Skip to Content

Sunday, September 8th, 2024
دینه‌کان و ئیهانه‌ به‌ باوه‌ری خه‌ڵک؟… عوسمان_ م

دینه‌کان و ئیهانه‌ به‌ باوه‌ری خه‌ڵک؟… عوسمان_ م

Closed
by January 17, 2008 گشتی

دینه‌کان و مه‌زهه‌به‌کان به‌ درێژایی مێژوو به‌رده‌وام سوکاێه‌تی و ‌ئیهانه‌ێان به‌ شعور و عه‌قڵ و که‌رامه‌تی ئینسان کردوه‌! له‌ وته‌کانی "ولتێر".
هه‌ر کاتێک که‌سێک یان که‌سانێک ویستویانه‌ ناوه‌رۆکی راسته‌قینه‌ و درۆ و ده‌له‌سه‌کان و خورافه‌‌کانی دین له‌قاو بده‌ن و یان نه‌ترسانه‌ په‌رده‌ و حیجابیان له‌سه‌ر دین لابردبێ، خێرا له‌ لاێان مه‌لاکان و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکه‌ی مه‌زهبی و دوکاندارانی دینه‌وه‌ که‌وتونه‌ته‌ به‌ر سوکاێه‌تی و تاوانبار کردنیان به‌وه‌یکه‌ ئیهانه‌ به‌ باوه‌ری خه‌ڵک ده‌که‌ن. ئه‌وانه‌ی قازانجیان له‌ مانه‌وه‌ی دین و حاکمیه‌تی دین داێه‌، روناکبیران و کۆمۆنیسته‌کان و هه‌ر هه‌مو ئازادیخوازانیان به‌ به‌ کافر و فاسد و بێ دین ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێن که‌ سوکاێه‌تی به‌ باوه‌ری یه‌ک میلیارد مه‌سیحی، یان موسوڵمان و هتد ده‌که‌ن. به‌م شێوه‌ێه‌ هه‌وڵیان داوه‌ به‌ر به‌‌ ئاشکرا بونی ناوه‌رۆکی دژی ئینسانی و بێ ماێه‌ بونی دین و پۆخڵه‌واتیه‌کانی دین بگرن.
هه‌رچه‌نده‌ دوکاندارانی دین به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ساکاری و نا ئاگایی خه‌ڵک که‌ڵک وه‌ر بگرن و باس کردنی راستیه‌کان و له‌قاودانی خورافات و وته‌ پوچه‌کانی پێغه‌مبه‌ران به‌ ئیهانه‌ به‌ خه‌ڵک ناو به‌رن، به‌ڵام هه‌میشه‌ فه‌شه‌لیان هێناوه‌. ئه‌م به‌ ناو ئیهانانه‌ به‌ باوه‌ری خه‌ڵک له‌ ئاکامدا بوه‌ته‌ هۆی رۆشن بونه‌وه‌ و هوشیار بونه‌وه‌ی خه‌ڵک و رێگای چونه‌ پێش و پێشکه‌وتنی ئینسانه‌کانی خۆش کردوه‌ و پاشه‌کشه‌ی به‌ دین کردوه‌. بۆ نمونه‌ کاتێک گالیله‌ رایگه‌ێاند که‌ گۆی زه‌وی خره‌ و به‌ ده‌وری خۆی و رۆژدا ده‌سورێ، قه‌شه‌ مه‌سیحیه‌کان گالیله‌ێان به‌ مه‌لعون دانا و ئه‌م وته‌ێه‌ی گالیله‌ێان به‌ ئیهانه‌ به‌ باوه‌ری خه‌لک ناوبرد. هه‌روه‌ها که‌شفیاته‌کان و داهێنانه‌کانی دیکه‌ی زاناێان بیرمه‌ندانی دیکه‌ی وه‌ک که‌شفی میکروب له‌ لاێان "پاستور"ه‌وه‌ به‌ جۆرێک ئیهانه‌ به‌ باوه‌ری خه‌ڵک دانرا و نه‌خۆشیه‌کانی وه‌ک تاعون، وه‌با، خه‌رکان، سوریژه‌ و هه‌تا دوایی به‌ غه‌زه‌بی خودا و یان هۆی گوناهبار بونی خه‌ڵک ده‌زانی.
