
سادییه‌تی کۆمه‌ڵگای عه‌رب له قورئاندا
سادییه‌تی کۆمه‌ڵگای عه‌رب له قورئاندا
تاهیر ڕه‌حیم
باری ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵی سه‌ره‌کی له درووست‌کردنی سایکلۆجی تاک و کۆمه‌ڵ ده‌بینن، له هه‌مان کاتدا جوگرافیایش ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێ، به شێوه‌یه‌کی دیالێکتیکی هه‌ریه‌که‌یان کار له‌سه‌ر ئه‌وی تر ده‌کات. کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا ئابوورییه‌کی لاوازیان بووه و له‌سه‌ر بیابانێکی وشک درووست بووه، له‌ڕووی سیاسییه‌وه زۆر په‌رش و بڵاو بووه، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه زۆر سادی و تووندڕه‌و و دڵڕه‌ق بوونه. مێژووی ئیسلامیش مێژوویه‌کی خوێناوییه هیچ کاتێک سه‌قامگیری به خۆیه‌وه نه‌بینیوه. له‌پاڵ هۆکاره ئابووری و سیاسی و جوگرافییه‌کاندا، ئایینی ئیسلامیش وه‌کوو ئایدۆلۆجیایه‌ک له دواییدا ڕۆڵی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر باری ده‌روونیی کۆمه‌ڵگای ئیسلامییه‌وه به تایبه‌تی عه‌ره‌ب هه‌بووه. ئیسلام بووه‌ته به‌ڵایه‌ک به‌سه‌ر خه‌ڵکی وڵاتانی ئیسلامییه‌وه، چونکه ڕێگه‌ی له بیر و هۆشیاری گرتووه. کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی پێش ئیسلام تووندڕه‌و بووه، به‌ڵام ئایینی ئیسلام زیاتر به‌ره‌و تووندڕه‌وی بردووه، به‌تایبه‌تی کاتێک سادییه‌ت و تووندڕه‌ووی پیرۆزی پێ ده‌درێ. له قورئاندا ئه‌و سادییه‌ته به ئاشکرا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و له چه‌ندین ئایه‌تدا به ڕوونی باس کراوه. پیاوی عه‌ره‌ب زۆر سادی و دڵڕه‌ق بوونه، به‌رامبه‌ر به ژن، له کاتی سێکسکردندا له گه‌ڵ ژن حه‌زیان کردووه ئه‌و ژنه ئازار بچێژێ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌حه‌مه‌د خۆی که‌سێکی سادی بووه، سێکسی له گه‌ڵ مناڵێکی وه‌کو عائیشه کردووه و له 6 ساڵییه‌وه ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ کردووه، له 9 ساڵی کردوویه‌تی به ژن، له هه‌مان کاتدا له سادییه‌تی تاکی عه‌ره‌ب باش تێگه‌یشتووه.
سووره‌تی واقعە 36 (فجعلناهن أبکارا) بریارمان بۆ دان هه‌ر به کچ بن. له به‌هه‌شت حۆرییه‌کان هه‌ر کاتێک سێکسیان له گه‌ڵ بکه‌ن جارێکی تر ده‌بنه‌وه به کچ، چونکه کچ بۆ یه‌که‌م جار سێکس بکات ئازاری پێ ده‌گات خوێنی لێ ده‌چێ. پیاوی عه‌ره‌ب له‌زه‌ت ده‌چێژێ له ئازارچه‌شتن و خوێنبه‌ربوون و ترس له ژن‌دا،. ئه‌م ئایه‌ته وه‌کوو پاداشتێکی مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌و که‌سانه بووه که ده‌بوونه ئیسلام له به‌هه‌شت!
سووره‌تی نسا‌و ئایه‌تی 24 (والمحصنات من النساء الا ماملکت أیمانکم کتب الله علیکم … )، واتا ژنی به‌شووتان پێ ناشێ ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت بوونه‌ته ماڵی خۆتان خوا بۆتانی نووسیوه …
له به‌هشت حۆری ده‌بارێ، له‌م دنیاش تاڵان‌کردنی ژن و کچی غه‌یره ئیسلام.
سووره‌تی مائدە ئایه‌تی 33 (أنما جزأ الذین یحاربون الله ورسوله، ویسعون فی الارض فسادا أن یقتلوا أو یصلبوا أو تقطعوا أیدیهم وأرجلهم من خلف …) سزای ئه‌و که‌سانه‌ی دژایه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ن کوژرانه یان بڕینی ده‌ست و قاچه به پێچه‌وانه‌وه.. ئایه سادییه‌ت له‌مه زیاتر ئه‌بێت چی بێت، ئایا شێخ زانا هه‌ر وای نه‌کرد!!! سووره‌تی نسا‌و ئایه‌تی 56 (ان الذین کفروا بأئایاتنا سوف نصلهم نارا کلما نضجت جلودهم بدلناهم جلودا غیرها لیذوقوا العذاب) ئه‌و که‌سانه‌ی له نیشانه‌کانی ئێمه حاشا ده‌که‌ن،له دواڕۆژدا به ئاگر ده‌یانسووتێنین هه‌تا پێستیان داپلۆکێ، جارێکی تر پێستی نوێیان بۆ درووست ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر بیسوتێنین و چێژ له ئازار ببینن.
له‌م دنیا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان به ئیسلام نییه سزایان ده‌ست و قاچ بڕینه،له‌و دنیاش سووتانی پێستیانه. ئه‌مه چی جۆره خوایه‌که که ئه‌وه‌نده بێ به‌زی بێت به‌رامبه‌ر عه‌بده‌کانی!!! به‌داخه‌وه ئه‌مه ماهییه‌تی بێ به‌زه‌یی و دڵ ڕه‌قی عه‌ره‌به، ئه‌مه ئه‌و قورئانه‌یه که باری ده‌روونی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی له‌سه‌ر درووست بووه. ئێستا تووندڕه‌وترین کۆمه‌ڵگا، کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بییه له‌به‌ر ئه‌وه خۆ خه‌ڵه‌تانده چاوه‌رێی دیموکراتی و مافی سه‌ربه‌خۆ له سایه‌ی عیراقی ئیسلامی‌دا بکه‌ین، دیمکراتی زۆر دووره له وڵاتێک که ئایین له ده‌سه‌ڵات جیانه‌کرابێته‌وه .