![باسێکی کورت له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی رۆزا لوکسمبورگ باسێکی کورت له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی رۆزا لوکسمبورگ](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/rozaLoxomborg_435049830.jpg)
باسێکی کورت له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی رۆزا لوکسمبورگ
به‌بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری تیرۆری 89ساڵه‌ی ڕۆزا لۆکسمبورگ
نووسینی: تۆنی کلیف….
و.لهئینگلیزی یه‌وه: ئازاد ئارمان….
رۆزا لۆکسمبورگ له 5 ی مارسی 1871 دا، له‌شارۆچکه‌یه‌کی بچووک به‌ناوی زامۆسک له‌پۆله‌ندا له‌دایک بووه (له 15/01/1919له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئهلمانیاوهتیرۆر کراوه)وه‌رگێر. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاویه‌تی یهوهههلسوراو بوو له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی دا و په‌یوه‌ندی کرد به‌پارتێکی شۆڕشگێر به‌ناوی پرۆلیتاریا، که‌له‌ساڵی 1882 دا دامه‌زرابوو، ده‌وروبه‌ری 21 ساڵ به‌ر له‌دروست بوونی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی روسیا (به‌لشه‌فیک- مه‌نشه‌فیک) ده‌ستی به‌کار کردن کردبوو. پرۆلیتاریا لهسهرهتاوهلهبارهی پره‌نسیپ و پرۆگرامهوهچهند هه‌نگاو له‌پێش بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی روسیا بوو. له‌و کات دا بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانهلهڕوسیادا هێشا بهسترابۆوهبهکارو چاڵاکی تیرۆری فه‌ردی، که‌به‌شێک له‌ڕۆشنبیرانی قاره‌مان پێی هه‌ڵده‌ستان. به‌ڵام پرۆلیتاریا له‌ساڵی 1886دا کاری ڕێکخستن و ڕابه‌ری هه‌زاران کرێکاری ده‌کرد له‌خۆپیشاندان و مانگرتن دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پرۆلیتاریا بهکردهوهچوار له‌سه‌رکرده‌کانی تووشی له‌سێداره‌دان و سه‌ربڕین هاتن. وه23 ی تریش یان تووشی زیندانی بوون، بۆ ماوه‌یه‌کی زۆریش کاری تاقه‌ت پروکێنیان پێ ده‌کردن. هه‌روه‌ها سزادانی زیاتر له200 کرێکاری تر. ته‌نها بازنه‌یه‌کی بچووک رزگاریان بوو له‌تێکشکان. یه‌کێک له‌م کهسانهڕۆزا لۆکسمبورگ بوو که‌له‌ته‌مه‌نی 16ساڵی دا په‌یوه‌ست بوو به‌ڕێکخراوی پرۆلیتاریا. له‌ساڵی 1889دا پۆلیس فشاری زۆری هێنا بۆ ڕۆزا تاوه‌کو وڵات به‌جێ بهێلێت، هاورێیانی رۆزاش ئه‌وایان بیر ده‌کرده‌وه‌و وهبهباشتر یان ده‌زانی بچێتهدهرهوهسودی زیاتره، نه‌ک له‌زیندان دا بێت. بۆیهڕۆزا بریاری دا و سه‌فه‌ری کرد بۆ سویسرا له‌شاری زویرخ نیشته‌جێ بوو، که‌یه‌کێک بوو له‌گرنگ ترین ئه‌م سه‌نته‌رانه،بۆ کۆچبه‌رانی پۆله‌ندی و ڕوسی. هه‌ر لهوێوهچوو بۆ زانکۆ و وانه‌ی زانستی سروشتی، بیرکاری، ئابووری خوێند، هه‌روه‌ها له‌وێ به‌شداری چاڵاکانه‌ی بوو له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ناوخۆیی و بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری له‌ژیانی شۆڕشگێرانی کۆچکه‌ران.
گرنگ تر له‌مه‌ش چه‌ند ساڵێک دواتر رۆزا لۆکسمبورگ بوو به‌ڕێبه‌ری تیوریسیۆنی پارتی سۆسیالیستی شۆڕشگێری پۆله‌ندا. هه‌روه‌ها بوو به‌یارمه‌تی ده‌ری سه‌ره‌کی ڕۆژنامه‌ی حیزب، Sprawa Rabotnicza کهلهپاریس چاپ ده‌کرا. له‌ساڵی 1984 دا پارتی پرۆلیتاریا ناوی گۆردرا، بوو به‌پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی شانشینی پۆله‌ندا؛ دوای ماوه‌یه‌کی کورت لیتوانیاشی بۆ زیاد کرا. رۆزا هه‌ر به‌ڕابه‌ری تیوریسیونی پارتی (the SDKPL)مایهوهتاوهکو کۆتایی ژیانی.
ڕۆزا لهئۆگێستی ساڵی 1893دا نوێنه‌ری حیزب بوو له‌کۆنگره‌ی ئه‌نته‌رناسیونالی سۆسیالیست. لێره‌دا ژنێک ده‌بینی له‌ته‌مه‌نی 22 ساڵی دا، ده‌چێته‌ناو پێشبرکێ یه‌ک له‌گه‌ل ناسراوترین که‌سانی ناو پارتێکی تری پۆله‌ندا، به‌ناوی پارتی سۆسیالستی پۆله‌ندا. کهبیروباوری سه‌ره‌کی یان سه‌ربه‌خۆیی پۆله‌ندا بوو، هه‌ره‌وها ڕابه‌رانی کۆنی سۆسیالیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێزیان ده‌گرد له‌ئه‌زموونه‌کانی پۆله‌نده و هه‌روه‌ها پشتیوانی کردن له‌بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆله‌ندا رابردوویه‌کی قایم و نه‌ریتێکی درێژی له‌پشت بوو: هه‌روه‌ها مارکس ئه‌نگلسیش گرنگی یان پێ داوه‌و ته‌رکیزی سیاسی یان کردۆته‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش ڕۆزا لۆکسمبورگ چاونهترسانههێرشی ده‌کرده‌سه‌ر پارتی سۆسیالیستی پۆله‌ندا، تاوانبار کردنی ڕه‌وتی نیشتمانی به‌ڕۆشنی و به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆرینی کرێکاران له‌ڕێگای خه‌باتی چینایه‌تی: هه‌روه‌ها به‌ره‌و روو وه‌ستانه‌وه‌و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێکی جیاواز له‌ده‌سه‌ڵاتی کۆن پێچه‌وانه‌ی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی پۆله‌ند.
ڕۆزا ڕووناک‌بیری یه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی بازددان و تیژ گه‌شه‌ی کرد و هیچ که‌س نه‌ی توانی به‌ربه‌ستی بکات له‌په‌یوه‌ست بوونی بۆ چوونه‌ناو سه‌نته‌ری بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی جهیان. له‌ساڵی 1898دا له‌ئه‌لمانیا توانی ڕێباز‌و ڕه‌وتی خۆی پێکبهێنێت.
ڕۆزا به‌شێوازێکی کۆڵنهدهرانهدهستی به‌نووسین کرد، و دوای ماوه‌یه‌ک بوو به‌یه‌کێک لهیارمهتیدهری سه‌ره‌کی له‌گرنگترین گۆڤاری تیوری مارکسیستی که‌ئه‌و کاته‌دا، (Neue Zeit). ئه‌و ههمیشهسهربهخۆ بوو له‌بڕیار و ڕه‌خنه‌کانی دا، هه‌تا له‌به‌رامبه‌ر مه‌زنی و پایه‌به‌رزی که‌سێکی وه‌کو کارل کاوتسکی سه‌رنووسه‌ر، که‌به‌باوکی مارکسیزم ده‌ژمێردرا.
هه‌ر وه‌کو ئه‌و (کارل کاوتسکی) ده‌ڵێت رۆزا بۆ یه‌ک جاریش بیروباوه‌ری خۆی نه‌ده‌گۆری به‌بێ لێکۆلینه‌وه‌و پێ سه‌لماندن.
