داكۆكیكردن له هونه‌ری كورد یان شه‌ڕ له پێناو مانه‌وه؟
داكۆكیكردن له هونه‌ری كورد یان شه‌ڕ له پێناو مانه‌وه؟
هونه‌رمه‌ندانی سه‌ده‌ی رابردوو یان قوتابخانه كانی گه‌نجان؟
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كرێت شه‌ڕی له ناوبردن و داكۆكیكردن نییه له هونه‌ری كوردی به‌ڵكو شه‌ڕی بازاڕ و مانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانه
ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێكه له نێو هونه‌ری كوردیدا كوڵاون ئه‌مڕۆ له جێی داهێنان دژایه‌تی و تانه‌دان له هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كانیان كردۆته بنێشته خۆشه‌ی سه‌رده‌میان…
هێرش قه‌ره‌داغی- سلێمانی
heersh.qeredaxi@yahoo.com
له‌و رۆژه‌وه‌ی بیرم دێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ند باس له‌مێژوو و پێگه و دێرینی شتێك ده‌كه‌ن كه پێی ده‌ڵێن هونه‌ری كورد، ئه‌وان به‌رده‌وام باسی دنیایه‌ك خام و ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و كۆنه‌كراوه‌یان ده‌كرد، ئه‌وان ده‌یان گوت ئیبراهیم تاتلیساس و موعین و كازم ساهر و هه‌موو ئه‌وانه خامی هونه‌ری كورد ده‌به‌ن و له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ژین، ئه‌وان پێیان ده‌وتین ئێمه سه‌رچاوه‌ی هونه‌ری ناوچه‌كه‌ین و ئێمه و ئێمه و ئێمه تا دوایی…
به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئێمه نه‌خاوه‌نی ئه‌رشیفین و نه خاوه‌نی ئه‌و خامه هونه‌رییه‌شین كه نه‌ته‌وه‌كانی تر سودی لێوه‌ربگرن ئه‌وه من نایڵێم ئه‌وه ئه‌وانه ده‌یڵێن كه به دروست بوون و هاتنه مه‌یدانی یه‌ك دوو گه‌نج هاواریان پێهه‌ڵساوه، ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ باسی ئه‌و ئه‌رشیفه گه‌وره و كۆنه‌كراوه‌ی هونه‌ری كوردی‌یان ده‌كرد ئه‌مڕۆ ده‌سته‌وه‌سان له به‌رانبه‌ر داهێنانه‌كانی سێ هونه‌رمه‌ندی گه‌نجی كورد كه‌وتوونه‌ته نووكه نووك و نوزه نوز جگه له كردنى قسه‌ی گه‌وره هیچی تریان له توانادا نییه، ئه‌وانه‌ی كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ته‌مه‌نێكه له نێو هونه‌ری كوردیدا كوڵاون ئه‌مڕۆ له جێی داهێنان دژایه‌تی و تانه‌دان له هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كانیان كردۆته بنێشته خۆشه‌ی سه‌رده‌میان، من و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه گوێ له قسه و لێدوانه‌كانی هونه‌رمه‌ندان ده‌گرین ئه‌گه‌ر ورد نه‌بین له وه‌رگرتنی قسه و لێدوانه‌كان له‌و ئیزدیواجیه‌ته تێناگه‌ین كه ساتێك هونه‌ری كورد به دایكی هه‌موو هونه‌ره‌كانی ناوچه‌كه ناو ده‌بات له گه‌وره‌یدا و ساتێكیش هونه‌ری كورد ئه‌وه‌نده لاواز ده‌بینێت كه به له‌دایك بوون و هاتنه مه‌یدانی تواناكانی سێ هونه‌رمه‌ندی گه‌نج له‌مردار بوونه‌وه و له ناوچووندایه بێگومان ئه‌مه‌شیان له بچوكیدایه، ئه‌گه‌رنا هونه‌ری گه‌وره به‌هیچ له‌ق نابێت و هونه‌ری هیچ تاك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك خه‌ته‌ری له‌سه‌ر دروست ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك ورد بێت له وه‌رگرتنی لێدوان و قسه‌كان ئه‌وا هه‌ست به ئیزدواجیه‌ته‌كه ده‌كات و دواتریش تێده‌گات ئه‌وه هونه‌ری كوردی نییه له خه‌ته‌ردایه به‌ڵكو به‌هۆی هاتنه‌مه‌یدانی تواناكانی گه‌نجانه‌وه ئه‌و بازاڕه و ناو و مانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه له خه‌ته‌ردایه و ئه‌وه‌ش ئه‌وانن