
له‌ده‌ست ئیسلام رووناکبیران له تورکیا راده‌که‌ن!
له‌ده‌ست ئیسلام رووناکبیران له تورکیا راده‌که‌ن!
ئا / شێرزاد هه‌ینی _ سوید
پێنج ساڵه گۆڕانه سیاسییه‌که‌ی ناو تورکیا‌و هاتنه پێشه‌وه‌ی حزبێکی ئیسلامی، که به هزرو به‌رنامه‌ی ئیسلامی حکومی وڵات ده‌کات، راسته‌وخۆ کار‌و به‌رنامه‌و پرۆگرامێکی ئیسلامیانه له ناو حکومه‌ت وپه‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی کۆمار په‌یره‌و ده‌که‌ن، ئه‌وانه مه‌ترسییان خستووته ناو رووناکبیران و رۆژنامه‌نووسان و له‌دوارۆژی وڵاته‌که‌و سیاسه‌ته‌که‌ی ترسیان هه‌یه، بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ رووناکبیره ئیسلامییه‌کان رووبه‌روو ده‌بنه‌وه.
که (ئورهان پامۆک) به نووسینی رۆمانه‌کانی چه‌ند مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌غه‌ی ورووژاندو به‌و شاکارانه خه‌ڵاتی نۆبلی ئادابی وه‌رگرت، که له رۆمانه‌کانی باسی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی ئه‌رمه‌نی کرد، له ناو تورکیا ژیانی تاڵ لێ‌بوو، تورکه نه‌ژادپه‌رسته‌کان سهرکۆنهکهیان کرد‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرد، بۆیه‌ش ئه‌و بارگه‌ی پێچایه‌وه‌و زۆرتر له ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا ده‌ژی، ئیمرۆش له‌به‌ر حوکمی ئیسلامییه‌کان پیانۆژه‌نی ناوداری تورک (فازیل سای)، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی دونیا وه‌ک موزیکاژهنێک ناو‌و به‌رهه‌می به داهێنه‌ر رۆیشتووه، بیر له هه‌ڵاتن له تورکیا ده‌کاته‌وه، واده‌زانی وڵاته‌که‌یان له ده‌ست ئیسلامییه‌کان تاریک ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به یه‌کێک له رۆژنامه‌کانی ئه‌لمانیای راگه‌یاندووه، بۆیه‌ش ژوورنالیستی ناوداری تورک (تۆفان تورنش) له‌سه‌ر زاری ئه‌و نووسیویه‌تی:
ئه‌و تورکیایه‌ی جاران خه‌ونمان پێوه‌ی ده‌دیت وه‌ک هه‌ڵم ره‌وییه‌وه، دیاره که‌وا ژنانی وه‌زیره‌کان بوونه‌ته محجبهو ئیسلامییه‌کان له په‌رله‌مان توانیان 70% ده‌نگ و کورسییه‌کان وه‌رگرن، شوێنی ئێمه‌ش له‌ق بووه، له‌ئاهه‌نگی جه‌ژنی نیشتیمانی ئه‌وانه‌ی به‌دڵی خۆیان بووه، ته‌نها ئه‌وانیان له‌و ئاهه‌نگه‌دا داوه‌تکردووه، ئێمه‌یان له‌بیرچوو، شوێنمان له‌ناو کۆشکی (شنقایا) نه‌ما، بۆیه‌ش حه‌قه ئه‌گه‌ر له‌و وڵاته بڕۆم، جێگه‌ی منی تێدا نه‌ما.!