ڕۆزا لۆکسمبورگ چووه‌ناو دڵ و ده‌رونی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران له‌ئه‌لمانیا. هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ری به‌رده‌وام بوو له‌چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی سۆسیالیستی – له‌هه‌ندێ کات دا سه‌رنووسه‌ر بوو- له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌ست نیشانی چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌کرد و قسه‌که‌ری به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌م باسانه‌ی بزووتنهوهکهپێویستی پێی بوو. سه‌راپای، قسه‌کان و ووتاره‌کانی کاری داهێنه‌رانه‌ی ڕه‌سه‌ن بوون، کاره‌کانی ئه‌و دوور بوو له‌سۆز. ئه‌و به‌رده‌وام کراوه‌بوو له‌گه‌ل خوێنه‌رانی ، ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌ی مه‌زنترو به‌رفراوان تر ببوو له‌رابردوو.
له‌و کاته‌دا بزووتنهوهکهلهئهلمانیا دابه‌ش ببوو بۆ سه‌ر دوو ڕه‌وتی سه‌ره‌کی، یه‌کیان ڕیفۆرمیست و ئه‌وی تریان شۆڕشگێر، له‌گه‌ل زیاتر بوونی هێزی پیشوو. ئه‌لمانیا خۆش حال بوو به‌گه‌شه‌ی به‌رده‌وام له‌و کاته‌ی لهئهزمهبوو له‌ساڵی 1873دا کرێکاران پێوانه‌ی ژیانیان سه‌رکه‌وت به‌به‌رده‌وامی و بێ وه‌ستان، ئه‌گه‌ر بهشێنهیش بێت: یه‌کێتی یهکرێکاری یه‌کان و کۆمهڵهههرهوهزی یه‌کان به‌هێز تر گه‌شه‌یان ده‌کرد.
دژایه‌تی کردنی ئه‌م دواکه‌وتوویی یه، و بیروکراتی یه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وانه، بهیهکهوهلهگهل زیاد بوونی نوینه‌رانی په‌رله‌مانتاری پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی، دوورکهوتنهوهلهشۆڕش و ئازایه‌تی یه‌که‌یان دا به‌و که‌سانه‌ی که‌هه‌ر ئێستا به‌یانیان کردووه و جاڕیان بۆ ئهوهداوهبهرهبهرهبرۆن به‌ره‌و ڕیفۆرمیزم وه‌کو بیرورایی بنچینه‌یی. قسه‌که‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م ڕهوتهئیدوارد برنشتاین بوو، وه‌کو شاگردێکی ئه‌نگلس له‌نێوان ساڵانی 1896-1898دا زنجیره‌یه‌ک وتاری نووسی له‌ڕۆژنامه‌ی Die Neue Zeit له‌سه‌ر کێشه‌ی سۆسیالیزم، زیاتر و زیاتر به‌ئاشکرا هێرشی ده‌کرده‌سه‌ر بیروباوه‌ری مارکسیزم. قسه‌و باسی تیژ‌و به‌رفراوان ده‌ستی پێ‌کرد. رۆزا لۆکسمبورگ تازههاتبووهناو بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی ئه‌لمانیا، یه‌کسه‌ر هاتهوهڵام له‌به‌رگریکردن له‌مارکسیزم. به‌شێوه‌یه‌کی بلیمهتانهو زۆر جوان. ئه‌و لهنامیکهکهی دا هێرشی کرده‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تانی ڕیفۆرمیزم به‌ناوی ( ڕیفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی یاخود شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی).
