هەڵەى سروشت
Closed
هەڵەى سروشت…
ئــــــــارام حەسەن
ئەى كاتژمێر!
ئەگەر ئێستـــــــــــــــــــــــا:
ژێر ژمارەكانت هەڵدەمەوە،
لێوان لێوە لە نزاى چۆلەكەو
ئێسكوپروسكى بوكەشوشەو
ئامۆژگارییەكانى لـــــــم!
هەر وەسێتنامەى فڕیینە
میراتى بۆ نیشتنەوە دادەنىَ،
هەر كێلى پێكەنینە
لە گۆڕستانى عودەكان
دەبىَ بە لافاو،
هەر سایەقەى چاوەڕوانیى و
سكاڵاى زەڕنەقوتەیە
لە نێو چركەچركى خەوا گرمۆڵە دەبىَ،
ئەودیوى چاویلكەت،
پڕە لە پەپولەى رەشتاڵەو
نەشئەى كفن!
هەیارانومەیارانى مەمكەمژەو
دارەدارەى پاییز
لە سیماتا دەخولێنەوە..
بۆیە دەلێم:
بمبەخشە، ئەى كاتژمێر،
هێندەى نەماوە
لە دووى میلەكانت
ببمە گاسن!
رەگوڕیشەى روخسارت هەڵكەنم و
دانە دانە ژمارەكانت،
بگێڕمەوە بۆ ئەو رۆژەى
سروشت كەوتە نێو هەڵـــــــــــــــــەوە!……