گەشتێك بۆ بیرەوەریستان
گەشتێك بۆ بیرەوەریستان
هه‌ژێن
به‌شی شه‌شه‌م : هه‌ولێر
کاتێك که هه‌رزه‌کاربووم، پێم وابوو، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت یا ناچاربم، شوێنێکی دیکه بۆ ژیان هه‌ڵبژێرم، ئه‌وا هه‌ولێر دوا شوێن ده‌بێت، که ڕووی تێکه‌م. ئه‌مه‌ش بۆ ناوچه‌گه‌ریه‌تی یا ڕك و کینه‌یه‌کی که‌سیم نه‌ده‌گه‌رایه‌وه و تا ئه‌وکات «هه‌ولێر»یشم نه‌دیتبوو. به‌ڵکو بۆ کارایی سروودی "زێڕه، سه‌دام زێڕه…" ده‌گه‌ڕایه‌وه، که ڕوخساری ئه‌و شاره‌ی لای من ناشیرین کردبوو. به‌ڵام ده‌ستی ڕێکه‌وت منی گه‌یانده هه‌ولێر و له‌وێش ملم به سه‌خترین ژیان له سه‌راپای ته‌مه‌نمدا دا و هه‌ر له‌وێش زیندانی کرام و هه‌ر له‌وێش ئه‌ڤینداریم گه‌یشته پله‌ی سۆفیگه‌ری.
ساڵی 1992، ئه‌و کات هه‌ڵسوڕاوی ڕێکخراوێکی چه‌پگه‌را بووم، به ئه‌رکێکی ڕێکخراوه‌یی نێردرامه هه‌ولێر. ئه‌وکات هه‌ولێر یه‌کێك بوو له شاره که‌م ئاو و ڕوخسار هه‌ژاره‌کان، هه‌رچه‌نده، زانکۆی لێ‌بوو و شه‌قامی پانوپۆڕ و ته‌لاری به‌رزی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی تێدا مابوون، به‌لام هه‌ندێ هاوه‌ڵی «هه‌ولێر»یم، که ده‌چوون بۆ سلێمانی ده‌یان وت "ده‌چین بۆ شار". به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌م وته‌یه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و خه‌ڵکی له «سلێمانی»یه‌وه دێن بۆ شار «هه‌ولێر».
جاران هه‌ولێر، شارێکی که‌م ئاو و که‌م خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌ڕۆیه‌کی زۆرخراپی هه‌بوو. ئێمه که له نزیك باخچه‌ی «کورد و عه‌ره‌ب» ده‌ژیاین، شه‌وانه دره‌نگانێك له نزیك ته‌جنیدی کۆنه‌وه، به ته‌نه‌که ئاومان راکێش ده‌کرد و به به‌رده‌وامی ئاوهڕۆکهمان له‌تاو بێئاوی و وشکبوونه‌وه‌دا ده‌گیرا. ئه‌و کات به گشتی هه‌ولێر له گشت ڕوویه‌وه، ده‌ینالاند، ته‌نیا شوێنێکیش بۆ پشوو و حه‌سانه‌وه هه‌یبوو، باخی «گڵکه‌ند» بوو. «قه‌ڵا»ش گرنگییه‌کی وای پێ نه‌درا بوو و زۆر جاران بزن و مه‌ڕ له قه‌دپاڵی «قه‌ڵا»وه به‌رد و کهرپوچیان به‌رده‌داوه و به‌ر ڕێبواران و پهرتووكفرۆشهکانی کن قه‌ڵا ده‌که‌وت، ئه‌وسا منیش له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کم له‌وێ په‌رتووکفرۆش بووین و پهرتووکفرۆشییهکهی ئێمه ته‌نیا شوێنێکیش بوو، که بڵاوکراوه‌ی چه‌پگه‌را و ئه‌ده‌بیاتی «مارکسیستی»مان ده‌فرۆشت و زۆرجاریش خوێندکاران ده‌هاتن و توانای کڕینی په‌رتووکێکیان نه‌بوو و په‌رتووکمان پێمان ده‌دان تا بیخوێننه‌وه. به‌ڵام «هه‌ولێر»ی ئه‌وڕۆ له سایه‌ی پایتهخبووندا به‌ره‌و شاربوون هه‌نگاو ده‌نێت. جاران «قه‌را» ناوه‌ندی چالاکی هونه‌ری و ڕۆشنبیری بوو و ناوه‌ندی سه‌رده‌م بووبووه شوێنی کۆوهبوونی ڕۆشنبیرانی شار و نێو قه‌ڵا له ڕێبواران جمه‌ی ده‌کات، به‌ڵام هه‌نووکه (ئه‌و ڕۆژه‌ی ئێمه چووین) فره‌تر له چۆڵه‌وانییه‌کی تۆقێنه‌ر ده‌چوو و سیمای پاسه‌وانه چه‌کداره پۆشاك پهڵاوییهکان، گونده خاپوورکراو و قه‌ده‌خه‌کراوه‌کانی ژێر چه‌پۆکی سوپای پۆشاك په‌ڵاوی به‌عسی ده‌هێنایه‌وه به‌رچاو!
