
له به‌رانبه‌ر وشه لاوێكی شه‌هید كرا‌و،
له به‌رانبه‌ر وشه لاوێكی شه‌هید كرا‌و،
ئایه‌ته‌لكورسیه‌ك بۆ بێ هه‌ڵوێستی ڕووناكبیران ده‌خوێنین!
ئارێز سمكۆ حوسێن
ئه‌گه‌رچی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ، خاوه‌نی ئه‌م خامه‌یه ، یان خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌م خامه‌یه باسكردنی مه‌ینه‌تی ، ئارایشه و بهرهبهستهكانی به‌رده‌م گه‌نجان بووه له هه‌موو كایه‌كانی جڤاكی كوردیدا ، وه‌لێ زوو لێنهدوان ، یان بایكۆت كردنی به شێوه‌یه‌كی نووسین ، له هه‌مبه‌ر ڕووداوی شه‌هید كردنی وشه‌یه‌كی بوێر له ڕسته‌یه‌كی به‌رخودان ، ئازا له پێناو ئازادی و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆ بوونی تاكی كوردا و، هاوجێش به‌رو پێشبردنی ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد ، كه ئێسته خه‌ریكه به‌سه‌ر پێیان ده‌كه‌وێت و، گاگۆله ده‌كات . هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستمان لێی گه‌نجی جوانه‌مه‌رگ و ، له یاد نه‌چووی ئه‌ندێشه‌مان شه‌هیدی هه‌میشه له‌یاد ، گیانشاد كاك "سۆرانی مامه حه‌مه"ی ڕۆژنامه‌نووس و، به‌رپرسی نووسینگه‌ی كه‌ركوكی گۆڤاری "لڤین"ه، هاوكات ئه‌گه‌رچی بۆ بایكۆت/پڕۆتستۆكردنی كردنی ئه‌م ڕووداوه دڵپڕوكێن ، كارهساتئامێزه ، زوو ڕووح ، ناخمانی هه‌ژاند و ئه‌مه‌ش ئه‌وه نمایش ده‌كات كه ئه‌م خامه‌یه بێ‌باك له ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری بێ‌ئاگا نییه و، به‌وه‌ی كه خۆی گه‌نجه ، به‌رانبه‌ربه تاوانێك بێده‌نگ نابێت كه قوربانیه‌كه گه‌نجه . هه‌روه‌ها ئێمه گه‌ره‌كمان بوو، سه‌ره داوێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ڕووداو، پڕۆسه‌ییه بزانین ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌ن، گروپ ، كه‌سانه‌ی ئه‌م كرداره تیرۆركاریهیان ئه‌نجامداوه ، ڕیسوا بكه‌ین ، وه‌لێ وه‌ك دیاره ئه‌م تیرۆركردنهش وه‌ك هه‌زاران كرداری تیرۆرستی له‌م وڵاته بێ‌باك ، مه‌رگاوییه شوێبزر ، بچوك ده‌كرێته‌وه . جا هه‌ر له تیرۆركردنی باوكمه‌وه بگره تا ده‌گاته هه‌زارانی وه‌ك گیانشاد كاكه"سۆران".