هه‌ر زوو دوای ئه‌وه، سۆسیالیستی فه‌ره‌نسی میلیرهند (Millerand) چووه‌ناو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل پارتی سه‌رمایه‌داری. ڕۆزا لۆکسمبورگ به‌دوای ئه‌م ئهزموونهچوو و لهنزیکهوهلێکۆلنیهوهی له‌سه‌ر کرد و له‌چه‌ند زنجیره‌وتارێکی گرنگ دا که‌په‌یوه‌ندی هه‌بوو به‌م کێشهیهبهگشتی له‌په‌یوه‌ند به بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی فه‌ره‌نسا و مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ل حکومه‌ت. دوای شکستی ماکدۆنالد له‌به‌ریتانیا، له‌کۆماری ویمهری ئه‌لمانیا، هه‌روه‌ها به‌ره‌ی گه‌لی له‌فه‌ره‌نسا له‌سالی 1930دا. دوای جه‌نگی جهیانی دووه‌م و حکومه‌تی هاوپه‌یمانه‌کان له‌هه‌مان وڵات‌دا، ئهوهڕۆشنهئهم ئه‌نجامگیری و ده‌رسانه‌ی ڕۆزا لۆکسمبورگ به‌ده‌ستی هێنا ته‌نیا گرنگ یه‌کی مێژووی نه‌بوو به‌ته‌نها.
له‌ساڵی 1903-1904دا ڕۆزا لۆکسمبورگ کهوتهدیالۆگ له‌گه‌ل لینین، له‌گه‌ل ئه‌و کهسانهکهجیاوازی یان هه‌بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و دروست بوونی په‌یکه‌ره‌ی حیزب، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان حیزب و چاڵاکی جه‌ماوه‌ری.
دوای ساڵی 1904 "پاراستنی قه‌یسه‌ر" بریاری سێ مانگ زیندانی بۆ برایه‌وه، به‌ڵام یه‌ک مانگ له‌زیندان مایه‌وه.
له‌ساڵی 1905دا، له‌گه‌ل به‌رپابوونی شۆڕشی یه‌که‌می ڕوسیا، ڕۆزا زنجیره‌یه‌ک وتار‌و نامیلکه‌ی نووسی له‌سه‌ر پارتی پۆله‌ندا، گه‌شه‌ی دا به‌بیری شۆڕشی به‌رده‌وام، هه‌ر وه‌کو دیارهئهم باسهسهربهخۆ گه‌شه‌ی پێدرا له‌لایه‌ن ترۆتسکی و پارڤس به‌ڵام چه‌ند مارکسیستی ترش باوه‌ریان پێ بوو له‌و کاته‌دا. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌لشه‌فیک و مه‌نشه‌فیک هه‌ر دوو لایه‌ن، سه‌ره‌رای جیاوازی قولی نێوانیان، بروایان وابوو که‌شۆڕشی ئه‌و کاته‌ی ڕوسیا له‌قۆناغی شۆڕشی دیموکراتی یه. ڕۆزا قسه‌و باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد گه‌شه‌ی دونیا قۆناغی دیموکرسی بۆرژوازی تێپه‌راندووه و له‌کۆتایی دا یان ده‌سه‌ڵاتی کرێکارانهیاخود شکستێکی ته‌واوه. درووشمی ئه‌و ئه‌وه‌بوو " دیکتاتۆری یه‌تی شۆڕشگێرانه‌ی پرۆلیتاریا له‌گه‌ل جوتیاران".