دیمه‌نی یه‌که‌م: شاڕێی که‌رکووك – هه‌ولێر (بازگه‌ی هه‌ولێر)
بازگه‌ی هه‌ولێر، زیاتر له سه‌د ترومبێل له گشت جۆرێك؛ باری، باس، تایبه‌ت، ڕاگیرابوون و ته‌نیا ترومبێلی که‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات، ڕانه‌ده‌وستان… . به‌ر له دوو ڕۆژ، ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئایاری 2007 ڕووی دابوو، که ئه‌وه‌ی سه‌لماند هێزه‌کانی ئه‌من (ئاساییش)ی میری هه‌رێم ته‌نیا بۆ گیانی هاوڵاتیان و نارازیانیان ئازان و هیچ شێواز، تۆڕ و پلانێكیان بۆ به‌رگرتن به هێزه تیرۆرسته‌کان نییه. چونکه ئه‌وانه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندییانه تیرۆر بکه‌ن و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن – میتی تورکی و ئیتلاعاتی ئێرانی و کۆنه به‌عسییه‌کانن-ن، که به ئاسانی له ساڵی 1992ه‌وه بواری ته‌راتێنیان له کوردستاندا بۆ ڕه‌خساوه و هیچ شتێك نییه، به‌ربه‌ستییان بکات. هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانیانه‌وه، که سه‌رێکیان به ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌کانیانه‌وه به‌ستراوه، ده‌توانن گه‌وره‌ترین بڕی ته‌قینه‌وه و چالاکترین تیمی تیرۆر و مه‌شقکردن به سیخوره‌کانیان بێ ڕێگری و هیچ به‌ربه‌ستێکی یاسایی و ئاساییشی بهێننه کوردستانه‌وه.
زیاتر له 90 خولهك له‌به‌ر ئه‌و خۆره‌تاوه و له‌ناو ته‌پوتۆزی ترومبێلی تیژتێپه‌ڕی لێپرسراواندا له بازگه‌که‌دا رایانگرتین. بێ له وه‌رسبوون و نائاسووده‌یی نێو ترومبێله‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی وا درێژ، ترسی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی تاکه‌که‌س یا ترومبێلی تر له‌و ئاپۆڕه‌دا، نائارامی خستبووه نێو گه‌شتیاران و زۆرکه‌س ده‌گه‌ڕانه‌وه دواوه. ئه‌مه بێچگه له سوکایه‌تی و ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌ی چه‌کداره‌کان. ئه‌م دیمه‌نه، نه‌زانی و کهلهپوتی لێپرسراوانی ده‌زگه‌کانی ئاسایش ده‌رده‌خات، چونکه دروستکردنی هه‌ر ئاپۆره‌یه‌ك له کاتێکی ئاوادا، که دوو ڕۆژ پێشتر گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه ڕووی دابێت و گه‌وره‌ترین زیانی گه‌یاندبێت، زه‌مینه خۆشکردنه بۆ ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی تر و … .
