Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
میتا مەرگ

میتا مەرگ

Closed
by August 17, 2008 کتێبخانە

 میتا مەرگ            —-           سابیر رەشید
 نزیكتر لە مردن : دور لە شیعر

 ئەم چامەیەى ێلاح جلال لەگەڵ چامە شیعریەكانى دیكەى كوردى جیاوازە ، چونكە لە ڕوى شێواز و ناوەڕۆكەوە دەقێكى دیكەى بەرهەم هێناوە ڕەنگە وەك ناو شیعر بێت دەنا دەقێكى دیكەیە و لاى شاعیریش چوارەم فاكسی زیهنیە بۆ (فەرسەفەى مەرگ)ى (مارتن هایجر) : ێلاح لە ڕۆمانەكانیشیدا كەسایەتیەكانى بەدەست ڕەشبینى و بیركردنەوە و فەلسەفەى مەرگى مرۆڤ دۆش داماون و توشى بیركردنەوە و تێڕامانى دەكەن بۆیە بەدەم پرسیار و گومانەوە تەماشاى گەردون دەكات و لەو دیو مەرگەوە كە وەك ناونیشانى چامەكەشى گوزارشت لەم ڕوانینینە فەلسەفیە دەكات ئینجا چامەكە لە ڕوى شێوە وە (212) پرسیارى فەلسەفى یا (212) ڕوانینى فەلسەفەى شاعیر دەردەبڕىَ و دەیخاتە بەردەم خوێنەر كە لە هەمان كاتدا (212) ر|ِوانینى مرۆڤى كوردە لە بەرامبەر بە نیشتمان و دنیاى دەوروبەر و ژیان و جیهانى دەرەوە  و گەردون و پرسیارى لە بونى خۆى و مانەوە و ژیانى لێدەكات لە مردن و فەنابونى خۆى دەپێچێتەوە و توشى ڕەشبینى دەكات و دەیخاتە بەردەم قەدەرێكى پڕ لە مەرگ ..ئەو مەرگەى بونى ئەو مرۆڤە دەسڕێتەوە و دەیخاتە بەردەم نەبون و لە بەردەم تێڕا مان و ڕوانین و پرسیارەكانیدا خۆى لەناو هاوكێشەى بازنەكانى مردندا دەدۆزێتەوە .. مردنێك وەك مرۆڤ و بونەورێكى سەر ئەم گەردونە جەنجاڵە و مردنێكى وەك مرۆڤێكى كورد لەناو چونى لەناو ژیانێكى مردودا و مردنێكیش وەك مردنى جەستە و دوركەوتنەوە لە بەها جوانەكان و لە دوایشدا دەیكاتە بەردێك لە نیشتمانى نەبوندا كە لەناو نەسقى زماندا هێما و ئاماژەكانى شاعیر (85) خاڵى پڕنەكراوە و بەتاڵكراو لە زەمەن دەلالەتى نەبون و سڕینەوە و نەمان لە كۆتایى چامەكەدا دەبێتە هاوكێشەیى (212) هەمین كۆتایى كە هێماو ئاماژە و دەلالەتى فەنابونى مرۆڤە چ وەك كورد و چ وەك بونەوەرێكى سڕاوەى ناو ئەم گەردونە كە كۆتایى هەمو فەلسەفەكانە .
 شاعیر لە گەڕانە فەلسەفییە مەرگاویەكەیدا لەو مەرگەیدا كە فاكسێكى زیهنیە و بۆ فەلسەفەى مەرگى هایدجەرى دەنێرێت كارى لەناو زمانێكى شیعرى بڕگەدارى ناو هێماو دەلالەتەكانى وشە و پیت و خاڵبەندى و دوایش كردنیان بە پێكهاتەیەكى ڕستەى شیعرى فەلسەفى بەدواى دەلالەتە شاردراوەكانى ئەم دیوى دەقەكەدا وێڵمان دەكات و لەناو ئەم (212)ە هاوكێشەدا (212) ڕستەى فەلسەفیمان بۆ پڕ دەكات لەو دیوى شتە بینراو و نەبینراوەكان و لە نێو سەرەكى ترین نەدیوەكاندا كە ئەو دیوى مەرگە (میتا مەرگ) كە ناونیشانەكەى دەربڕى ئەم هێما سەرەكییە و لەم گەڕانەشدا بۆ ئەم دیوى دەقەكە خوێنەر دەخاتە ئەو دیوى پرسیارە فە لسەفیەكان وەك (ڕۆلان بارت) دەڵىَ:
  (هەمو خوێنەرێك ئەمە دەزانێت ، ئەگەر بییەوىَ خۆى بۆ زەلیل بونى سانسۆرى ماناى حەرفى جىَ نەهێڵىَ ، ئاخۆ هەست بەوە ناكا پەیوەندى خۆى لەگەڵ جۆرێك لە (ئەودیوى) دەق دەگەڕێنێتەوە ، وەك ئەوەى قسەى یەكەمى بەرهەمەكە وشەى دیكەى لىَ ڕوابێت و بە زمانى دوەمیش فێرى قسە كردنى بكات ئەمەش پێى دەگوترىَ خەون بینین ) .