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ته‌نها ئه‌ندێشه‌و نووسین و قسه‌کردن له‌سه‌ر شۆڕش به‌س نه‌بوو بۆ رۆزا لۆکسمبورگ. دوروشمی ژیانی ئه‌و ئه‌وه‌بوو، " لهسهرهتاوهکردار". سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش له‌و کاته‌دا وه‌زعی ته‌ندوروستی باش نه‌بوو،له‌نزیکترین فرسه‌ت له‌دیسێمبه‌ری 1905دا رای‌کرد بۆ پۆله‌ندای ڕوسیا. له‌و کاته‌ی شۆڕش له‌لووتکه‌ی خۆی دا بوو، جه‌ماوه‌ریش هێشتا له‌چاڵاکی دا بوون، به‌ڵام ڕارابوون و له‌کاتێکدا کۆنه‌په‌رستیش له‌به‌ره‌وپێشچوون دا بوو. ته‌واوی کۆبونه‌وه‌کان قه‌ده‌غه‌کران، به‌ڵام کرێکاران هێشا له‌سه‌نگه‌ری خۆیانهوهکۆبوونهوهکانیان ئه‌نجام ده‌دا، له‌کارگه‌کان کرێکاران ڕۆژنامه‌کانیان لێ قه‌ده‌غه‌کرا، به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی پارتی رۆزا لۆکسمبورگ ڕۆژانهدهردهچوو، ئه‌گه‌ر چی به‌نهێنیش چاپ ده‌کرا. له4ی مارسی 1906دا ڕۆزا ده‌ستگیر کرا بۆ ماوه‌ی چوار مانگ. یه‌که‌م جار زیندان و ئینجا لهقهڵایهک و دواتریش ئازاد کرا. له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌ندورستی و نه‌خۆشی و هاوڵاتی ئه‌لمانی بوو، له‌م وڵاتهسنوورداش یان کرد.
شۆڕشی ڕوسیا له‌ساڵی ,1905 گۆشت و خوێنی دا به‌ئه‌ندێشه‌ی ڕۆزا لۆکسمبورگ تێگه‌یشت چه‌ند ساڵێک زووتر: ئه‌م خۆپیشاندانهجهماوهری یه‌سیاسی- ئابووری یهپێکهینانی توخمێکی بنچینه‌یی کرێکارانی شۆڕشگێرهلهخهباتکردن له‌پێناوی ده‌سه‌ڵات، جیاکردنه‌وه‌ی سۆسیالیستی له‌ته‌واوی شۆڕشه‌کانی رابردوودا. ئێستا فراوانکردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وه‌له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌زموونی مێژووی نوێ.
قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌نجامگیری کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، تاوانبار کردن به"هاندان بۆ توندوتیژی" دوو مانگی تر چووهزیندان، ئه‌م جاره‌یان له‌ئه‌لمانیا.
ڕۆزا لۆکسمبورگ له‌ساڵی 1907 دا به‌شداری کرد له‌کۆنگره‌ی ئه‌نته‌رناسونال سۆسیالیست لهشتوتگراد. ئه‌و به‌ناوی پارتی ڕوسیا و پۆلۆنیا قسه‌ی کرد، له‌سه‌ر پێشبینی یه‌کان و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێرانه‌ی نه‌گۆڕ له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگی ئیمپریالیستی.
له‌نێوان ساڵانی 1905-1910دا جیابوونه‌وه‌یکی به‌رفراوان ڕووی دا له‌نێوان ڕۆزا لۆکسمبورگ و سه‌رکردایه‌تی نێوانڕهوی SPD دا، کهکاوتسکی ده‌م ڕاستی تیوری یان بوو. له‌پێش ئه‌وه‌دا له‌ساڵی 1907رۆزا لۆکسمبورگ مه‌ترسی ده‌ربڕی له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی پارت، جیاواز له‌وه‌ی بانگیان هه‌ڵده‌دا بۆ مارکسیزم، هه‌روه‌ها گه‌رانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بهههلومهرجێک که‌پێویستی بهبڕیاردانێکی چاره‌نووس ساز هه‌بوو. هاتنی ڕووداوی ساڵی 1910، به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆزا لۆکسمبورگ و کارل کاوتسکی تێکچوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شێوازی ڕێگای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کرێکاران. له‌ئێستادا SPD جیابوونه‌وه‌و بوون به‌سێ ڕه‌وت و باڵی جیاواز: ڕیفۆرمیسته‌کان که‌نوێنه‌رایه‌تی بالی سیاسه‌تی ئیمپریالیستی یان ده‌کرد: ئه‌وانه‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن نێوانڕهوی مارکسیستی، به‌سه‌رکردایه‌تی کاوتسکی ( کهڕۆزا لۆکسمبورگ نازناوی ناون "سه‌رکرده‌ی زه‌لکاو"ی لێنابوو) بهقسههێشتا خۆیان پێ رادیکاله، به‌ڵام ده‌رده‌که‌وێ زیاتر و زیاتر به‌ره‌و ڕێبازی په‌رله‌مانتاری خه‌بات ده‌که‌ن: باڵی شۆڕشگێر کهڕۆزا لۆکسمبورگ بزوێنهڕی سه‌ره‌کی بوو.