شتێك که له‌و ساته‌دا سه‌رنجی منی بۆ لای خۆی راکێشا، ئه‌وه بوو که بۆچ میری هه‌رێم له‌بری هه‌راسانکردنی خه‌ڵك و خۆشکردنی زه‌مینه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تر، بیر له هێنانی سه‌گی ڕاهێنراو و دۆزه‌ره‌وه‌ی که‌ره‌سته‌کانی ته‌قینه‌وه و که‌ره‌سته به‌نگکه‌ره‌کان ناکاته‌وه، که بریتانیای داگیرکه‌ری عیراق، بۆخۆی یه‌که‌مین ولاته له راهێنان و فرۆشتنی ئه‌و سه‌گه راهێنراوانه؟ ئایا نرخی ئه‌و سه‌گانه له خه‌رجی راگرتنی ئه‌و هه‌مووه ئه‌من و پۆلیس و چه‌کداره ناشاره‌زا و به‌دڕه‌فتاره زیاتره؟ ئایا ئاساییشی خه‌ڵك و کاتی خه‌ڵك و راگرتنی خه‌ڵك زیاتر له 90 خولهك له بازگه‌یه‌کدا ئه‌وه ناهێنێت، که میری میران، بیر له چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بکاته‌وه؟ له سه‌نگافوره ئه‌و سه‌گانه بۆ ده‌ستگیرکردنی سیدی کۆپیکراو به‌تایبه‌ت له فرۆکه‌خانه‌کاندا به‌کار ده‌به‌ن! ئایا گیانی هاووڵاتیان له سوودی سیدییه ئۆرجیناڵه‌کانی مایکرۆسۆفت و گۆرانیبژه‌کان و کۆمپانیاکانی فیلمسازی به‌نرختر نییه؟ ئه‌ی بۆچ میری هه‌رێم بیری له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه؟
هه‌رچۆن بوو، پاش زیاتر له 90 خوڵه‌ك له بازگه‌که ده‌رباز بووین و چووینه ناوشار. هه‌رچه‌نده جارانیش له سه‌راپای کوردستاندا شه‌قامی زانکۆی هه‌ولێر ته‌نیا شه‌قامێك بوو، که پانوپۆڕ و ڕوخساری هاوچه‌رخی پێوه دیاربوو، به‌ڵام کاتێك که باس(bus)ه‌که‌مان گه‌یشته نێو هه‌ولێر و له چوارڕیانێك وه‌ستا، بۆ ساتێك نه‌مده‌زانی له کوێی «هه‌ولێر»دا وه‌ستاوم، شه‌قامی زانکۆ، وه‌ك شانۆیه‌ك له یه‌ك کاتدا دوو شتی ناکۆکی له‌به‌ر چاوم به‌رجه‌سته کرد: مه‌رگی یاداوه‌رییه‌کی 1992- 1995 و سیمای شار و ئاوه‌دانی. هه‌رچۆن بوو له قوڵه‌ی گه‌رمای ئه‌و نیوه‌ڕۆیه‌دا تاکسییه‌ك وه‌ستا و بێ مامه‌ڵه‌کردن سه‌رکه‌وتین. هه‌رچه‌ندی ده‌کۆشام باداوا و به‌ر و پشتی وێرانه شه‌قامه‌که‌ی جارانم نه‌ده‌ناسییه‌وه، نیگه‌ران بووم، به شۆڤێرهکهم وت، وابزانم به هه‌ڵه ئێمه‌ت برد، له‌وه‌لامدا وتی "کاکی برا، له‌وه ده‌چێت، ده‌مێك بێت «هه‌ولێر»ت نه‌دیتبێت، خه‌مت نه‌بێت من سالانێکه شۆڤێری تاکسیم، ئێستا ده‌گه‌ینێ".
