Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
پێوانی شارستانیەت رێزگرتنە لەژنان.

پێوانی شارستانیەت رێزگرتنە لەژنان.

Closed
by August 25, 2008 ژنان

  پێوانی شارستانیەت رێزگرتنە لەژنان.
 ستارە عارف
  
 
 ئەمە وتەی بەڕێز "عەبدوڵا ئۆجەلانە" لەبەرگرنگیو بەنرخی ئەم وتەیە كەلە مانشێتی نوسینێكی كۆنمدا بەكارهێناوە، بەكاریدێنمەوە، چونكە گەلی كورد هێشتا لەكەناری بەشارستانی بووندایە, زۆری ماوە بەمانا جەوهەریەكەی بەئاستی شارستانی بگات.
 لەهەفتەی رابردوودا لەرادیۆی جەماوەرەوە هەواڵێك بڵاوكرایەوە، دەربارەی سەربڕینی كچێك بەناوی فریشتە بێگومان بەبیانووی شەرەفەوە لەشاری مەریوان شارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەم هەواڵە هەرچەندە نامۆ نیەو یەكەمجار نیە، بەڵام هێندە سەختە كەویژدانی زیندووی مرۆڤایەتی پەسندی ناكات.
 كوشتنی فریشتە دیوێكی تر لەتووندڕەویو كردەی نامرۆییانەیە، كۆمەڵی كوردی لەهەر شوێنێكی دونیادا بەحوكمی كلتوری كۆنو زاڵدەستی پێگەی كۆمەڵایەتیەكەی هەڵگری ئەو كلتورو ژێرخانە كۆمەڵایەتیو پەروەردەییە كە لەهەموو قۆناغەكانی ژیانیدا رەنگی پێدەداتەوەو لەم سەردەمەی ئێستادا قوڵتربۆتەوە، چونكە بەرنامەی گۆڕانو پێشەنگێكی هزری لەناویدا بوونی نیەو زۆر كەم هەست بەم تەرزە دەكرێت، بۆیە كچ كوشتن یان لەناوبردنو هەڵاواردنی ژن بۆتە كەلتورێكو رۆژانە دووبارە دەبێتەوە، كوشتنی فریشتە بەناوی شەرەفو بەو شێوە دڕندەیە نیشانەی لاوازبوونی هەستی مرۆییوخۆشەویستیو نەمانی لایەنی مانەوی كۆمەڵەو كزبوونی هەموو بەها جوانەكانی كولتووری كوردیە كەلەكۆنداو لەسیستەمی دایكسالاریدا بوونی هەبووەو ئەمڕۆش كۆمەڵی كوردی جەنجاڵی كۆمەڵێك كولتوورو پەروەردەی شێواو وەرگیراوی داگیركەران كراوە، فریشتە تەنها تاوانی كچبوون بوەو هەڵوێستێكی تاسەر ئێسقان نامرۆییو دڕندانەی بەرامبەر كراوە، ئەمە برسێتی كۆمەڵی كوردی نیشاندەدات كەهێندە لەبنی زەلكاوەكەدا نقوومە زۆر بەزەحمەت دەتوانرێت ژمێرەی ویژدانو هەستو كەسایەتی بەرپرسیاریان بۆ بكەیت، چونكە ژنبوون لەچەمكی پیاودا ئەگەر تاوان نەبێت گوناحەو دەبێت بەهەموو ئامڕازێك هەڵاوێرێت لەهەر بوارێكی ژیان، كەمافی هەموو كەسو تاكێكە دەستنیشانی ژیانو پێوەرەكانی بكات، كەدەووترێت كۆمەڵی كوردی هەڵبەتە تەڕو ووشك پێكەوە ناسوتێنرێت، چونكە هەر ئەو رۆحە جوانەی خەڵكی مەریوانیش بەم رەوشە دڕندانەیە رازی نابنو ئەم كردە نامرۆییە دەیانهەژێنیتو دەست بەڕێپێوان دەكەنو پاشان فریشتەی فریشتە ئاسا بەمەراسیمو بەرێزەوە دەخەنە سەرشانیانو بەرەو گۆڕستانی دەبەنو ئەو گۆڕەی كە هێشتا ئەو لەوانەیە ویستی هەڵبژاردنی نەبووبێتو بڕیاری یەكجاری لەم بژارەیەدا نەدابێت، خەڵكی ئێمە لەنێوان دوو بەرداشی كۆنو نوێدا تووشی شۆكو سەرلێشێوان بوە، ئەمە خۆ وونكردنو سەرلێ شێواویە ئەگینا ئەو باوكەی كەرۆژانێك كچە نازدارەكەی لەئامێز گرتوەو خۆشحاڵ بوە بەهاتنە دنیای، ئەمڕۆ چی رۆحی ئەهریمەنی تیا تازە دەكاتەوەو دەستی تێدەچێت كچەكەی سەرببڕێت، هەڵبەتە پێویستە لەلایەنی شەڕانیو رۆحە ئەهریمەنیەكانی خۆمان بپرسینو بیانخەینە ژێركۆنترۆڵی عەقڵەوە، یان بێ ویژدانو رۆحە نامرۆییەكان توانای روو هەڵهاتنیان نیە لەبەرامبەر ئاهورامەزداكانی رووناكیو ئاشتبوونەوەی رۆحی پاكی زیندەگی. كوشتنی یان سەربڕینی فریشتە لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان، زیندوو كردنەوەی جارێكی تری كوشتنو لەخاچدانەوەی دوعایەو ئەمە پەیامێكی شەڕانگێزە لەرۆحی سیستەمە پیاوسالاریەكانەوە هەڵدەقوڵێتو بەسەر گەنجەكانی ئەمڕۆدا تەشەنەی پێدەكەنو هەمان رۆحیان لەناودا دەڕوێننەوە، پێویستە رێكخراوەكانی ژنانو كۆمەڵگەی مەدەنیو رۆشنبیران چیتر چاوەڕوانی چارەنووسی دەسەڵاتو بەناو یاسایی كۆمەڵگە نەكەن، چالاكی دیموكراسی تاكە گەرەنتیە بۆ وەرچەرخاندنی رووی لایەنو كەسانێك كەبەتیۆری دەڵێنو لەواقیعدا ناژین، تەنها تاكە رێپێوانێك وەك ئەوەی دوعا كەبەشداریمانكرد چارەسەری مەسەلەكە ناكات، بەڵكو بەهەمیشەییكردنی چالاكیو فشارخستنە سەر پەرلەمان دەبێت بۆدەركردنی بڕیاری قەدەغەكردنی ژن كوشتن بەیارمەتی رێكخراوە نێودەوڵەتیو مرۆییەكانو سنووردانانو سزادانی ئەو كەسانە، هەرچەندە لەسایەی دەسەڵاتی كوردیو لەمەسئولە خێڵەكیو شەهوانیەكانەوە بابەتی ژن كوشتن پەرەی سەندوە، بەڵام ئەمە بەواتای ئەوە نایەت كەراوەستین لەچالاكیو بێدەنگبین، بەڵكو چالاكیو جوڵەی زیاترو رۆژانە هێزو بیری تازە دەئافرێنێتو قورساییەكی باشتر دروستدەكات.
                         
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.