به‌ڵام په‌یڤداری کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا، خێرا وڵامی ئه‌و مۆزیکاژنی داوه‌ته‌وه‌و وتوویه‌تی:
ئێمه ئه‌ومان له‌و ئاهه‌نگه داوه‌تکردبوو، داوهتنامهشمان بۆی ناردبوو، که پلیته‌که‌ی به پۆست بۆمان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه پلیتی داوهتهکی گه‌یشتووته ده‌ست. به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار دڵی ئه‌وانه رووناک ناکاته‌وه‌و مه‌ترسییه‌کانیان که‌م ناکاته‌وه. وه‌زیری کولتووری تورکی (ئارتوگرول گونای) ده‌ڵێ ئه‌وانه پێویست ناکات، له‌و ره‌وشه بترسێن، هیچ گۆڕانێک رووی نه‌داوه، شته‌کان ئاساییه، فازیل سای پێویست ناکات نیگه‌ران بێت و بیر له هه‌ڵاتن و سه‌فه‌ر بکاته‌وه، بۆیه که ئه‌و بیر له‌وه ده‌کاته‌وه، که‌واته ئه‌و هیچی نه‌کرد، با بمینێته‌وه‌و رووبه‌رووی ره‌وشه‌که بوه‌ستێت، ئه‌گه‌ر هه‌ست به گۆڕانێک ده‌کات. ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌که‌شی جێگای بڕواکردن و لهسهرراوهستانه با حکومه‌ت به جدی بیر له‌و مه‌سه‌له‌یه بکاته‌وه، ئه‌وه‌یان بیرکردنه‌وه‌و به‌رنامه‌ی ده‌وێت، ژوورنالیست و نووسه‌ر (ته‌ها ئهقیول) له‌سه‌ر کێشه‌یه هاتووته قسه‌و ده‌ڵێ، راسته هه‌موو دونیا ئاماده‌یه فازیل سای وه‌رگرێت و پێشوازی گه‌رمیشی لێده‌که‌ن و شانازیشی پێوه‌ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌بێ سای کۆڵ نه‌دات و به‌رامبه‌ر خاک و نیشتیمانه‌که‌ی بێرهحم نه‌بێت، ئه‌و لێره په‌روه‌رده‌بووه، له‌سه‌ر ئه‌و خاکه‌ش نمای کردووه. ژوورنالیستی ئیسلامی (ئه‌حمه‌د توران) له رۆژنامه‌ی زه‌مانیش وتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌و له ئاهه‌نگه‌که داوه‌ت نه‌کرابێت، ئه‌وا ئێمه‌ش داوه‌ت نه‌کرابووین، بۆیه‌ش تووڕه نابین و ئاماده‌ش نین، له وڵات ده‌ربچین. سه‌رکردایه‌تی حزبی عدالهو گه‌شه‌پێدانی ئیسلامیش به‌ناوی یه‌کێک له سه‌رکردایه‌تیان (میر دنغیز فرات) وتوویه‌تی:
ئه‌وه‌ی ئاماده بێت وڵات و زێدی خۆی جێبهێلێت، ئێمه‌ش رێز له بریارو داواکه‌ی ده‌گرین، با بڕوات له ده‌رچوونه‌که‌شی خه‌مگین نابین. به‌ڵام نووسه‌ری توندره‌وی ئیسلامی (عبدالرحمن دیلی باک) هیچی تێدا نههێشیتهوهو ئه‌و وتوویه‌تی:
بڕۆ، ئێمه‌ش به‌و منداڵانه‌ی سه‌رپۆشیان له‌سه‌ره‌و فێری قورئانیان ده‌که‌ین، به‌گه‌رمی شهرتان ده‌که‌ین. ژنه ژوورنالیستی لیبرال (په‌ریهان معدن) ئه‌وه‌ی نووسینه‌کانی له‌شێوه‌ی بزمار تیژن، پشتیوانی له هه‌ڵوێسته‌که‌ی سای ده‌کات، ئه‌ویش بیر له‌وه ده‌کاته‌وه له تورکیا ده‌ربچێت، به‌ئاشکرا ده‌ڵێت، من له‌و ره‌وشه‌ی وڵات ده‌ترسێم. هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی له سای نزیکن، به‌گاڵته‌وه ده‌ڵێن:
ئه‌و ساڵانه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆی له ئاستنبۆل 140 ئاهه‌نگی هه‌یه، پێویست به‌وه ناکات، که ده‌ڵێ من جانتا دهپێچمهوهو ده‌رۆم، ئێمه زۆریش کارمان به ناو‌و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و هه‌یه، ئه‌وانه هیچ نییه ته‌نها قسه‌و نازه، وه‌ک ههورێکهو ده‌ڕوات، چونکه ئه‌و زۆرجار ره‌گه‌زنامه‌ی زۆر وڵاتانی ئه‌وروپی رهفزکردیتهوهو مانگ و ئه‌ستێره‌که‌ی تورکیا به‌هه‌موو پاسپۆرته‌کانیان ناگۆڕێته‌وه. مه‌سه‌له‌که گه‌یشته سه‌رۆک وه‌زیران، بۆیه (ره‌جب ته‌یب ئوردوغان)، ئه‌گه‌رچی به‌دره‌نگه‌وه هاتووته ده‌نگ، به‌ڵام دۆسیه‌که‌ی به‌داخراوه‌یی و به‌کۆتایی ناوبردوه‌و وتوویه‌تی:
ئێمه کولتووره‌که‌مان له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوکاری و رێزبهندو هاوسۆزییه، نه‌ک دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وه‌و هه‌ڵاتن، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و خاکه بووه، ناتوانێت دوورکه‌وێته‌وه‌و وازمان لێبهێنێت. به‌و نامه‌یه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران، سای مۆزیکاژهنه گه‌وره‌که‌ی تورکیا ئارام بوویته‌وه‌و تووره‌ییه‌که‌ی نه‌ماوه.
له رۆژنامه‌ی الشرق الاوسگ رۆژی 02 01 2008 وه‌رگیراوه.
Sherzad.heini@gmail.com