دیمه‌نی دووه‌م: ئاو و ئاوه‌ڕۆ
جاران به گاڵته‌وه به هاوه‌ڵه‌کانم ده‌گوت، ئه‌گه‌ر دۆزه‌خ بوونی هه‌بێت، له‌ژێر «هه‌ولێر»دایه. ئاخر کاتێك که دوانیوه‌ڕوان له ماڵ ده‌رده‌چووین، تینی گه‌رما وه‌ك په‌ره‌مێز پشتملی دهسووتاندین. بۆیه له تاو گه‌رمای ئه‌و نیوه‌ڕۆیه، خه‌مم لێ‌نیشت و که‌وتمه بیری چۆنییه‌تی خۆفێنککردنه‌وه.
وه‌ك پێشتر په‌نجه‌م بۆ راکێشا، که‌م ئاوی هه‌ولێر، دیارده‌یه‌کی ناسێنه‌ری ئه‌م شاره، بوو، ئه‌و سالانه مزگه‌وته‌کان له بێ ئاویدا ناچار بوون ده‌رگه‌کانیان داخه‌ن و به‌س کاتی نوێژان بیانکه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌مسا ئاو و ئاوه‌ڕۆ باش بووه. هه‌رچه‌نده کاتێك که سه‌ر به گه‌ڕه‌که هه‌ژارنشینه‌کاندا ده‌که‌ی، ئیتر هه‌ست به‌وه ناکه‌ی که له‌و هه‌ولێره‌دا بیت، که خاوه‌نی ئه‌و شه‌قامه پانوپۆڕ و کۆشکه ههورخورێنانهی تێدایه. دونیایه‌کی تره، ژیانێکی تر و مرۆڤگه‌لێکی تر، سووکایه‌تی به مرۆڤبوونیان ناکه‌م، گه‌ر بڵێم گه‌ڕه‌که هه‌ژارنشینه‌کان، فره‌تر له باخچه‌ی ئاژه‌ڵی ئه‌م پایته‌خته ده‌چن! سیسته‌می پاک‌وخاوێنی هێشتاکه له ئاستی پایتهخبووندا نییه. هێشتاکه جۆگه‌له‌ی چلکاوی مالان، بۆگه‌ن و زبڵی نێوه‌ندی کۆڵانه‌کان، ئاستنزمی هوشیاری ته‌ندروستیی و ڕوکه‌شی کاره‌کانی ده‌سه‌لات نیشان ده‌ده‌ت.
دیمه‌نی سێیه‌م: شه‌قام و بازار
وێرانکردن* و چاکسازی زۆر به‌رچاو بوو و به‌رزی باڵاخانه‌کان و نزمی ماڵه هه‌ژاران، باڵاده‌ستی سه‌رمایه‌داران و بنده‌سته‌یی بێ سه‌رمایه‌کان نیشان ده‌دات، جیاوازییه‌ك که هه‌رگیز که‌لێنی نێوان هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی له وڵاتانی ههرهپێشکهوتووشدا هێنده به‌رچاو و زاق نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له دونیای سه‌رمایه‌داریدا به‌گشتی و له کوردستانی پاشڕه‌وی بازارئازاددا هه‌موو شتێك ڕواڵه‌تییه، گرنگییه‌کی زۆر به کۆشك و ته‌لاری میری، شه‌قامه‌کانی نزیك به ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان، شوێنه بازرگانییه‌کان دراوه. به‌لام ئه‌وه‌ی که له‌به‌رچاو نه‌گیراوه و گرنگی پێ‌نادرێت، که‌له‌پوور و سیمای دیرۆکیی شاره‌کان و ڕێژه‌ی سه‌وزاییه له‌چاو کۆشك و ته‌لاره ههورخورێنهکان. دیارده‌ی له‌نێوبردنی سه‌وزایی و به‌رزکردنه‌وه‌ی کۆشك و ته‌لاره‌کان، ته‌نیا ده‌توانێت، دیمه‌نی ئه‌و پیاوه گه‌مژه‌مان بهێنێته پێشچاو، که خه‌ریکه به هه‌ڕه لکهدارهکهی ژێڕ پێی خۆی ده‌برێته‌وه!
