به‌ستنه‌وه‌ی ئێستا‌و ئاینده‌ی کۆماڵگا به ژیانی سه‌رکرده‌وه
به‌ستنه‌وه‌ی ئێستا‌و ئاینده‌ی کۆماڵگا به ژیانی سه‌رکرده‌وه
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
به‌ستنه‌وه‌ی ئێستا و ئاینده‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆئه‌وه‌ی تووشی ئه‌گه‌ری به‌ره‌و ماڵوێرانی زیاتر نه‌برێت، په‌یوه‌ستبێت به‌مانه‌وه‌ی یان مردنی که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، نیشانه‌ی داماوی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌خاته‌ڕوو. مردن سونه‌تێکی ئاسایی سروشتی ژیانه‌و هیچ زینده‌وه‌رێک ناتوانێت خۆی لێده‌ربازبکات.
بارودۆخی ئێستای عێراق و ئاستی ململانێی نێوان حیزبه سیاسیه‌کان تادێت کێشه‌کانی نێوانیان ڕوو له‌زه‌حمه‌تی زیاتر ده‌کات، نه‌گه‌شتنیشیان به‌پێکه‌وه ژیانی و ڕێزگرتن له‌و فۆرملله‌یه‌ی ناویان لێناوه پێکه‌وه ژیانی برایه‌تی و ئاشتی و دیموکراسی، ڕۆژبه‌ڕۆژ ده‌که‌وێته ژێر پرسیاری زیاتره‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراقدا و دوای روخانی ڕژێمی به‌عس، خه‌ونی له‌مێژینه‌ی بۆ حیزبه شیعیه‌کان هێنایه به‌رهه‌م و کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز له ڕێگای حیزبه کوردیه‌کانه‌وه به‌سترا به‌و هاوپه‌یمانێتی یه‌کده‌نگیه‌وه، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حیزبه‌کان بتوانن له عێراقێکی یه‌کگرتوودا ژیان بکه‌ن. دیاره ده‌وری سه‌ره‌کیش له‌م پێکه‌وه گرێدانه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ستراتیژیه‌تی ئه‌مریکا و هێزه‌هاوپه‌یمانه‌کانی دوای روخانی ڕژێمی به‌عس.
پاش پێنج ساڵی عێراقێکی نوێ بارگرژیه‌کانی ناو پێکدادانه حیزبیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران تا دێت بارودۆخه‌کان ڕووه و جۆرێک له‌بڕوانه‌بوون به‌یه‌کدی دێنێته ئاراوه. ئه‌وان به‌کۆی هه‌موویان و به پشتبه‌ستن به‌ئه‌مریکا ده‌ستورێکیان بۆ عێراق دانا،ده‌ڵێن ده‌ستور سه‌نگی مه‌حه‌که و که‌س نابێت له‌سه‌روی ئه‌و ماده و بڕگانه‌وه بێت که دانراوه له‌و ده‌ستوره‌دا. ئه‌گه‌ر وابوایه ده‌بوا خه‌ڵکی عێراق به‌گشتی لانی که‌م بڕوایه‌کیان به‌خۆیان و ئاینده‌ش هه‌بوایه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌م حیزبه یه‌کگرتوانه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌تا بارودۆخه‌کان هه‌رچی زیاتر ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که ژیانێکی ئاوا پێکه‌وه‌یی ته‌نها ده‌توانێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌کانی حیزب بێت نه‌ک بۆ به‌ره‌وپێش بردنی کۆمه‌ڵگا، بێ‌بڕوا بوون له‌ناو ده‌سده‌ڵاتی ئه‌مڕۆی عێراقدا، هێنده‌ی دیکه ئاینده‌ی ناڕۆشنتر کردوه. پێشهاته‌کان کاتێک خوێندنه‌وه‌یان بۆده‌کریت واده‌بینرێت ئاراسته‌یه‌کی ڕوه‌و باشی که‌متر دیار بێت، چونکی ئاینده‌ی ئێستا له عێراق و کوردستاندا زۆرتر به‌ستراوه به‌ژیانی مان و نه‌مانی سه‌رۆکی حیزبه حاکمه‌کانه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته‌م ئیشاره‌یه‌که به(ڕیپۆرتاژێکی سیاسی) ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی. ڕیپۆرتاژه‌که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی مام جه‌لال سه‌رۆکی ئێستای عێراق و ی.ن.ک.