باوه‌ره‌ دینی و خورافیه‌کان که‌ له‌ لاێان ده‌سه‌ڵاتخوازانی ساخته‌ چیه‌وه‌ ته‌ڵقین کراوه‌ به‌ خه‌ڵک و سه‌پێندراوه و ناویان ناوه‌ خودا‌، له‌ راستیدا خۆی جۆرێکن‌ له‌ میکروب و ویروسی فکری که‌ مێشک و بیری به‌ میلیارد له‌ خه‌ڵکی دنیایان ئالوده‌ کردوه‌ و نه‌خۆشی خستون. بۆ زیاتر له‌قاو دانی ناوه‌رۆکی دین و لابردنی ره‌نگ و په‌رده‌ ره‌نگاوره‌نگه‌کانی دوکاندارنی دین فرۆش ده‌بێ زیاتر و راشکاوانه‌تر بچینه‌ شه‌ری ویروسی دین و خۆرافات که‌ جیهانی ئینسانیمانی خه‌ڵتانی خوێن و ئاواره‌یی و ماڵ وێرانی دواکاتویی کردوه‌. ناسین و ناساندنی نه‌خؤشیه‌کان و له‌قاودانی درۆ و ده‌له‌سه‌کانی دینه‌کان و مه‌زهه‌به‌کان نه‌ک هه‌ر ئیهانه‌ به‌ باوه‌ری  خه‌ڵک نییه‌! به‌ڵکو گه‌وره‌ترین خزمه‌ته‌ به‌م میلارده‌ها خه‌ڵکه‌ تا بتوانێ هه‌م خۆی و هه‌م باوه‌ریان له‌ داوه‌کانی ویروسی دین و خورافه‌ رزگار و ئازاد بکا. له‌ راستیدا ئه‌گه‌ر شتێک به‌ ناوی ئیهانه‌ هه‌بێ، ئه‌وه‌ وشه‌ی دین و دین دارییه‌ که‌ بێحورمه‌تی به‌ ئینسان ده‌کا. دیندار و مه‌زهه‌بیه‌کان عه‌قڵ و بیر و تواناییه‌کانی خۆێان ده‌ربه‌ست ته‌سلیمی خورافات و درۆوه‌کانی دوکاندارانی دین و پێغه‌مبه‌رانی ساخته‌چی و فێڵباز کردوه‌ و هه‌م خۆێان و هه‌م ئینسانه‌کانیتر له‌ پێناوی ده‌سه‌ڵات و خۆش گوزه‌رانی ئه‌واندا له‌ ناو بردوه‌ و ده‌یبه‌ن.
له‌ به‌رانبه‌ر دینداران و دوکاندارانی دیندا، بێ دینه‌کان و لاێانگرانی عقڵ و ئازادی که‌ له‌ دژی دین و خورافات به‌رده‌وام خه‌باتیان کردوه‌ و که‌وتونه‌ته‌ شوێن زانست و داهێنان و ڕیگای خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری و ئازادی ئینسان، ده‌ستکه‌وتی یه‌کجار گران ماێه‌ێان بو‌ هه‌مو به‌شه‌ریه‌ت به‌ده‌ست هێناوه‌. هه‌روه‌ها توانیویانه‌ به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری نه‌خۆشیه‌کاندا زال بن و به‌ خوێن و خۆراگریی خۆێان درزیان کردوه‌ته‌ تاریکستانی دین و خورافات. دوکاندارانی دین هه‌میشه‌ ویستویانه‌ به‌ به‌کار هێنانی وشه‌کانی کافر، لامه‌زهه‌ب و بێ دین سوکاێه‌تی به‌ رۆشنبیران و تێکۆشه‌ران و زاناێانی رێگای ئازادی و رزگاری ئینسان له‌ ته‌له‌سمی دین و خورافات بکه‌ن. به‌ڵام له‌ راستی و له‌ ئاکامدا وشه‌ی بێ دینی و لامه‌زهه‌بی شانازیه‌کی گه‌وره‌ێه‌ که‌ تنیا لاێق و شایسته‌ی که‌سانێکه‌ که‌ به‌ زانست و عه‌قڵ و خیره‌تی خۆێان توانیویانه‌ بیر و هه‌ست و هۆشی خۆێان له‌ ته‌له‌سم و تان و پۆوه‌کانی جاڵجاڵوکه‌ی دین و مه‌زهه‌ب و درۆ و ده‌له‌سه‌کانی دین رزگار بکه‌ن. بێ دینی ره‌وتێکی سروشتی و ئینسانییه‌ و ده‌بێ خێراتری بکه‌ین. کاتێک که‌ به‌ درێژایی مێژو سه‌یری کارنامه‌ و کرده‌وه نا ئینسانیه‌کانی دین ده‌که‌ین به‌و راستیه‌ ده‌گه‌ین که‌ له‌قاودان و ده‌رخستی درۆ و ده‌له‌سه‌کانی دین و دوکاندارانی دین نه‌ک هه‌ر ئیهانه‌ به‌ باوه‌ری خه‌ڵک نییه‌! به‌ڵکو رێز و حورمه‌ت و خزمه‌ته‌ به‌ پله‌ی به‌رزی به‌شه‌ر و به‌شه‌ریه‌ته‌! داهاتوی به‌شه‌ریه‌ت و خۆشبه‌ختیی به‌شه‌ر ته‌نیا له‌ بێدینی داێه‌! دینداری زه‌نجیری دیل کردنی عه‌قڵ و هۆش و تواناییه‌کانی ئینسانه‌.
سه‌یر ئه‌وه‌ێه‌ که‌ هه‌مو دینه‌کان به‌تایبه‌ت سێ دینی سه‌ره‌کی، جوله‌که‌، مه‌سیحیه‌ت و ئیسلام خۆێان به‌ دینی خودا ده‌زانن. سه‌رانی ئه‌م دینانه‌ خۆێان به‌ ناردراوی خودا ده‌زانن که‌ چی هه‌میشه‌ بۆ له‌ناوبردنی یه‌کتر شه‌ریان کردوه‌ که‌ هه‌ر ئێستاش به‌رده‌وامه‌. له‌ شه‌ری نێوان ئه‌م دینانه‌دا به‌ میلیونان ئینسان کۆژران و به‌ ده‌ێان وڵاتی دنیا وێران و کاول کراوه‌. ئه‌م سێ دینه‌ که‌ به‌سه‌ر ناهوشیاری و نائاگایی ئینسانه‌کانه‌وه‌ خۆێان راگرتوه‌، به‌ ده‌ست تێوه‌ردانی خۆێان له‌ ژیان و کاروباری سیاسی، کۆمه‌ڵاێه‌تی، کولتوری و ئابوریدا، نیوه‌ی زیاتری به‌شه‌ریان کێشاوه‌ته‌ ناو شه‌ر و کێشمه‌کێش، ئاژاوه‌ و کوشتار و نا ئه‌منی. ئه‌م سێ دینه‌ خوداییه‌، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌یکه‌ به‌ رواڵه‌ت یه‌کتر په‌سه‌ند ده‌که‌ن و له‌ کتێبه‌کانیاندا به‌ تانه‌ و ته‌شه‌ر و یان ته‌ئید باسی یه‌کتر ده‌که‌ن و ئیدیعا ده‌که‌ن که‌ خوداێان یه‌کێکه‌، که‌ چی له‌ کرده‌وه‌دا به‌ درێژایی مێژوی خۆێان پێچه‌وانه‌که‌ێان سه‌لماندوه‌. له‌ راستیدا به‌ شێوه‌ی سروشتی و به‌ ئاشکرا و نهێنی دوژمنی یه‌کترن و له‌ حاڵی شه‌ری به‌رده‌وامدان.