لێره‌دا ده‌بێ بێژین ئه‌م كرداره تاوانكارییه ، هه‌رته‌نیا ئه‌وه نییه كه گه‌نجێكی كورد تیرۆر ده‌كرێ و، ئێمه‌ش وه‌ك ڕووداوێكی ئاسایی به سه‌رماندا گوزه‌ر بكات ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه ئه‌م گه‌نجه به هۆی پیشه‌ی پیرۆزی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه شه‌هید كرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ له جڤاكی كوردیدا وه‌ك پیشه‌یه‌كی بێبایه‌خ سه‌یر ده‌كرێت و، ئه‌مه‌ش خۆی نه‌مانی به‌هاكان له‌م جڤاكه دووپات ده‌كاته‌وه . هاوكات ئه‌م ڕووداوه ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ به‌روه نمایشكردنی كێشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستاندا ، هاوجێش هه‌نگاونانی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردییه به‌ره‌و پڕۆفیشناڵی . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ر كردارێك پێویستی به قوربانیدان ، تێكۆشانه ، كه‌واته له هه‌موو بارێكدا تیرۆركردنی "سۆران" قوربانیه‌كی رووح به‌رزه بۆ به‌ره‌و پێشڤه‌چوون، هاتنه كایه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد، كه بناغه‌ی هه‌بوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نییه . سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش نیشاندانی حه‌قیقه‌تێكه كه ئه‌م هه‌رێمه چۆن تاقه‌ت پڕوكێن ، تووشی فه‌ساد ، گه‌نده‌ڵی بۆته‌وه . خۆ ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه بۆمان به‌دیار كه‌وت كه ئه‌م هه‌موو به‌ناو ڕۆشه‌نبیره زار قه‌ره‌باڵغ به ده‌سته‌واژه ، چه‌مكه ڕۆژئاواییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ده‌رباری حیزب و، سه‌ربه‌خۆكانی ناو ڕێكخراوه به ناو مه‌ده‌نییه‌كان، چه‌ند بێ هه‌ڵوێست بوون ، ئه‌مه‌ش دواجار به‌تاڵكردنه‌وه‌ی درۆی نووشته ئاسای دیوكراسی ، ئازادی ڕاده‌ربڕین ، ڕێگه‌دان به ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد ، ڕێزگرتن له بیر‌و ڕاكانی به‌رانبه‌ر، فره ڕه‌نگی و پێكه‌وه ژیانه. له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌مه به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه كه ئه‌م هه‌موو خۆ به ڕوناكبیره له چ گهڕهلاوژهیهكدا ده‌ژین و، كاری سه‌ره‌كی خۆیان كه هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه ، ون كردووه. هه‌روه‌ها كه‌رنه‌ڤاڵی كوشتنی "سۆران"ی له‌یاد نه‌چوو له‌م هه‌رێمه‌دا پێمان ده‌ڵێت " هه‌ر كارێك له ده‌روه‌ی حیزب ، باره‌گا و، ئۆڕگانه‌كانی كارێكی ترسناكه‌و ، ده‌شێت به ده‌نگ هه‌ڵبڕینی تاقه وشه‌یه‌كی ئاشكرا و به‌ڵگه‌دار ، به ڕسته‌یه‌كی گوله ئاسای وێڵ بهرسیڤت بده‌نه‌وه " كه‌واته ناڕاسته‌وخۆ پێمان ده‌بێژێت ، ئه‌وه ته‌نیا حیزبه وه‌ك ماڵه باوك، سه‌رۆك خێڵ ده‌بێ هه‌موومان ئه‌ندامێكی گوێڕایه‌ل بین و، بچینه به‌ر سێبه‌ری دێوخانهكهی و ته‌نیا كارمان گوێ له‌قاندن بێت و هیچ ڕایه‌كمان نه‌بێ ، ده‌نا "سۆران" ئاسا ده‌كوژرێین . بكوژانی ئه‌م وشه بوێره ئه‌وه نمایش ده‌كه‌ن ، كه ماڵی حیزب چه‌نده پارێزراوه و، هیچ كه‌سێكی تێدا ناكوژرێت و، به‌ڵكو له‌وێ ده‌بیته ڕۆژنامه نووسی به توانا ، شاعیری داهێنه‌ر و نووسه‌ری خاوه‌ن خامه‌یه‌كی به بڕشت ، شاعیری گه‌وه‌ری گه‌ل و، ڕووناكبیری نیشتمانپه‌روه‌ر! . هه‌ر له‌وێشدا له جێی ئه‌وه‌ی مێشكت بپڕژێنن خه‌ڵات ، كۆمه‌ك وه‌رده‌گریت، له‌وێ هه‌رچی بته‌وێت بۆت له‌سه‌ر پشته ته‌نیا تۆ ئه‌وه به‌یان بكه كه ئه‌زموونی ئه‌م هه‌رێمه نموونه‌ی دیوكراسییه بۆ عێراقی نوێ و، ناوچه‌كه و ،هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و، ده‌بێ وڵاتانی جیهانی سێیه‌م چاومان لێبكه‌ن تا به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو بنێن . خۆ ئه‌گه‌ر تۆ به پێچه‌وه‌انه‌وه بیرت كرده‌وه و، به ئاكارێكی به‌رزی خۆ به خهمخۆرزانی ئه‌م نه‌ته‌وه، نیشتمانه ،هه‌ڵستایت گه‌نده‌ڵی ، فه‌سادی ، ملهوڕی، نادادپه‌روه‌ری به‌رپرسانت نمایشكرد ئه‌وه ده‌كوژرێیت و ، سه‌رباری ئه‌مه‌ش منداڵانی حیزب فێر ده‌كه‌ن پێت بێژن ئه‌مه خیانتكار، دوژمنی ئه‌م گه‌ل، نیشتمانه‌یه و، ده‌ستێكی ده‌ره‌كی له پشت بوو شایه‌ن به‌كوشتن بوو. گرفته‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ، تۆ گه‌ر نووسه‌رێكی بوودهڵهش بوویت ،كه سه‌ردانی باره‌گا، ده‌رباری حیزبت كرد و، بوویت به ئاشپهچی له‌و ماڵه‌دا، ئیدی ده‌بیت به نووسه‌ری گه‌وره‌ی گه‌ل و، حیزب له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا كه تۆ لهبهرچاویانی گروپێكی ڕووناكبیری ، ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنت ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی و، تۆ ده‌بیته ده‌مڕاستی ئه‌ده‌ب ، ڕووناكبیری له‌م هه‌رێمه بێكه‌سدا!. له‌لای حیزب فه‌ریكه ڕسته پڕژێنێك ، نووسه‌رێكی بێسه‌واد با خاڵیش بن له مۆڕاڵ ، شێوازێكی نووسینی نزمیشی هه‌بێت ، مادام خه‌ریكی ئه‌وه‌یه كاره چاكه‌كانی حكوومه‌ت ئامین باران ده‌كات و، به‌خشینی ده‌به به‌نزینێك ، دوو سێ سه‌عات كاره‌با ، كردنه‌وه‌ی شه‌قامێك و، ئاواڵاكردنی پاركێك له‌لایه‌ن حیزبه‌وه به خه‌ڵك به‌رز ده‌نرخێنێت و، ئه‌م ئه‌زموونه به ده‌ستكه‌وتی حیزب تێده‌گا و، له‌هه‌مان كاتدا نمایشیشی ده‌كات ، ئیدی گه‌وره ڕۆژنامه نووسه و ، ده‌یبه‌ن له وڵاتانی خۆرئاوا بۆئه‌وه‌ی ڕایبهێنن ده‌یخه‌نه ناو خوله‌كان.
