ده‌نگدانی گشتی و مافی هه‌ڵبژاردن …..
ده‌نگدانی گشتی و مافی هه‌ڵبژاردن له سیسته‌می دیموکراتی ناڕاسته‌وخۆدا*
هه‌ژێن
22.08.2008
له سایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وڕۆكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهاندا، سیسته‌مێك بۆ ده‌نگدانی گشتی له ئارادایه، كه له هه‌ره كراوهترینیاندا، چوارساڵ جارێك به‌شێكی دانیشتوان كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، ڕێگه‌یان پێده‌درێ كه پارتێك یان سه‌رۆككۆمارێك له‌ناو لیستێكی دیاریكراودا دیاری بكه‌ن و ده‌نگی پێبده‌ن. لایه‌نگرانی ئه‌م سیسته‌مه به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه، كه مافی ده‌نگدان یه‌كسان بكه‌ن به مافی هه‌ڵبژاردن. هه‌رچه‌نده له یه‌كه‌م لێوردبوونه‌وه‌دا له‌ژێر كارایی ئه‌و پاگاندانهدا وه‌ك یه‌ك دێنه‌به‌رچاو، به‌ڵام له دوا لێكدانه‌وه‌دا پێچه‌وانه‌ی یه‌كن.
وه‌ك وتمان ده‌نگدان دیاریكراوه، سنوورداره به‌و كه‌س و پارتانه‌ی كه له لیسته‌كه‌دا هه‌ن، به‌ڵام مافی هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌سته به ئازادی مرۆڤه‌وه، به بڕیاردانی ئازادانه‌ی تاك، به واتایهكیتر ئه‌م مافه سروشتییه له سه‌رووی لیسته‌وه ده‌وه‌ستێ و ئه‌وه خودی هه‌ڵبژێره كه بڕیار ده‌دات كێ بۆ کام پۆست و کێ شیاوی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه، ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی دیاریكردنی لیستێك ده‌بێ، كه كه‌سانێك له ده‌ره‌وه‌ی ویستی تۆوه كه‌سانێك دیاری ده‌كه‌ن، تاوه‌كو له‌نێوان ئه‌وانه‌دا كه‌سێك یان پارتێك دیاری بكه‌ی، كه‌واته پێش ئه‌وه‌ی تۆ مافی هه‌ڵبژاردنت هه‌بێ، ده‌نگدانی تۆ سنوورداره و گه‌ر ئه‌و كه‌سانه دڵخوازی تۆ نه‌بوون، ئه‌وا سفر هیچ به‌ده‌ست!
هه‌ڵبژاردن كه مافی سروشتی تۆیه، كه‌سێكی دیكه یا ده‌زگه‌یه‌كی دیكه زه‌وتی كردووه و ئه‌و بڕیاریداوه كه تۆ له‌ناو ئه‌وانه‌ی كه به‌كه‌ڵكی سیسته‌مه‌كه دێن، ده‌نگ به كامه بده‌ی، كاتێكیش تۆ یه‌كێك دیاری ده‌كه‌ی، دیسانه‌وه تۆ بڕیارده‌ر نیت. چونكه گه‌ر تاكه خاوه‌ن ده‌نگه‌كان، ده‌نگیش نه‌ده‌ن، ئه‌وا به‌پێی ڕاده‌ی پێداویستی هه‌ر یه‌ك له دیاریكراوانی ناو لیسته‌كه بۆ سیسته‌مه سه‌روو جه‌ماوه‌رییه‌كه، یه‌كێك ئه‌م چانسه‌ی پێده‌بڕێ، ڕێگه‌ش بۆ شاردنه‌وه و چهواشاندنی جه‌ماوه‌ر زۆره. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه دیاریكراوانی ناو لیسته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چانسه‌یان هه‌بێ، پێویستیان به دارابوونی كۆمه‌ڵێك مه‌رج هه‌یه، كه تاكه نه‌دار یان ئاراسته جیاوازه‌كان لێیان به‌هره‌مه‌ند نین، بۆ نمونه توانای دارایی بۆ پاگه‌نده، ئامرازه‌كانی پاگه‌نده، كه ئه‌م دوو مه‌رجه ته‌نیا تاكه داراكان و ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆمه‌ڵ ئه‌م مه‌رجانه‌یان تیا كۆده‌بێته‌وه.
