نووسەران و هەڵبژاردنى مەرگ
Closed
كتێبى
"نووسەران و هەڵبژاردنى مەرگ"
لە ژێر چاپدایە
كتێبى "نووسەران و هەڵبژاردنى مەرگ" كتێبێكى نوێى "ئارام سدیق"ەو ئێستا لە ژێر چاپدایە. ئەم كتێبە لە دووبەش پێكهاتووە كە بەشى یەكەم ناونیشانى كتێبەكەشى لێوە وەرگیراوە و تایبەتە بە ئەو نووسەرانەى هەوڵى خۆكوژیان داوە، یان خۆیان كوشتووە، یان لە نێو دەقەكانیاندا ئەزموونیان كردووە. هاوكات گەڕانەوەیەكیشى تێدا بۆ پێناسەكردنى نووسین و نووسەر، كە من بۆ دەوڵەمەندكردنى باسەكە پێناسەكردنى ئەوانەم بە پێویست زانیووە.
بەشى دووەمى ئەم كتێبە كە لەژێر ناوى "دەق و مەرگ" خراوەتەڕوو تایبەتە بە ئەزموونكردن و "هەڵبژاردنى مەرگ لە نێو دەقدا" و ئەم بەشەش چەند سەرنجێكى كورت و خێرایە لەسەر چەند تێكستێكى نووسەران (مەحوى، بەرزان هەستیار، زمناكۆ بورهان قانع، شیرین.ك )ە.