پاراستنی که‌له‌پوور و دیرۆك، که له‌لایه‌ك گه‌واهی شارستانییه‌ته و له‌لایه‌کی تره‌وه گرنگیدانه به مافی تاك و پاراستنی تاگی یاداوه‌رییه‌کانی تاکی دانیشتوان و گه‌شتیارانی شوێنێك. به‌داخه‌وه له کوردستان هیچ گرنگییه‌کی پێنه‌دراوه و چاولێگه‌ری نه‌زانانه و بێبناخه، ڕه‌وتێکی وێرانگه‌ری له شارستانییه‌ت و که‌له‌پووری کوردستاندا وهڕخستووه. له دونیادا شتێك هه‌یه که پێی ده‌وترێت تایبه‌تمه‌ندی شارستانی، که هه‌ر شار و ناوه‌ندێکی ژیاری پێ ده‌ناسرێته‌وه، هه‌ر وڵاته و ناوچه‌یه‌ك جۆرێك له تالارسازی خۆی هه‌یه، که به جۆرێك بیرکردنه‌وه و جوانیناسی و ده‌ستوبرد و تێروانین و هۆگری خه‌ڵکه‌که‌ی بۆ سروشت و ده‌وروبه‌ری نیشان ده‌دات. به‌ڵام داخه‌که‌م، کوردستانی –مه‌به‌ست باشووری کوردستانه- ئه‌وڕۆکه، خه‌ریکه سیمای خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ته‌لارسازی و جوانیناسی و که‌له‌پووری ده‌وروبه‌ری به‌سه‌ریدا زاڵبووه. هه‌ڵبه‌ته نیگه‌تیڤی ئه‌م دیارده‌یه له‌به‌ر ئه‌وه نییه، که هی وڵات و ناوچه‌کانی تره، نا، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان دیارده و بیرکردنه‌وه و سروشت و باری ئاوهه‌وا و هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی ناوچه‌که له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. بۆ باشتر ڕوونبوونه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که، خوێنه‌ر ده‌توانێت، خانوویه‌کی دیوار به بلۆکی، سه‌ربان کۆنکرێتکراو –چیمه‌نتۆ- و گهچکاریکراو و بێ هه‌وشه و دارودره‌خت له ناوچه‌یه‌کی ساردی شاخاوی وه‌ك هه‌ورامان یا بادینان، بهێنێته به‌رچاوی! ئه‌مه بێجگه له نه‌خشونیگاری مردووی سهردهرگه و پایه و شورهبانهکان، که کوردستانیان کردووه‌ته مزگه‌وتێکی گه‌وره و مرۆڤ جیاوازی له‌نێوان شه‌قام و مزگه‌وت و کۆڵان و نێوماڵه‌که‌ی خۆی ناکات و دیمه‌نی بێ جیاوازی و چون یه‌كی زیندانیی به سه‌راپای ژیانی کۆمه‌ڵگه ده‌به‌خشێت. ئه‌مه‌ش بۆ دیارده‌ی چاولێگه‌ری بێ لێکدانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه!
دیمه‌نی چواره‌م: باخچه و باخه گشتییه‌کان
ئه‌گه‌ر به‌راوردی هه‌ولێر به شاره‌کانی دی باشوری کوردستان و عیراق بکه‌ین، ئه‌وا لێره دوو پارکی بهناوکراوی که‌سایه‌تییه‌کانی پارتی ده‌سه‌لاتدار، شتێکی پۆزه‌تیڤ و به‌رچاون. به‌لام ناونانی ئه‌م پارکانه به‌ناوی سه‌رانی پارته‌وه، خه‌ڵکی «هه‌ولێر»ی تووڕه‌کردووه و زۆرینه به پارکی سامی نابێژن"پارکی سامی عه‌بدولره‌حمان" به‌ڵکو ده‌بێژن "پارکی هه‌ولێر". له‌لایه‌کی تره‌وه پارك و باخچه‌کانی تر، کراونه‌ته شوێنی تایبه‌ت و خاوه‌ندارێتی گشتی و مافی هه‌مووان پێشێل کراوه.