له‌ساڵی 1913دا ڕۆزا لۆکسمبورگ یه‌کێک له‌گرنگترین پهرتووکهتیوری یه‌که‌ی خۆی به‌چاپ گه‌یاند، که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه: به‌شداری کردن لهلێکۆلینهوهی ئابووری ئیمپریالیستی. که‌به‌بێ شک و گومان، یهکیکهلهگرنگترین به‌شداری یه‌کانی بنچینه‌یی له‌قوتابخانه‌ی ئابووری مارکسیستی له‌سه‌رده‌مانی سه‌رمایه‌وه. کهپڕهلهمهعریفه، زیره‌کترین شێوازه، تیژترین لێکدانه‌وه‌یه‌ی ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌م په‌رتووکه، کهمیهرینگ نووسه‌ری ژیاننامه‌ی مارکس ده‌ڵێ نزیکترین پهرتووکهلهسهرمایهلهچاو هه‌موو بهرههمهمارکسیستهکانی تر. کێشه‌ی سه‌ره‌کی لهلێکۆلینهوهکهی زۆر گرنگهلهبۆ تیوری و سیاسی: به‌تایبه‌تی چ شتێک کاریگه‌ری فراوانکردنی سه‌رمایه‌داری تازهدهکات لهناوچهدواکهوتووهکان له‌سه‌ر جیاوازی یهناوخۆییهکان و شێواندنی سه‌رمایه‌داری و جێگیر بوونی ئه‌م سیسته‌مه.
له20ی فێبریوه‌ری 1914، ڕۆزا لۆکسمبورگ ده‌ستگیر کرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هانی سه‌ربازانی داوهڕاکهن. له‌سه‌ر ئه‌ساسی دانهپالی ئه‌م توهمهیهقسهی کرد‌و ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ره‌تکرده‌وه "ئه‌گه‌ر ئه‌وان چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان لهئێمهیهبراکانی خۆمان بکوژین فه‌ره‌نسی یه‌کان یاخود بیانی یه‌کانی تر، ئه‌وسا پێیان ده‌ڵێین، "نه‌خێر له‌ژێر هیچ قهیدو شهرتێکدا." ئه‌م کارهناکهین. له‌دادگادا ئه‌و ههلگهراوهلهنوێنهرێکی گومانلێکراوهوهبۆ نوێنه‌ری گشتی، دواتر قسه‌کانی ئه‌و بڵاوکرایهوهلهژێر سه‌ردێری ملیتاریزم، جه‌نگ و چینی کرێکار، که‌یه‌کێک بوو له‌م وروژانهسۆسیالستهشۆڕشگێرانهی سه‌رزه‌نشتکردنی ئیمپریالیزم. دادگا بڕیاری ساڵێک زیندانی دا به‌سه‌ریدا، به‌ڵام زیندانی کردنه‌که‌ی یه‌کسه‌ر جێبه‌جێ نه‌کرا. ئه‌و کاته‌ی ژووری دادگای به‌جێ هێشت، یه‌کسه‌ره‌و راسته‌وخۆ چوو بۆ کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دووباره‌ده‌ستی کردوهبهپروپاگهندهشۆڕشگێری یه‌کانی له‌دژی جه‌نگ.
