جه‌نگ له نێوان رووسیا و جۆرجیا له…….
تایبه‌ت به ده‌نگه‌کان.
جه‌نگ له نێوان رووسیا و جۆرجیا له سنووری باشوری ئۆسێتیا له هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی ئۆسێتیا له وڵاتی جۆرجیا ده‌ستی پێ‌کرد
له ساڵی 1990 ه‌وه جۆرجیا له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ هێزه جودا خوازه‌کانی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی ئۆسێتیا که داوای جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆی یه‌کسه‌ر ده‌که‌ن له وڵاتی جۆرجیا.
دوێنێ شه‌ویش شهر و پێکدادانێکی سه‌خست، زۆر سه‌ختتر له پێکدادانه‌کانی رابردوو له باشووری ئۆسێتیا که هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی ئۆسێتیایه له نێوان هێزی سه‌ربازی جۆرجیا و باڵی چه‌کداریی هێزه جوودا خوازه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد که زیانێکی زۆری ماڵی و گیانی لێکه‌وته‌وه . هێزه‌کانی جۆرجیا به فرۆکه‌ی جه‌نگی و تانک و زرێپۆش و تۆپه به‌هێزه‌کانیان هێرشه‌کانیان ده‌ستپێکرد بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی هێزه جودا خوازه‌کان له باشوری ئۆسێتیا له هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی وه له پایته‌ختی ئۆسێتیاش Tskhinvali.
له نوێترین راپۆرتدا هاتووه زیاتر له 20 خه‌ڵکی بێ‌تاوان بووننهته قوربانی له باشوور و له پایته‌ختیش به سه‌دان خه‌ڵکی بێ‌تاوان بوونهتی قوربانی هێرشی فرۆکه جه‌نگیه‌کانی جۆرجیا خه‌ڵکێکی زۆر ماڵ و حاڵیای خۆیان به‌جێ هێشتووه و ئاواره که‌وتون، لودمیلا ئوستایڤیا دانیشتووی پایته‌خت بۆ کهناڵای ببس به‌م شێوه‌یه دووا " لاشه‌کان له هه‌مو شوێنێکن له تێکرای شه‌قامه‌کان لاشه‌کان که‌وتوون ته‌ماشا که‌ن له به‌رده‌م بینا رووخاوه‌کان له ناو ئۆتۆمبیله‌کانیان هیچ باڵه‌خانه‌یه‌کیش به ساغی نه‌ماوه‌ته‌وه"
ووته‌بێژی خاچی سووریش له هه‌مان پێگه‌وه رایگه‌یاند " له نوێترین راپۆرت که به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه باس له‌وه ده‌کات که باره‌که زۆر ناهه‌موواره و نه‌خۆشخانه‌کانی Tskhinvali تشخینڤالی پایته‌خت پڕ بوون له بریندار و ئۆتۆمۆبێلی فریاکه‌وتنیش ناتوانن بگه‌نه برینداره‌کانی تر به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی فرۆکه جه‌نگیه‌کانی جۆرجیا".
سه‌رۆکی جۆرجیاش له لێدوانێکی بۆ که‌ناڵی سنن ووتی "150 تانک و زرێپۆشی رووسی هاتونه‌ته ناو خاکی جۆرجیا له باشووری ئۆسێتیا، روسیا جه‌نگی به‌رپاکردووه له ناو خاکی خۆمان" وه بۆ هێرشه‌کانی جۆرجیاش ووتی "جۆرجیا ئیدی سه‌بری نه‌ما له به‌رامبه‌ر هێرشیی به‌رده‌وامی جودا خوازهکانوه ئێمه بۆ ئاشتی و کۆنترڵ کردنی باره‌که هێرشمان کردووه". جۆرجیا وڵاتی رووسیای به‌وه تاوانبار کردووه که هێزه‌کانی ئۆستێتیای پڕ چه‌ک کردووه به‌ڵام رووسیا ئه‌و تۆمه‌ته ره‌ت ده‌کاته‌وه.
سه‌رۆکی به‌رگری رووسیاش رایگه‌یاند "تانک وزرێپۆشهکانی ئێمه چونه‌ته ناو خاکی ئۆستێتیا بۆ کۆتای هێنان به خوێنی خه‌ڵکی بێتاوانی ئۆسێتیا، ئێمه له تازه‌ترین راپۆتدا که پێمان گه‌یشتوو تێبینی ئه‌وه ده‌کات که لادێکانی باشووری ئۆسێتیا له به ره‌گه‌ز ئۆسێتیاکان پاک کراونه‌ته‌وه ئه‌مه ش چه‌وساندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زییه، ئاواره‌کان له زیاد بووندان و ده‌ربه‌ده‌ر بوون ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی مرۆی گه‌وره درووست ده‌کات" شایه‌نی باسه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئۆسێتیا ناسنامه‌ی روسیان هه‌یه و زمانی رووسیش زیاتر به‌کار ده‌هێنن چوونکه ناسنامه‌ی جۆرجی ره‌ت ده‌که‌نه‌وه به‌هۆی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تیه‌ی که له‌لایه‌ن جۆرجیاوه له ناوچه‌که پیاده ده‌کرێت و له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئۆسێتیاوه ده‌رکی پێکراوه.
روسسیا رایگه‌یاندووه که 10 له ئاشتی پارێزه‌ره‌کانی له جۆرجیا کوژراون و 30 تریشیان لێ برینداره کراوه، دیمیتری مێدڤێدێڤ سه‌رۆکی رووسیاش بۆ که‌ناڵی ببس ووتی " من پێویسته ژیانی هاوڵاتیه رووسیه‌کان بپارێزم وه ئێمه هه‌رگیز رێگه ناده‌ین که بکوژانیان سزا نه‌ده‌ین، ده‌بێ سزایه‌کیان بده‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ی که شایه‌نین" جێگای ئامه‌ژه‌یه که زۆر له لاوانی رووسی خۆیان ناونوس کردووه که خۆبه‌خشانه بچنه جه‌نگه‌وه له‌گه‌ڵ جۆرجیا له ژێر که‌مپینی پارێزگاریکردن له ئۆسێتیا وڵاتی دراوسێمان که له‌لایه‌ن میدیای جیهانی به که‌مپینی پروپاگه‌نده ئه‌مرۆ ناوهێنرا له باشووری ئۆسێتیاش به سه‌دان خه‌ڵكی لادێکانی روسسیا و ده‌وروپشتی وڵاتانی دراوسێی سنوری ئۆسێتیا په‌یوه‌ست بوون به هێزی جوودا خوازانه‌وه بۆ یارمه‌تی و به‌رگیکردن له هێرشه‌کانی جۆرجیا
وته‌بێژی ناتۆش رایگه‌یاند که ناوچه‌که له باری جه‌نگدایه و زۆر نزیکه له‌وه‌ی جه‌نگی ده‌وڵه‌تیی لێوه به‌رپا ببێت وه باره‌که تا دێت توند وتیژ تر و به‌ره‌و ئاقارای جه‌نگی دهوڵاتیی رێره‌وی گرتووه. .