(ده‌زگای زانیاری ستراتفۆری ئه‌مریكی شیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ناوی "ته‌ندروستی تاڵه‌بانی‌و یه‌كێتی كوردی" بڵاوكردۆته‌وه‌و له و شیكردنه‌ویه‌دا ئاماژه به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراق ده‌كات كه له 6ی ئابدا له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامیداوه و باس له‌وش ده‌كات له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی تاڵه‌بانی باش نه‌بێت، ئه‌وا ناوچه كوردییه‌كه‌ی عیراق شه‌ری ملمڵانێی ده‌سه‌ڵات به‌خۆوه ده‌بینێت.
ده‌زگای ستراتفۆر، ده‌زگایه‌كی زانیاری هه‌واڵگری و شیكاری ئه‌مریكییه‌و باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌تی ته‌كساسه‌و له ساڵی 1996ه‌وه له لایه‌ن پررۆفیسۆر جۆرج فریدمانه‌وه دامه‌زراوه، گرنگی به زانیاری هه‌واڵگری له بواره‌كانی سیاسه‌ت و جوگرافی و ئابوری و گۆرانكارییه سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌دات.)
لێره‌دا ده‌مه‌وێت تیشکیک بخه‌مه سه‌ر دروستی یان نادروستی ئه‌و لیکۆڵینه‌وه‌یه؛ به‌گشتی بابه‌ته‌که ئاینده‌یه‌کی رۆشن ناخاته به‌رده‌م هه‌ر ئه‌گه‌رێکی دوای نه‌مانی تاڵه‌بانی، ئه‌مه بۆخۆی واله مرۆڤ ده‌کات بیر بکاته‌وه و هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکات بۆ بارودۆخی کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌چ ئه‌ندازه‌یه‌ک پاشه‌ڕۆژی و ئیستای له‌به‌رده‌م هه‌رئاڵوگۆڕێکی ناوه‌ختدایه، زۆربه‌ی زۆری ده‌سه‌ڵاته عێراقیه‌کان باس له پرۆسه‌ی ئازادی و به‌دیمکراسی کردنی ژیان و سیاسه‌ت ده‌که‌ن، له‌باری واقعیشدا ده‌بینین به‌جۆرێکی دیکه‌یه، هه‌ریه‌ک له‌م حیزبه سه‌ره‌کیانه له بۆسه‌دان بۆیه‌کتری و له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر لاوازیه‌کدا بده‌ن به‌سه‌ری به‌رامبه‌ردا تا هێزی خۆی گشتی‌تر بکات. دیاره ئێمه وه‌ک خه‌ڵکی کورد مێژویه‌کی ڕوونمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و دووحیزبه سه‌ره‌کیه‌دا، نه‌ته‌نها کاتێک باسی ئاشتی ده‌که‌ن دڵمان به‌و وتانه‌یان خۆش بێت، به‌ڵکو له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆکانیش تا کاتی واژۆ کردنی ڕێکه‌وتنی یه‌کجاره‌کیش، ئاله‌و کاته‌دا خه‌ڵکی چه‌پڵه‌ودڵخۆشی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن ئه‌م حیزبانه له‌لایه‌کی دیکه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌رچ فرسه‌تێک ده‌که‌ن بۆ داگیرکردنی ئه‌وی به‌رانبه‌ری،. ئه‌وه بۆ ده‌ورانێکی چه‌ند ساڵه‌یه و شه‌ڕی نێوان ئه‌و دووحیزبه سه‌ره‌کیه نه‌ماوه،خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی ئومێدی شه‌ڕێکی ماڵ‌وێران که‌ریان نیه ئه‌گه‌ر بێت‌و حیزبه‌کان ڕاپێچیان نه‌که‌ن، چونکه ئاستی هوشیاری خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ل ناره‌زایه‌تیه‌کانیشی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌دا، تا ئێستا نه‌ی توانیوه خه‌تی خۆی به روونی جیا بکاته‌وه و ئاینده‌ی خۆی به‌ستوه به ئاینده‌ی ئه‌و دووحیزبه‌وه،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ده‌سه‌ڵاتدان و هه‌رچی مقه‌ویماتی حوکمڕانی و پێویستیه‌کانیه‌تی لای ئه‌وانه، خه‌ڵکیش ته‌نها وه‌ک جێبه‌جێ که‌رێکن له‌و مه‌یدانه‌دا.