ئه‌م کاته‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ده‌ستی پێ‌کرد، بهکردهوهتهواوی سه‌رکرده‌کانی پارتی سۆسیالیست وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و ڕێبازی نیشتیمانی. له3 ی ئۆگێستی ساڵی 1914 دا گروپی په‌رله‌مانی سه‌ر به‌پارتی سۆسیال- دیموکراتی ئه‌لمانیا کۆبوونه‌وه‌و بڕیاری یان دا ده‌نگ بده‌ت به‌جه‌نگ بڕوابوون به‌حکومه‌تی قه‌یسه‌ر. له111 نوێنه‌ر ته‌نها 15نوێنه‌ر یان ده‌نگیان له‌دژیان دا. هه‌روه‌ها دواتر داواکاری ئه‌وان ره‌تکرایه‌وه، ئه‌وان پێشنیازی دیسپلینی پارتی یان کرد. له4ی ئۆگێستهوهتهواوی گروپی سۆسیال – دیموکرات به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌نگی یان دا به‌پالپشتی کردنی لایه‌نگره‌کانیان. دوای چه‌ند مانگی تر، له2ی دیسێمبهرهوهکارل لیبخێنت گاڵته‌ی کرد به‌م دیسپلینهحیزبی یهکهدهنگی دا به‌م بێ ویژدانی یه. ئه‌و تاقه‌که‌س بوو ده‌نگی دا له‌دژی جه‌نگ و لایه‌نگرانیان.
ئه‌م بڕیارهدڵرهقانهی سه‌رکردایه‌تی حیزب ده‌ری کرد گورزێکی توند بوو درا لهڕۆزا لۆکسمبورگ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا دوور نه‌که‌وته‌وه‌و ووره‌ی به‌رنه‌دا. له‌هه‌مان ڕۆژدا، له4 ی ئۆگێست سۆسیال دیموکراته‌کان چوونه‌ژێر ئاڵای حکومه‌تی قه‌یسه‌ری، گروپێکی بچووک لهسۆسیالیستهکان کۆبوونهوهلهبالهخانهکهی و بڕیاریان دا بجه‌نگێن له‌دژی شه‌ڕ. ئه‌م گروپهڕێکخرابوون له‌لایه‌ن ڕۆزا لۆکسمبورگ و کارل لبخێنت، فرانز میهرینگ و کلارا زیکتین، له‌کۆتایی دا بوون به‌یه‌کێتی سپارتاکیستهکان. ڕۆزا لۆکسمبورگ نزیکه‌ی چوار سال زۆربه‌ی کات لهزیندانهوهدرێژهی دا به ڕابه‌رایه‌تی کاری هاندان و ڕێکخستنی شۆڕشگێران، و درێژه‌دان به‌ڕێبازی ئاڵای به‌رزی سۆسیالیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی .
هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ بووه‌هۆی دابرانی ڕۆزا لۆکسمبورگ له‌بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی پۆله‌ندا، به‌ڵام پێویستهئهوهقهبوول بکه‌ین کهسهرمایهکی مه‌زن بوو بۆ پارتهپۆلهندی یه‌که‌ی و لایه‌نگیری به‌رده‌وام بوو له‌ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه‌ی سۆسیالیزمی ئه‌نته‌رناسیونالی.
شۆڕشی ڕوسیای فێبریوه‌ری ساڵی 1917 راست و دروستی پێشبینیه‌کانی ڕۆزا لۆکسمبورگی هێنایه‌دی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی شۆڕشگێری به‌رهه‌ڵستکاری دژی جه‌نگ و خه‌بات له‌پێناوی سه‌رنگوون کردنی دهوڵهتهئیمپریالیستهکان. ڕۆزا لهزیندانهوهچاودێری ڕووداوه‌کانی ده‌کرد، و لهنزیکهوهخهریکی لێکۆلینهوهبوو له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌کان بۆ دواڕۆژ. ئه‌و به‌دلنیایی وهباوهری وابوو سه‌رکه‌وتنی فێبریوه‌ری کۆتایی خه‌بات نی یه، به‌ڵکو سه‌ره‌تایه، ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی کرێکاران ده‌توانێ ئاشتی مسۆگه‌ر بکات. ڕۆزا لهزیندانهوهپهیام له‌دوای په‌یامی بڵاودهکردهوهبۆ کرێکاران و سه‌ربازانی ئه‌لمانیا لاسایی براکانتان بکهنهوهلهڕوسیا، وه‌به‌م شێوهیهسهرمایهداران و مشوخۆران سه‌رنگوون که‌ن، له‌کاتێک دا شۆڕشی ڕوسیا بپارێزن، له‌هه‌مان کات دا ڕێگه‌نه‌ده‌ن له‌خوێن ڕشتنی خۆتان تا مردن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ربه‌ریزمی سه‌رمایه‌داری.
