادیمیایه‌کی کوردیی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێ، نه‌ک وه‌ک ئه‌و ئه‌کادیمیایه‌ی کوردستان که سه‌رۆکی هه‌رێم و حیزب و ده‌سه‌ڵاتی کوردیی به‌هه‌مان مێنتاڵیتیی حیزبی به‌عسه‌وه ده‌ستی تێوه‌رده‌ده‌ن، ئه‌وه ئه‌م گرفته سادانه زۆر به‌سانایی یه‌کلایی ده‌کرێنه‌وه. لێره‌وه ده‌بوو د. نه‌به‌ز و .د حه‌سه‌نپوور له‌و که‌لی شه‌یتانه بێنه خوارێ و ددان به‌وه‌دا بنێن که ئه‌وه نه‌بوونی ویستی ستاندهردکردنی زمانی کوردییه که وایکردووه کێشه‌ی رێنووس، پاشه‌گه‌ردانیی له چه‌مک و رێزمان ئاڵۆزتر بکات. به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی نێوه‌ند و ئینستیتیوتێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ، کۆمه‌ڵێ رێسای زمانه‌وانیی داده‌نێ، هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یه‌ک و داهێنانێک، داهێنان و بیرکردنه‌وه‌ی تاکه کهسهکانهو ، که‌سیش بۆی نییه بهکهسیتر بڵێ "من راستم و تۆ هه‌ڵه‌یت". هه‌ر بۆیه ده‌کرێ ستاندهردکردنی زمانی کوردیی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه بنه‌بڕ بکات. به‌ڵام له‌هه‌موو کاتێکدا، ره‌خنه رۆحی تێکست زیاتر ده‌ورووژێنێ ، ناوداری ده‌کات و به‌پێچه‌وانه بێناوی ناکات. وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، ئارگیومێنت و ستاندهرد دروستن، نه‌ک ئه‌رگیومێنت و سته‌ندارد!، چونکه ئه‌مانه به رێسای زمانه‌وانیی داڕێژراون، کاکی کوردی خوێنگه‌رم بۆی نییه به‌ئاره‌زووی خۆی فۆنه‌تیک و داڕشتنه‌که‌ی بگوڕێت.
زۆربه‌ی کات ره‌خنه‌گرتن، لای کورد به‌ترسه‌وه ده‌رده‌بڕدرێ، هه‌میشه له‌ناو چه‌پکه گوڵدا دهیپێچنهوهو به‌زمانی گوڵه‌وه ده‌یوه‌شێنن، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی به‌رامبه‌ر زامدار نه‌کات و دڵی نه‌ڕه‌نجێنێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه به‌شی زۆری ره‌خنه‌ی کوردیی ماستاوگرتنهوه بێت و زۆرینه‌ی ره‌خنه‌گرانیش ماستاوچیی بن. به‌دڵنیاییه‌وه زۆرێک به ئێمه ده‌ڵێن، ره‌خنه‌کانمان زبر و ره‌قن، توند و بریندارکه‌رن، ئازاربه‌خش و بهردڵگرن. که‌چیی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌کانی ئێمه به ره‌خنه‌ی زبر و ره‌ق ده‌زانن، هه‌مان تۆمه‌ت ناده‌نه پاڵ ئه‌و هه‌موو نهڕهنهڕهی که زۆرێک له‌و نووسه‌ره دهڤهرپهرستانهی بادینان و پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات ههڵیانڕشت، له کاتێکدا زۆرینه‌یان فڕیان به‌زانستی زمان و زمانناسییه‌وه نییه. به‌ڵێ ئێمه پێمانوایه، ئه‌گه‌ر کورد ره‌خنه‌گری بێچاووڕوو، ئازا و بوێری هه‌بووایه، هه‌رگیز پرۆفێسهرێکی زمانه‌وانیی له‌چه‌شنی جه‌مال نه‌به‌ز ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵه‌وپه‌ڵه( هه‌ڵیت و په‌ڵیت) نه‌ده‌دا به‌سه‌ریه‌کدا و ده‌رخواردی ئه‌و گه‌له بێ ئایدێنتیتییهی نه‌ده‌دا.
ئه‌و وتارێکی پڕ لهحهماسهت و خۆڕنیینهوهو شین و شهپۆڕاویی له‌رۆژنامه‌ی "رۆژنامه" ژماره‌کانی 251 و 252 دا نووسیوه، سه‌رله‌به‌ری بۆچوونه‌کانی پێشووتری خۆی بنکۆڵ ده‌کات. وێڕای ئه‌وه‌ی ئێمه دڵنیاین به‌سه‌دان که‌س زیکری بۆ ده‌که‌ن و به‌پێغه‌مبه‌ری کوردایه‌تیی داده‌نێن، به‌ڵام ئێمه‌ش ئازادین، له‌وه‌ی بڵێین ئه‌م پیاوه هیچی نوێی له‌سه‌ر زمان پێ نه‌ماوه. هه‌ر ئه‌و وتاره‌ی" له براکوژیی گیانییه‌وه بۆ براکوژیی زمانی" ئه‌و ئه‌کادیمیسته، سه‌رله‌به‌ری بۆچوون و نووسینه‌کانی پێشووی خۆی به‌درۆ ده‌خاته‌وه. هه‌ڵوێست و دیدی زمانه‌وانیی ساڵانی زووتری خۆی به‌بادا ده‌دات و رۆڵی کوێخایه‌کی قسهرۆیشتوو ده‌گێڕێ بۆ ساغکردنه‌وه‌ی زمانی کوردیی، که ئه‌و به‌ستوویه‌تییه‌وه به‌و خه‌ونه نه‌زۆکه‌ی که " کوردستانی گه‌وره"ی وه‌ک هێلکه‌ی پاککراو بۆ ئاماده بکه‌ن.
ئه‌و پرۆفێسهرهی کورد، که به‌وه رایهێناوین هه‌موو تشتێکی له په‌نجاکانه‌وه گوتووه، له‌وه تێناگا که نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتوو، زمانی یه‌کگرتوو به‌شێکی به نه‌خشه و پلان ده‌خه‌مڵێنرێت و به‌شێکی به هۆکردی کو‌لتووریی، مێژوویی، سیاسیی و پێشڤه‌چوونی ئابووریی و رۆڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رهه‌مدێت. له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌کرێ به رێگای ستاندهردکردنی زمانه‌وه ئه‌و هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی رێنووس و پاشاگه‌ردانییه‌ی زمانی کوردیی چاره‌سه‌ر بکرێت. لێ ئه‌گه‌ر گوێ له ئامۆژگارییه‌کانی پرۆفێسه‌ر جه‌مال نه‌به‌ز و دۆکته‌ر ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور بگرین ئه‌وه ده‌بێت هه‌ر به‌و قسه له‌کرده بهدهرانه بژین و زمانی ستانده‌ردی کوردییش به‌شێوه فه‌رمییه‌که‌ی هه‌رگیز که‌س نایبینێ. ئه‌وه‌یشی زمانی کوردیی و کێشه سیاسییه‌کانی له‌و قهتیسمانهدا ده‌هێڵنه‌وه، قسه‌ی بێکرده و خۆ به کوێخازانینی ئه‌و پسپۆڕانه‌یه، که حه‌ز ده‌که‌ن کوێخای هه‌موو کیشه‌کانی کورد بن و له خۆیشیان زیاتر که‌سی تر مافی نه‌بێت ده‌مڕاست بێت.