باخی گڵکه‌ند:
ڕۆژگارێك ته‌نیا باخی گشتی و جێی پشوو و دیداری ئه‌وینداران و ڕۆشنبیران و هه‌ڵسوڕاوانی بواره جیاوازه‌کان بوو، ده‌مێکه، گشتی نه‌ماوه. کراوه‌ته باخی ئاژه‌ڵ، هه‌رچه‌نده خۆڕایی نییه. باخی ئاژه‌ڵ بۆ شاره‌کان شتێکی زیده پێویسته نه‌ك وه‌ك شونێك بۆ سه‌رگه‌رمی، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مرۆڤ له شاره‌کاندا به زۆری له سروشت داده‌بڕدرێت و ناسینی ئاژه‌ڵ و شێوه و ناوی ئاژه‌ڵه‌کان بۆ مناڵان و خوێندکاران کاڵده‌بێته‌وه و زۆرجار نایان ناسنه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یێنێت، که ده‌سه‌ڵاتدارانی شار بێن و باخێکی گشتی، که ژیان و یاداوه‌ری زۆرینه‌مانی تێدا به‌سه‌ر براوه، قۆرخ بکه‌ن و له موڵکی گشتییه‌وه بیکه‌ن به موڵکی میری یا تایبه‌تی. ئه‌مه پێشێلکردنی مافی دانیشتوان و تاکه، ئه‌مه سڕینه‌وه‌ی یاداوه‌رییه‌کانی ئێمه‌یه و وێرانکردنی شوێنێك که رابوردوومانی تێدا تۆمارکراوه. من بۆ خۆم چه‌ندین یاداوه‌ری و چالاکیم له‌و باخه‌دا هه‌بووه؛ له‌وانه یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی پێکهێنانی یه‌کێتی بێکاران، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی هه‌ڵسوڕاوانی ئازادیخواز و چه‌پ دژ به ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌رتووکخانه‌ی «ڕاپه‌ڕین» له ڕانیه، پێکهێنانی زۆربه‌ی کۆمیته‌ی مه‌راسیمه‌کان، سێیه‌مین شانۆگه‌ری که ڕۆڵم تێدابینی و … تد، که ئێستاکه به تێکدانی ئه‌م باخه گشتییه، یاداوه‌رییه‌کانی خۆم به مردوو ده‌بینم.
باخچه‌ی کارگه‌ران:
ته‌نیا شتێك که له‌و کۆمه‌ڵگه‌دا به‌نێوی ئێمه‌وه تۆمارکرابوو، باخچه‌یه‌کی که‌م دره‌ختی، که‌م ئاو بوو، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جوانییه‌کی به گه‌ڕه‌کێکی شار به‌خشیبوو و ده‌یتوانی که‌مێك له‌و گازه ژاراوییانهی که ترۆبێلهکان به‌رهه‌می دێنن، پاك بکاته‌وه و ئێواران لاوانی بێده‌ره‌تانی ئه‌و ناوه‌ش له‌ناو گژوگیاکهیدا که‌مێك په‌یوه‌ندییه گیانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ سروشت نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه. به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌سه‌لات چونکه هیچ ههنگاوێکی له ڕانگه‌ی خزمه‌تگوزاری و خۆشکردنی ژیار و ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت، ئه‌م باخچهیهشی کردووه به یاریگه‌یه‌کی تایبه‌ت و مۆرکی گشتی له‌م باخچه‌ی سه‌ندووه‌ته‌وه. له‌م باخچه‌دا یاداوه‌ری یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی پێکهێنانی ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی خوێندکاران، که من وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێك له‌و بواره‌دا و هه‌م وه‌ك په‌یامنێری «بۆپێشه‌وه» له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك خوێندکاری «زانستگه»وه بانگهێشت کرابووم، ئه‌وڕۆکه ئه‌و یاداوهرییهم به زیندهچاڵکراوی ده‌یبینم.