ئه‌م کاته‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به‌رپابوو، ڕۆزا لۆکسمبورگ به‌گه‌رمی پێشوازی لێ کرد، و په‌سندی کرد له‌به‌رزترین قۆناغیدا. له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و باوه‌ری به‌وه‌نه‌بوو هه‌موو شتێک قه‌بوول بکات به‌بی ڕه‌خنه لێگرتن، هه‌موو ئه‌و کارهخزمهت گوزاری یانه‌ی به‌لشه‌فیه‌کان ده‌یان کرد بۆ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری. ئه‌و به‌ڕۆشنی پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌کرد ئه‌گه‌ر شۆڕشی روسیا خۆی رزگار نه‌کات له‌و شێوێندراوانهی بۆی پێش هاتووه، کهئیفلیجی کردووهلهگهشهکردن. که‌هێشتا زووهبۆ گه‌شه‌سه‌ندن له‌یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ست نیشانی خالهشێوێندراوهکانی کرد، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دیموکراسی.
له8 ی نۆڤێمبهڕی ساڵی 1918دا شۆڕشی ئه‌لمانیا ڕۆزا لۆکسمبورگی له‌زیندان ئازاد کرد. ڕۆزا به‌هه‌موو هێز و توانا‌و په‌رۆشی یهوهبهشداری له‌شۆڕش کرد. به‌ڵام بهداخهوههێزهکۆنهپهرستهکان به‌هێز بوون، باڵی ڕاستی سه‌رکرده‌کانی سۆسیال دیموکرات و جه‌نه‌راله‌کانی سوپای کۆنی قه‌یسه‌ر یه‌کیان گرت بۆ سه‌رکوتکردنی چینی کرێکارانی شۆڕشگێر. هه‌زاران کرێکار کوژران: له15ی جه‌نیوه‌ری 1919دا کارل لیبخینت کوژرا: له‌هه‌مان ڕۆژدا سه‌ربازێک بهقۆنداخی چه‌که‌که‌ی کێشای به‌که‌لله‌سه‌ری ڕۆزا لۆکسمبورگ.
به‌گیان له‌ده‌ست دانی ڕۆزا لۆکسمبورگ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران له‌جیهان به‌ناوبانگ ترین ڕابه‌ری خۆی له‌ده‌ست دا. کهووردبین ترین بیرمه‌ند بوو دوای مارکس ئه‌نگلس . وه‌کو میهرینگ ده‌ڵێت، شتێکی تر نی یه، له‌ژیانی ئه‌ودا، له‌مردن زیاتر، ڕۆزا هه‌موو شتێکی به‌خشی له‌پێناوی ڕزگاری مرۆڤایه‌تی دا.
چه‌ند سه‌رنجێکی کورت له‌لایه‌ن وه‌رگێره‌وه:-
• ئه‌م نووسراوهیهبهشێکی بچووکهلهپهرتووکێک به‌ناوی ڕۆزا لۆکسمبورگ، نووسینی: (تۆنی کلیف) له‌بڵاوکراوه‌کانی کتێبخانه‌ی بووک مارکس. وه‌رگێرانی ئه‌م بهشهلهئینگلیزی یه‌وه: ئازاد ئارمان.
• ئه‌م وتارهبهبۆنهی بیره‌وه‌ری89 ساڵه‌ی( 15/01/1919-(15/01/2008 تیرۆر کردنی ڕۆزا لۆکسمبورگ، تهرجوومهکراوهو بڵاوده‌کرێته‌وه.