
قه‌ره‌ته‌په نزیککه‌ووتنه‌وه‌یه له داگیرکاری کوردستان
قه‌ره‌ته‌په نزیککه‌ووتنه‌وه‌یه له داگیرکاری کوردستان
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید – سویسرا
قه‌ره‌ته‌په چه‌نده بۆ کوردستان پێگه‌یه‌کی بچووکه له‌ڕووی ئیداری وداهات وڕێژه‌ی دانیشتوان .به‌ڵام له‌ڕووی پێگه‌ی جیوگرافیای سیاسییه‌وه قه‌ره‌ته‌په ده‌کرێت بکرێته سه‌نگی ده‌سه‌ڵات وقهڵمهڕهوی بۆده‌سه‌ڵاتی کوردی،لێسه‌نده‌نه‌وه‌ی قه‌ره‌ته‌په له‌هێزی پێشمه‌رگه‌و خۆنمایشکردنی سوپای عێراقی له‌وناچه‌یه ده‌کرێت بکرێته ئهومهترسی یه‌ی کهلهئهمڕۆ به‌دواوه هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو شه‌ریکایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئه‌وعێراقه‌ی مهبهستمانبێت تێایدا به‌مافه‌کانی خۆمان بگه‌ین،به‌ره‌وکۆتایی بوون بڕوات.؛
له‌کاتێکدا ئێمهههمووکاتێک ئهوهبهگوێی میله‌ته‌که‌ی خۆمان ده‌ده‌ین که‌له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوکۆین له‌ده‌سه‌ڵات وپۆستی باڵا‌و ده‌ستووری ووڵات، ئیدی مانای چی ده‌بێت حکومه‌تی نوری مالیکی بهپهرۆشیهوهکار لهسهرچۆڵکردنی قهرهتهپهوکشانهوهی هێزی پێشمهرگهدهکات.مانای چی لهعێراقێکدا کهڕووبهڕهکهی 437،072 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه،عێراق ڕووبه‌ڕووه له‌گه‌ڵ ده‌یان کێشه‌ی سیاسی و ئه‌منی،حکومه‌تی نوری مالیکی بۆی گرنگه سوپای عێراق له‌قه‌ره‌ته‌په جێگیربکات.؛
کاتێک گوێمان لهبانگهوازوهاواری هێزی پێشمه‌رگه‌بوو له‌گه‌رمیان،که‌ده‌یان گووت تالهسهرۆکایهتی هه‌رێم وسه‌رۆکایه‌تی هێزه‌چه‌کداره‌کانه‌وه فه‌رمانیان پێ نه‌گات سه‌نگه‌ره‌کان بۆسوپای عێراق چۆڵ ناکرێت.هه‌واڵی په‌یامێک بوو که‌هێشتا ڕۆحی پێشمه‌رگانه بوونی ماوه ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه لهوسهنگهرهی که‌ئه‌وه په‌یامه‌که‌یان بوو موچه‌که‌ی ته‌نها به‌شی کرێی خانووه‌که‌ی ده‌کات و ناکات. به‌ڵام بینیمان وبیستمان که‌دوای وه‌فدێکی کوردی بۆبه‌غدا،له‌سه‌رده‌ستی وه‌فی کوردی له‌سه‌ربانگه‌وازی ده‌سه‌ڵاتی کوردی پاشهکشهبهلیوای 34 ی هێزی پێشمهرگهکرا،ئه‌م باسه تائێره ئه‌وه‌ی لێده‌خوێنرێته‌وه که‌کورد له‌به‌غدا لهژێرفشاردایه بۆبچووک بوونه‌وه‌ی زیاتر له‌قه‌باره‌ی خۆی و دواکاری خۆی.؛
جارێکی ترڕۆژی22/08/2008 هه‌واڵه‌کان ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه که‌سوپای عێراق ئاڵای کوردستان وپارتهکوردیهکانی له‌قه‌ره‌ته‌په هێناوه‌ته خواره‌وه وداوای چۆڵکردنی باره‌گای پارته‌کوردیه‌کانی کردووه،ئه‌م هه‌وڵه‌ی سوپای عێراق ده‌سپێک وسه‌ره‌تای ئهوههوڵانهیه که‌سوپای عێراق دیه‌وێت جارێکی‌تر وێنه‌ی خۆی بکاته‌وه بهسوپادڕندهکهی به‌عس..6 ی کانوونی دووه‌می1921 سوپای عێراق هاته درووستبوون هه‌ردوای چه‌ندساڵی کورت سه‌ڕه‌ڕای بوونی جبه‌خانه‌ی لۆجسستی ساده‌و ته‌کنیکی ساده له‌ساڵی 1933 بۆیه‌که‌م جارکهوتهقڕکردنی ئاشوریه‌کان له‌ده‌ورووبه‌ری شاری موسڵ. لهبهرامبهرسهرههڵدانی شیعهلهباشوور ساڵی 1991 هه‌ڵی کوتایهسهرمهزارهکانی علی وحه‌سه‌ن وحسهین،تێکدان و شکانی گومبهزومنارهکانی کردهچالاکی بۆسوپای عێراق،ههرئهوسوپایهیه که‌شه‌ڕی چه‌ندساڵه‌ی ئێران و داگیرکردنی کوه‌یتی سه‌پاند.؛