 بەڵام خەونیش هۆكارى خۆى هەیە ، بە گوزارشتى باشلار ئەم هۆكارەش ئەوەیە كە بە هۆى زمانى دوەمى كارى ئەدەبییەوە لە بەردەم وشەدا گوزەر بكەیت ..
                  میتا مەرگ لەناو شیتەڵكاریدا
 ئەگەر چامەى میتا مەرگ بۆ ڕستە و بڕگەو وشەو ئاماژە و هێما و كۆدەكان خورد بكەینەوە و سەرژمێرى وشە و پێكچو جیاوازەكان بكەین دەتوانین تەواو ڕاڤەى دەقەكە بكەین و لە مەبەست و دەلالەتە شادراوەكانى ئەو دیوى دەق و هێما و ئاماژەكان بگەین ..
 لەودیوى ئاماژەكانەوە جگە لە میتا مەرگ لەنێو میتا دەقدا چەندان میتاى دیكە خۆیان دەكەن بە هاوشانى ئەم میتایانە و لەگەڵ میتا مەرگدا هاوشێوەكان بەم شێوەیە دەگونجێن :
 میتا وێنە = 1 جار ، میتا زمان = 3 جار ، میتا زەمەن = 6 جار ، میتا پرسیار = 1 جار ، میتا بون = 1 جار ، میتا مەرگ =6 جار + ناونیشانى چامەكە وشەكانى دیكەش كە لە مەرگەوە نزیكن بەم شێوەیەیە :
 گۆڕستان و گۆڕ = 8 جار ، مەرگ = 3 جار ، ڕۆح = 5 جار ، مردن = 1 جار .
 پێچەوانەكەشى :
 ژیان | 1 جار ، ڕانین | 1 جار ، ڕوناكى| 2 جار ، وێناو وێنە | 32 جار ، زەوى | 5 جار ، با | 3 جار ، نیشتمان | 15 جار  .
 لەناو ڕوانینى فەلسەفیدا :
 خود | 3 جار ، گومان | 16 جار ، فەلسەفە | 36 جار ، فیكر | 15 جار ، بون | 34 جار ، نەبون | 23 جار ، فەزا | 23 جار ، پر سیار | 11 جار .
 لەناو بونیادى زمانیشدا بەم شێوەیە :
 زمان | 31 جار ، حەرف | 13 جار ، وشە | 16 جار ، ڕستە | 6 جار .
 ئەمانە ئەوە دەردەخەن كە ئەگەر مەرگ و مردن لەم چامەیەدا (31) جار بەكار هاتبىَ ئەوا پێچەوانەكەى ژیانە تەنها (1) جار ناوى هاتوە و ئەو پانتاییە فراوانەى بۆ مەرگ تەرخان كراوە زۆر زیاترە لە ژیان هەروەها گۆڕستان و گۆڕیش كە لەم چامەیدا (8) جار لە بەرامبەر (1) جارى ڕوانین و ڕوناكى بەڵام هاوكێشەى بون هاوسەنگى زیاتر بەر كەوتوە لە نەبون ئەمەش سەلماندنى مانەوەى مرۆڤە لەبەردەم هەڕەشەى نەبوندا ..
 دیارە شاعیر بایەخدانى بە ڕوانین  و چوارچێوەى فەلسەفیانەى شیعرەكە چ لە ڕوى شێوە و چ لە ڕوى ناوەڕۆك و چ بەكارهێنانى وشەى فەلسەفى كە هەمویان دەربڕى هێما و دەلالەتى فەلسەفیانەى شیعرەكەو بەرجەستە كردنەكەى دەكەن كە ڕوانینێكى فەلسەفیانەى شیعرییە بۆ فەلسەفەى مەرگ و دیارە فەلسەفەكەى هایدجەرش كراوە بە نمونە بۆ ناڵینى شاعیر وەك مرۆڤێك بەدەست ئەم مەرگەوە كە ژیانى لىَ هەراسان كردوە وەك چۆن نیشتمانى خۆى و ئەم دنیایەشى لێبۆتە گۆڕستان . لەگەڵ بەكارهێنانى چەندان ناوى فەیلەسوف و زانایان كە دەتوانرێن وەك هێماو دەلالەت لە خوێندنەوەى ئەو دیوى ئەو دیوەكانى ئەم چامەیە بە هێما و دەلالەت دەست نیشان بكرێن و هەمیشە وەك ناو و قورسایى پێبەخشینى چامەكە ئەو ناوانە دەبن بە پاڵپشتى ڕوانینەكانى شاعیر لە مەڕ خەون و ڕوانین و تێڕامان و بیركردنەوەى فەلسەفى و دەربڕینى مەبەست و جیهان بینى دەقەكە  و فەلسەفە و بیركردنەوەى شاعیر و خوێنەر لێیەوە وەك : هایدجەر ، هۆڵدرلین ، نیتشە ، زەرادەشت ، هۆسڕڵ ، ماركس ، ئەنگڵس ، ماجەلان ، هێگڵ ، نیوتن ، هابیل ، مریەم ، سوقرات ، ئیفلاتون ، هێر قلیتس ، دازاینى ، حەوا ، جەنگیزخان ، فلادیمێرپۆتین ، زەنون … تاد .
