بۆ بەرگرتن بە خوێنڕێژى !
بۆ بەرگرتن بە خوێنڕێژى !
كاروان نەجمەدین
سەرەڕاى هەموو ئەو نەهامەتیانەى لە سایەى نیزامى هەوسارپچڕاوى سەرمایەداریدا بەرۆكى ئینسانە بێشومارەكانى دونیاى گرتوە ، بەجۆرێك كە سەر بكەیت بە هەرگۆشەیەكى ئەم زەمینەدا ئینسانەكان لەدەست بێمافى و نا عەدالەتی برسێتى و سەركوت و كارى تاقەت پڕوكێن دەناڵێنن ، لەهەمانكاتدا بەرژەوەندیەكانى ئەم نیزامە ئەمڕۆ عیراقى كردۆتە گۆمى خوێن و ئەژدیهاى هەزارسەرەى دەمى تێژەنیوە ، وەك چۆن سەرەتا هەموو ئەو هێز و لایەنە كۆنەپەرستانەى بەرژەوەندیەكانى خۆیان لەگەڵ هێرش و موشەكەكانى ئەمریكا و خوێناى كردنى خەڵكى عیراق دەبینیەوە و بە لەبەرچاوگرتنى ماهیەتى خۆیان و پێگەى جەماوەریان ڕوخانى بەعسى دڕندەیان لەڕێگەى ئیرادەى خەڵكى ستەمدیدەى عیراقەوە بە خەیاڵ دەهاتەبەرچاو ئێستاش بەلەبەرچاوگرتنى ماهیەتى خۆیان ئەسپى قینیان بەناو دەمار و خوێنى ئەم خەڵكەدا تاوداوە و بۆ یەكلاكردنەوەى بەرژەوەندیەكانیان و پچڕینى بەش لاشەو خوێنى ئینسانەكانیان كردۆتە ساترو هەر ڕۆژە شەڕێكى خوێناوى دەكەنە نسیبى خەڵك ، وە هەموو باڵو تاقمەكانى نێو ئەم پرۆسەیە بەدیل و پەیامەكانیان ئاشكرا ڕاگەیاند كەسەرەنجام جگە لە حكومەتێكى تایەفى و مەزهەبى شنێكى دیكە نەبو ، ئەمە تاى بەرداشى باڵى ئیسلامى سیاسى دژى ئەمریكایى و ناسیۆنالزمێكى عەرەبى هاوشێوەشى لەسەربێت كە لەگەڵ تاى بەرداشى ئەمریكا لە پێناو بەردژەوەندیاكانیاندا هەمیشە خەریكە هاڕینى خەڵكى زەحمەتكێش و ئازادیخوازن .
لەم نێوە دا ئەوەى گوزەران و ماف و نان و ئازادیەكانى خەڵكە نەك باسێكى لێناكرێت بەڵكە هەرڕۆژە زیاتر بەر هێرش دەكەون چونكە تەواوى لایەنەكانى نێو ئەم پرۆسە كۆنەپەرستانەیە لەسەر پاشەو پاش گێڕانەوەى كۆمەڵگا نان دەخۆن ، وە كارى ئەوان سەركوت و كوێرەوەریە نەك باس لە ئازادى و خۆشگوزەرانى ، وەڵام دانەوە بەم هەلومەرجەو كۆتایى هێنان بە نەزیفى خوێن و بەرگرتن بە سەركوتى حكومەتى تایفى و بەرقەراركردنى كۆمەڵگایەكى ئازاد و یەكسان و مەدەنى كارى كۆمۆنیستەكان و ئەو ئازادیخوازانیە كە عەوداڵى ئازادی و ئەمنیەتن ئەمەش تەنها بە دەربڕینى ناڕەزایەتیەكان لە جى خۆمانەوە وەڵام نادرێتەوە وەستانەوە بەرانبەر كۆنەپەرستى و بەدیهێنانى خۆشبەختى كارى یەكدەست و ڕێكخراو لە هەموو ئەو ئینسانانە دەخوازێت كە چاویان بڕیوەتە ئاسۆى ئازادى ، نەجاتدانى كۆمەڵگا لەژێر چنگ و نینۆكى ئەحزابى هەمەڕنگەى بۆرجوازى و خولقێنەرانى حەمامى خوێن بەهێزكردنى یەك حیزبى كۆمۆمۆنیستى بێ چەندو چون دەخوازێت ، كۆبەوە و خۆڕێخراو كردن لە ناو حیزبى كۆمۆنیستى كرێكاریى چەپى عیراق مەرجى ئەساسیە بۆ ئاڵوگۆڕى ڕیشەى لەكۆمەڵگا و فەراهەم بونى كۆمەڵگایەكى خوازیارى ئینسان ، بەبىَ حیزبى سیاسى بڕینى نینۆكى بۆرجوازى ئیمكانى نیە ، بەبێ حیزبى سیاسى ئازادى بەدەست نایەت ، حیزبى كۆمۆنیستى كرێكاریى چەپى عیراق وەسیلەى هەمو ئینسانێكى كۆمۆنیست و ئازادیخوازە بۆ بەدەستهێنانى كۆمۆمەڵگایەكى سۆسیالستى دور لەهەموو ئەو كوێرەوەریانەى كە نیزامى سەرمایەدارى كردویە بەنسیبى كۆمەڵگەى بەشەرى ،سەرەڕاى هەمو ئەو ڕگریانەى لەبەردەم كۆمۆنیستەكاندا بوەو هەیە خۆشبەختانە كۆمۆنیزمى كرێكارى ڕیزێكى فراوانى لە ئینسانە كۆمۆنیستەكانى ئەمڕۆى ڕخراوكردوە و لە زۆرێك تەنگوچەڵەمەى نێوخوى خۆى نەجاتداوەو ئەمڕۆ دوابەدواى بەرزڕاگرتنى ئاڵاى كۆمۆنیزمى كرێكارى كە لەلایەن باڵى ڕاستى تێكەڵ بە بزوتنەوەكەوە بەرەو چنگى بۆرژوازى دەچو ئەو فازەى تێپەڕاندو حیزبەكەى بەجۆرێك فراوان بۆتەوە كە كەمشوێنى عیراق هەیە ڕێخستنەكانى خۆى تێدا ساز نەدابێت تا پێى نایە كۆنگرەى دووەمى خۆیەوە ، بەڵام هێشتا دەتوانین ئەمەش وەك سەرەتاى زیاتر ڕۆشنبونەوەى چراى ئومێدى ئەو ملیۆنەها ئینسانە چاولىَ بكرێت كە تەواوى ژیانیان نوقمى نەهامەتى بوەو دڵیان بۆژیانێكى شایستەى ئینسانى لێدەدات ، گەورەكردن و بەرزكردنەوەى بڵێسەى ئەم ڕوناكیە بەندە بە ڕیزى فراوانى كرێكاران و ژنان و ئازادیخوازانەوە هەرچەندە خودى حیزب هەڵقوڵاوى نێو خودى ئەوڕیزانە و كێشمەكێشە چینایەتیەكانى كۆمۆڵگایە بەڵام چینى كرێكار و ئازادیخوازان و كۆمۆنیستەكان پێویستیان بە ئازادیە بەنانە بە ئەمنیەتە حیزبى كۆمۆنیستى كرێكایى چەپى عیراق حیزبى بەدەستهێنانى هەموو ئەو ئارەزوانەیە ئەگەر خۆمان دەستى پێوەبگرین و گەورەى بكەین .