له یادی رۆژی گه‌نجانی جیهان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی حسین ده‌که‌م
له یادی رۆژی گه‌نجانی جیهان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی حسین ده‌که‌م
چیمه‌ن شه‌ریف
ڕۆژی ١٢⁄٨/٢٠٠٨ له دنیا له بۆنه‌ی رۆژی جیهانی گه‌نجان خه‌ڵکی کۆبونه‌وه و ئاهه‌نگیان گێرا له کوردستانیش بنه‌ماڵه‌ی حسێن کۆبونه‌وه بۆ پێشوازی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی هاتبون بۆ سه‌ره‌خۆشی له بۆنه‌ی کۆچکردنی کوره‌که‌یان.
رۆژی٨⁄٨ –ی ئه‌مساڵ زیاتر له سی کوردیان له بریتانیا به‌زۆره‌ملێ گه‌ڕانده‌وه کوردستانی دایک!! گه‌ڕاندنه‌وه‌که کارێکی زۆر نابود و دلشکێن بوو چون به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خودی په‌نابه‌ره‌که ئه‌نجام درا.
بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رێمه‌وه سهرهۆکارهکانی به جێهێشتنی وڵات که پێم وایه بچوکترین هۆکاریان گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری هه‌یه و ده‌توانێت تێتههڵداته دورترین جێگه!!
به لای زۆربه‌ی تاکی کورد ژیان له وڵات ئه‌وه‌نده خنکێنه‌ره دوکه‌ڵه‌که‌ی به‌رچاو لێل ده‌کات ئه‌گه‌ر کوێری نه‌کات! وای لێده‌کات به هات و نه‌هاتی رێگه‌کان ڕازی بێت بۆیه هه‌ر بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که چۆن،که‌ی و بۆکوێ هه‌ڵبێ… کاتێکیش پاش هه‌ناسه برکێی رێگه دورو درێژه‌کان ده‌گاته وێستگه‌یه‌ک له وێستگه‌کانی دنیا ئه‌وا هه‌ناسه‌یه‌کی حه‌سانه‌وه ده‌دات و ئینجا خه‌ون ده‌بینێ به ژیانێکی باشتر!
حسین شه‌ش ساڵه گه‌یشتۆته له‌نده‌ن، شه‌ش ساڵه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامێک ده‌کا به‌ئا یا به‌نا بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی. هه‌مو که‌س مافی خه‌ون بینینی هه‌یه به‌ڵام له چوارچێوه‌ی واقعی فه‌راهه‌م نه‌ک فه‌نتازیا! ئاخر ئه‌و شه‌ش ساڵه ئه‌و خه‌ونه ده‌بینێ!! مخابن حسین نه‌یتوانی کۆنترۆڵی دڵ توندی خۆی بکات بۆیه پاش ئه‌وه‌ی گهڕاندراوه خۆی کوشت!؟
برا گیان تۆ ده‌بوایه شه‌ڕی خۆت بکه‌ی له‌دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته لاموبالاتهی که له‌بیری چو حیسابێک بۆ ده‌رئه‌نجامه‌کانی به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تۆ بکات وه بزانێت چ موسیبه‌تێکی به دواوه‌یه؟له کاتێکدا هیچ پلانێکیان بۆ به‌ره‌و پیره‌وه هاتنی ئه‌و گهرێندراوانه پێنه‌بو، ده‌سه‌ڵات هێشتا له‌وه نه‌گه‌یشتوه به له‌ناو چونی توانا ی سه‌دان گه‌نجی وه‌ک تۆ چ پاشگهردانیهکی به‌دواوه دێت!چ زه‌ره‌رێکی ماددی و مه‌عنه‌وی لێ ده‌که‌وێته‌وه که‌به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌وه بنه‌ماڵه‌که‌تانه به ته‌نیا روبه‌روی ئه‌و کۆسته ده‌بێته‌وه،سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌بێ خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کان! خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شکرا بچنه ده‌نگدان ئه‌وا نه‌عله‌تی ‘بێ ئینتیما’ بونیان لێ ده‌کرێ ؟! چ مه‌هزه‌له‌یه‌که روبه‌روی هاووڵاتیانمان بویته‌وه!
چ کاره‌ساته پاش ڕوخانی دیکتاتۆر و شه‌ری براکوژی یائه‌و ئازادیه‌ی له کوردستان بانگهێشتی بۆ ده‌که‌ن ده‌بینین هێشتا گه‌نجی کورد نه‌ک هه‌ر بێ ساحێبهو که‌س له خۆی ناگرێ ئه‌وه ده‌بینین له ناو وڵات چۆن رۆژانه به تۆمه‌تی جیا جیا تیرۆر ده‌کرێن ، ڕوشکێن و بێده‌نگ ده‌کرێن له ده‌ره‌وه‌ش چۆن ئارامیان لێده‌برن! به‌وه‌ی پهیماننامهله گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه مۆر ده‌که‌ن بۆ ڕاو کردنی کوردان بۆ وڵات!!
حکومه‌تی عیراق و حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌ناو دیموکراسیانه‌ی ده‌ره‌وه ئه‌و کوره‌یان خنکاند! هه‌ردولا به به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ده‌زانم به له‌بار بردنی خه‌ونی ئه‌و گه‌نجه‌و هه‌زارانی تر که به‌و شێوه یه ده‌یانخه‌نه گێژاوی (ئه‌گه‌ر)ه‌وه.
له‌نده‌ن
Papula3@hotmail.com
15/08/2008