شه‌ڕی مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن به‌بارگاوی كردنی شه‌ڕه‌كه به داكۆكیكردن له هونه‌ری كورد ئه‌مه‌ش بۆ سه‌ره‌نج راكێشانی عه‌تفی خه‌ڵكه به‌لای شه‌ڕه‌كه‌یاندا، واته ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كرێت شه‌ڕی له‌ناوبردن و داكۆكیكردن نییه له هونه‌ری كورد به‌ڵكو شه‌ڕی بازاڕ و مانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانه له گۆڕه‌پانه‌كه ئه‌ویش له نێوان كلاسیك و نوێخوازه‌كان نوێخوازه‌كانیش ئه‌مڕۆ ئه‌و سێ گه‌نجه‌ن كه ده‌توانین دووانیان به خاوه‌ن قوتابخانه و رێچكه ناوببه‌ین، ئه‌وی تریشیان به خاوه‌ن بازاڕ و جه‌ماوه‌ر، كلاسیكه‌كانیش به بڕوای من ئه‌وانه‌ن كه كوڕی سه‌ده‌ی رابردوون و له‌م سه‌ده و عه‌سری خێرادا توانای به‌رده‌وامیدانیان نییه به‌و ناو و پێگه‌یه‌ی دوێنێ هه‌یان بووه، ئه‌وه‌تا ئه‌وان له به‌رانبه‌ر ئه‌و سێ هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌ی له‌شكرێك هونه‌رمه‌ندی گه‌نجیان دروستكردووه و گۆرانی و وشه‌ی كوردی‌یان خسته‌وه سه‌رلێوو به‌رگوێی گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌سته‌وه‌سانن، هه‌ڵكه‌وت زاهیر و زیاد ئه‌سعه‌د كه توانیان گۆرانی بێژی كورد له ژماره‌ى په‌نجه‌كانی ده‌ست رزگار بكه‌ن دنیایه‌ك گه‌نجی جوان و خاوه‌ن ده‌نگیان هێنایه مه‌یدان له به‌رانبه‌ر ئه‌و هونه‌ره‌ی كورد كه ئاشكرابوو سه‌ربازی داكۆكی كاری نییه و باگراوه‌ندیشه بۆ شه‌ڕی دۆڕاوه‌كان تاوانیان كردووه، زه‌كه‌ریا كه شاڵاوی گۆرانییه‌كانی كازم ساهر و تاتلیساسی له‌به‌رگوێی گه‌نجانی كورد راماڵی هیچی نه‌كردووه، ته‌نها ئه‌وانه كاریان كردووه كه جگه له‌قسه‌ی گه‌وره و بێ به‌رهه‌م جگه له رێگرتن له دروست بوونی گه‌نج هیچی تریان پێنه‌ماوه، بزانه هه‌ركام له میدیاكانی كورد رێی بكه‌وێته لای ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ته‌مه‌نانه‌ی كورد كه له برى ته‌مه‌ن به ئه‌زمون خۆیان ده‌ناسێنن و هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن "هونه‌ری كورد كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و زۆری نه‌ماوه له‌ناو بچێت"، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه ئه‌وان ناوی ده‌به‌ن جگه له‌كاركردنی دوو هونه‌رمه‌ندی گه‌نج كه بوونه‌ته قوتابخانه هیچی ترنییه و كه‌سی تر نییه.
من دڵنیام ئه‌سڵی ئه‌و ئه‌و مه‌ترسییه‌ش جگه له‌بازاڕ، نه‌مانی ئه‌وانه‌ی كه باس له‌م خه‌ته‌ره ده‌كه‌ن هیچی تر نییه جگه له حه‌ساده‌ت له جه‌ماوه‌ری بوونی ئه‌وانه‌ی كه له‌و دوو قوتابخانه‌یه ده‌رده‌چن، له به‌رانبه‌ردا نه‌مانی جه‌ماوه‌ری ئه‌وان هیچی ترنییه خۆ ئه‌گه‌ر ئێستا كه‌سێك هه‌بێت باسی ئه‌وه بكات كه ئه‌م نووسینه‌ی منیش ته‌ره‌فگرتنی ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه ئێستا به‌ناوی داكۆكی كردن له هونه‌ری كورد، كلاسیكه‌كان له‌گه‌ڵ نوێخوازه‌كانى هونه‌ری كوردی به‌رپایان كردووه ئه‌وا ده‌بێت بزانێت كه خودی ئه‌و داكۆكییه‌ی كلاسیكه‌كان ده‌یكه‌ن و ئه‌و كارانه‌ی كه مۆدێرنخوازه‌كان و قوتابخانه‌ى گه‌نجه‌كانی هونه‌ری كوردی له ئه‌مڕۆدا ده‌یكه‌ن باشترین وه‌ڵام ده‌بێت، بۆ ئه‌و گومانه‌ش چونكه گه‌ر به‌وردی له‌وه بڕوانن دڵنیا ده‌بن كه خودی قسه و ره‌خنه‌ی كلاسیكه‌كان دژ به هونه‌ری كوردییه نه‌ك كار و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی دنیایه‌ك گه‌نجیان دروستكردووه.