باشه ده‌کرێت خه‌ڵکی کوردستان بگه‌ن به‌و بڕوایه‌یه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌کێک له سه‌رکرده‌کان مرد یا تیاچوون ئیتر ده‌بێت ڕاسته‌خۆ چاوه‌ڕێی شه‌ڕێکی دیکه‌ی نێوان ئه‌و دوو حیزبه بن؟ ئاخۆ ده‌بێت توانای ئه‌وانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌کوێدا بێت له‌کاتێکدا به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت ئه‌و خه‌می دێوه‌زمه‌یه‌ی شه‌ڕ دوور بخه‌نه‌وه له‌فه‌رهه‌نگی خۆیان و خه‌ڵکیشدا؟ به‌ڵام ئه‌وه ده‌زگاکانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دووحیزبه‌یه ڕوون کردنه‌وه ده‌کات و پێشهاته‌کانیش ده‌خاته روو بۆ ئه‌گه‌ری دروست بوونی شه‌ڕێکی دیکه‌ی دوای مردنی تاڵه‌بانی له‌نێوان (پ.د.ک و ی.ن.ک)دا؟ ده‌بێت بپرسین تاوانی خه‌ڵکی کوردستان چیه وا هه‌ر ڕۆژه‌ی بکرێت به‌قوربانی ناو ئه‌و جیهان بینیه به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌ی نێوان ئه‌م دوو حیزبه؟ بۆ ناکرێت ئه‌و گومانه ڕه‌گووڕیشداره کۆنه‌ی ته‌مه‌نی دروست بوونی ئه‌و دوو حیزبه له‌یه‌کتر کوشتن و ته‌ڵه‌نانه‌وه بۆیه‌تری کۆتایی پێبیت؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حیزبه بۆخه‌ڵکی کوردستان تێبکۆشانایه ئێستا بارودۆخی که‌رکوک و ناوچه‌کانی دیکه به‌م حاڵه‌ی ئیستای ده‌بوو؟ یاخوود ده‌گه‌ین به‌و ڕاستیه‌ی که‌له‌و ڕیپۆرتاژه سیاسیه‌دا هاتوه،و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی دروست بوونی شه‌ڕێکی که‌یه له‌نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌دا؟ بۆ ده‌کرێت به‌و ئه‌ندازه‌یه کاریزمایی سه‌رکرده بنیات بنرێت و نه‌کرێت بڵێین که‌سێکی دیکه نیه جێگای تاڵه‌بانی بگرێته‌وه له‌ناو حیزبه‌که‌ی خۆیشیدا؟ ئاخۆ ئه‌مه سونه‌تی ناو حیزبه دیکتاتۆر و ده‌سه‌ڵاته شمولیه‌کان نیه؟ ئایا خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت چی چاوه‌نواڕ بکه‌ن بۆ ئاینده‌یان به‌پشتی ئه‌م دوو حیزبه؟ ئاخۆ ناگه‌ین به‌و ڕایه‌ی بڵێین ئه‌وه نه‌بوونی هوشیاری سیاسی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه له‌به‌رانبه‌ر خۆیدا، بۆیه له ئه‌گه‌ری مردن یان تیا چوونی هه‌ر سه‌رۆکێکی ئه‌م دوو حیزبه‌دا ده‌بێت خۆ حازر بکرێت بۆ شه‌ڕێکی ماڵ‌وێران که‌ری که؟ خۆ تاڵه‌بانی یان به‌رزانی یان هه‌رکه‌سێکی پله به‌رزی ناو ئه‌و دوو حیزبه ئه‌مڕۆ بێ یا سبه‌ی هه‌رده‌مرن! ئاخۆ به‌مردنی تاڵه‌بانی ده‌بێت چاوه‌ڕوانی پێشهاته‌که‌ی ئه‌و ده‌زگا ئه‌مریکیه بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه ڕویدا ده‌توانن چی به‌خه‌ڵکی کوردستان بڵێن بۆ ئه‌و برایه‌تی و ته‌بایه‌ی ئێستا بنیاتان ناوه له‌به‌ینی یه‌کتریدا؟
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
22/08/2008