
شه‌هیدانی به‌هه‌شتی زه‌هرا گۆڕ به‌گۆڕ مه‌كه‌ن
شه‌هیدانی به‌هه‌شتی زه‌هرا گۆڕ به‌گۆڕ مه‌كه‌ن
چنار نامق
ئێمه گه‌لێكین ته‌نها مێژوو ده‌خوێنینه‌وه، شته‌كان نازانین كاتێ لامان پیرۆز ده‌بن كه ده‌بن به یاده‌وه‌ری، ره‌نگه چه‌ندین هه‌لى زێرین له‌ده‌سبده‌ین به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى ، یان بآ پلانى ، پلان به‌شێكى هه‌ره سه‌ره‌كى ژیانى مرۆڤه له‌ژیانى رۆژانه بگره ئاسایی‌ترین مرۆڤ پێویستى به پلان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌كانى سه‌ربكه‌ون ، ئه‌مه له رووى كه‌سى وتایبهتییهوه ،جا چ جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌رێوه‌به‌رى ده‌زگایه‌ك بێت یاخود یه‌كێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان به‌ڕێوه ببات له وبڕیاردان له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كاندا به‌شدار بێت بێگومان ئه‌مه‌یان پێویستى به‌عه‌قڵێكی تهگبیركهر وهزرێكى فراوان هه‌یه ، لێره‌دا كه‌سایه‌تى پسپۆر وشارزاو لێهاتوو رۆڵى ده‌بێت له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا ،چونكه پێویسته پلان دانه‌ره‌كان فره ره‌هه‌ندانه بیر بكه‌نه‌وه هه‌موو لایه‌نه‌كانى مه‌سه‌له‌كه لێكدهنهوه ، ته‌نها له‌یه‌ك گۆشه‌وه لهههرهمهكه نه‌ڕوانن، بێگومان ئه‌وه‌ى له‌یه‌ك لاوه له هه‌ره‌مێك بڕوانێت ته‌نها یه‌ك لاى ده‌بینآ له‌كاتێكدا گه‌ر به‌سه‌رنج و دێدێكى وردتر تێیبڕوانى وبهدهوریدا بخولێیته‌وه ده‌توانآ تێكڕاى گۆشه‌كانى دیكه‌ى ببینێت، كه‌سانى بریار به‌ده‌س پێویسته لۆژیكیانه و فره ره‌هه‌ند له مه‌سه‌له‌و كێشه‌كان بڕوانن ، هه‌میشه به‌و بیره‌وه كار بكه‌ن رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیان بۆ زه‌مه‌نێكى درێژ خایه‌ن بێت ئه‌وه‌نده به‌س نییه له‌ئێستادا كارێك به‌مه‌به‌ستى چالاكى ئه‌نجام بده‌ن بده‌ن ، چاكتر وایه خه‌مڵاندنى ته‌واویان هه‌بێت بۆ دوا رۆژ ،ئایا له ئاینده‌دا وڵاته‌كه‌ت چه‌ند سوودمه‌ند ده‌بێ ولایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانى چه‌ند له لایه‌نه نه‌رێنییه‌كان زیاترن، لێره‌دا ده‌مه‌وآ بچمه ناو ناوه‌رۆكى باسه‌كه‌وه، له ده‌سپێكدا بپرسم ده‌بێ قازانجى كورد چى بێت له هێنانه‌وه‌ى شه‌هیدانى كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ژماره ( 796 ی 19/8/2008) و له لاپه‌ڕه سێی رۆژنامه‌ی ئاسۆدا خوێندمه‌وه كه( وه‌زاره‌تی شه‌هیدان) و (وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق) به‌نیازی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ن كه له (به‌هه‌شتى زه‌هرا) ی پایته‌ختی ئێران‌دا چه‌ندین ساڵه به‌رێزه‌وه نێژراون و بووه به مۆزه‌خانه‌یه‌ك و به‌بینینی ئه‌و گۆڕستانه كاره‌ساتی كوردی پێده‌ناسرێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا چه‌نده‌ها گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له‌باشوری عێراق هه‌ن كه‌هه‌زاران ئهنفالكراوى كوردى تێدا ونه ، ئایاچاكتر نییه بایه‌خ به‌وان بدرێ وئێسك وپروسكیان بۆ وڵات بهێنرێته‌وه هه‌ر هیچ نه‌بآ كه‌س وكاریان دڵنیا ببنه‌وه، شه‌هیدانى گۆڕستانى زه‌هرا مه‌هێننه‌وه، ئه‌ی ئه‌وه نییه ده‌تانه‌وێ له وڵاتی هۆڵه‌ندا مۆنیمێنت بۆ ئه‌نفال درووست بكه‌ن، ئه‌ی ئه‌و گۆڕستانه بۆ تێكده‌ده‌ن ، لێگه‌رێن با شه‌هیدان ئاسووده بنون بۆچى گۆڕ به گۆڕیان ده‌كه‌ن ، گه‌ر له‌م كاره بكۆڵینه‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه له‌روی یاسایی و ته‌ندروستی و شه‌رعیشه‌وه درووست نییه ، له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه كاتێك كه‌سێك گازى كیمیایى به‌ركه‌وێت نابێت زیندووهكان ده‌ستى پێوه‌ده‌ن یان لێى نزیك ببنه‌وه،چونكه مه‌ترسى ژه‌هراوی بوونی ئه‌و كه‌سه ده‌كرێت، له‌ڕووى یاسا‌و ونه‌ریت و شه‌رعیشه‌وه دیسانه‌وه نابه‌جێیه ودژى بنه‌ما مرۆییه‌كانه ، ناكرێت مردووه‌كان لهگۆڕهكانیان ده‌ربكرێن .
باشتر وایه به‌رله‌وه‌ی بیر له‌هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه كهبهبرینداری له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا ، بیر له‌چاككردنی گۆڕستانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه، بیر له‌چاره‌سه‌ری ئه‌و بریندارانه بكرێته‌وه كه به‌رده‌وام لێیان ده‌مرێت و كه‌سێك باكی به مردنه‌كه‌یان نییه.