تۆ بڕوانه چۆن ئه‌وان شه‌ڕی بازاڕ و ده‌ورنه‌مانی خۆیان به داكۆكیكردن له هونه‌ری كورد بارگاوی ده‌كه‌ن، بزانه ئه‌وان چۆن هونه‌ری كوردی بچوك ده‌كه‌نه‌وه له به‌رانبه‌ر داهێنانی چه‌ند گه‌نجێك، من نازانم ئه‌گه‌ر هونه‌رێك ئه‌و مێژووه‌ی هه‌بێت كه ئه‌وان به قه‌رار شانازی پێوه ده‌كه‌ن، چۆن دوو گه‌نج ئه‌گه‌ر چی كه قوتابخانه‌ش بن ده‌توانن كاریگه‌رى له‌م مێژووه بكه‌ن و به‌ره‌و نه‌مانی ببه‌ن گریمان كاره‌كانی ئه‌م دوو قوتابخانه‌یه "هه‌ڵكه‌وت زاهیر و زیاد ئه‌سعه‌د" و قوتابییه‌كانیان جیاواز له هونه‌ری كوردییه و ناچنه خزمه‌تی هونه‌ری كورد، باشه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وان ئه‌و سوپایه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌كوێن كه رێزیان لێده‌نرا و خۆیان به مامۆستای هونه‌ر ناو ده‌برد؟ له كوێن ئه‌وانه‌ی كه بۆ داوه‌تكردنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له پێشه‌وه‌ی هه‌موو گه‌نجه‌كانن؟ له‌كوێن ئه‌وانه‌ی له‌و شوێنه‌ن كه جێی قسه‌ی زلی تێدایه؟ له‌و جێیه‌ن كه له جێی به‌رهه‌م قسه‌ی زلی لێده‌كرێت، ئه‌دی ئه‌گه‌ر دروسته هونه‌ری وڵاته‌كه‌یان له‌و خه‌ته‌ره‌دایه به دروستكردنی سانسۆر و رێگرتن له‌كاری گه‌نجه‌كان به‌و دكتاتۆریه‌ته‌ی كه له رۆحی ئه‌واندایه و له قسه‌كانیاندا به‌دیده‌كرێت، داكۆكی له هونه‌ر ده‌كرێت؟ یان ده‌بێت ئه‌وانیش كاریان هه‌بێت و به‌كار وه‌ڵامی ئه‌و خه‌ته‌ره بده‌نه‌وه، باشه خۆ ئه‌وان دڵنیان نه هه‌ڵكه‌وت زاهیر و نه زیاد ئه‌سعه‌د به‌قسه له‌كار ناكه‌ون كار بۆ هونه‌رمه‌ندان و قوتابییه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌ی ئه‌گه‌ر كاركردنی ئه‌وان و ئه‌و خه‌ته‌ره‌ی كه ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن به‌رده‌وام بێت، بۆچی گڕوتینێك به خۆ ناده‌ن و بكه‌ونه كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌كار وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بده‌نه‌وه و ئه‌و هونه‌ره‌ی كه ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن به هونه‌ر خه‌ته‌ری بۆ دروست بكه‌ن و به هونه‌ری رای بماڵن، به‌ڵام من دڵنیام هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌و باره‌یه‌وه ره‌خنه‌یان هه‌یه جگه له قسه هیچ خه‌مێكی تریان نییه، جگه له‌دۆڕان هیچی تریان به‌ده‌سته‌وه نییه، خۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ده‌یكه‌ن ئه‌گه‌ر گوێ‌گران و خوێنه‌رانیان تێ‌یان نه‌گه‌ن كه‌م نییه، چونكه چۆن قوتابخانه و قوتابییه‌كانیان ئه‌مڕۆى "هه‌ڵكه‌وت زاهیر و زیاد ئه‌سعه‌د" به هونه‌ر ده‌رده‌كه‌ون و كار ده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌وام بوون له ده‌ركه‌وتن ئه‌وانیش هه‌مان تموحیان هه‌یه، ئه‌دی ئه‌گه‌ر كاریان پێنه‌كرا بۆ خۆ ده‌رخستن یان به‌رده‌وامی دان به ده‌ركه‌وتنیان كه له رابردوو روویداوه به هۆی كاره‌كانیانه‌وه ده‌بێت چی بكه‌ن؟ بێگومان ده‌بێت كارێك بكه‌ن، ئه‌مڕۆش باشترین كار بۆ خۆ ده‌رخستن و كاركردن بۆ به‌رده‌وامیدان به ده‌ركه‌تنی رابردوویان قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ئه‌مڕۆ جێی سه‌ره‌نجی خه‌ڵكن و ئه‌و كارانه‌ی ئه‌مڕۆ مایه‌ی ره‌زامه‌ندی گوێگر و جه‌ماوه‌ری هونه‌رن، ئه‌گه‌ر به‌م مه‌نتقه‌ش له مه‌نتقی قسه و ره‌خنه‌كانی ئه‌وان بڕوانین ئه‌و كات ئه‌گه‌ر وه‌ك به‌زه‌ییه‌كیش بێت ده‌كرێت ره‌خنه‌و قسه‌كانیان گه‌ر بێ بنه‌ماش بن دڵگرانت نه‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك ئه‌و تموح و شه‌ڕكردنه له پێناو مانه‌وه‌ی خودی خۆیان بارگاوی بكه‌ن به داكۆكیكردن له هونه‌ری كورد و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بیسه‌لمێمێنن كه هونه‌ری كورد نه ئه‌و مێژووه و نه ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه پێشتر باسده‌كرا هیچیانی نییه و هونه‌رێكی بێبنه‌ما و بێ ناو‌و بێ مێژوو بووه ئه‌وكات ناكرێت قبوڵ بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر هونه‌ری كوردی ئه‌و مێژوو و پێگه‌یه‌ی نییه له به‌رانبه‌ر كاری ئه‌و گه‌نجانه خۆگر بێت و به كاره‌كانی ئه‌وان بله‌رزێت ئه‌وا واتای ئه‌وه‌یه ئه‌و هونه‌ره مێژوو و بوونی نییه، ئه‌گه‌ر بوونیشی نییه واتا ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌كرێت له‌سه‌ر هونه‌ری گه‌نجه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته قوتابخانه بۆ گه‌نجه‌كان ئه‌و چه‌كه‌ی كه له دژیان به‌كارده‌هێندرێت و پێی ده‌ڵێن هونه‌ری كوردی جگه له بێویژدانی كردن و چه‌واشه‌كردنی گوێگر هیچی تر نییه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌وردی له قسه‌و قسه‌ڵۆكه‌كانیان رابمێنی ئه‌وان بۆ خۆیان ده‌یسه‌لمێنن كه هونه‌ری كوردی هونه‌رێكی بێ مێژوو و پێگه لاوازه به‌وه‌ی كه كاره‌كانی گه‌نجه‌كان به‌خه‌ته‌ری گه‌وره ناوده‌به‌ن بۆ سه‌ر هونه‌ری كورد.
بێگومان ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و هونه‌ره خاوه‌ن پێگه‌شی هه‌بێت كاری گه‌نجه‌كان نابێته ئه‌و خه‌ته‌ره، ئه‌گه‌ر ئه‌و هونه‌ره خاوه‌ن پێگه‌یه‌شى نییه ده‌بێت ئه‌و چه‌واشه‌كارییه نه‌مێنێت كه به‌ناوی داكۆكیكردن له هونه‌ری كوردی ئه‌مڕۆ له ئارادایه و، بۆ دژایه‌تی كردنی كاری گه‌نجان ناوی ده‌به‌ن و به‌كاریده‌هێنن، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وه‌ی زیاتر نیگه‌رانی دروست ده‌كات به‌رده‌وامی ئه‌م شه‌ڕه‌یه و دان نه‌نانه به ئه‌سڵی ئامانجی شه‌ڕه‌كه‌دا و ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ش كه بووه‌ته گۆڕه‌پانی ئه‌م شه‌ڕه میدیا و راگه‌یاندنه‌كانه، لێره‌شدا به بڕوای من ئه‌وه‌ی كه پێویست ده‌كات ئه‌وه‌یه كه به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر دیدارێك له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌ره‌فێكی ئه‌و شه‌ڕه رۆژنامه‌وان و راگه‌یه‌ندكار و ته‌نانه‌ت رۆشنبیرانیش ئاگاداری ئامانجی پشت شه‌ڕه‌كه‌بن و زانیاری زیاتریان هه‌بێت تا به ئاگابوونه‌وه ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه بوروژێنن و توانای ئاشكراكردنی ئامانجه رانه‌گه‌یه‌نراوه‌كانیان هه‌بێت.
من لێره‌وه داوا ده‌كه‌م چه‌ند رۆژنامه‌وانێكی لێهاتوو و به ئاگا له‌و بواره، به دواداچون له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن و له میانی به‌دواداچونه‌كانیاندا به‌رچاو روونی زیاتر به خوێنه‌ر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له ئه‌سڵی ئه‌و شه‌ڕه تێبگات و بزانێت كاملا براوه‌ن، ئه‌وانه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو یان به‌رهه‌می قوتابخانه‌كانی گه‌نجه‌كان.