پیاوێکی چاوه‌ڕێ
پیاوێکی چاوه‌ڕێ
ڕێباز مه‌حمود – هۆڵه‌ندا
2008
مادام تۆ هه‌یت و
بۆ ئه‌وه‌ی له بێده‌نگیما جوانتر له گه‌ڵایه‌ک بتنوسمه‌وه
که چه‌ندین دڵۆپی شه‌ونم خه‌ونی له‌سه‌ر ده‌بینن …
ناچارم بژیم !
به‌دبه‌ختی ئالێره‌وه ده‌ست پێده‌کات ئه‌زیزم ،
ئا لێره‌وه که ده‌بێت به‌رده‌وام بژیم و
به شێنه‌یی بمرم !
ئاخر ئه‌گه‌ر جوانی نه‌بێت
که تۆی له نێو له‌پی ده‌ستیدا هه‌لگرتووه و
من ده‌مه‌وێت سات دوای سات هه‌وڵ بده‌م
لێی بستێنم بۆ خۆم
چیم داوه له‌م هه‌موو ڕاکه ڕاکه‌ی ژیان ،
له‌م هه‌موو بگره و به‌رده‌یه‌ی دنیا !
شار له جیاتی ئه‌وه‌ی ئاوه‌دانت بکاته‌وه
ده‌تکاته که‌سێکی گۆشه‌گیر …
مادام تۆ هه‌ی
هه‌ڵه‌ی من ئه‌وه بوو
شاره هه‌ره گه‌وره‌کانی جیهانم
له‌م عومره کورته‌ی خۆمدا ڕیز کردن !
هه‌ڵه‌ی من ئه‌وه بوو خۆمم به جێهێڵا و
مێژووم ته‌سلیمی هه‌موو حیکایه‌تخوانه‌کانی سه‌رده‌م کرد …
لێم ببوره
که ئێستا نازانم چاوه‌کانی تۆ
کانیه‌کانی ده‌ورووبه‌ری لادێکه‌مانن ، که لێم ون بوون …
یان کانیه‌کانی ده‌ورووبه‌ری لادێ شاخاویه‌که‌مان چاوه‌کانی تۆ بوون
که ئه‌و هه‌موو نیگا‌و ئاو‌و پرشنگ و
دواجار بیره‌وه‌ریه‌م
لێ خواردنه‌وه و
که‌چی هێشتا هه‌ر تینووترین پیاوێکی چاوه‌ڕێم !
یادمکه ئه‌زیزم
که ئه‌م زوڵمه‌ته‌ی من ، زوڵمه‌تی پیاوێکه
خودا به‌ر نه‌فره‌ته‌کانی خۆی داوه و
بێبه‌شی کردوه له نووری خۆی …
که ئه‌م به‌رگه‌گرتنه‌م ، به‌رگه‌گرتنی کۆیله‌یه‌که
به‌ناو چاخه‌کاندا دێت و
که‌چی ئه‌و هه‌موو زنجیرانه‌ی ڕۆحیان به‌ستۆته‌وه
به دڵداهێزرانه‌وه ،
ده‌خشێنێت به‌سه‌ر جوانی و بێئاگایی سروشتدا !
ئاخر ئه‌گه‌ر ئومێدی تۆ نه‌بێت
ئیتر به‌ڕاستی شه‌رمه گه‌ڕیده‌یی به‌م جیهانه‌دا
به‌م دنیایه‌دا که شوێنگه‌ی به‌خێو کردنی دڕنده‌ییه …
به‌م ڕێگایانه‌دا که شوێن پێی خوێن و مه‌رگ چاوساغمانه
به‌ناو قوڵایی ئه‌م سێبه‌رانه‌دا ،
که زه‌هری شارستانیه‌ت
مۆنجی تیا داوه‌ته‌وه …
به ژێر ئه‌م چه‌تره شاهانه و ئه‌رخه‌وانیانه‌ی باوه‌ڕدا ،
که ئه‌سپسواره به‌هێزه‌کانی ئامۆژگاری
له سایه‌یدا شمشێر به له‌شولاری ڕووتی هه‌وادا ده‌کێشن و
که‌ف و هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ڕ و تازه له ده‌میانه‌وه ده‌پرژێ !
ئاخر ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بویتایه
من چیم دابوو له‌م سه‌فاو مه‌روا بێتامه‌ی
ده‌وری به‌ردی ڕه‌ق و ته‌قی هاتن …
ئه‌گه‌ر تۆ نابووی
ئاسانترین شت ،
پێچکردنه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ لای مردن !
ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بیت
من چیم داوه له‌م
هانکه هانکه‌ی هه‌موو کاتێك ماندوو بوون
به نیازی گه‌یشتنم به ئه‌فسانه‌ی حه‌سانه‌وه !
ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بیت ،
هیچ باڵنده‌یه‌ک هاوڕا نابێت له‌گه‌ڵما
بۆ جریوه‌جریوی به‌ربه‌یانه جوانه‌کان
له زه‌وی و زاری پڕ ته‌ڵه و مینی مرۆڤدا
گوێقوڵاخ بم !
تۆ ، که ده‌نگت مۆسیقایه‌که و به‌سه‌ر تاراوگه‌نشینیما ده‌بارێت …
دڵنیا ده‌بمه‌وه له‌وه‌ی تفه‌نگ هێشتا هه‌موو ئاوازه‌کانی
پێ قه‌تڵ و عام نه‌کراوه …
دڵنیا ده‌بمه‌وه له‌وه‌ی له‌ولا وه‌یشوومه‌ی خێسه‌ی ڕۆژگاره‌وه
چاوه‌کانی تۆش هه‌ن و
کانیاوی سازگاری به‌هانه‌ی مانه‌وه‌ی منن !