 هەمو ئەمانە لەناو گەمەیەكى زمانەوەانیدا تێكەڵ بە ڕوانین و دەربڕى مەبەستى شاعیر كراون كە پڕیەتى لە زەخرەفەى زمان و نەسقى زمان و وشە و دەستە واژەى چنراو بە وشەى مانادار ، ئەمەش لەگەڵ ڕاونینى سیمیۆ تیكیەكاندا یەكتر دەگرێتەوە لە ڕوى تێگەیشتنمان بۆ شیعر بە تایبەتیش لاى (گریناس) و (كۆرتیس)دا كە لەم خاڵانەدا دەیانڕوانییە شیعر " أ- خوێندنەوەى دەقى شیعرى لە ڕوى گوزارشت و ناوەڕۆكەوە ب- فرەیى خوێندنەوەى دەقێك . ج- دەقى شیعرى گەمەیەكى زمانەوانیە د- دەقى شیعرى بەڕوى خۆیدا داخراوە ، جیهانى تایبەتى خۆى هەیە خۆى ناخاتە نێو واقیع تەنیا ئەو كاتە نەبێت كە لێى ڕەت دەبێت ه- جەدەلیەتى دەق و خوێندنەوە … "
 ئەم پرسیارە فەلسەفیانەى شاعیر لەنێو بیركردنەوە و گومانە فەلسەفیەكاندا تێكەڵ بە بیر و هزر دەبێت و مرۆڤ لە نێو پانتایى فەلسەفەى مەرگدا هاوكێشەكان دەخوێنێتەوە و تێكەڵ بە ڕوانینى هزرڤان و زانایان دەبێت و مێژوش لاپەڕەكانى خۆى هەڵدەداتەوە تا شاعیر و ڕەمزو هێما و ئەودیوى شتە شارەوەكان و نەوتراوەكانى لە نێودا دەربهێنێ و وەك گوتارى مانا دەقەكە بخاتە نێو پەیڤ و ڕستە و بڕگە و وشەو گوزارشتە هێمادارەكانەوە بۆ بە مانا كردنى ڕاونینى شاعیر كە لەم چامەیەدا ڕەشبینى خۆى وەك شاعیر و رەشبینى مرۆڤى وڵاتەكەى نیشان بدات لە بەردەم دوڕیانى مان و نەماندا و لە نێو هاوكێشەى وڵاتێكى بەردینى ڕەشپۆش كراودا كە خەڵكەكەى دەكاتە تەفكیكى هەناسە و مرۆڤى وڵاتەكەى فەنا دەكات وەك لە كۆتایى چامەكەدا خاڵى كۆتایى خاڵى فەنابون و نەمان نیشان دەدات لەبەردەم جیهانێكدا كە ڕوپۆش و فەلسەفەى مەرگى پۆشیوە لاى شاعیر . بۆیەش خەڵكى وڵاتەكەیى و مرۆڤى ئەو جیهانە دوەخاتە نێو گەمەى مەرگى ئەم فاكسە زیهنیە مەرگاوییەى كە بۆ (مارتن هایدجەر)ى دەنێرىَ و هەمو بونەوەرەكانى ئاودیوى میتا مەرگ دەكات بەڵام لە دوا جاردا پرسیارێكى گەورە لاى خوێنەر – وەرگر دروست دەكات ئەویش لە خوێنەرێكەوە بۆ یەكێكى دیكە جیاوازە !!.أ
 پەراوێزەكان :
 1- نەوزاد احمد اسود | شیعریەتى دەق و هەنگوینى خوێندنەوە – ل 10
 2- ڕۆڵان بارت- النقد و الحقیقە – ل55
 3- نەوزاد احمد اسود – هەمان سەرچاوە – ل9
 4- د. محمد مفتاح – تحلیل الخگاب الشعرى (استراتیجیە التناێ) – ل21
 5- د . محمد مفتاح – سەرچاوەى پێشو – ل146
 6- ڕۆلان بارت – هەمان سەرچاوە – ل56
 7- د. محمد مفتاح – هەمان سەرچاوە ل12
 
 
 سەرچاوەكان
 1- د. محمد مفتاح – تحلیل الخگاب الشعرى (استراتیجیە التناێ) دار التنویر الگبعە والنشر – بەیروت – الگبعت الاولى – 1985
 2- رولان بارت – النقت والحقیحە – ترجمە وتقدیم – ابراهیم الخگیب – الشركە المغربیە للناشرین المتحدین – مگبعە النجاح الجدیدە الگبعە الاولى – 1985
 3- نەوزاد احمد اسود – شیعریەتى دەق و هەنگوینى خوێندنەوە – دەق و ڕەخنە – سلێمانى – چاپخانەى ڕەنج – 2001
 
 گۆڤارى كاروان ژمارە (164) لە 2002 ل101 تا 104
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.