گه‌ر چاوپۆشی له‌مانه‌ی باسكران بكه‌ین، ئه‌وا پرسێكیتر له‌به‌رده‌ماندا قوتده‌بێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوون و نه‌بوونی دهنگپێدراوانه به خواستی ده‌نگده‌ران و پاگه‌نده‌كانی پێش ده‌نگدان. وه‌ك ده‌زانین و ده‌ریشكه‌وتووه تا ئێستاكه ڕووینه‌داوه، دهنگپێدرواێك خۆی پاپه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی زانیبێ و پاساویشیان ئه‌وه‌یه كه ناكرێ ڕامیاری پابه‌ندی مۆڕاڵ بێ و خواستی وا له ده‌نگپێدراوان، له ده‌ره‌وه‌ی که‌تواره و خودكوژی ڕامیاریییه. هه‌ر بۆیه ده‌بینین كه جه‌ماوه‌ر ده‌نگ به كه‌سێك یان پارتێك ده‌ده‌ن، ژیان و گوزه‌رانیان باشتر بكات و ئاشتی و دادپه‌روه‌ریان بۆ دابینبكات، كه‌چی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌رده‌که‌وێت، ده‌نگپێدراوان هه‌رده‌م بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و زیادكردنی باج پێداویستییه‌کان و زیادکردنی ماوه‌ی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه و به‌شداری و بڕیاردان له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كان و هاوپه‌یمانییه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ن، ڕێك به پێچه‌وانه‌ی خواستی دهنگپێدهرانیانهوه. ئه‌مه ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندی ڕژێمه دیكتاتۆره‌كان نییه، به‌ڵكو فه‌لسه‌فه‌ی بوونی سیسته‌مه‌كه به‌گشتی پێكدێنێت و له‌هه‌ره كراوهترینیاندا ئه‌مه ڕووده‌دا. بۆیه گۆڕینی ئه‌مه‌ش ته‌نیا له گره‌وی گۆڕینی سیستهمهكهدایه، كه به‌ده‌یان و سه‌دان ده‌زگه‌ی ئاشكرا و نهێنی هه‌وڵی به‌رگرتن به‌هه‌ر ئاڵوگۆڕێك تێدا ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن. لێره‌دا گرنگ ڕۆڵ و کاردانه‌وه‌ی ئه‌و تاكه‌یه كه ئه‌م سته‌مه‌ی لێده‌كرێ، که پایه‌کانی ڕاوه‌ستانی نادادوه‌ری ئه‌م سیسته‌مه له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی ناهوشیاری ئه‌وی ده‌نگده‌ر وه‌ستاون.
ئه‌مه له گشتێتی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانیدا وه‌ك سیسته‌مێکی چینایه‌تی له هه‌ره دیموکراترینیانهوه – دیموکراتییهتێك که بۆرژواکان وه‌ك هه‌توانێكی جادوویی بۆ هه‌موو برینێك پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن- بۆ هه‌ره میلیتاریستیان، هه‌ر وایه و هه‌ڵبژاردن بێجگه له گاڵته‌جارییه‌کی ئاشکرا و یاریکردن به سۆزی جه‌ماوه‌ر هیچیتر نییه. بۆ ئه‌وانه‌ی که به ددان و چنگیان به‌رگری له‌م سیسته‌مه نامرۆییه ده‌که‌ن و ئه‌م گاڵته‌جارییه‌ی بۆرژواکان به دوا چاره‌سه‌ر و ده‌رگه‌ی کراوه به ڕووی مرۆڤی چه‌وساوه‌دا ده‌بینن، ئه‌گه‌ر هێشتا له‌سه‌ر ڕه‌وایه‌تی ئه‌م سیسته‌مه و میکانیزمه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی سوورن، با وه‌ڵام به‌م پرسیاره زۆر سادانه‌ی که وانه‌کانی مێژوو بۆیان فۆرمۆڵه کردووین، بده‌نه‌وه: ئایا هیچ ده‌نگده‌رێك له ئه‌مه‌ریکاوه بۆ ئوسترالیا، له ڕوسییه‌وه بۆ ئه‌فریکا، ده‌نگی به جه‌نگ داوه و ده‌دات؟ ئایا هیچ ده‌نگده‌رێك له هه‌ره دیموکراتیرین میریدا بۆ هه‌ره دیکتاتۆرترین میری، ده‌نگی به زیادکردنی ماوه‌ی کار، که‌مکردنه‌وه‌ی کرێی کار، گرانکردنی خۆراك و کرێخانوو و کرێی هاتووچۆ، ڕشتنی ملیاردها ته‌ن گه‌نم و گه‌نمه‌شامی بۆ ناودهریاکان، مردنی ملیۆنان مناڵ له‌به‌ر نه‌بوونی ته‌نیا یه‌ك ده‌رزی دژی مه‌لاریا، کولێرا، ئایدز، سورێژه، ئاوڵه و ….تد داوه؟ ئایا له هیچ گۆشه‌یه‌کی دونیادا و هیچ تاکێکی چه‌وساوه و بێده‌سه‌ڵات، ده‌نگی به سه‌رکوتکردن و برسیکردن و کۆیله‌کردن (کۆیله‌کردنی ژنان و مناڵان و جوتیاران) و ته‌قه له خۆپیشانده‌ران داوه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام به‌م پرسیارانه نایه، ئه‌ی کێ ئه‌و مافه‌ی به ده‌سه‌ڵاتداران داوه؟ ئه‌ی ده‌نگده‌ران کێیان هه‌ڵبژرادووه و بۆچی چوونه‌ته پای ده‌نگدان؟ ئه‌گه‌ر نه‌چوونایه پای ئه‌و گاڵته‌جارییه، سیسته‌مه‌که هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ ئێستادا ده‌بوو؟ ئه‌ی جیاوازی هاتنه سه‌رکاری ده‌سته‌یه‌ك جه‌نه‌راڵی سه‌ربازی به کوده‌تا و هاتنه سه‌رکاری جۆرج بوش، ئه‌نجێلا مێرکڵ، گوڵدن بڕوان و جه‌لال تاڵه‌بانی دیموکرات به ده‌نگدان له چیدایه؟ ئه‌گه‌ر جیاوازی هه‌یه، له چیدایه، له‌کاتێکدا که هه‌ردوو به‌ره هه‌رچی ده‌که‌ن، له‌سه‌رووی ویستی جه‌ماوه‌ر و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی که‌مایه‌تییه‌کی سهرمایهرداره؟
به‌ڵام کاتێك که دێینه سه‌ر نموونه‌یه‌کی لۆکاڵیی و دیاریکراوی وه‌ك عیراق و کوردستان، ئیتر ئه‌م گاڵته‌جارییه ده‌گاته قێزه‌ونترین ئاستی خۆی و ڕوخساری شاراوه‌ی دیموکراتی بۆرژوازیمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت؛ کاتێك که له ئایاری 1992دا جه‌ماوه‌ر به هه‌ڵخڕانی سۆزی ناسیونالیستی و خۆشباوه‌ڕی و ناهۆشیاری جه‌ماوه‌ر کێشرایه پای یه‌که‌م ده‌نگدان له سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی پارته بۆرژوازییه‌کانی کوردستاندا، سه‌ڕه‌رای هه‌زار و یه‌ك فێڵ و ته‌ڵه‌که و پاشقول له‌یه‌كگرتن، برایانه ده‌نگه‌کان فیفتی به فیفتی دابهشێنران و پێنج مانگ پاش ئه‌وه پارله‌مانه دهنگپێدراوهکهی کوردستان، بڕیاری لێدانی گه‌ڕیلاکانی باکووری کوردستان (PKK)ی ده‌رکرد، دوو ساڵ پاش ئه‌وه دهنگپێدراوانی هه‌ردوو لیست، بڕیاری شه‌ڕێکی میلیشیایی دژ به‌یه‌کتریان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ڕاگه‌یاند، چوارساڵ پاش ئه‌وه پارله‌مانتاره ده‌نگپێدراوه‌کانی لیستی سه‌وز بڕیاری هێنانی سوپای پاسدارانیان بۆ سه‌ر باره‌گاکانی (حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) له «کۆیه» دا و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا پارله‌مانتاره ده‌نگپێدراوه‌کانی لیستی زه‌رد بڕیاری هێنانه‌وه‌ی له‌شکری ڕژێمی ئه‌نفال و کیمیابارانیان دا. کاتێك که ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003دا ڕووخا، جارێکی تر جه‌ماوه‌ریان به بیانووی بردنه‌وه‌ی لیستی کوردان له پارله‌مانی عیراقدا کێشایه‌وه پای هه‌مان گاڵته‌جاری و پێش ده‌رچوونی ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌کان کورسییه‌کان دابهشێنران و ئیتر به‌مجۆره گاڵته‌جاری پاش گاڵته‌جاری بۆ ده‌ستوور و شاره‌وانییه‌کان بهڕێخرایهوه و هه‌ڕه‌شه له هه‌نده‌راننشینان کرا، ئه‌گه‌ر به‌شداری ده‌نگدانه‌کان نه‌که‌ن، ئه‌وا ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ ده‌گیرێت و هه‌ڕه‌ش له دانیشتوانی شاره‌کان کرا، ئه‌گه‌ر به‌شداری نه‌که‌ن، ئه‌وا به‌شه‌خۆراکی (باییعی) مانگانه‌یان ده‌بڕدرێت. ئیتر ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌م گاڵته‌جارییه به‌ره‌و لوتکه کشا و تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که ئه‌ڕۆکه – ئۆگوستی 2008- له کوردستاندا هه‌ڕه‌شه‌ی موچه بڕین له موچه‌خۆران بکرێت، ئه‌گه‌ر کۆدی ناونووسی ده‌نگدانیان پێ نه‌بێت، ئه‌وا موچه‌یان پێ‌نادرێت!
