پۆیکڤێن ..!
برێڤ
رۆژانه‌ی (شێرزاد هه‌ینی) یه.
پۆیکڤێن ..!
ژنه سویدییه‌کان، ئه‌وانه‌ی له بازنه‌که‌ی ئه‌ودا بوون باش ده‌یانزانی دوو کیژی چاو ره‌شی خوێنده‌واری باڵابه‌رزی هه‌یه، کیژه‌کانی وه‌ک سویدییه‌کان ده‌چنه سینه‌ما، جاروباریش له‌گه‌ڵ هاورێیه‌کانیان له کافتریاکان داده‌نیشن، له سه‌فه‌ره‌که‌ی هاوپۆله‌کانیان بۆ رۆماش سه‌فه‌ریان کردبوو، که له ژووره‌وه‌ش قهمسهلهکانیش له‌به‌رده‌که‌نه‌وه، قۆلی رووتیان به‌ده‌ره‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ مۆزیکاو ئیدۆل و به‌رنامه‌کانی ته‌له‌ڤزێونی سویدیش راهاتوون، بۆیه یه‌کێکیان به په‌رۆشه‌وه پرسیبووی:
ئه‌گه‌ر کیژێکت دڵی چووه کورێکی سویدی، یان بووه (فلیک ڤێن ـ که کیژ ده‌بێته دۆستی کورێک)ی کورێکی گه‌نجی هاوپۆلی خۆی، ئه‌گه‌ر وه‌ک کیژه‌کانی ئێمه له ناو جامخانه‌کانی چاوه‌روانی پاس، یان له په‌نا دار (گران) ێک، یان له‌به‌ر سێنه‌ری دار (ئێک) ماچێکێان به دیاری لێوه‌رگرت، ئه‌گه‌ر ..
ژنه‌که‌ش زانی پرسیاره‌که‌یان بۆ زامدارکردن و تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌یکه‌ن، زانی وڵامێکی دروستیان ده‌وێت.. بۆیه ژنه‌که ده‌یزانی، ئه‌و ده‌سته ژنه سویدییه‌ی له‌به‌ر چه‌ندین هۆی نامعقولی وه‌ک سه‌فه‌رو دوورکه‌وتنه‌وه، له‌به‌ر کێشه‌ی ماڵه‌وه‌یان، له‌به‌ر ده‌ستبڵاویی و بێ به‌رنامه‌یان خوێندنیان ته‌واو نه‌کردووه، ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌و له (گرووند)و (کۆمڤۆکس)و (گراماتیکی سویدی)و (ماتماتیک)و (سامهێل) ده‌خوێنن، وایده‌زانی به‌و وڵامه به سه‌ختی برینداریان ده‌کات، بۆیه وتبووی:
به‌ڵێ من و هاوسه‌ره‌که‌م به‌شانازییه‌وه بواری کیژه‌کانم ده‌ده‌ین، هه‌موو قۆناخه‌کانی خوێندنیان له ئاماده‌یی و کۆلیژه‌کانی زانکۆ ته‌واو بکه‌ن. ئێمه له‌گه‌ڵیان به‌یه‌که‌وه ده‌چینه سه‌ر ده‌ریاو ده‌ریاچه‌کان و مهڵهوانیش ده‌که‌ین. خۆمان ده‌ده‌ینه به‌ر تیشکی خۆر، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوینه خۆر‌و گه‌رما بۆ یه‌ک دوو هه‌فته روومان تێبکات .. به‌ڵێ من بوار ده‌ده‌م بۆ نمایشی یه‌که‌می فیلمه‌کان له پێش سینه‌ماکان بۆ وه‌رگرتنی پلیت ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌روان بن. به‌ئاره‌زووی خۆیان ره‌نگ و شێوه‌و مۆدیلی جل و به‌رگ و چاویلکه‌و قژو پێڵاو‌و کهمهرو جانتاو گواره‌و خه‌ناوکه به‌کاربهێن. بۆ ته‌واوکردنی خوێندن بچنه وڵاتانیش. بۆ پراکتیکی کارکردن و کاردۆزینه‌وه، له‌گه‌ڵ پیاوان بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ کوران. بۆ فێربوونی ئوتومبێل لێخورین به تیوهریی و هاژووتن له کۆرسه‌کان. بۆ مه‌ڵه‌وانی له حه‌وزه‌کان. بۆ شایی له ئاهه‌نگه‌کان. بۆ خواردن له رێستورانته‌کان. بۆ پیاسه‌ی ئێوارانی ناو دارستانه‌کان. بۆ ئاگرکردنه‌وه‌و ئاهه‌نگ له نه‌ورۆزه‌کان. بۆ ئاهه‌نگی سوورانه‌وه‌ی له ده‌وری ئه‌ستوونه‌که‌ی ناوه‌ندی هاوینه‌کان. له بۆنه‌ی پۆسک. له ئێواره‌ی (مید سۆمه‌ر) له ڤالانتاین و به‌رنامه‌کان. له شه‌وه‌که‌ی هه‌له‌وین. له رۆژی دوا ساڵی ده‌رچوونیان له خوێندن بچنه که‌نیسه …
دایکی دوو کیژه‌که گه‌رمتربوو، ده‌ماریان گرتبوو، وه‌ک خۆی وتوویه‌تی، که خۆم له بیرده‌که‌م، که که‌سی خۆمانمان لێوه نزیک نه‌بێت، زمانه سویدییه‌که‌م باشتر ده‌بێت، به ژنه‌کانی وتبوو، ئێوه وا ده‌زانن ژیان و کار‌و فێربوون ته‌نها مێردکردنه، ژیان ته‌نها فلیک ڤێن و پۆیک ڤێنه (دۆستی نێر‌و مێ)، وا ده‌زانن ژیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه، من وا تێناگه‌م، کیژه‌کان وا تێناگه‌ن، ژیان هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه .. سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌کانی ژنان ته‌نها ماچ و مێرد‌و دۆست و ده‌ستبازی نییه.!
Sherzad.heini@gmail.com