بۆخه‌ڵکی کوردستان مێژووی سوپای عێراق وکردهوئۆپراسێۆنهکانی،نه‌ڕه‌ی دهبابهوماشێنهزهبهلاحهکانی سه‌ربازی ئه‌وسوپایه هه‌موومانی لهناوبێشکهی منداڵی وساوایی بوونماندا گریاندووه،ژیانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی هه‌مووخه‌ڵکی کوردستانی بۆچه‌ند ده‌یه‌ی داهاتووش شپرزهکردووه.؛
که‌واته ده‌خاله‌تکردن له‌قه‌ره‌ته‌په،پاشه‌کشه‌کردن به‌هێزی پێشمه‌رگه ،داگرتنی ئاڵای کوردستان و ئاڵای حیزبه‌کوردییه‌کان له‌ناوچه‌یه‌ک که قوڵایی ستراتیژه بۆکوردستان،مه‌ترسی ودڵهڕاوکێی گه‌وره‌یه لهخۆپڕچهککردنهوهی سوپایه‌ک .کورد له‌ماده‌ی سهدوچلهوه تاوه‌کوو پاشهکشهبه هێزی پێشمه‌رگه له‌قه‌ره‌ته‌په له‌به‌رده‌م ئه‌زموونی ده‌ستخه‌ڕۆیی زیاتر وبێ به‌ڵێنی به‌غدایه. کودهتاپهرلهمانیهکهی 22 ی ته‌موز و جموجوڵه سه‌ربازیه کانی عێراق به‌ناوی مژده‌گه‌لی خێر به‌شێکه لهدهرکهووتنی تارمایی پیلان و ئه‌جێنده‌ی نوێ و مامه‌ڵه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان،لههاوتهریبی ئه‌م تارمایی یه هه‌ستیاره‌دا ناکرێت له جمووجوڵه‌کانی ووڵاتانی ئیقلیمی وکۆبوونهوهوسهردانهکانی سه‌رانی تورکیاوئێران وسوریا بۆلای یهکترغافڵگیربین.بێگومان پرسی که‌رکوک وچاره‌نووسی پێشمه‌رگه، که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی کورد له‌ناوه‌ند به‌شێکبن له‌خواست وئه‌جندای کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌م ماوه‌ی سه‌رانی ووڵاتانی ناوچه‌یی،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌نتقی شهڕوپهرچهکرداری چه‌ک له‌قازانجی خه‌ڵکی کوردستاندا نیه،به‌ڵام به‌رگریکاری و ملنه‌دانی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه به‌مه‌رام ونیازخراپی ده‌کرێت لهئامادهباشیدابێت.سوربوونی به‌غدا ش به‌نمایشی سه‌ربازی و به‌کارهێنانی سه‌نگی سه‌ربازی له‌م مانۆڕانه‌دا دوورخستنه‌وه‌ی موتمانه‌و ئاڵۆزکردنی دۆخهسیاسیهکهیه که‌به‌رهه‌می خێروخۆشی بۆهیچ لایه‌ن وپێکهاته‌یه‌کی ناوعێراق پێ نیه.،کورد چ له‌به‌غدا و چ له‌ناوه‌وه‌ی کوردستانیش له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆنمایشکردنه‌ی سوپای عێراق ده‌کرێت به‌هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه وههڵوێسی لۆژیکی بگرێت.بۆ زیاتر خۆسه‌پاندن و نمایشکاریه زیاده‌ڕۆییه‌کانی سوپای عێراق پێویستی بهئیست وستۆپکردنی پراکتیک هه‌یه له‌ناوه‌ند،چوون دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی قرهتهپه به‌سه‌رخه‌ڵکی کوردستاندا نزیککه‌ووتنه‌وه‌یه لهکۆتایهاتن به‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی کوردلهعێراقی نوێ‌دا بانگه‌شه‌ی بۆده‌کات.؛
faraidun_73@hotmail.com
24 August 2008