ئه‌م دینانه‌ی خودا له‌ یه‌کتر زۆر ده‌ترسن تا له‌ بێدینه‌کان. ئیسلام ئه‌وه‌نده‌ له‌ جوله‌که‌ و مه‌سیحی ده‌ترسێ، له‌ بێ دینه‌کان و کومونیسته‌کان ناترسێ. مه‌سێحی ئه‌وه‌نده‌ی له‌ ئیسلام و جوله‌که‌ ده‌ترسێ، له‌ شه‌یتان و ئیبلیس ناترسێ. جوله‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌ مه‌سیحی و ئیسلام ده‌ترسێ، له‌ خه‌ڵکی لایک و خودا نه‌ناس ناترسێ. جیاواز له‌‌ شه‌ره‌ خوێناویه‌ مێژوییه‌کانیان که‌ له‌ نێوان ئه‌م سێ دینه‌ خوداییه‌دا روی داوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ کاتی ئاگر به‌س و به‌ رواڵه‌ت ئاشتیشیاندا به‌ شێوه‌ی ئاشکرا و نهێنی بۆ زه‌بر لێدان له‌ یه‌کتر، لاواز کردنی یه‌کتر، داگیر کردنی وڵاتانی یه‌کتر و بالاده‌ستی به‌سه‌ر یه‌کتردا له‌ هیچ خه‌ێانه‌ت و ریاکاری و فروفێڵێک خۆێان نه‌پاراستوه‌. به‌ پێچه‌وانه‌ی ئیدیعا درۆینه‌کانی ئه‌م دینانه‌ که‌ باسی براێه‌تی و به‌رابه‌ری و دوستاێه‌تی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده‌ دۆژمنی یه‌کترن که‌ ئاماده‌ن خوداشیان که‌ گۆێا یه‌ک خوداێه‌، له‌نابه‌رن. بۆ نمونه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌ په‌یره‌وانی یه‌کتر له‌ دینه‌کانیان وه‌گێرن و به‌ پاره‌ و ته‌ماع وه‌به‌رنان و ته‌نانه‌ت به‌ دیل گرتنیان بیانهێننه‌ سه‌ر دینی خۆێان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌نانه‌ت ژنیشیان کردوه‌ته‌ ئامرازێک بۆ فریودانی په‌یره‌وانی یه‌کتر و راکێشانیان بۆ لای خۆێان. خودی ئه‌م مه‌سه‌له‌ێه‌ بوه‌ته‌ هۆی قوڵتر بونه‌وه‌ی دوژمناێه‌تی نێوانیان.
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره‌ دێته‌ گۆرێ که‌ ئاێا ئه‌م دینه‌ ئاسمانییانه‌ مه‌گه‌ر ناڵێن خوداێان یه‌که‌؟ که‌ واێه‌ ئیتر ئه‌م شه‌ر و خوێنرشتنانه‌تان له‌ چییه‌؟ فه‌رقی چێه‌ که‌سێک که‌ خودای ئێوه‌ ده‌په‌ره‌ستێ به‌ڵام مه‌زهه‌بێکی دیکه‌ی هه‌ێه‌؟ هه‌ر هه‌مان خودا ده‌په‌ره‌ستێ که‌ ئێوه‌ ده‌یپه‌ره‌ستن، ئیتر بۆ یه‌کتر به‌ کافر و فاسد و دۆژمنی خودا یه‌کتر ناو ده‌به‌ن؟ مه‌گه‌ر ئه‌م مه‌زهه‌بانه‌ش به‌ خواست و ئیراده‌ی هه‌مان خودا پێک نه‌هاتوه‌؟ ئه‌مه‌ ته‌نیا یه‌ک راستی ده‌سه‌لمێنێ! ئه‌ویش بێ بناغه‌ بونی ئه‌م دینانه‌ و دوکانێکه‌ که‌ دین فرۆشان بۆ حاکمیه‌ت به‌سه‌ر ئینسانه‌کاندا دایان ناوه‌. به‌ هؤی شه‌ر و پاوانخوازی و خۆ به‌ زل زانیی ئه‌م سێ دینه‌، یان ئه‌م سێ کوره‌ی خودا، هه‌ر ئه‌مرۆکه‌ به‌شێکی زیاتر له‌ گۆی زه‌وی له‌ هه‌ژاری، برسیه‌تی، مه‌وادی بێ هۆشکه‌ر، تیرۆریسم و فه‌ساد وفه‌حشادا په‌له‌قاژه‌ی مان و نه‌مان ده‌کا. ئه‌وه‌تا ئیسلام به‌ کرده‌وه‌ی خۆ ته‌قاندنوه‌ و تیرۆر جیهانی نا ئه‌من کردوه‌. مه‌سیحیه‌تی ویهودیه‌ت به‌ رێبه‌ری ئه‌مریکا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و زۆربه‌ی جیهانیان شه‌ڵاڵی خوێن کردوه‌. وه‌ ئیسرایل (جوله‌که‌)ش به‌رده‌وام له‌ فه‌له‌ستینه‌وه‌ بگره‌ تا شوێنه‌کانی تری دنیای شیواندوه‌ و ئامرازی ئالۆزی و هه‌ره‌شه‌ی شه‌ر و ترسی جیهان و ناوچه‌که‌ێه‌. سه‌یر له‌وه‌ داێه‌ که‌ به‌ میلیونان ئینسانی به‌ رواڵه‌ت خوێنده‌وار ئه‌سیری بیری کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی پیاوێکی نه‌زان و پیسکه‌ن به‌ ناوی (پاپ) که‌ ناتوانێ خۆشی خاوه‌ن بکاته‌وه‌. قه‌شه‌کانی دیکه‌شیان یان خه‌ریکی به‌ تاڵان بردنی ده‌ستره‌نجی خه‌ڵکی مه‌سیحین و یان له‌ که‌نیسه‌ و کلیساکاندا خه‌ریکی منداڵ بازی و سێکسن له‌گه‌ڵ منداڵانی کور و کچ که‌ هه‌مو ساڵێک چه‌ند که‌سێکیان لێ ده‌گیرێ، که‌ چی ئه‌م خه‌ڵکه‌ به‌ناو پێشکوتو و مودێرنرنه‌ فریویان خواردوه‌ و به‌وه‌ خۆشحاڵن که‌ که‌سێک به‌ ناوی عیسای مه‌سیح زیندوه‌ و رۆژێک له‌ رۆژان دێته‌وه‌ و هه‌م خۆشبه‌ختیان ده‌کا و هه‌م گوناهه‌کانیان له‌ ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت. ئه‌م سێ دینه‌ نانی به‌شه‌ریه‌تیان به‌ بارمه‌ته‌ گرتوه‌ و ژیانی جیهانیان کردوه‌ته‌ مه‌یدانی شه‌ر، خۆ به‌ زلزانی و جیناێه‌ته‌کانی خۆێان و ئاگریان تێ به‌رداوه‌.
کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ ئینسانیه‌ت جێگری دیانه‌ت بکه‌ین و به‌ ئه‌رکی خۆمان هه‌ستین‌ بۆ بێ ده‌سه‌ڵات کردنی دوکاندارانی دین. قۆڵی هیمه‌تی لێ هه‌ڵماڵین و دینه‌کان و خاوه‌نه‌کانیان بخه‌ینه‌ زبڵدانی مێژوه‌وه‌. ئینسانی خاوه‌ن شه‌ره‌ف و زانا، ئینسان تێگه‌یشتو و نه‌ترس، ئینسانی خاوه‌ن عه‌قڵ دینی ناوێت! نه‌ک ناێه‌وێت، به‌ڵکو به‌ سه‌رچاوه‌ی همو به‌دبه‌ختیه‌کانی به‌شه‌ری ده‌زانێ! به‌ڵکو ده‌یهه‌وێ له‌ ژێر تیشکی زانست و یاسای پێشکه‌وتوانه‌دا باشترین ژیانی بێ شه‌ر و ئارام بۆ خۆی و هه‌مو به‌شه‌ریه‌ت دابین بکا.