ڕووداوی تیرۆركردنی "سۆران" بۆمان نمایش ده‌كات ، له پشت هه‌ر وشه‌یه‌كی ئازدا له‌م هه‌رێمه كۆڵێك بكوژ هه‌ن و، له‌ودیوی هۆشیاری تاكه‌كان كه لێره‌دا "سۆران" وێنای ده‌كرد ، مردن ئاماده‌گی هه‌یه ، هه‌روه‌ها بوێر بوون ئه‌نجامه‌كه‌ی كوشتن ، له‌ناو بردنه. لێره‌شه‌وه كه ئێمه چاو‌دێر، بینه‌ر ئاسا له بارودۆخی پاش ڕووداوه‌كه ڕاده‌ماین ، جۆرێك ساردی ، خۆماتكردن ته‌نانه‌ت له نێو توێژی ڕۆژنامه‌نووساندا هه‌بوو و هه‌یه و، دیاره بۆ بایكۆت / پڕۆتستۆكردنی ئه‌م كاره‌ساته تاوانكارییه ده‌بوایه ئه‌وان هه‌ڵوێستی جدی و، كارایان ههبوواییه . هاوكات جێگای ئاماژه بۆدانه خودی گۆڤاری "لڤین"هه‌رچه‌نده هه‌وڵێكی باشیدا بۆ فراوان بوونی گه‌یشتنی ڕووداوه‌كه به هه‌موو لایه‌كدا ته‌نانه‌ت ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی ،دیار ئه‌مه‌ش له‌سه‌ریه‌تی چونكه وه‌ك خاوه‌ن مه‌سه‌له‌كه‌و، هاوجێش وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تێكی مۆڕاڵی له‌سه‌ری بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی جدیانه‌تر له‌ڕووداوه‌كه بكۆڵێته‌وه و، مه‌یدانیانه هه‌وڵی خۆی بخستبایه گه‌ڕ. هاوكات ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادارین و گوێبیستمان ده‌بێت ، كه دڵنیام تیمی گۆڤاری "لڤین"خۆشیان به‌رگوێیان كه‌وتووه كه ئه‌مه‌یان وه‌ك خه‌وش له‌سه‌ره كه ئه‌وان هاوسۆزی، ده‌ست له‌پشتدانی ڕه‌وتێكی ئیسلامی كوردیان له پشته‌و، ئه‌مه‌ش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه پێشتر ئه‌وان له گه‌ڵ ڕێكخراوێكی خوێندكاری كه سه‌ر به یه‌كێك له حیزبه ئیسلامیه كوردیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه كاریان كردووه‌و ، ئێسته‌ش به ئه‌نقه‌ست ده‌ست بۆ بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان ، ئه‌وه‌ی حه‌رام/یاساغه به‌لای ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه ، ده‌بات . لێره‌دا به "لڤین"ده‌ڵێم به‌ڕاستی كاتی ئه‌وه‌هاتووه ، بهرهئتنامهی خۆی بنووسێت و نمایشی بكات ، له‌گه‌ڵ ئه‌و خاوه‌ن بۆچوونانه‌دا خۆی یهكلایبكاتهوه ، ئه‌مه‌ش دواجار به‌هێزكردنی پێگه‌ی"لڤین"به‌وه‌ش كه خۆی به كاره‌كانیه‌وه به‌رزه ، باڵاتری بكات له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه . سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌توانین بۆ ئه‌وه بچین ، كه گۆڤاری "لڤین" چونكه له چه‌ند ڕاپرسیه‌كه‌دا كه جێگای باوه‌ڕه ،وه‌ك یه‌كه‌مین ، پڕفرۆش‌ترین گۆڤاری كوردی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستنیشان ، هه‌ڵبژێردراوه. ئه‌مه‌ش یه‌كڕاست بۆ ته‌رزه بۆ چوونێك ده‌مانبات كه ڕه‌نگه هه‌بن و ، گه‌ره‌كیان بێت به‌ربه‌ست، گرفت بخه‌نه به‌رده‌می و، له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا دووری بخه‌نه‌وه ، هاوكات لایهكیترهوه ههترشچوونی ده‌سه‌ڵات له ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد، ئه‌هلی ، سه‌ربه‌خۆدا بابهتێكیترهوه و، ده‌كرێت بمانگه‌ینێته ئامانجێك كه هێشتا زه‌مینه سازی جڤاك، تاكی كورد نه‌سازاوه كه تێبگات ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌گه‌ری ، ڕه‌خنه‌گر،سه‌ربه‌خۆ دواجار بنیاتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیفلیج بووی وه‌ك كۆمه‌ڵگای كوردیه كه له‌هه‌موو ڕووێكه‌وه داته‌پیو، خه‌سیووه .