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌نجامی ڕه‌وتی گاڵتهجارییهك که له ئایاری 1992ه‌وه تا ئه‌وڕۆکه به‌ڕێخراوه، وردبینه‌وه، ئه‌وا له بڕیاری ڕێگرتن له‌گه‌ڕانه‌وه، خۆراك بڕین، موچه بڕین، ئه‌وا گۆڕانی ڕیژه‌یی دوولای هاوکێشه‌یه‌کی رامیاریمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت؛ به‌و راده‌ی جه‌ماوه‌ر هوشیار بووبێته‌وه و ئاماده‌ی به‌شداریکردنی گاڵته‌جارییه‌کانی سه‌رمایه‌داری نه‌بێت، به‌و ڕاده ناوه‌ڕۆکی راسته‌قینه‌ی دیموکراسی بۆرژوازیمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، واته کاتێك که له ئایاری 1992دا جه‌ماوه‌ر به لێشاو بۆ ده‌نگدان ده‌چن، بۆرژوازی په‌نا بۆ هه‌ڕه‌شه نابات، به‌ڵام کاتێك که ده‌زانێت جه‌ماوه‌ر له بێ‌واتایی یارییه‌که گه‌یشتووه و دڵخوزانه ئاماده‌ی ده‌نگدان نییه، ئه‌وا ده‌سه‌ڵات په‌نا بۆ هه‌ڕه‌شه و کارتی فشاری وه‌ك خۆراك بڕین و موچه بڕین ده‌بات، هه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕژێمی به‌عس له ته‌مه‌نی خۆیدا پێی هه‌ستا! ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می به‌عسیشدا جه‌ماوه‌ر دڵخوازانه بڕۆیشتایه‌ته پای ده‌نگدان به کاندیداته دیاریکراوه‌کانی به‌عس، به‌عس هیچ کات په‌نای بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی خۆراك بڕین و موچه بڕین ده‌برد؟ ئه‌ی که‌واته بێجگه له هاوبه‌شی ناوه‌ڕۆکی چینایه‌تییان له دوو ڕوخساری جیاوازدا، جیاوازی دیکتاتۆری به‌عسییه‌کان و دیموکراتی (ینک) و ( پ‌د‌ک)یه‌کان له چیدایه؟ ئایا هێشتا لایه‌نگرانی نیئۆلیبراڵه‌کان له کوردستان بۆ په‌یوه‌ستبوون به کاروانه‌که‌ی نه‌زمی نوێی بازارئازاده‌وه، بانگه‌وازمان ده‌که‌ن؟ ئه‌ی هه‌ڵوێستی تاکی هوشیار به‌رامبه‌ر ئه‌و بیرژاراویکردنه چی ده‌بێت؟ ئایا لۆجیکی تێدایه هێشتا هیوا به ئایندهی خۆمان له سیسته‌مێكی وادا ببه‌ستین، ئه‌گه‌ر وه‌ڵام "نا"یه، ئه‌ی تۆی خوێنه‌ری كورد، كه تازه به تازه خه‌ریكه به هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ی نانبڕین دهمانكێشنه ئه‌م یارییه ئێكسپایهرهوه، ده‌ڵێی چی؟ بێجگه له بایکۆتکردن و "نا" وتن، چ ڕێگه‌یه‌کی ترمان له‌به‌رده‌مدا ماوه؟ ئایا گۆڕینی ده‌موچاوه‌کان و گۆڕینی ناوی پارته‌کان هیچ له گاڵته‌جاڕی پرسه‌که ده‌گۆڕێت؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی تۆش "نا"یه، ده‌ی وه‌ره به ڕیزی ده‌نگنه‌ده‌ران (بایکۆتکه‌ران)ه‌وه په‌یوه‌ست به …
* مه‌به‌ست له دیموکراسی بۆرژوازیییه، که تێیدا بڕیاردان له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه و جێبه‌جێکردن له سه‌ر خواره‌وه‌یه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش؛ دیموکراسی راسته‌وخۆیه، که تێیدا بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه ڕۆ ده‌نرێت و ڕووده‌دات، واته بریارده‌ر تاکی ئازاده و جێبهجێکهریش هه‌ر تاکی ئازاد.