دینی ئیسلام که‌ ئێمه‌ی کورد گیرۆده‌ی بوین و 1400 ساڵه‌ وه‌ک مۆته‌که‌ێه‌کی نه‌حس سه‌ردڵی گرتوین، رێگای خۆ ناسی و دوست و دوژمن ناسی لێ گرتوین و به‌ یه‌کتر به‌ کوشتی داوین له‌ پێناوی خۆیدا، ئه‌ساسی له‌سه‌ر تیرۆر و کۆشتار و خوێنرشتن دارێژراوه‌. ئیسلام یانی قورئان و یاساکانی قورئان هه‌ر هه‌مو بۆ کوشتن و برین و تاڵانکردنه‌. کوشتار ژێرخانی دینی ئیسلام و حکومه‌ته‌ ئیسلامی و حیزبه‌ ئیسلامیه‌کانه‌! بۆ نمونه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ چه‌ند ئاێه‌تێک بکه‌ین که‌ تان و پۆی قورئان له‌م ئاێه‌تانه‌ پێک هاتوه‌. سوره‌ی موحه‌ممه‌د ئاێه‌تی 4، سوره‌ی به‌قه‌ره‌ ئاێه‌تی 191، ئاێه‌ته‌کانی 71 و 89 له‌ سوره‌ی نیسا، ئاێه‌تی 29 له‌ سوره‌ی تۆبه‌، ئاێه‌تی 36 له‌ سوره‌ی مائیده‌. مانای ئه‌م ئاێه‌تانه‌ هه‌مان یاساکانی هیتلێر و موسیلینی و سه‌دام و خۆمه‌ینی و کرده‌وه‌ی ئیسلامیه‌کانه‌ که‌ بینیومانه. له‌م ئاێه‌تانه‌دا خودای ئیسلام فه‌رمان ده‌دا به‌ موحه‌مه‌د و موسوڵمانان که‌ له‌ هه‌رکوێ کافره‌کانتان بینی بیانکۆژن، له‌ناویان به‌رن، سامان و ژنه‌کانیان حه‌ڵاڵه‌ بۆ موسوڵمانان، ئه‌وانه‌ی ئیمان ناهێنن فاسدن و سزاێان مه‌رگه‌، سزای سێداره‌، به‌رده‌باران، برینی ده‌ست و لاق، به‌سه‌ر نافه‌رمانانی کافردا بسه‌پێنن، له‌سه‌ر ماڵ و خاک و وڵاتی خۆێان ده‌ریان بکه‌ن، ئه‌مه‌  سزای دنیاێانه‌ و سزاێ گه‌وره‌تر له‌و دنیا چاوه‌رێان ده‌کا.
دینی ئیسلام باشرین ئامرازی حاکمان و ده‌سه‌ڵاتخوازان بوه‌ و هه‌ێه و‌ بۆ خه‌ره‌فاندن و فریودانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی خۆێان به‌رهه‌می دێننه‌وه‌. میله‌تێک که‌ رێبه‌رانی درۆزن و هه‌ڵپه‌ره‌ستبن و ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌ندڵ و بێ ئه‌خلاق بن، دیاره‌ ئه‌و میله‌ته‌ به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵوه‌شان ده‌چێ و کولتوره‌که‌شی به‌ ویروسی گه‌نده‌ڵی ئالوده‌ ده‌بێ. میله‌تێک که‌ رێبه‌رانی چاوچنۆک و پاره‌ په‌ره‌ستی نائاگای هه‌ێه‌، نه‌ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ێه‌، نه‌ بیر له‌ نیشتمان و کولتوریان ده‌که‌نه‌وه‌ و نه‌ رێگای رزگاری ده‌گرنه‌به‌ر. ته‌نیا بیر له‌ پاره‌ کۆ کردنه‌وه‌ ده‌که‌ن. ئه‌م میله‌ته‌ قه‌ت رزگار نابێ. ئاوا رێبه‌رانێک قه‌ت بیر له‌ زانست و زاناێان، خه‌باتکارانی رێگای ئازادی و پێشکه‌وتن،نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ئازادیخواز ناکه‌نه‌وه‌ و به‌س له‌ بیری پاره‌دان. ئه‌م رێبه‌رانه‌ قه‌ت نازانن و ناهێڵن خه‌ڵک تێبگا که‌ زانستمه‌ندان و بیرمه‌ندا و عاقڵانی دلسۆز ده‌بنه‌ هۆی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ کردن و سه‌ربه‌رزیی میله‌ت و نیشتمان. رێبه‌رانی پاره‌په‌ره‌ست به‌رده‌وام له‌ بیری پاره‌ کۆ کردنه‌وه‌دان و وڵات و میله‌ت و نیشتمان ده‌که‌نه‌ فیدای خۆێان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ن هه‌ر دین و خورافه‌ێه‌‌کی داگیرکه‌ره‌کان بسه‌پێنن به‌سر میله‌تی خۆێاندا و به‌ دینی رزگاریده‌ری ناودێر بکه‌ن. رێبه‌رانی میله‌تی کورد راست ئه‌م پاره‌ په‌ره‌ستانه‌ن و کورد و کوردستانیان کردوه‌ته‌ فیدای ئیسلام دینی بێگانه‌ به‌ هه‌مو به‌رژه‌وه‌نده‌کانی کورد و داهاتوی کورد.
15.01.2008

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.