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌ر لایه‌ن ، گروپ، حیزبێك ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام دابێت ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌م ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌رییه بگرێت ، دواجار هه‌ر به باڵابوون ، قازانجی ئه‌م بزاڤه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد ده‌شكێته‌وه ، ئه‌مه‌ش ئه‌و لایه‌ن ، گروپه زێتر تووشی هیسترا ده‌بن و، به‌ری خۆریش به بێژینگی كون ناگیرێت. هاوكاتیش ئه‌م كرداره تیرۆركارییه له‌شارێكی وه‌ك كه‌ركوكدا ،ئه‌وه ده‌رده‌خات هه‌رچه‌نده ئه‌م شاره له له‌نێوان ململانێیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و، قومارله نێوان گه‌ڕانه‌وه و، نهگهڕانهوی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا و ، به‌كۆڵ هه‌ڵگرنتی ته‌رمی ماده‌ی درۆینه‌ی140 ی ده‌ستووری. هاوجێش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به‌رپرسانی ئه‌م شاره كه زۆرینه‌یان كوردن و، پۆسته هه‌ستیاره‌كانیان له به‌ر ده‌سته ، كه دابه‌شبوون له نێوان حیزبه كوردییه‌كان ، ململانێكی ملهوڕانه و، پشت شكێن له‌جێی ئه‌وه‌ی شه‌ریفانه بێت ده‌كه‌ن . ئه‌مه‌ش دواجار له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا و، جگه له‌مه‌ش په‌یامێكی خودی ئه‌م به‌رپرسانه‌شه كه ئێوه‌ی خۆ به ڕۆژنامه‌نووس بۆتان نییه باس له گه‌نده‌ڵیی ، فه‌سادی، نابه‌رپرسیاریه‌تی ئێمه بكه‌ن ، هه‌تا گریمان به‌یانی كه له‌سه‌ر قفلی بۆڕیه نه‌وه‌ته‌كان دانیشتین !.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م وتاره باسكردنه له‌مردنی كه‌سێك ، وه‌لێ جیا له مردنی ئاسایی ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵی مردنه بۆلاوێك سازكرا كه پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی بوو ، كه به‌لای ئێمه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی پیشه بێت ، جۆرێكه له نمایشكردنی كارێكی مۆڕاڵی، به‌رپرسیاریه‌تی. هاوكات ئێمه ئه‌م جۆره مردنه هه‌ر له ڕووی فیزیكیه‌وه نابین ، ڕاسته "سۆران" و ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌و و دوای ئه‌ویش تیرۆرده‌كرێن به جه‌سته نامێنن، لێ ده‌بنه پێشه‌نگ و ئه‌وانیتر چاویان لێده‌كه‌ن و رووح به‌رزانه له بیرماندا ده‌گه‌شێنه‌وه، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له قوربانیدان بۆ مرۆڤایه‌تی ، به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری بوون ، كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه ، كهجارێكیتریش كه سانێكیتر تووشی ئه‌م مه‌ترسیه ، هاوكات گه‌ر مردنیش بێت ، شكۆمه‌ندانه‌یه ، ببنه‌وه. ئه‌مه‌ش دواجار ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه‌مان ده‌كاته‌وه كه تێبگه‌ین ، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر نووسه‌ر، ڕووناكبیر، ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ، ئازاد دا هه‌بێت ، ئه‌وه له پاڵیدا بانگه‌شه‌كردن بۆ دیموكراسی، مافی مرۆڤ،ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌درۆده‌خاته‌وه و،جگه له‌مه‌ش دواكه‌وتووی ئه‌م جڤاكه دووپاتده‌كاته‌وه .