باخچه‌ی کورد و عه‌ره‌ب:
ته‌یراوا سیمای دێرینی هه‌ژاری ئه‌م شاره‌یه و نووسه‌ری ئه‌م دێرانه سێ ساڵ له سه‌خترین ساله‌کانی ژیانم له‌و گه‌ڕه‌که‌دا به‌سه‌ر بردووه. یه‌که‌م ڕۆژ که گه‌یشتمه هه‌ولێر، ده‌ستبه‌جێ چوومه ته‌یراوا و پیاسه‌یه‌کم به ڕاسته شهقامهکهیدا کرد و وام دانابوو که تاوێك له باخچه‌ی کورد و عه‌ره‌ب پشوو بده‌م، به‌لام هه‌ر گه‌یشتمه به‌رده‌م باخچه‌که خه‌یاڵه‌که‌م بوو به نه‌خشی سه‌رئاو و ڕه‌وییه‌وه. به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو خه‌م و ماتهمییهکی زۆر دایگرتم. چه‌ند هه‌نگاوێك واوه‌تر چووم و ئاپارتمانێك که تێیدا ژیابووین، قوفڵ و زنجیر له ده‌رگه‌که‌ی درابوو، شه‌قامه‌که زۆر نامۆ ده‌هاته به‌رچاوم، داربییه‌کانی باخچه‌که شیبهریان بۆ به‌رپێی خۆیان نه‌بوو، سێبه‌ری وانیش نرخی له‌سه‌ر دانرابوو.
باخچه‌ی خانزاد:
یه‌کیکی تر له‌و شوێنانه‌ی که جاران خه‌ڵکی له گه‌رما و وه‌رسی ڕۆژانی ده‌هه‌ی نه‌وه‌ددا هانایان بۆ ده‌برد، باخچه‌ی خانزاد بوو، باخچه‌یه‌ك که ئارامیه‌کی له راده‌به‌ده‌ری به‌و ناوه به‌خشیبوو. له ولاتێکدا که که گوڵی نێوه‌ندی شه‌قامه‌کان هه‌ڵکێشرێن و له حه‌وشه‌ی زیندانه‌کاندا بچێنرێنه‌وه، ئاساییه که باخچه‌یه‌کی کۆنی شاریش بۆ مزگه‌وتێکی تازه داگیر بکرێت. ئه‌م باخچه‌یه یانه‌یه‌کی ئاهه‌نگگێڕانی تێدا کراوه‌ته‌وه و له‌ولاشه‌وه به‌شێکی به‌ر مزگه‌وته ناقۆڵا و ناپێویستهکهی ته‌نیشت ئه‌م باخچه‌یه که‌وتووه و مزگه‌وته‌که هێنده به‌رز و گه‌وره و پانوپۆڕه، که ئه‌و به‌شه‌ی باخچه‌که که ماوه، وه‌ك هه‌وشه‌ی مزگهفتهکه دێته بهراچاو. باخچه‌کانی شار چیتر شوێنی سه‌رگه‌رمی و رابواردن نین، به‌ڵکو بوونه‌ته گۆڕستانی یاداوه‌رییه‌کانمان و تێپه‌ڕین به‌لایاندا به‌جۆرێك خه‌مبارمان ده‌که‌ن.