لێره‌وه‌ش له كڕۆكی ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ین كه له هه‌وڵی به مێگه‌ل كردن و، له ئاشكردنی هه‌موو باوه‌ڕ، فیكرێك و، تواندنه‌وه‌ی له بۆته‌ی عه‌قڵیه‌تی خۆیدا و، هاژوشتنی میلله‌تێك گاڕان ئاسا ، ئاماده‌یه هه‌موو كارێك بكات ، ئه‌مه‌ش بۆچوونه‌كانی گه‌ر حه‌زره‌ت بۆ بڵندی مرۆڤێك به‌كار بێت ، حه‌زره‌تی میشێل فۆكۆ به‌ڕاست وه‌گه‌ڕ ده‌خا و، ڕه‌حمه‌تێك له ڕاستبێژی بۆ ده‌چێت . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕێگاگرتن له‌ڕای ئهویترو، ده‌مكوتكردنی ئه‌میتر، وێناكردنێكه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نمایشی ده‌كات ، كه به‌ره‌و دیكتاتۆری تاككڕهوهی،توندڕه‌وه‌ی ده‌چێت. ئه‌م ته‌رزه بۆچوونانه‌ش ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه زێتر له‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتێكی حیزبی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و، له زه‌مه‌نی جیهانگیری بچێت ، خۆی له ده‌سه‌ڵاتێكی خێڵه‌كی، عه‌شیره‌تگه‌را و، دواكه‌وتووی به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه ، كه له‌وێدا هیچ له ئه‌ندامه‌كانی خێڵ بۆیان نییه ، به‌رانبه‌ر به سه‌رۆك خێل ناڕه‌زایی ، ڕه‌خنه‌یه‌ك ده‌رببڕن. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌ش بێژین كه هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌مبه‌ر تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووسێك و، هاوكات ڕوودانی جۆره كه‌رنه‌ڤاڵێكی بارگاوی به مه‌رگ ، خهفتناك ، ترسناكانه له‌م هه‌رێمه‌ی ئه‌واندا كه ژیانی تێدا دهگوزهرێنێن و،دواجار به‌رز نه بوونه‌وه‌ی ئاپۆڕه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ، ئه‌وه‌مان بۆ نمایش ده‌كات و، هاوكات به‌ڕاستی وه‌گه‌ڕ ده‌خا ، كه ئه‌م هه‌موو ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌گرتنه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ، هه‌مووی قسه‌ی له گیرفان ده‌رهێنراوه و، له كه‌فی سه‌ر ئاو ده‌چێت، ئه‌مه‌ش دواجار وابه‌سته‌یی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی توند وتۆڵ بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته حیزبیه‌ی هه‌یه نمایش ده‌كات. خۆ ده‌بێ ئه‌وه‌ش بێژم من هه‌ر باسی ئه‌و هاوڕێ ڕۆژنامه‌نووسه ناكه‌م "یه‌حیا به‌رزنجی" كه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری كه‌ركووكدا كه‌وتبووه ژێر ڕه‌حمه‌ت، چه‌پۆكی ئاپۆڕه‌ی خۆپیشانده‌رانه‌وه و، به تیرۆرستی تێگه‌یشتبوون!.
هه‌روه‌ك شایه‌نی ئاماژه پێدانه كه له‌وانه‌یه خوێنه‌ر ، به‌رانبه‌ر، ئهوتیرمان وه‌ها تێنه‌گات كه ئێمه ئه‌م ده‌سه‌ڵات ، "حیزبه كوردیانه كه‌رنه‌ڤاڵی تیرۆركردنی سۆرانیان ئه‌نجام دابێت " و، تاوانباریان بكه‌ین ، به‌ڵكو ئێمه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌بێژین كه ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئه‌ركێكی به‌رپرسیاریه‌تی، مۆڕاڵی هاوكات وه‌كو ئه‌ركێكیش له‌سه‌ریه‌تی پارێزگاری له سنووری دانیشتووه‌كانی ڕهعیهتهكهی خۆی بكات ، ده‌نا ئه‌م هه‌موو بانگه‌شه‌یه بۆ هه‌بوونی ئازادیه‌كی ته‌واو و، هه‌رێمكی ئازاد و، باوه‌ڕ بوونی خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به بنه‌ماكانی دیموكراسی ، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، ته‌نیا كاوێژ كردنه.