چوارده ساڵ له‌وه‌وبه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ده‌رگه‌ی ئه‌و باخچه‌دا کیژه کارگه‌رێکی کارگه‌ی مافور، ده‌ستی به ڕوومه‌وه نا و له‌تاو دڵشکاوی خۆمدا، هانام برده به‌ر سێبه‌ری داره‌کانی باخچه‌ی خانزاد و تاوێك وه‌ك بریندارێکی سارده‌وه نه‌بوو، وڕوکاس دانیشتم. به‌ڵام ئه‌وڕۆ که بهیاداوهری ئه‌و ڕۆژه چووبووم بۆ باخچه‌ی خانزاد، شێواوی دیمه‌نی باخچه‌که هێنده ئازاری دام و خۆم به دڵشکاو بینی، نه‌متوانی له‌وێدا تاوێك له رابوردوو وردببمه‌وه، خه‌مێکی گران بووه مۆته‌که‌ی سه‌ر دڵم و هیچ شوێنێکم شك نه‌برد، تاوێك تێیدا شیوه‌نی یاداوهرییهکانمی تێدا بکه‌م.
شار به گشتی:
ئه‌وه‌ی که گرنگییه‌کی به‌رچاو له چاو شار و شارۆچکه‌کانی تری کوردستان به هه‌ولێر درابێت، بۆ دڵسۆزی و خه‌ڵکیبوون ده‌سه‌ڵات و بۆ چاکی و دڵسۆزی لێپرسراوانی شاره‌که ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵکو بۆ ئه‌و ده‌گڕێته‌وه که هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی میرایه‌تی هه‌رێم ناسێنراوه و وه‌ك دێوجامه‌یه‌ك ناوه‌نده جیهانییه‌کانی پێ ده‌خه‌ڵه‌تێنن. زۆرینه‌ی خه‌ڵکی شار پێیان وایه و له هه‌ر ئه‌ندامی چین و توێژێکی کۆمه‌لایه‌تی ژێرده‌ست و که‌مده‌رامه‌ت بپرسی، ئه‌وا له وه‌لامدا په‌نجه بۆ نادادپه‌روه‌ری و ترس و تۆقاندن و کۆنترۆڵی شار و ناونده‌کانی بڕیاردان جێبه‌جێکردن له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به‌پارتی ده‌سه‌لاتدار و له‌ناو ئه‌وانیشدا ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و پارت و ده‌سه‌لاته ڕاده‌کێشت. به زۆری خه‌ڵك نارازییه و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که پرۆژه‌ی ئاو و خزمه‌تگوزاری له چاو شاره‌کانی تر له ئارادایه، به‌لام نه‌بوونی ئازادی و چه‌پاوڵی ده‌سه‌ڵات و ده‌رامه‌ت له‌لایه‌ن بانده مافیاییه‌کانی نێو ده‌سه‌لاته‌وه، قسه‌ی هه‌ر ساته‌ی کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی خه‌ڵکییه. له یه‌ك وشه‌دا ده‌توانم بڵێم هه‌موو ئه‌مانه له روخساری خهمزهدهیی خهڵکهیهکدا ده‌بینرێن و ئه‌گه‌ر توێژه‌ره‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و شاره‌زایانی ده‌روونی روو له‌م شاره بنێنن، ئه‌وا یه‌که‌م نه‌خۆشییه‌کی گشتگیر، که دیاری ده‌که‌ن، نه‌خۆشی خه‌مۆکییه! له هه‌ولێردا جۆرێك له ئارامی له ئارادایه، ئارامییه‌ك که ترس خوڵقاندوویه‌تی و که‌له‌گایی هێزه‌کانی پۆلیس و ئه‌من ڕایده‌گرن. بۆیه ده‌توانم بڵێم و بزانم بۆچ دانیشتوانی هه‌ولێر له‌بری دڵخۆشی به پایته‌ختبوونی شاره‌که‌یان، تووشی خه‌مۆکی بوون، چونکه هه‌ولێر پایته‌ختی سه‌رکوتی ئازادییه!
* چاکسازی یا ئاوه‌دانکردنه‌وه له کوردستاندا فره‌تر باری وێرانکردنی شوێنه‌واره دێرینه‌کانی به‌خۆوه بینیوه. ئه‌مه باسێکی دیکه‌یه و له هه‌لێکدا هه‌وڵ ده‌ده‌م بپه‌رژێمه سه‌ری.