لێره‌وه پێویسته بڵێین ، ئه‌گه‌رچی "سۆران" پاشبه‌ندی ناوه‌كه‌ی مامه حه‌مه بوو، لێ تاوه‌كو شه‌هیدیش كرا مامه حه‌می نه‌كرد ، ئاخر ئه‌و بوێر بوو بۆیه شه‌هید كرا، بۆیه هه‌ر گیز نابینین خامه نووستووه چاو شۆڕه‌كان بكوژرێن . هاوكات جێگای هه‌ڵوه‌سته كردنه ئه‌م هه‌موو خامه "كوشكێشكهرانه" ی هه‌ن و، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر به گروپه تیرۆرستهیكانن ، كه ده‌ستیان دهژێته هه‌زارانی وه‌كو"جمیل ڕۆژبیانی" و "عه‌بدولخالیق مه‌عروف" و"سۆران" و هتد ، كه له توانایان دا نییه به وشه به‌رسڤی وشه بده‌نه‌وه ، ترسنۆكانه و، لهئاستنهویاندا هانا بۆ گوله ده‌به‌ن. ئه‌وه‌شی جێگای لێووردبوونه‌وه و، تێڕامانه كه ده‌بینین حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی عه‌نتیكه ، گاڵته ئامێزانه‌ی داوه ، به‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ، ڕۆتینات نبڕبكرێت. دیاره ئه‌م خواست، ئاواته‌ی حكوومه‌ت گه‌ر هه‌ر بهزارهكیش بێت ، ئه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی توندوتۆڵی به‌كایه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌وه هه‌یه ، واتا له‌وێوه ده‌توانێت ده‌ست به بنبڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه بكا ، ده‌سه‌ڵاتی چوارم كه "ڕاگه‌یاندن"ه و، لهترۆپكیشیدا ڕۆژنامه‌گه‌ری ، ڕه‌خنه‌گر،سه‌ربه‌خۆ، ئازاد بوارێكی ته‌واوی بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و، به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه و، به‌بێ هیچ گوشارێكی لایه‌ن، ده‌سه‌ڵاته‌كان كاره‌كانی خۆی ڕابپڕێنێت. هاوكات به ئاوات خواستنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و، پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ بنبڕكردنی دیارده‌ی ڕۆتین، گه‌نده‌ڵی له نێو دام وده‌زگاكانی حكوومه‌تدا . بێئاگای و كه‌مته‌رخه‌می و، خۆ نهبانكردن، لنگاو قوچكردنی خودی ئه‌م حكوومه‌ته ده‌رده‌خا . كه پێی واییه گه‌نده‌ڵی ته‌نیا له بواری ئیداریدا هه‌یه ، ده‌نا ئه‌و له ڕیگای ڕاوێژكاره ، كاوێژكارانیهوه ده‌زانێت كه ئه‌م وڵاته به‌رله‌وه‌ی فه‌ساد، گه‌نده‌ڵی ئیداری هه‌بێت ، فه‌سادی سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و، پێویسته له سه‌روه‌وه بۆ خواره‌وه‌دا به گژ ئه‌م تاعوندا بێینه‌وه و،ئه‌مه‌ش بێ هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م "ڕاگه‌یاندن" كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه چاودێربێت ، به‌سه‌ر هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی كه لهناوكایهی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه . ئه‌مه‌ش كه نه‌بوو له‌م هه‌رێمه‌دا یان ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌ر باوه‌ڕی پێی نه‌بێت ، ئیدی ده‌بێ له جێی سه‌ڵاوات لێدانێك بۆ گیانی پاكی به ساوایی مردووی ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌ت و، ئه‌م هه‌موو خۆ به ڕووناكبیره له‌م هه‌رێمه‌دا، هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه ئایه‌ته‌لكورسیه‌ك بخوێنین .
هه‌وه‌ها جێگای خۆیه‌تی ڕووبكه‌ینه سهندێكایهك ، كه خۆی به ماڵی ڕۆژنامه‌نووسان داده‌نێت و، له‌هه‌مان كاتیش‌دا لافی ئه‌وه لێده‌دات كه بۆ مافه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كۆشێ و، له‌م پێناوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دامه‌زراوه، بپرسین. ئایا كاتێك یه‌كێك له ئهندامهكهتان كه خۆشتان پێتان وابوو كارا/ چاڵاك بوو، ده‌كوژرێت ، به‌لای ئێوه هه‌رته‌نیا ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی به‌سه بۆ پڕۆتستۆكردنی كردارێكی تیرۆرستی له‌م جۆره ؟ ئایا ئێوه نابێ به شێوازێكی توند،هاوكات مه‌یدانیانه له ڕووداوه‌كه بكۆڵنه‌وه و ، داوای به دادگا گه‌یاندنی بكوژه‌كانی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه بكه‌ن ، كه‌یه‌كێك بوو له منداڵه‌كانی خێزانی ئێوه‌دا ، هاوكات بۆ ئه‌وه‌ی زێتر ببنه جێگای بڕوای كۆی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان . ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه هێشتا كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ره‌وه مه‌ده‌نیت نهفراژیاوه و، به‌جۆرێك كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی عه‌نتیكه ، بازاڕی دابه‌شكراوه ، هه‌ربۆیه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ركی ئێوه‌یه له ده‌رهه‌ق به پێشهڵكردن،سووكایه‌تی و، دواجار كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان به ده‌نگ بێن ، ده‌نا تووشی لۆمهیهكی بێباكی مێژووی ده‌بنه‌وه، كه قه‌ت به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه و، لێخۆش‌بوونیش له مێژوودا نییه .
هه‌رچه‌نده دڵنیام كه سه‌رۆك، كارگێڕانی سهندێكاكان كاره‌كته‌ری حیزبن و، به‌فه‌رمانی سه‌رووی حیزب كارده‌كه‌ن ، لێ كه خۆتان به داكۆكیكه‌ر، خومخۆر ، به‌په‌رۆش بۆ سه‌ندنی مافی ڕۆژنامه‌نووسان داده‌نێن ونمایش ده‌كه‌ن ، ده‌بێ وه‌ك هاوڕێ، دۆستیش سه‌یری ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه بكه‌ن كه نایه‌نه‌وێت حیزبی بن و، هه‌وای باره‌گای حیزب هه‌ڵمژن ، هاوكاتیش لافی سه‌ربه‌خۆ بوون لێ ده‌ده‌ن . ده‌نا به شێوه‌یه‌كی زۆردارانه كه دڵنیام به هه‌موو منداڵێكی حیزب ده‌كرێت ، كه جۆره كه‌سانی له‌م ته‌رزه ڕۆژنامه‌نووسانه له‌به‌ر سێبه‌ری ماڵه‌كه‌تان كه" سهندێكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان"ه ، ده‌ربكه‌ن و چاویان لێ سوور بكه‌نه‌وه و ده‌ریان بپه‌ڕێنن مادام ناتوانن له مافه‌كانیان به ده‌نگ بێن و پێشهڵكردنهكانیان بایكۆت بكه‌ن . هه‌مدیسانیش ئه‌و ته‌رزه خۆ به ڕووناكبیر زار تهژینه له قسه‌ی فشۆڵ كه به به‌ریاندا به‌رینه " ته‌نانه‌ت له نێو خودی ئه‌م سهندێكایهدا هه‌ن " له مانای ڕووناكبیر بوون داده‌ماڵرێن و، ڕووت ده‌بنه‌وه ، ئیدی با ئهیهتلكورسیهك به‌یه‌كه‌وه بۆیان بخوێنین .
هه‌ولێر
2008/08/25
arezhazez@yahoo.com